پرسەی بەهار …باوکی دوین
غەریبی من
یادێک نیە
لە بەردەم
شەو گاری وێڵ
سەما بکات
یان
دەستەمۆی
وەرزی
ژین بێ
بە یادی تۆ
چرکەی ڕۆژگارم
تێپەڕاند
ئەوانەی
بوو ن بە چەسپ و
هەردەم خاک
ئازار ئەدەن
لە بەر چاوی
ڕوناکیی ڕوون
تاریکی
بەڕێ دەکەن
خۆزگەیەک بوو
ڕێی تەمەنم
لە بەردەم
خەمی خاکە
توایەوە
شێوەی ئەسپێک
لە لاڕێدا
ئاو ببینی و
دەڤەر نەبێ
قومێک
ئاو
بخواتەوە
یان چرایەک
لە بەر باری
تاریکیە
دابگرسێت
ئاگر بەر بدا
لە داخ و
هەنسکی شەو
لە ڕازی دڵێکەوە
ئەدوێم
ڕاستی لەڕاستی
تێدەگات
من چیم داوە
لە هەوری وەرز
لە تریشقەی
نەو بەهار و
لەهەنسکی
چاوی دەروون
لەسروودی
باڵندەی تار
من لە سەر خاکێک
ئەژیم
بۆ من نییە
من چەقۆی مامانێکم
ورگی ڕۆژگار
هەڵئەدڕی و
ڕووباری مەند
دەبەزێنێ
بە دوای بوونی
مەسیحێکە
خوێنی دەڕژێ
لە بەر چاوی
باڵندیی تار
ژەهری مارم
لە بیر کرد و
گەڕام بە دوای
بوونی خەودا
ئە و دەستانەی
منداڵان
لە نەبوونی
نان و ژیان
ڕزگار دەکەن
ئە و دەستانەی
دەیان گوشیت
خۆی لە خۆیدا
دەستێکە
بەڵام
ویژدان
جێی
باوەڕە
هاوارمان
سارد کردەوە
چاومان سڕی
لە پرسەی
مەرگی بەهار
منم ماسی و
دەریایەکە
خوێنی گەشم
منم پارووی
دەمی هەژار
هەوڵم دا
نەگەیشتمە دەم
منم خولیای
تەرمی بوذا
منم شیوەنی
مەجوس و
ئاگری سوور
ڕوژگاری ڕەش
لە باوشتدا
دای بەزاندم
ئەی خاکی
هەژاریی و دەرد
هێشتا
خۆڵ و
دڕکی سەخت
لە هاوارم
تێدەگات
نان بوو
بە رۆح
رۆح لە ئاسمان
پاڕایەوە
سوودی نەبوو
کاتێک باران
بەر لێوم کەوت
ئاو لە خاکە
بوو بە
نەوت