په‌راوێزێك بۆ كتێبی خوێندنه‌وه‌ی به‌عس بۆ فاشیزمی مێژوویی
ده‌روازه
به‌عس وه‌ك حزبێكی تۆتالیتاری عه‌ره‌بی شۆڤێنی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌وڵاتی سوریا، له‌لایه‌ن (میشێل عه‌فله‌ق‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌یتار‌و سامی ئه‌لجندی‌و جه‌لال ئه‌لسه‌ید)و چه‌ند عه‌ره‌بێكی تری شۆڤێنییه‌وه دامه‌زرا. هه‌ندێكیش پێیان وایه كه (زه‌كی ئه‌رسوزی) كه عه‌ره‌بێكی تری شۆڤێنییه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌می حزبی به‌عسه. به‌عس له‌و سه‌رده‌مه‌دا جگه له‌حزبێكی بچكۆله‌ی بنكه لاواز زیاتر هیچی تر نه‌بوو، به‌ڵام ره‌وشی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه له‌لایه‌ن ئینگلیز‌و فه‌ره‌نساوه داگیركرابوون رێگه‌ی خۆشكرد بۆئه‌وه‌ی به‌عس چ وه‌ك حزب‌و چ وه‌ك ئایدیۆلۆژی پان عه‌ره‌بیزم، له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌دا گه‌شه بكات. ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی به‌عس زیاتر له‌گه‌شه‌كردنی حزبی نازی ئه‌ڵمانی ده‌چوو كه چۆن له‌دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه گه‌شه‌ی كرد. به‌عس به‌درێژیی ته‌مه‌نی هه‌رگیز نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و مه‌ده‌نی گه‌شه بكات‌و دواجار ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌ڵكو له‌بری ئه‌مه بڕوای به‌توند‌وتیژی هه‌بوو، بۆیه له‌رێگه‌ی كوده‌تاوه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
به‌عس له‌دوای دامه‌زراندنی، وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن ئایدیۆلۆژی پان عه‌ره‌بیزم، لقی له‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرده‌وه، له‌وانه عیراق‌و ئوردون‌و میسر‌و فه‌له‌ستین‌و لوبنان.. له‌سوریا‌و عیراقیش به‌عسییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. له‌سوریا هه‌تا ئێستاش به‌عسییه‌كان له‌سه‌ر حوكمن، به‌ڵام له عیراق له‌ساڵی 2003وه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی عیراق ئه‌مریكادا، به‌عسییه‌كان له‌كارخران‌و ده‌سه‌ڵاتیان لێسه‌ندرایه‌وه. هه‌تا ئێستا نووسین له‌سه‌ر مێژوو پێكهاته‌و هه‌یكه‌لی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی به‌عس زۆر نووسراوه، به‌ڵام كه‌من ئه‌و نووسینانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م حزبه ناوازه‌یه كردبێت. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه (د. ئه‌لبێرت عیسا) له‌كتێبێكدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر به‌عسی عیراقی، به‌ناوی (خوێندنه‌وه‌ی به‌عس بۆ فاشیزمی مێژوویی) چاپ‌و بڵاوكرده‌وه، كه ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بین گه‌ر بڵێین ئه‌مه یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تییه كه به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر به‌عس نووسرابێت. بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد موتاڵا بكرێت‌و له‌ته‌وه‌ر‌و بابه‌ته‌كانی تێبفكرین.
ئێمه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین تیشكێكی خێرا بكه‌ینه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م كتێبه‌و ته‌وه‌ر‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی، گه‌ر به‌كورتیش بێت به‌خوێنه‌ران بناسێنین.
