په‌رله‌مانی کوردستان و یاسای هه‌موار کردنی یاسای باری که‌سێتی
په‌رله‌مانی کوردستان و یاسای هه‌موار کردنی یاسای باری که‌سێتی
نوسینی ( عه‌لی که‌رکوکی )
ئاشکرایه یاسا دانان له‌ده‌ستووری هه‌رێمێک یاخود وڵاتێک ، ئه‌گه‌ر وڵاته‌که سیسته‌می دیموکراتی بێت ، ئه‌وا ڕه‌واکردنی یان دانانی هه‌ر یاسایه‌ک له ده‌ستووردا ، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئه‌و هه‌رێمه یاخود ئه‌و وڵاته ، وه هه‌موومان ده‌زانین ده‌نگی هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه که پێ ی ده‌وترێ ( په‌ڕله‌مانتار ) ، بریتییه‌له ده‌نگی ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه یان ئه‌و وڵاته له ژن و له پیاو به یه‌کسانی له ده‌نگداندا .
وه یاسایه‌کیش کاتێک له ده‌ستووردا جێگیر ده‌کرێت و ، ده‌بێته یه‌کێک له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کان ، ئه‌و کاته‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ، له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی پێده‌درێت .
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر یه‌کێک له‌و په‌ڕله‌مانتارانه ڕۆشنبیروو زانا‌و هۆشیار بن ، وه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی به‌ربڵاو بن ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌و یاسایانه بده‌ن ، که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌و لێی به‌رپرسیاره ده‌نگی پێده‌ده‌ن ، به بێ گوێدانه فشاری حیزبی و حکوومی ئایینی، به یه‌کسانی مافه‌کان له نێوان پیاوان و ژناندا وه یاخود ئافره‌تاندا .
پڕۆژه یاساکانی ده‌ستوور ده‌بێت به بێ جیاوازی ده‌سه‌ڵات و دارایی و ڕه‌گه‌زی ( ژنان و پیاوان ) ، کاربکات بۆ خزمه‌ت کردنی یه‌که به یه‌که‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ، به دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی و یه‌کسانی و ، دابینکردنی ئاساییش و پاراستنی مافه‌کان .
له‌گه‌ڵ هه‌موار کردنی هه‌ندێک له‌و بڕگانه‌ی که یاسای باری که‌سێتی ژماره 188 ی ساڵی 1959 ی ئه‌وسای عێڕاق ، که له ده‌ستووردا جێگیر کرابوو ، په‌ڕله‌مانی کوردستان له ڕێکه‌وتی 27/10/2008 به ئاماده‌بوونی 74 په‌ڕله‌مانتارهه‌ندێک بڕگه‌ی ئه‌و یاسایه‌یان هه‌موار کرد ، له‌ڕاستیدا هه‌موار کردنی زۆری ئه‌و بڕگانه له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان یان ئافره‌تاندا بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ ی داخه به زۆرینه‌ی ده‌نگ 39 به‌رامبه‌ر 35 په‌ڕله‌مانتار ، یاسای فره ژنی به‌مه‌رج قه‌بووڵکرا ، ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌ی که زیاتر له 50 له ڕێکخراوانی ئافره‌تان و ژنان له 03/10/2008 یاداشتێکیان بۆ حکوومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان به‌رز کردبوه‌وه ، که‌داوایان کردبوو یاسای فره ژنی له ده‌ستووری کوردستاندا قه‌ده‌غه بکرێت ، به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان گوێێان بۆ ئه‌م داواکارییه نه‌گرت ، که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به ژن و به پیاوه‌وه ، دژی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستانن .
قه‌بووڵ کردنی یاسایه‌ک به‌م جۆره ، به‌مانای نایه‌کسانی له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و ، جیاوازی نێوان پیاوان و ژنانه یان ئافره‌تانه ، ئه‌مه‌ش دووره له سیسته‌می دیموکراتییه‌وه ، چونکه قه‌بووڵ کردنی وه یاخود حه‌ڵاڵ کردنی زیاتر له ژنێک بۆ پیاوێک ، به بڕوبیانووی هه‌ندێک مه‌رجی نا مرۆڤایه‌تی ، که دژ به یاساکانی مافی مرۆڤه‌و ، دژ به مافه‌کانی ژنانه ، که ئه‌وانیش نیوه‌ی به‌شی کۆمه‌ڵگان .
جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له‌ساڵی 1948 له به‌یان نامه‌ی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، که 171 وڵات ئیمزایان کردووه ، له‌م جاڕنامه‌یه‌دا ته‌واوی مافه‌کانی مرۆڤی خسته به‌رده‌م سه‌رجه‌م وڵاتانی دونیا ، که ته‌واوی ئینسانه‌کان وه‌ک تاک به‌رامبه‌ر ئازاروئه‌شکه‌نجه ، هاتووچۆ ، ڕه‌گه‌ز ، ناسنامه ، ته‌ندروستی ، سیسته‌می په‌روه‌رده …… هتد به‌رابه‌رو پارێزراون ، وه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا زیاتر له جارێک باس له یه‌کسانی مافه‌کانی ژنان و پیاوان ده‌کات له هه‌موو بواره‌کاندا ، سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی …… هتد .
