پارتی ناسیاسی، فاکتی باڵانه‌کردنی عه‌قلی( نا) ….
پارتی ناسیاسی، فاکتی باڵانه‌کردنی عه‌قلی( نا) یه له کۆمه‌ڵگادا
(ئازایه‌تی به‌ر له به‌رخورد کردنه،به‌خته‌وه‌ریش له کۆتایه‌که‌ی)
دیمۆکریتکوردایهتی یه‌کێک له دێرینترین پێناسه بێ داتاکانی دواهه‌مین سه‌ده‌کانی مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که پێی ده‌گوترێت مرۆڤایه‌تی، کوردایه‌تی یه‌کێک له قۆناغه هه‌ره تراژیدیا ئامێزه‌کانی چه‌مکی سیاسه‌ته له مێژووی دورو نزیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاراسته‌یه‌کی نه‌پساوه‌ی چه‌مکی (قوربانی وپێناسه) به‌ده‌ست بزوتنه‌وه ته‌قلیدی و نایه‌کانگیره‌کانی ناسیۆنالیزمی کورده‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمیش له ناو ئه‌و ئاراسته پڕ هه‌نگامه‌و نامۆیانه‌دا به‌یه‌کتر بو به ده‌زگایه‌کی به‌رهه‌مهێن بۆ له دایکبوونی که‌سێتیه دژه‌کان، نه له( ئیدۆپۆلۆتیك) به‌ڵکو له (ئیدۆپێرسناڵیتی ).
له دایک بوونی ئه‌و کۆرپه‌له سیاسیانه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی به درێژایی نیزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده له منداڵدانی خۆیدا هه‌ڵیگرتن سزاکامه‌که‌ی هاوشێوه‌ی پرۆسێسی به دنیا هاتنی بێچوه‌کانی ئه‌و گیانداره بوون که له ڕێگه‌ی خواردنی مندڵدانی دایکیانه‌وه له‌دایک ده‌بن.
ئه‌م بۆچوونه له‌وانه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌کان و جیهانی سێ جێگیر ببێت ئه‌گه‌ر به مێژوو یاندا بچینه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه نییه که ڕۆژئاوا بێ به‌ش بێت له‌م دیرۆکه پڕ شه‌ڕه‌نگێزیه و تاریکه، به ڵام کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کان زووتر ووشیار بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه سیاسی و ئیدۆلۆژیانه‌ی که ده‌سته‌ڵاتیان وه‌کوو ئالیه‌تی پاوان کردنی مۆڕاڵی و زیهنی له هه‌مبه‌ر تاکه‌کان به‌کار د‌ه‌هێنا ،ئه‌وان زووتر توانیان تێبگه‌ن له هه‌ژمونوو ترسناکبوونی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر زیهنیه‌تی کۆمه‌ڵگادا.
(نوام چۆمسکی) له یه‌کێک له گوتاره‌کانی ئه‌وه به ڕۆشنی راڤه ده‌کات ، ئه‌و ده‌ڵێت (کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت مه‌ده‌نی ببێت ، پێویسته له‌سه‌ر تاکه‌کانی که‌خۆیان به فێربوونی خوله‌کانی پاراستنی زیهینیه‌تیان له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا خه‌ریک بکه‌ن) ئه‌وه‌یان راهاتنێکی سیستماتیکه بۆ تاک، که پێویسته به‌رده‌وام بێت وه‌کو کارایی هه‌ر ئۆرگانێکی تر له کۆمه‌ڵگادا که کاریگه‌ری به به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی نوێبونه‌وه ده‌دات،
ئاماده‌بوونی پارتی نا سیاسی له کۆمه‌ڵگادا ،ئاماده‌بوونی مه‌یلی سه‌رخانێکی نا‌ته‌ندروستی فیکری و عه‌قلییه ،داکشانی سێبه‌رێکی قورسوو دێوه‌زمه‌ئامێزه به‌سه‌ر تێڕوانین‌و ئاراسته مرۆیی و دنیابینیه‌کان. پارتی نا سیاسی به‌رهه‌می نائاماده‌بوونی تاکه له به‌رامبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره عه‌قلییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا. کاتێک پارتی نا سیاسی ده‌بێته چاوگه‌ی هێڵه بونیادیه‌کانی ده‌سته‌ڵات ئه‌وکات چه‌مکێک نایێته ئارا به ناوی تیئۆری به‌رهه‌ڵستکاریبوون ،ئه‌وکات ده‌سته‌ڵات خێزانێکی پیرۆزه‌و چه‌مکی کرنوشو چه‌مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌بێته تیئۆرێکی جێگیر.
کۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌نی میراتێکی مه‌زنه له نه‌وه‌ی پارته ناسیاسیه‌کان ، خاوه‌نی به‌شیکی زۆری ناسیاسی بوونی عه‌قله له مێژووی بزوتنه‌وه‌کانی دا، تواناداری عه‌قلی له بنیادنانی بزوتنه‌وه سیاسیه‌کاندا پێویستیه‌کی دینامیکی به‌هێزه له کۆمه‌ڵگادا تا تاک بتوانێت بوونی خۆی وه‌ک فاکتێکی زیندوو و پۆزه‌تیڤ ده‌ور پێبدات، هه‌ژموونگه‌ری ده‌سته‌ڵات لای ئێمه ئه‌و تیئۆره‌ی پێچه‌وانه کرده‌وه، پێناسه‌کانی دیموکراسی و تاک و هاوڵاتیبوون خه‌سڵه‌تێکی بێ ئه‌ندازه شێواویان دا به‌و یاسایانه‌ی که ئه‌و بنه‌مایه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، لای ئێمه ده‌سته‌ڵات فۆکه‌سی کرده سه‌ر ئه‌و ره‌وشته نا سیاسیانه‌ی که ئیرادی تاک هه‌پرون ده‌کات و پێناسی هاوڵاتیبوونیشی له مافه سروشتیه‌کانه‌وه گۆری بۆ پیرۆزی و نه‌مرییه‌کانی نه‌ته‌وه، لێره‌وه ده‌توانیت ئه‌و بۆچوونه بسه‌لمێنیت که ده‌سته‌ڵات به داگیرکاری رۆح و وێرانکه‌ری جوانترین ئیراده‌کانی خه‌لک ده‌زانێت،..
گونته‌رگراس ده‌ڵێت (ده‌سته‌ڵات هه‌میشه له بۆسه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌یدا)ئایا ئه‌مه ته‌نها تێروانینێکی( ئۆپۆزیسیۆن )انه‌یه یان بنه‌مایه‌کی راسته‌قینه‌ی جێگیربوونی ده‌سته‌ڵاته له هه‌مبه‌ر چینه ژێرده‌سته‌که‌ی دا ،من پێم وایه ئه‌وه گومانێکی هه‌میشه‌یی تاک و وه پێویسته روانینێکی ڕاستگۆیانه‌ش بێت له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ،خه‌ڵک تامه‌زرۆی به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ریی یه ، خه‌ڵک تینوی ئازادییه مانابه‌خشه‌کانی بوون و یاسا ئینسانی و سه‌رده‌میه‌کانه،ئه‌وانه‌ش دابین بوون و به سیسته‌م کردنیان ته‌نها له ڕێگای به سیاسی بوونی کۆمه‌ڵگا و به عه‌قلیکردنی دیارده کۆمه‌ڵایه‌ته‌کانه‌وه به‌نده.
له بۆسه‌دابوونی ده‌سته‌ڵات ، پێوه‌رێکی ڕۆشنبیریانه‌ی تاکه له کۆمه‌ڵگادا و زاده‌ی هزرێکی به‌رهه‌ڵستکاری ته‌ندروست و به هێزه ،بوونی ئه‌و هزره به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌کی وێراو و سه‌رپێکه‌وتوه له پرۆسه سیاسیه‌کاندا.وه هه‌ر ئه‌و بۆچونه‌شه که دیموکراسیه‌تی کرده گه‌مه‌یه‌ک بۆ له‌یه‌ک جیاکردنه‌وه‌ی هێزی عه‌قلیه‌تو عقلیه‌تی هیزه‌کان له شه‌ری چینه جیاوازه‌کاندا.
شه‌ری جینه جیاوازه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ، شه‌ڕی عه‌قلو ململانێی (ئیدێ)کان نه‌بوو ، به‌ڵکو ناکۆکی عقلیه‌تی هێزه نا یه‌کانگیره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگابوو ، شه‌ڕی خێزانه به‌هێزه‌کانی پارته ناسیاسیه‌کان بوو، شه‌ڕی له یه‌کترازانی کوڕه‌کانی ئه‌و پارتانه بوون که‌هه‌ریه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت مه‌زنترین میراتی سیاسیان ده‌ست بکه‌وێتوو ببنه جێگره‌وه‌ی باوکه مردوه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی.