به‌عس، هه‌وڵێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی فاشیزمی مێژوویی
به‌عس وه‌ك حزبێكی تۆتالیتاری، هه‌رگیز خاوه‌نی ئایدیۆلۆژییه‌كی مرۆیی نه‌بووه، بۆیه ده‌توانین بڵێن: به‌عس دیارده‌یه‌كی نائاسایی بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. روونتر بڵێین: به‌عس هه‌رگیز زاده‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی نه‌بووه، به‌ڵكو جیاواز له‌مه، به‌عس حزبێكی ته‌قلیدی بووه‌و له‌پڕۆسه‌ی كار‌و حوكمی خۆیدا چاوی له‌حزبی نازی ئه‌ڵمانی‌و فاشی ئیتاڵی‌و كۆمۆنیزمی ستالین كردووه، كه دیاره ئه‌م حزبانه هه‌موویان حزبی دیكتاتۆری تۆتالیتارن‌و مێژوویه‌كی ره‌شیان له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه. به‌عس هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕوای به‌دایه‌لۆگی سیاسی‌و راگۆڕینه‌وه نه‌بووه، له‌بری ئه‌مه بڕوای ته‌واوی به‌سه‌ركوتكردن‌و ملكه‌چكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه هه‌بووه، بۆیه كاتێك هه‌ر كه‌س‌و حزب‌و لایه‌نێك هه‌وڵی دابێت جیاواز له‌حزبی به‌عس بیر بكاته‌وه، ئه‌وا به‌توندترین شێوه سزادراوه. به‌عس خۆی به‌فریادڕه‌سی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌كه‌ناری له‌ناوچوون‌و مه‌حف بوونه‌وه‌دایه، جگه له‌به‌عس هیچ هێز‌و لایه‌نێك له‌توانایدا نییه ئه‌م نه‌ته‌وه ماندووه رزگار بكات. به‌ڵام ئه‌مه جگه له‌وه‌همێكی سیاسی، یان درۆیه‌كی زل زیاتر هیچی تر نه‌بووه‌و نییه، چونكه به‌عس به‌درێژایی ته‌مه‌نی نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب رزگار بكات، به‌ڵكو چه‌ند هێنده‌ی تر كێشه‌ی عه‌ره‌بی قوڵكرده‌وه. له‌ئاستی ناوخۆی عه‌ره‌بیدا، له‌لایه‌ك دیدێكی شۆڤێنی له‌لای به‌شێك له‌تاكی عه‌ره‌بی دروستكرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر به‌ره‌و داهێزران‌و په‌رته‌وازه‌یی برد. له‌ئاستی ده‌ره‌كیشدا كێشه‌ی عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیلی گه‌یانده بنبه‌ست‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا ته‌نها عه‌ره‌ب‌و كێشه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون.
نووسه‌ر له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا باس له‌مۆدێله‌كانی حوكم ده‌كات، ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاتخواز‌و ئۆتۆكرات‌و حاكمی ره‌ها هه‌میشه بوونیان هه‌بووه، بۆ هه‌زاره‌ها ساڵیش له‌ژێر ناوی جیاواز جیاوازدا چه‌ند جۆرێ له‌حكومه‌ت هه‌بووه، له‌وانه دیكتاتۆری، ئۆتۆكراسی، رژێمی ره‌ها، رژێمی سته‌مكار، پاشایه‌تی ره‌ها… ئه‌مانه هه‌موویان بوونیان هه‌بووه، پادشا‌و میری رژێمه ئۆتۆكراسییه‌كانی رابردوو، رژێمه سته‌مكاره‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و میزۆپۆتامیا‌و میسر‌و یۆنانی كۆن‌و ئیمپراتۆرییه‌تی رۆمانی‌و.. به‌ناوی یه‌زدان حوكمیان كردووه، دژی كۆمه‌ڵا ره‌فتاریان كردووه، حوكمی ره‌های پادشایه‌تی له‌ئه‌وروپای نوێ، ده‌سه‌ڵاتی كاتی مادی خۆیان سه‌پاندووه، رژێمه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای لاتین‌و رۆژهه‌ڵات‌و ئه‌فریقا به‌رده‌وام بوون له‌موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی نێگه‌تیڤ. ئێستا بابپرسین: ئایا به‌عس ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌مان ئه‌و مۆدێلانه‌ی حوكمه‌وه؟ نووسه‌ر به (نه‌خێر) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، چونكه پێی وایه كه به‌عس به‌رهه‌می ئادیۆلۆژیایه‌كه كه له‌سروشتیدا ده‌چێته‌وه ناو قه‌واره‌ی ئه‌و فۆرمه تازانه‌ی تۆتالیتاریزم كه پیشه‌یان فابریكه‌كردنی مرۆڤه‌و كاری رۆژانه‌یان بریتییه له‌گرمۆڵه‌كردنی مرۆڤ له‌ناو ته‌واوی ئایدیۆلۆژی ره‌سمیدا.
