پشیله‌كان … به‌نگین پیرۆت نوری
زه‌مه‌ن و ساتی چیرۆكه‌كه‌مان ئه‌و كاته‌یه جه‌نگ هه‌موو شوێن و شتێكی سوتاندوه و وێرانی كردوه كوره‌كه له‌ترسی گولله‌ی سه‌ربازانی دوژمن ناوێرێت بچێته ده‌ر و له‌په‌نجه‌ره شكاوه‌كه‌ی ژوری به‌یتونی سه‌ربانی ماڵه‌وه سه‌یری ده‌ورو به‌ری خۆی ده‌كات و له ماڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌روانێت.
جارێكیان ویستی بچێته ده‌ر هه‌ر له حه‌وشه‌كه بوو به‌شه‌له‌شه‌ل خێرا گه‌ڕایه‌وه ژوور،ئه‌ی خوایه ئه‌م جه‌نگه كه‌ی كۆتای پێ دێت . دایه گیان و باوكم و خوشه‌كه‌كانم سه‌ربازه‌كان ده‌بێ بۆ كوێیان بردبن.ئه‌و ڕۆژه هه‌ر وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر به‌و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌یه كاتی به‌سه‌ر برد جار جاریش ده‌نگه ده‌نگی سه‌ربازی پیاده و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ته‌قینی تۆپ و ویزه ویزی گولله به‌ئاگای دێنایه‌وه.
جه‌نگ به‌رده‌وامه كات وه‌ك گولله تێده‌په‌ڕێت و به‌خۆی نه‌زانیوه چه‌ندی زه‌مه‌ن به‌ڕێ كردوه،لاوازی جه‌سته و ئاگری برسیه‌تی و تینوێتی و سمێڵ و ڕیشی درێژ و چڵكن و بۆری روخسار و شڕی جل و به‌رگی،ده‌یان سه‌لماند به‌ساڵ له‌و ژووره تاریكه ڕۆژ و شه‌وه به‌سامه‌كانی ڕۆژگاری جه‌نگی به سه‌ختی به‌رێ كردوه.
شه‌وێك له ژماردنی ته‌قینی گولله‌كان وازی هێنا،بیری كردوه خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌مه‌رگ و گولله‌ی دوژمن به‌هێز تره،له‌ئاگری برسیه‌تی و ئاو بۆ زامی رۆحی پێویست تره.فرمێسكی ده‌ڕشت و له‌دڵی خۆیدا ده‌یگووت:خوایه خۆزگه هه‌ر ئه‌و كاتی بوایه و هه‌ر جه‌نگی ده‌رونی و جه‌نگی عه‌شق بوایه،هه‌ر چه‌ند له‌جه‌نگی شه‌ڕی تۆپ و گولله‌ی ئێستا سه‌خت تر بوو،به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بو ئومێدێكم به عه‌شقی ئه‌و هه‌بوو،ئه‌گه‌ر چی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شداری جه‌نگی ئه‌وین بكات من دۆڕاو بووم،به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك نیگاش له‌نیگام بكات،به‌نیگای ئه‌و مه‌ست ببووم.ئای خویه ده‌بێ ئێستا ئه‌و له‌كوێ بێت،ئای له عه‌شق وای له‌ئه‌وین وای له بێ ئاگای ئه‌و.
بن دیوار بن دیوار به‌ژێر سێبه‌ری تاریكی مانگه شه‌و خۆی گه‌یانده ئه‌و ماڵه‌ی به‌درێژای كاته‌كانی جه‌نگ و پێش جه‌نگ له‌حه‌وشه‌كه‌یانی ده‌ڕوانی.چونی ئه‌و بۆ بۆن كردنی ڕابردوی ئه‌و خۆشه‌ویستیه بوو كه تاك لایه‌نه خۆشی ده‌ویست و كچه ئه‌می خۆش نه‌ده‌ویست.
خانوه وێرانه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه وه‌ك دڵی ئه‌و وێران ببوو.گه‌ڕایه‌وه ژووری ماڵه تاریكه‌كه‌ی خۆی.بیری ڕابردوی خۆی ده‌كرد،كه ڕۆژانه كردبوویه پیشه له‌و په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری حه‌وشه‌ی ئه‌و ماڵه و كچه‌كه‌ی كردوه،كاتێك حه‌وشه‌ی ده‌ششت و لاقه سپیه‌كانی له‌ژێر تیشكی خۆر له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌تگوت زیوه ده‌بریسكێته‌وه.
