په‌رله‌مانی سوید به هیچ شێوه‌یه‌ک پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به جینۆسایدکردنی کورد نه‌ناساندوه
ئاگادای ئاگاداری ئاگاداری
جێگه‌ی په‌رۆشه که هه‌ندێک له که‌ناڵه مێدیاییه کوردیه‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی پرۆفیشوناڵیه‌ت و هه‌ندێکیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ک بانگهێشته‌ی ده‌نگدان هه‌ڵسان وه به‌یارمه‌تی 3 په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی سوید به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست به‌گوێی هاوڵاتیانی کورد، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که گوایه په‌رله‌مانی سوید له دانیشتنی 5 ی 12 ی 2012 دانی به‌وه داناوه که پرۆسه‌ی ئه‌نفالکردنی کورد له‌لایان ڕژێمه گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی سه‌دام بۆ گینۆسایدکردنی کوردبوه، ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه وه په‌رله‌مانی سوید به‌هیج شێوه‌یه‌ک ئه‌نفالی به‌گینۆساید نه‌ناساندوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مانی سوید داواکاری به گینۆساید ناساندنی کوردی ره‌تکرده‌وه که له لایه‌ن په‌رله‌مانتار هانس لیند سه‌ر به‌پارتی چه‌پ پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی سوتد کرابوو، به‌ڕێز جه‌بار ئه‌مین 2 پێشنیاری پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی سوید کردبوو له ژێر ژماره‌ی 249 که داواده‌کات سوید‌و ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیه‌ئابووریه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بپچرێنن، وه ئه‌ویتریشیان پێشنیاری ژماره 242 بۆ به‌ڕفه‌رمی ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بوو.
ئه‌وه‌ی که‌ڕویدا به‌م شێوه‌یه بوو:
له 28 مانگی 11 ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی پارتی سۆسیالدیموکراتو پارتی چه‌پو پارتی ژینگه که سه‌ر به بلۆکی دژ به‌ده‌سه‌ڵاتن چه‌ند پێشنیارێکیان پێشکه‌ش به په‌رله‌مانکرد بۆ تاووتوێکردنیان، په‌ره‌لمانیش به نا ده‌نگی بۆ زۆربه‌ی زۆری ئه‌م پێشنیارانه دا، له‌ناویشیاندا به جینۆسایدناساندنی کورد. هه‌ر که‌سوو لایه‌نێک بیانه‌وێت به به‌ڵگه ده‌قی دانێشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی سوید 5/12/2012 بخوێننه‌وه ئه‌وا له‌به‌رده‌ستمان دایه به سویدی‌و به ئینگلیزی با په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن به‌م مایله تا بۆیان بنێرین.
ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بکه‌م که له چه‌ند خاڵێکی ئه‌م پێشنیارانه باسس له نه‌بوونی دێموکراتیه‌توو ڕێزنه‌گرتن له‌مافه‌کانی مرۆڤ‌و گه‌نده‌ڵی له‌کوردستان کراوه و داوا ده‌که‌ن له په‌رله‌مانی سوید که زه‌خت بکه‌نه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پیاده‌کردنی دیموکراتیه‌توو رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤوو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
جێگه‌ی داخه که هه‌ندێک که‌سو لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌بێ ویژدانانه بازرگانی به هه‌ستی ناسکی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانوو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌کی له‌ناوبردنی کوردبووه که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌نجامدرا ئه‌م پرۆسه‌یه گینۆساید بوو جا ئه‌گه‌ر دانی پیابندرێ یان نا.
ئازاد ئه‌مین
ئه‌ندامی پارتی گه‌لی سوید
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارۆچکه‌ی ئوکسیێ
دادوه‌ری دادگای تاوان له مالمۆ
دادوه‌ری دادگاکانی په‌ناباران له خوارووی سوید
kic_azad@yahoo.se