به‌عس كه له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا هه‌ر له‌خۆوه نه‌بوو به‌حكومه‌تێكی تۆتالیتا‌ر، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ هۆكاری زاتی‌و بابه‌تی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وایكرد كه ببێت به‌تۆتالیتار. حكومه‌تی به‌عس له‌سروشت‌و پره‌نسیپدا تۆتالیتا‌ر بوو، ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی سیستمێك بوو كه له‌زۆر لایه‌نه‌وه له‌فاشیزمی میژوویی ده‌چوو. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه وا له‌نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ده‌كات كه بڵێت: ئایدیۆلۆژیای به‌عس هه‌واڵێك بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی فاشیزمی مێژوویی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی‌و په‌رستنی سه‌رۆك.
به‌عس، كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و چه‌مكی ده‌سته‌بژێری
كۆمه‌ڵا له‌ڕوانگه‌ی به‌عسه‌وه جگه له‌مێگه‌لێك هیچی تر نه‌بوو، به‌عس پێی وابوو كه تاك له‌كۆمه‌ڵدا نه‌خۆش‌و خۆپه‌رست‌و هه‌لپه‌رسته، بۆیه هه‌رگیز ناكرێت به‌گوێیان بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌میشه چاودێری بكرێت‌و له‌حاڵی خۆپه‌رستی‌و هه‌لپه‌رستی رزگار بكرێن‌و بهێنرێنه سه‌ر رێگه‌ی راسته‌قینه كه له‌لای به‌عس بریتی بوو له‌وه‌ی كه گوێڕایه‌ڵا‌و ملكه‌چی چه‌ند كه‌سێكی ده‌سته‌بژێر (نخبه)ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بن، ئه‌و تاكه ده‌سته‌بژێرانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه به‌عس هه‌وڵی بۆ ده‌دا بونیادنانی ده‌وڵه‌تێك بوو كه كۆی كۆمه‌ڵگه ببێت به‌كۆیله‌ی چه‌ند تاكێكی ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسی، چونكه به‌عس وای بڵاوده‌كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌عس ده‌كه‌ن هه‌رگیز كه‌سانی ئاسایی كۆمه‌ڵگه نین، به‌ڵكو ئه‌مانه له‌هه‌موو كه‌س له‌خۆبردووترن‌و ئه‌ركی رزگار كردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان له‌سه‌ر شانه. به‌عس پێی وابوو كه به‌عسییه‌كان مه‌ناعه‌یان له‌دژی دوو شت په‌یدا كردووه، یه‌كه‌م دژی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی تووشی بووه، دووه‌م دژی ئه‌و دوژمنه‌ی كه به‌رپرسیاره له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین چه‌مكی ده‌سته‌بژێر له‌لای به‌عس له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه هاتۆته به‌رهه‌م، چونكه جگه له‌مان كه‌س فریادڕه‌سی عه‌ره‌ب نییه! له‌م تێڕوانینه‌ی به‌عسه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی ترسناكتر هاته گۆڕێ ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه له‌ساتێكدا به‌عس به‌و بچوكیه‌ی خۆیه‌وه كه جگه له‌حزبێك هیچی تر نه‌بوو، گه‌وره ده‌بووه‌و ده‌بوو به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌میشدا نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌و گه‌وره‌ییه‌وه بچووك ده‌بووه‌و ده‌بوو به‌به‌عس!
(د. ئه‌لبێرت) زۆر بابه‌تیانه قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی به‌عس ده‌كات‌و تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تێڕوانینی به‌عس بۆ حزب‌و بۆ جه‌ماوه‌ر له‌تێڕوانینی حزبی نازی ئه‌ڵمانی ده‌چێت، چونكه هیتله‌ریش پێی وابوو كه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و له‌خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌دایه، جگه له‌حزبی نازی هیچ حزبێكی تر له‌توانایدا نییه كه رزگاری بكات، بۆیه ئه‌ڵمانییه‌كان بۆئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، پێویسته به‌شانازییه‌وه ببن به‌نازی‌و په‌یوه‌ست بن به‌ڕیزه‌كانییه‌وه‌و پرنسیپه‌كانی په‌یڕه‌و بكه‌ن.