ڕۆژێك نسێیه‌كی به‌دی كرد و وه‌ك داری بی ده‌جوڵا،به‌لایه‌وه سه‌یر بو،به‌درێژای ڕۆژگاری جه‌نگ له‌و ماڵه شتێكی به‌دی نه‌كردبو.دوای سێ هه‌فته هه‌مان سێبه‌ر له‌هه‌مان شوێن ده‌ركه‌وته‌وه،بۆی ڕوون نه‌بوو چیه،بڕیاریدا به‌دیاریه‌وه دابنیشێت،پاش دوو ڕۆژی تر ده‌ركه‌وت سێبه‌ری پشیله‌یه، پشیله‌كه له‌كونێكی داروخاوی ماڵه‌كه هاتو و چۆی ده‌كرد،به‌لایه‌وه جێگه‌ی پرسیار و گومان بو پشیله‌یه‌كی جوان و خرپن له‌كاتێكی وه‌ك ئێستا؟! به‌ڕاستی پرسیار و گومان لای مرۆڤی برسی دروست ده‌كات.چونكه جه‌نگ هه‌ر جه‌نگی شه‌ڕی چه‌ك و كوشتار نه‌بو،جه‌نگی سه‌ر بڕینی رۆحی عه‌شق و جه‌نگی قات و قڕی و نه‌بوونی ئاو و نان و جه‌نگی بڕینه‌وه‌ی مرۆڤ بوو،برسیه‌تی مرۆڤه‌كانی هاڕی بو چۆن پشیله‌یه‌ك وا به قه‌ڵه‌وی و خرپنی ماوه؟!
پشیله‌كه له‌وه بێ ئاگا بوو چاودێری ده‌كرێت.
جارێكیان پشیله وه‌ك جارانی پێش‌و هاته‌ده‌ر،ئه‌و به‌كونی پشیله‌كه‌دا بۆ ناو ژووری خانوه وێرانه‌كه،ڕۆیشته ژوور،ژووره‌كه به ڕووناكی مانگه شه‌وی مانگی ئاب ده‌توانرا شته‌كان به‌دی بكرێن،جگه له‌شه‌ش بێچوه پشیله و پشیله‌یه‌كی تری قاچ شكاو كه چاوه‌كانیان له‌تاریكی شه‌ودا وه‌ك فسفۆر ده‌بریسكایه‌وه. خواردنی سه‌ربازی،وه‌ك قوتوی هه‌ڵنه‌پچڕاو و هه‌ڵپچڕاو له‌ته‌ماته و فاسۆلیا و گۆشت،پۆستاڵ و جل و به‌تانی خوێناوی سه‌ربازی شتێكی تر به‌دی نه‌ده‌كرا.ئه‌و دوو قوتوی له قوتوه هه‌ڵنه‌پچڕاوه‌كان ده‌ست دایه،پشیله قاچ شكاوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك میاواندی وه‌ك ئه‌وه وابو پێی بڵێ ئه‌و قوتوانه مه‌به هی كه‌سێكی تره.
ڕۆژان رۆیشتن و ڕۆژانێكی تر هاتن جه‌نگ هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌میش له‌چاوه‌ڕوانی پشیله‌كه‌دا شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه ڕا ده‌وه‌ستا. شه‌وێك له شه‌وه گه‌رمه‌كانی مانگی ئاب مانگه شه‌و بوو سێبه‌رێكی به‌دی كرد له سێبه‌ری پشیله‌ی نه‌ده‌كرد بۆیه گومان ختوكه‌ی ناخی دا و چاوه‌ڕوان بوو و چاوی له‌سه‌ر شوێنی تارمای سێبه‌ره‌كه نه‌ده‌تروكاند.هه‌فته‌یه‌ك پاشتر له‌جیاتی تارمای ،سێبه‌رێكی بینی،سه‌ره‌تا نه‌یزانی سێبه‌ری چیه. لاشه‌یه‌كی تێك شكاو و سه‌رو سیما و پرچێكی ئاڵۆز و ناشیرین،به‌باڵای نه‌بوایه نه‌دزانرا مرۆڤه.كوره‌كه خۆی لێ ئاشكرا كرد ئه‌م ڕای كرد به‌كونێكی تر جیاواز له‌كونی هاتوو چۆی پشیله‌كه،چۆوه ژووره‌وه،ئه‌و به‌دیار كونه‌كه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تر دانیشت.
وورده وورده،ڕۆژنا ڕۆژێك شه‌و نا شه‌وێك جار نا جارێك،سامیان له‌یه‌كتری شكا،له‌دووره‌وه له‌روخساری یه‌كتریان ده‌ڕوانی.
هه‌ر كه بێچوه پشیله‌كان له‌كونه‌كه به‌ده‌رده‌كه‌وتن ئه‌ویش به‌كونه‌كه‌ی خۆیدا له‌ژێر خانوه ڕوخاوه‌كه‌دا ده‌هاته ده‌ر و پشیله‌كانی له‌ئامێزی خۆی توند ده‌یگرتن و به باوه‌شیه‌وه ده‌یگوشین،به‌ڵام ئه‌م جاره وه‌ك مرۆڤێك نه‌ك تارمای و سێبه‌ر.
