Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
پربوون له‌ تۆ  …  فاتیح سه‌لام

پربوون له‌ تۆ … فاتیح سه‌لام

Closed
by April 11, 2013 هۆنراوە

 

 

 

قه‌ترانی تر له‌و رۆژه‌ی تیا 

ووتت: نه‌خێر …!.

رووناكتر له‌و شه‌وه‌ی 

ووتت: … به‌ڵێ‌!.

كام په‌نجه‌مت بۆ جێ‌ بێڵم 

له‌ خۆرسكی دوورا و دووری 

نیو مرۆڤی ، نیوه‌ له‌ ئیشق

خاڵ له‌ چیرۆكی شێت بوون 

ساده‌تر له‌ سڵاوێ‌ مردووی

به‌ر ئاوێنه‌ی 

ژوورێ‌ ته‌نیا 

په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌ی 

میوانی ( با )

                                                                      9/4/2013

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.