نازیش وه‌ك به‌عس بڕوای به‌ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌مینه هه‌بوو به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ش له‌لای نازی ئه‌و كه‌سانه بوون كه سه‌ركردایه‌تی نازییان ده‌كرد. نازیش وه‌ك به‌عس بڕوای به‌ڕای جه‌ماوه‌ر نه‌بوو، چونكه پێی وابوو كه جه‌ماوه‌ر جگه له‌كه‌سانی ناهۆشیار‌و نامه‌سئول هیچی تر نین، بۆیه له‌مه‌سه‌له سیاسییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌رگیز نابێت گوێیان لێبگیرێت چ جای ئه‌وه‌ی به‌قسه‌یان بكرێت.
به‌عس، رێكخراوی سیاسی، یان پۆلیسی سیاسی؟
چه‌مكی (حزب) چه‌مكێكی سیاسییه، جگه له‌مه (حزب) هه‌میشه ئامراز (وسیله) بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی باڵا كه نه‌ته‌وه، یان چین، یان ئایینه. به‌ڵام له‌لای به‌عس ئه‌م هاوكێشه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. (حزب) ئامانجه‌و میلله‌تیش وه‌سیله. میلله‌ت به‌كارده‌هێنرا بۆ به‌هێزكردنی (حزب)، چونكه به‌عس پێی وابوو ئه‌گه‌ر حزب لاواز بێت، ئه‌وا میلله‌ت چه‌نده هۆشیاریش بێت، ئه‌و هۆشیارییه ده‌بێته نه‌گبه‌تی‌و نه‌ته‌وه رزگار ناكات.
نووسه‌ر له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌دا قسه له‌سه‌ر میكانیزمی كاركردنی به‌عسی عیراق ده‌كات، له‌م ده‌روازه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌عس له‌بری ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی سیاسی بێت، به‌ڵكو پۆلیسێكی بێڕه‌حم‌و دڵڕه‌ق بوو له‌عیراقدا. له‌م رووه‌وه ئه‌وه ده‌خاته روو كه پاش ئه‌وه‌ی به‌عس له‌عیراق له 17ی ته‌موزی 1968دا بۆ جاری دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست، زوو به‌زوو ده‌ستیكرد به‌پلان دانان بۆ به‌عساندنی كۆمه‌ڵی عیراقی. یه‌كه‌م هه‌نگاو كه به‌عس له‌م بواره‌دا نای بریتی بوو له‌رێكخستن، رێكخراوی ناوخۆی حزب به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌رێگه‌ی مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده‌وه هه‌ڵسان به‌هه‌ڵمه‌تی رێكخستنی هاووڵاتیانی عیراقی. به‌چه‌ند ساڵێك، به‌تایبه‌تی پاش ساڵی 1975، حزبی به‌عس توانی ببێت به‌جیهازێكی رێكخستنی ته‌واو‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ناوخۆی خۆی په‌ره‌پێبسێنێ، رێكخراوی حزبی به‌عس پێكهاتبوو له‌چه‌ند شانه‌یه‌كی جیاجیا كه شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌می هه‌بوو، ئه‌م شانانه له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌كی هه‌ڕه‌می به‌سترابوون به‌یه‌كه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌سترابوون به‌ئه‌ندامانی موخابه‌رات‌و ئاسایشه‌وه كه راسته‌وخۆ له‌لوتكه‌دا په‌یوه‌ندییان به‌ده‌ست‌و پێوه‌ندی (سه‌دام حوسێن) خۆیه‌وه هه‌بوو.
له‌گه‌ڵا رۆیشتنی كاتدا رێكخراوی به‌عس بوو به‌دارده‌ستێكی ترسناك كه كاری سه‌ره‌كی بریتی بوو له‌كۆنترۆڵكردن‌و چاودێری جموجۆڵا‌و بیركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراقی‌و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌ندامانی حزبی به‌عسیش. یه‌كه‌ی بنچینه‌یی حزبی به‌عس پێكهاتبوو له (خانه) (الخلیه)، خانه بچووكترین یه‌كه‌ی رێكخراوه‌یی بوو، خانه واتا شانه‌یه‌ك بریتی بوو له‌سێ تا حه‌وت ئه‌ندام، دوو تا حه‌وت شانه (فرقه)یان پێكده‌هێنا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو فرقه، شوعبه‌یه‌كی دروستده‌كرد. له‌ساڵانی 1980كاندا بیست‌ویه‌ك شعبه له‌عیراقدا هه‌بوو، دابه‌ش بووبوون به‌سه‌ر پارێزگاكاندا‌و سێ شوعبه‌ش له‌به‌غدا هه‌بوو، سه‌رجه‌م شوعبه‌كان پێكه‌وه (قگر)یان پێكده‌هێنا، له‌هه‌ر ئاستێك له‌ئاسته‌كانی هه‌ره‌می حزبی، سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌ڵده‌بژێردرا كه پێی ده‌گوترا (القیاده القگریه). له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه (القیاده القومیه) هه‌بوو كه بریتی بوو له‌باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی حزب. له‌سه‌ر ئاستی تیۆری (القیاده القومیه) به‌رزترین ئۆرگانی راپه‌ڕندن بوو، هه‌روه‌ها به‌رپرس بوو له‌دانانی چوارچێوه بۆ عه‌قیده‌ی به‌عس‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی‌و رێكخستن له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمه‌كان‌و هاوبه‌شیكردن له‌ناو كۆنفرانسی جیهانی.. به‌ڵام له‌ڕاستیدا پاش بوونی به‌عس به‌دوو به‌شه‌وه له‌ساڵی 1966 له‌نێوان سوریا‌و عیراق، ورده ورده (القیاده القومیه) ئه‌و گرنگییه‌ی نه‌ما.