جارێكیان به‌رامبه‌ر كونه‌كه ڕاوه‌ستا ویستی بچێته ژوور كچه‌كه هاته‌ده‌ر به‌دوای ئه‌ودا بێچوه پشیله‌كان هاتنه ده‌ر،كوڕه‌كه گرتی و توند له‌ئامێزی گرت كچه‌كه خۆی ڕاوه‌شاند و ویستی له‌ده‌ستی ڕا بكات نه‌یتوانی و له كوڕه‌كه‌لاواز تر بوو،پرچی له‌سه‌ر ڕووخساری لابرد،ئه‌وه‌نده پیرو لاواز و چڵكن و بێ هێز ببو له كچه‌ی حه‌وشه شۆره‌كه‌ی جاران نه‌ده‌چو.به‌ڵام ئه‌و بو.ڕۆژگار وه‌ك خۆی وونی كردبو و ژیان دڵ ڕه‌قانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوو.كچه‌كه بیری نه‌بوو له‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان ڕۆژێك له‌ڕۆژان كوڕێك سه‌یری كردبێ،به‌ڵام كوڕه‌كه له‌بیری مابو چه‌ند به‌ئاگری جه‌نگی خۆشه‌ویستی ئه‌و سوتابوو.
هه‌ریه‌ك له‌شوێنی خۆی له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پشیله‌كه‌دا بوون.
پشیله‌كه پاش دوو ڕۆژی تر هاته‌وه،گونیه‌كی به ڕاكێش ڕاكێش له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو پڕ بوو له‌جل و به‌رگی سه‌ربازی،له‌گیرفانی چاكه‌تێكدا دوو وێنه‌ی تێدا بوو یه‌كێكیان ژن و پیاوێك و منداڵێك بوو ئه‌وی تریان وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز به‌یه‌كه‌وه به‌پێكه‌نینه‌وه ڕا وه‌ستا بوون.
ئه‌وان”كچ و كوڕه‌كه” هاوزه‌مه‌نی یه‌ك زه‌مه‌ن و یه‌ك ساڵی له‌دایك بوون و یه‌ك شوێن و یه‌ك ڕوداو بوون،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك باسی ڕابردوی خۆیان بۆ یه‌ك تری ده‌گێڕایه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك.وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان كاره‌كته‌ری فیلمێكی جه‌نگی جیاواز بوبێت،له دوو جه‌نگ و له‌دوو شوێنی جیاواز ژیابن.
دوای بۆردومانی فرۆكه و تۆپ،كچه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر دار و په‌ردوی خانوه ڕوخاوه‌كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌كردنه‌وه‌ی كونێك به‌ره‌و ده‌ره‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت و له‌جیهانی ده‌ره‌وه داده‌بڕێت و له‌و خۆراكه ده‌خوات كه پشیله مێیه‌كه بۆ شه‌ش پشیله كه و پشیله قاچ شكاوه‌كه له ده‌ره‌وه دی هێنا.
كچه‌كه لێوه‌كانی كه وشه‌كانی له‌بیر چبۆوه،به‌زه‌حمه‌ت قسه‌ی بۆ ده‌كرا،باسی ئه‌وه‌ی كرد كونێكی بچوك ژووری ئه‌و و پشیله‌كانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه جگه له‌پشیله‌كان ئه‌و نه‌یده‌توانی هاتوچۆی پێدا بكات و بچێته ژووری پشیله‌كان و به‌كونی هاتوچۆی پشیله‌كان بێته‌ده‌ر،به‌ڵام پشیله مێیه‌كه هه‌ر خۆراكێكی بۆ پشیله‌كان هێنابوایه به‌شی ئه‌ویشیان داوه و له‌به‌رده‌م ئه‌و كونه‌یان داناوه كه له‌نێوان ژووره‌كه‌یاندا ئێستا هه‌ر هه‌یه.
ئه‌وان له‌و قسانه‌دا بوون پشیله مێیه‌كه له‌كونه‌كه هاته‌ده‌ر و پشیله قاچ شكاوه‌كه‌و هه‌ر شه‌ش بێچوه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بو،به‌میاواندن خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتری ده‌رده‌بڕی.ئه‌وان ڕۆیشتن و ئه‌و ناوه‌یان به‌جێهێشت.
ئه‌وانیش”كچ و كوره‌كه” شتێك نه‌بو باسی بكه‌ن،هه‌روه‌ك جگه له‌ته‌قینی گولله‌كان شتێكی تریان نه‌بیستبوو،له‌ڕابردوشدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نه‌بوه تا ببێته پردێك و ڕابردویه‌ك له‌نێوانیاندا،جگه له‌و سه‌یر كردنه كه كوڕه‌كه له‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه له كچه‌ی ڕوانی بوو و كچه‌ش نه‌ك هه‌ر بایه‌خی پێنه‌دابوو بگره هه‌ر ئاگاشی لێ ی نه‌بووه.
به‌نگین پیرۆت نوری \ چوارقوڕنه