په‌تای نوێ … عــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
هه‌ر كه میوانێكمان ده‌هات ، به تایبه‌تی ماڵی خاڵم یان مامم یان پورم ، باوكم و دایكم له گه‌ڵیاندا به گه‌رمی ته‌وقه‌یان ده‌كرد و ئه‌ملاولای یه‌كیان ماچ ده‌كرد….منیش له‌وانه‌وه فێر بوو بووم ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كردن و ماچیشم ده‌كردن.
به‌ڵام ماوه‌یه‌كه سه‌رنج ئه‌ده‌م باوكم و دایكم هه‌ڵس و كه‌وتیان وه‌كو جاران نه‌ماوه ، هه‌ر كه ئه‌وان دێن ته‌نها به گه‌رمی به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ن و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن و یه‌كتریش ماچ ناكه‌ن…زۆر سه‌یره دایكم ڕه‌نیای پورمی زۆر خۆشئه‌وێت ،كه‌چی وه‌كو جاران ماچی ناكات .شتێكی تریش كه به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ، دایكم و باوكم زوو زوو ده‌ستیان ده‌شت ،به‌ڵام جاران هه‌ر پێش خواردن و دوای خواردن بوو .كه‌چی ئێستا جاری وا هه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ده‌ست بۆ لوت یان ده‌میشیان ببه‌ن ده‌ستیان ئه‌شۆن . هه‌میشه‌ش ئه‌و ده‌سڕه كلێنسه‌ی كه به‌كاری ئه‌هێنن خۆیان ده‌یكه‌نه سه‌تڵی خۆڵه‌كه‌وه .
جاران زۆر ده‌چووینه شوێنه گشتی و قه‌ره‌باڵغه‌كان ، كه‌چی ئێستا ناچین . ئه‌و ڕۆژه باوكم گۆشتی كڕیبوو ، گوێم لێ بوو به دایكمی وت با زۆر بكوڵێت تا 100 پله‌ی سه‌دی ، ئه‌وسا بیخۆین باشه .منیش وه‌كو ئه‌وان دوور كه‌وتمه‌وه له ته‌وقه‌كردن و ماچ كردنی هاوڕێ و هاوته‌مه‌نه‌كانم .كه چووشمه‌وه بۆ قوتابخانه مامۆستای زانست له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌دا باسی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی بۆ كردین كه دایكم و باوكم لێی دوور كه‌وتبوونه‌وه كه پێویسته هه‌مووان لێی به دوور بین ئه‌ویش بۆ خۆپاراستن له په‌تایه‌كی نوێ یه كه ئه‌ویش ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوو….
14/9/200