نووسه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م باسانه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چ قیاده‌ی قوتری‌و چ قیاده‌ی قه‌ومی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس القیاده الپوره)دا كاریان ده‌كرد. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بریتی بوو له‌به‌هێزترین جه‌سته‌و بڕیارده‌ری سیاسه‌تی عیراقی‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و راپه‌ڕاندن‌و دادوه‌ریشی هه‌بوو. له‌ڕاستیدا پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام بوو به‌سه‌ركۆمار، ئه‌م ئۆرگانه‌ش بوو به‌دارده‌ستێك له‌ژێر ده‌ستی خۆی‌و خزم‌و كه‌س‌وكار‌و براده‌ری كه موخابه‌رات‌و سیخوڕییان پێ سپێردرابوو. به‌گوێره‌ی فایلی پۆلیسی عیراق، حزبی به‌عس له‌ساڵی 1955دا ته‌نها (289) ئه‌ندامی هه‌بوو، له‌ساڵی 1958دا (300) ئه‌ندامی چالاكی هه‌بوو، له‌ساڵی 1976دا ژماره‌ی ئه‌ندامه چالاكه‌كانی بوو به (10) هه‌زار، له‌ساڵانی 1980دا بناغه‌ی لایه‌نگرانی به‌عس فراوانكرا، له‌و ساڵه‌دا (سه‌دام) به‌ده‌نگی به‌رز‌و به‌شانازییه‌وه ده‌یگوت زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژماره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی كرد، له‌ساڵی 1984دا گه‌یشته یه‌ك ملیۆن‌و نیو لایه‌نگر، واتا (10.7%)ی دانیشتوانی گشتی چوارده ملیۆن له‌عیراقی‌و (25) هه‌زار ئه‌ندامی چالاكی به‌عس… به‌م شێوه‌یه ده‌بینیت له‌ساڵانی 1980 به‌دواوه، جگه له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، به‌عس چووه ناو خێزان‌و ناو ریزه‌كانی قوتابیان‌و خوێندكاران‌و لاوان‌و ژنان‌و مامۆستایان‌و چووه ناو زانكۆكان‌و ده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تی‌و كۆمه‌ڵه‌ی بازرگانی‌و سه‌ندیكا‌و كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشی‌و هونه‌ری‌و ئه‌ده‌بی‌و پیشه‌یی‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیشه‌وه. به‌كورتی بڵێین عیراق كرا به‌به‌عس‌و به‌عسیش بریتی بوو له‌ته‌نها (سه‌دام حوسێن).. ئه‌مه زۆر به‌ئاشكرا له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه رۆژانه ده‌گوترایه‌وه: (اژا قال صدام، قال عیراق)! مه‌ترسی گه‌وره‌ی به‌عس لێره‌دا به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌بری 20 ملیۆن كه‌س قسه‌ی ده‌كرد. له‌په‌راوێزی ئه‌م قسانه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بخه‌ینه روو كه له‌ساڵی (1970 تا 1980) پۆلیسی سیاسی به‌عس پێكهاتبوو له‌سێ به‌شی تایبه‌تی كه بریتی بوو له (ئه‌من) كه پیشه‌ی ئاسایشی ناوخۆی وڵات بوو، (ئیستیخبارات) كه بریتی بوو له‌گه‌یاندنی زانیاری سه‌ربازی‌و (موخابه‌رات) كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڵسان به‌كاروباری زانیاری حزب.. پۆلیسی سیاسی به‌عس بریتی بوو له‌مه‌كینه‌یه‌كی ئاڵۆزی ترسناك‌و به‌هاوكاری له‌نێوان به‌شه‌كانیدا‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی راسته‌وخۆی سه‌دام حوسێن‌و خزم‌و كه‌س‌وكاریدا چه‌ند كارێكی مه‌ترسیداری ئه‌نجامده‌دا، له‌وانه، چاودێری كردنی شۆڕشه‌كانی حزب له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، كۆنترۆڵكردنی هاوڵاتیانی عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، كوشتنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی له‌ناو هێزه‌كانی له‌شكر‌و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا. به‌شه هه‌ره ترسناكه‌كه‌ی بریتی بوو له (موخابه‌رات) كه ئه‌ركی ئه‌م ده‌زگایه بریتی بوو له‌چاودێری كردنی تۆڕه‌كانی دیكه‌ی پۆلیس‌و كۆنترۆڵكردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت‌و له‌شكر‌و كاروباری حكومی‌و دامه‌زراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
له‌ساڵی 1970وه هه‌تا ساڵی 1983 ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن زڕبرای (سه‌دام حوسێن)، (به‌رزان تكریتی)یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، له‌ساڵی 1983 تا 1989 له‌لایه‌ن (فازل به‌ڕاك)ه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، له‌ساڵی 1989وه له‌لایه‌ن زڕبراكه‌ی تری سه‌دامه‌وه (سه‌بعاوی) به‌ڕێوه ده‌برا..
پانۆرامای حزبی به‌عس
به‌عس هێنده دیارده‌یه‌كی ترسناك‌و ناوازه بوو به‌مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، نه‌ك كتێبێك، به‌ڵكو چه‌ندین كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌كرده‌و پێكهاته‌و ئایدیۆلۆژی به‌عس بگه‌ین، ئێمه لێره به‌دواوه له‌سه‌ر رۆشنایی زانیارییه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆر به‌كورتی‌و له‌شێوه‌ی خاڵدا ئاماژه به‌چه‌ند زانیاریه‌ك بده‌ین كه نووسه‌ر زۆر بابه‌تیانه‌و به‌چڕی‌و به‌پوختی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات:
* به‌عس حزبێكی ناسیۆنالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بی بوو، له‌لایه‌كی تریش دروشمی سۆشیالیزمی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام سۆشیالیزمی به‌عس، سۆشیالیزمێكی زۆر نامۆ بوو، ئه‌و سه‌رمایه‌داری ره‌تده‌كرده‌وه به‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئیمپریالیزمی جیهانی ده‌كات، سۆشیالیزمی خۆرئاوایی ره‌تده‌كرده‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی لیبڕاڵی تاكگه‌رایی ده‌كات، كۆمۆنیزمی ره‌تده‌كرده‌وه چونكه كار بۆ ئینته‌رناسیۆنالیزم ده‌كات، به‌ڵام سۆشیالیزمی به‌عس تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له‌بیری فیخته..
* به‌عس ئه‌گه‌رچی لافی حزبێكی مۆدێرنی لێده‌دا، به‌ڵام ئه‌قڵی ئه‌ندامه‌كانی هه‌رگیز سنوری خێڵی نه‌به‌زاند، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو هۆكاری سه‌ره‌كی كه به‌عس له‌ناو شاردا ڕه‌گی دانه‌كوتا، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانی به‌شێوه‌ی (باند) هاتنه ناو شاره‌وه.. به‌عس له‌ڕێگه‌ی ئه‌قڵا‌و عامی نه‌یاره‌كانییه‌وه توانی پێی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتدا قایم بكات، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه هه‌موو ئه‌و تاوانانه به‌ناوی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌وه ئه‌نجامدا..
* سه‌دام، به‌عس له‌لای ئامانج بوو میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی كرد به‌كۆیله‌ی حزبه‌كه‌ی، هه‌وڵیشیدا كه كورد بكاته خزمه‌تكاری ئه‌و كۆیله‌یه، كاتێك به‌ته‌واوی ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرا هه‌وڵی جینۆسایدی كوردیدا..