ئه‌و مه‌رجانه چین که یاسای فره ژنی پێ ڕه‌وا کراوه :
1ـ ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌که نه‌یتوانی منداڵ بهێنێته به‌رهه‌م به مانای نه‌زۆکی هه‌بوو .
2ـ ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌که نه‌یتوانی وه‌کو ژنێکی ئاسایی ، هه‌ڵسوکه‌وت بکات له گه‌ڵ پیاوه‌که‌یدا ، له باری سێکسییه‌وه ، وه‌یاخود توشی نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت بوو که نه‌توانێ وه‌ک و ژنێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وت بکات .
ئه‌و 39 په‌ڕله‌مانتاره‌ی که جێ ی داخه هه‌ندێکیان ژنن ، ئه‌بێ بواری ڕۆشنبیری یان له چ ئاستێک‌دا بێت ، تۆ بڵێ ی نه‌زانن که‌وا ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه توشی پیاوانیش ده‌بن ؟؟!!!!!! ، بۆیه ده‌نگیان به قه‌بووڵ کردنی یاسای فره ژنی داوه ، باشه ئه‌گه‌ر ده‌زانن ، چی ده‌ڵێن کاتێک پیاوان توشی ئه‌و حاله‌تانه ببن ، ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه له‌و حاله‌ته‌دا چی یه ؟ ، وه یاخود ئه‌وان ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتوون ، که کێشه‌کانی پیاوان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ، کێشه‌ی ژنان و ئافره‌تانی دایک و خوشک و کچ و سه‌رجه‌م ژنانی کوردستان پێشێل بکه‌ن .
بێگومان که‌س نی یه ئه‌وه نه‌زانێ که سۆز‌و وه‌فای زۆرینه‌ی زۆری ژنان و ئافره‌تانی کوردستان و هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکانی تر به‌رامبه‌ر به پیاوه‌کانیان چۆن چۆنین ، هه‌موو ئه‌وه‌مان بینیوه کاتی مردنی پیاوه‌که‌ی یاخود شه‌هید کردنی ، ئه‌و ژنه تا مردن دانیشتووه‌و شووی تری نه‌کردۆته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافێکی ڕه‌وای خۆیه‌تی ، وه یاخود کاتێک پیاوه‌که تووشی نه‌خۆشیه‌کی وا ده‌بێت نه‌ک به ته‌نها هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوانه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌ڵک و پێویستی به خزمه‌ت کردنیش ده‌بێت ، ئه‌و ژنه هه‌تا مردن وه‌ک خزمه‌تکار به پێویستی سه‌رشانی ده‌زانێت که خزمه‌تی پیاوه‌که‌ی بکات ،
باشه ئه‌مه‌یه وه‌فای پیاوان بۆ ژنان ؟ ، یان ده‌رکردنی یاسایه‌کی له‌و جۆره چ یه‌کسانییه‌کی تێدایه له نێوان ژنان و پیاواندا ، تاکه‌ی دانانی یاساکان وه‌یاخود بڕیاردان له ژێر فشاری حیزبی و حکوومی ئایینی بێت ؟ .
ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی که له 75% ی زیاتری پیاوانه و زۆریشی سه‌ر به‌و حیزبانه‌ن که سیسته‌می عه‌لمانی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن ، که‌چی ده‌نگیان دا به‌و بڕیاره ، ده‌بێ چ هۆکارێک هه‌بێت که‌وا زۆرینه ئه‌م پڕۆژه یاسایه قه‌بووڵ بکات ؟ ، ئایه هۆکاره‌که به‌ته‌نها ئایینی یه ؟ ، چونکه پیاوانی ئایینی هه‌ندێکیان پێیان وایه ڕێژه‌ی کچان و ژنان له کوردستاندا زیاتره له پیاوان ، وه ئایینی ئیسلامیش به پێ ی شه‌ریعه‌ت و مه‌رجه‌کانی ، زیاتر له ژنێکی به پیاوان حه‌ڵاڵ کردووه ، به‌ڵام له‌لای هه‌ندێکی تری زانایانی ئیسلام ، پێیان وایه که زیاتر له ژنێک به پێ ی هه‌مان شه‌ریعه‌ت ( موباحه ) ، واته فه‌رز نییه‌و خێریش نییه ، نه‌هێنانی زیاتر له ژنێک گوناهیش نییه ، وه بۆ ئه‌مڕۆ ده‌توانرێت هێنانی زیاتر له ژنێک ڕابگیرێت ، به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین ئه‌وانه‌ی که ژنی دووه‌م و زیاتریش ده‌هێنن کێن ، بێگوومان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ندێک له به‌رپرسه‌کانی حاڵی حازرین ، که خێزانه‌کانی یه‌کامیان و بگره دووه‌م و سێیه‌میشیان ، کێشه‌ی نه‌بوونی منداڵیان نییه ، له‌وانه‌شه هۆکاری سیاسی له‌پاڵ قه‌بووڵ کردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌دا هه‌بێت .
هۆکاره‌کان هه‌رچییه‌کبن ،قه‌بووڵ کردنی یاسایه‌ک به‌م جۆره ، نایه‌کسانی ده‌خاته نێوان مافه‌کانی ژنان و پیاوان ، به‌مانای پێشێل کردنی مافه‌کانی ژنانه‌و دژ به بڕیاره‌کانی مافی مرۆڤه .