باڵا بوونی ده‌سته‌ڵات له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌شێک نییه له باڵا کردنی تیئۆرو خه‌سڵه‌ته‌کانی شارستانیبوون، به‌شێک نییه له فۆرمه‌له‌ی شه‌ڕه دیموکراسیه‌کان؛ مێژوویه‌ک نییه له ئاراسته‌ی ململانێی دیارده سیاسیه‌کان ؛ به‌ڵکو مێژوویه‌کی تا ئه‌و په‌ڕ (ئه‌بستراک) ت و بێ گوزارشته له ناکۆکیه هزری و ئیدۆلۆژیه‌کاندا. پارتی ناسیاسی کوردی خولقێنه‌ری قوڵترین کولتوری ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تاکه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا؛ئه‌زمونی نزیک یه‌ک سه‌ده‌یی ئه‌و پارته ناسیاسیانه پریه‌تی له داهێنانی ئه‌و هزره‌ی که ئیرادو بوونی تاک له یه‌کڕه‌نگیدا ده‌بینێت، له‌و بواره‌دا مه‌زنترین وێنه‌کێشه بۆ سرینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کانی دی ، به تواناترین ئه‌ندازیاره بۆ روخانی بینا جوانه‌کانی فیکر و وێرانکردنی روخساره ناسکه‌کانی ستاتیکا.ئاخر چۆن ده‌سته‌ڵاتێک زاده‌ی هێزه نا عه‌قلانیه‌کان بێت ده‌توانێت ببێت به پێشه‌نگ ، له سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی لۆژیک ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌توانێت به دیهێنه‌ری خه‌ونی تاکه‌کان بێتوو چۆن قسه له دیموکراسیه‌ت ده‌کات ، ئایا رۆژێک کۆمه‌ڵگا پرسیاری ئارسته‌ی ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی کرد که دیموکراسیه‌ت ئه‌وان له چی به‌هره‌مه‌ند ده‌کات؟ ؛ نه‌خێر ، کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌رگیز ناتوانێت بیریشی لێبکاته‌وه..
که‌مترین پێوانه بۆ ئه‌و چه‌مکه به عه‌قلی کردنی تاک و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه ، ڕاهێنانی خه‌ڵکه به فه‌رهه‌نگی جوانیناسی و ڕێزگرتنی بنه‌ما بونیادیه‌کانی ماف‌و ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کان؛ ده‌بێت خه‌ڵکی فێر بکرێن چۆن جوان‌و ناشیرین له یه‌ک جیا بکه‌نه‌وه ، ئه‌دۆنیس ده‌ڵێت (له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا، کۆن‌و تازه هاوشانن) هاوشانبوونی کۆن‌و تازه ڕه‌هه‌ندێکی یه‌جگار ڕۆشنه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌وڵی تازه‌گه‌ری له لایه‌ن هێزی ناعه‌قله‌وه؛ هێزێک که ئالوده‌گی نییه بۆ ژیان؛کاتێک هێزی ئاماده‌گه‌ری ژیان نه‌بێت له کۆمه‌ڵگادا ؛ ئه‌وکات قسه‌کردن له سه‌ر شارستانیبوون وه‌ک حه‌ژمه‌تی ئه‌و برسییه وایه که چاوه‌ڕوانی نانێکی سوتاو ده‌کات له ناو ته‌ندوردا ؛ له‌و په‌یوه‌نده‌دا پارتی ناسیاسی هه‌ڵگری به هێزترین ئه‌و شوناسه‌یه که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگایه‌کی نا هووشیاره‌وه به ده‌ستی ده‌هێنێت ؛ ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌مان لا ڕۆشن بێت که ئه‌وه هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه که دیموکراسی به‌رهه‌م دێنێت نه‌وه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی ؛ دیموکراسیه‌ت هه‌وڵی به پێناسکردنی کۆمه‌ڵگایه له پرۆسێسه سیاسیه‌کاندا؛ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا هوشیار نه‌بێتو به پێی تێڕوانینه مرۆیه‌کان به‌رخورد له‌گه‌ڵ دیارده و یاسا گشتیه‌کان نه‌کات