* به‌عسییه‌كان كاتێك بۆ جاری دووه‌م له 17ی ته‌موزی 1968 ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه ده‌ست، له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا به‌عسییه‌كان كه‌مینه بوون، بۆ نموونه مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی ئه‌و كاته (7) كه‌س بوون ته‌نها (3) كه‌سیان به‌عسی بوون كه (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر)و (ساڵح مه‌هدی عه‌ماش)و (حه‌ردان تكریتی) بوون. هه‌روه‌ها له‌ناو یه‌كه‌م پێكهاته‌ی وه‌زاریدا هیچی به‌عسی نه‌بوو.. (3) كه‌سیان كورد بوو (5) كه‌سیان ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ بوون.. به‌ڵام له 30 ته‌موزدا، واتا له‌دوای (12) رۆژ له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان هه‌موو وه‌زیره‌كان گۆڕان‌و به‌عسییان له‌جێگه‌ی دانرا..
* رۆحی حزبی به‌عس (لقی نهێنی) بوو، ئه‌م لقه حزبێكی نهێنی بوو له‌ناو حزبی به‌عسدا.. له 22ی ته‌موزی 1979دا، كه سه‌دام تازه پۆستی سه‌ركۆماری وه‌رگرتبوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵا ئه‌ندامه‌كانیدا، له‌سه‌ر رۆشنایی زانیارییه‌كانی (لقی نهێنی) حزب (55) ئه‌ندام به‌وه تاوانباركران كه دوژمنی شۆڕشن، (22) كه‌سیان هه‌ر له‌جێدا ئیعدام كران، ئه‌وانی تریش ده‌ربه‌ده‌ركران‌و دوورخرانه‌وه له‌حزب..
* به‌عس ئه‌وه‌نده‌ی حزبێكی میلیتار بوو، ئه‌وه‌نده حزبێكی سیاسی نه‌بوو، بڕوایه‌كی زۆری به‌خۆپڕچه‌ككردن‌و ولایه‌تی سه‌ربازی هه‌بوو، له‌كاتی شه‌ڕه گه‌وره‌كانیدا (75%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18) بۆ (32) ساڵیدا بوو، هێزی چه‌كداری عیراقی بوون..
* به‌عس هه‌موو عیراقییه‌كی كردبوو به‌جه‌نگاوه‌ر، جگه له‌سه‌رباز، جه‌یشی شه‌عبی، فیدایی سه‌دام، سه‌یف القائد، ئه‌شبال سه‌دام، جه‌یش ئه‌لقودس، ته‌ڵایع، فتووه‌و زۆر ناوی تر.. به‌كورتی بڵێین: عیراق وڵاتی جه‌نگاوه‌ران بوو، به‌ڵام جه‌نگاوه‌رێكی دۆڕاو نه‌ك براوه..
* به‌عس دیدێكی سه‌یری هه‌بوو بۆ په‌روه‌رده‌و بۆ كۆمه‌ڵگه، ئه‌و سه‌باره‌ت به‌منداڵا پێی وابوو كه منداڵا هیچ ئینتمایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تی نییه، بۆیه ئه‌ركی حزبه كه ئینتما بۆ منداڵا دیاری بكات، ئه‌ویش ئینتمای حزبه، بۆیه به‌عس له‌هه‌ر كه‌سێك زیاتر گرنگی ده‌دا به‌به‌عسی كردنی منداڵا.. كاتێكیش ئه‌و منداڵه حزبییه گه‌وره ده‌بوو، ئیتر له‌ماڵه‌وه ده‌بوو رۆڵی مامۆستا ببینێ‌و بچێت به‌گژ دایك‌و باوكه ناحزبییه‌كه‌یدا.. ده‌بێت بزانین كه نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا‌و فاشییه‌كانی ئیتالیاش به‌هه‌مان شێوه سه‌یری منداڵیان ده‌كرد، بۆ نموونه هیتله‌ر رێكخراوی (گه‌نجی مه‌زن)ی داهێنا، به‌عسیش (ته‌ڵایع)و (فتووه)و (ئه‌شبال سه‌دام)ی داهێنا..
* ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاری (ی. ن. ك)و ساڵی 2004 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه، نووسه‌ر ده‌یان سه‌رچاوه‌ی به‌زمانه‌كانی ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی‌و عه‌ره‌بی‌و ئیتالی به‌كارهێناوه…
————————————————
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د*
* مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی.. خویندكاری دكتۆرا.