ئه‌وکات ئه‌و چه‌مکه ناتوانێت شتێکی باشترمان پێ بڵێت له‌وه‌ی که له ڕوداوه هه‌ر ڕۆژه‌یه‌کاندا به‌رچاومان ده‌که‌وێت؛خه‌ڵکی به‌ر له هه‌رشتێک پێویستیان به تێپه‌ڕاندنی ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه تا بتوانێت بیر له دیارده سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکاته‌وه؛ ( پارتی ناسیاسی ) چه‌مکی هه‌ڵسوکه‌وته سیاسیه‌کانی تاکی گۆڕی بۆ دیارده‌ی به کاریزماکردن یان که‌سێتی پیرۆز(الشخصیة المقدسة)،ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به هێزترین و پته‌وترین ئاستی تێفکرینی تاکه له هه‌مبه‌ر دیارده‌کاندا؛ تاکی کورد ناتوانێت خۆی له باڵای ئه‌و تێڕوانینه‌دا نزمتر ببینێت که پێی ده گوترێت "کاریزما"،پارتی ناسیاسی له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا هه‌ڵگری میتۆدێکی ناواقیعی ؛ ناجۆر؛ نافیکری دژواره، هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده‌بوونی له کۆمه‌ڵگادا فاکتۆری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه کوشنده‌کانه؛ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که ڕه‌وشی مه‌وجودیه‌تی مرۆیی لاواز ده‌که‌ن تا ئاستی نه‌بوونی ئایدیایه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره" ده‌روونی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسیه‌کان" (سایکۆسۆسیۆپۆله‌تیک).
ئه‌وه هه‌ر پارتی ناسیاسی بوو که بوو به داهێنه‌ری نه‌وه‌یه‌کی ته‌واو شکستخواردوو له ئاست به‌رپرسیارێتی بوونی خۆی؛ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که له هه‌ناوی ئاسته‌نگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه له دایک بوو و که‌چی نه‌یتوانی مێژووی راسته‌قینه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه؛ بۆیه‌ش نه‌یتوانی پێناسه‌یه‌کی تازه بدات به مێژووی کۆمه‌ڵگاکه‌ی، کۆمه‌ڵگا ناتوانێ هیچ ره‌نگێک بپۆشی ، ناتوانێ هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی هزری بدات،ناتوانێ هیچ دیدگایه‌کی بۆ ئاینده و هیچ هه‌وڵێکیشی بۆ گۆران هه‌بێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستوو کارا نه‌بێت؛ کۆمه‌ڵگای ئێمه کاره‌ساته‌که‌ی له‌وه‌دایه که گه‌نجه هه‌ره خوێنده‌واره‌کانی له‌و سه‌ده‌یه‌دا بیر له سوتاندنی کتێب بکه‌نه‌وه؛ تراژیدیا له‌وه زیاتر چی ؟ .. هه‌رچه‌نده زانکۆش ئه‌و کاراکته‌ره نه‌بوو که بتوانێ عه‌قلێکی به‌رجه‌سته ببه‌خشێته نه‌وه‌کانی تا لانی که‌می وه‌ک دیارده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر له کۆمه‌ڵگادا هه‌ژمارد بکرێت؛ ئێمه ده‌بینین چه‌نده کچ و کوڕمان هه‌یه که هه‌ڵگری برونامه‌ی زۆربه‌رزن؛ به‌ڵام هه‌ڵگری عه‌قلیه‌تو فکرێکی باڵا نین،تڕوانینی ئه‌وان بۆ کۆمه‌ڵگا له ناو بازنه‌ی میتۆدێکی ده‌یان ساڵ وتراوه زیاتر تێناپه‌ڕێت؛ ئه‌وه ئه‌و هێڵه ستراتیژه باوه‌یه که پارتی ناسیاسی ده‌زگا زانستیه‌کانی کۆمه‌ڵگاشی له سه‌ر بنیاد ده‌نێت، ئه‌وه‌یان تا ئه‌و ئاسته جێگای داخه که مرۆڤ له هه‌موو ڕۆشناییه عه‌قلی و فیکریه‌کان بۆ ئاینده بێ ئومێد ده‌کات ، له هه‌موو ئه‌و کۆششانه‌ی که مرۆڤ له پێناو (نا) یه‌ک دا ده‌یدات و ناتوانێت ده‌ری ببڕێت هیوابڕده‌کات.