په‌رواز بنیشێته‌وه یان له(په‌رواز-فڕین – به‌رده‌وام بێت؟
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له فه‌یس بووك و پێگه ئیلكترۆنییه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت له كۆڕ و دانیشتن و گفتوگۆكانماندا ته‌نها باسی په‌روازه- هه‌ندێك ستایشی ده‌كه‌ن و به دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی ناوده‌به‌ن ،هه‌ندێكیش به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ناپاكیه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردبێت ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت بارانی بكه‌ن ،به‌داخه‌وه په‌رواز كچی نه‌ته‌وه و میلله‌تێكه له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌ده‌سته‌كانی خه‌نجه‌ر له پشتی خۆی رۆده‌كات ،ئه‌رێ خۆ وایه زۆر به ئاسانی و بێ په‌روا باڵه‌كانی یه‌كتر ده‌شكێنن ،خودایه ئه‌مه چ ئافاتێكه .. له‌وه‌تای درووستتكردوین به ئومێدی سپێده‌یه‌كی گه‌شه‌وه چاونابڕینه ئاسۆ و نامانه‌وێت بوونمان هه‌بێت ؟!
په‌رواز باڵنده‌یه‌كه ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی گاڵته‌جاڕییه‌كانی مه‌یدانی سیاسه‌ت و ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ندێك له بازرگانانی به‌ناو سیاسه‌تمه‌دار بدات له‌شه‌قه‌ی باڵ و بفڕێت تا ئه‌ودیوی تخووبی خه‌ونه‌كانی ،به‌ڵام هه‌ر له ئاسمانی نیشتمانه‌كه‌یدا هاونیشتمانیان ده‌یان تۆڕ و داویان بۆ ناوه‌ته‌وه ،
داوێك به‌ناوی كوردایه‌تییه‌وه خۆی بۆ ناوه‌ته‌وه و پێیوایه گه‌ر ئه‌و باڵنده‌یه له فڕین نه‌خات ئه‌وا نیشتمان ژێر و ژوور ده‌بێت ،له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاشوب وبه‌ڵا رووی تێده‌كات ،
داوێكیش به‌ناوی ئه‌كادیمیای موزیكی كوردیه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه ،ئه‌ویش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی باڵنده‌كه له خوێندن نه‌شاره‌زایه و له‌به‌رامبه‌ر بێگانه و ناحه‌زاندا موزیكی كوردی ده‌شێوێنێت ،داوێكی تریش به‌ناوی نه‌ریت و عاده‌ته‌وه خۆی خستووه‌ته‌به‌رده‌م فڕینی باڵنده‌كه ،ئه‌میان سه‌رسه‌خاته‌نه به‌رگری له‌شه‌ره‌فی نیشتمانی ده‌كات و پێیوایه كه‌نابێت باڵنده‌كانمان له ئاسمانی نیشتمانێكی نامۆ و بێگانه‌دا بفڕن و ده‌نگیان ببیسترێت!!
داوێكی تر و چه‌ندین داوی دیكه ….
هه‌ندێك له‌وه قه‌ڵسن كه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا وتراوه “كوردستان به‌شێكه له‌عێراق وجیانابێته‌وه ،یان عێراق یه‌ك نیشتمانه”و شتی له‌و جۆره ،بۆیه داواده‌كه‌ن په‌رواز له‌به‌رنامه‌كه‌دا بكشێته‌وه ،به‌ڵێ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ هه‌موو تاكێكی كوردی دڵسۆز قورسه و ناخۆشه،به‌ڵام خۆ ئه‌ره‌ب ئایدڵ ئاسایشی نێوه‌دوڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نییه تاوه‌كو چاره‌نووسی كوردی پێوه‌به‌ندبێت ، ده‌یان و بگره سه‌دان جار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوه‌نده‌كانی بڕیاره‌وه كه زۆربه‌یان كوردیان تێدایه كه‌سانێك دێنه سه‌رشاشه‌ی تیڤییه‌كان و راسته‌وخۆ سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی كورد ئه‌كه‌ن ،ئه‌رێ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی عێراقه‌وه ناوی هه‌رێمی كوردستان به (شیمال العراق) ناوبراوه؟!
ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی شیعه وسووننه سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عێراق وجیانابێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بگره موفاره‌قه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كه خودی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌رێمی كوردستان له‌عێراق جیانه‌بێته‌وه ، هه‌موومان ئه‌م راستیه ئه‌زانین ، كه‌چی كه‌س كۆمێنتێكی له‌باره‌یه‌وه نیه ،به‌ڵام پێمان سه‌یر و قورسه گه‌ر عه‌ره‌بێكی وڵاتانی كه‌نداو دان به كوردستاندا نه‌نێت!
ئه‌گه‌ر بیانوه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه باسمكرد ئه‌وا باشتر وایه سه‌ره‌تا فشاربخه‌ینه سه‌ر سیاسیه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه و ئیعلانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن و بۆئه‌وه‌ی خاك و سنوور و ئاڵاكه‌ی له‌ئاستی دنیادا بناسرێت و كه‌س به‌ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه‌ی نه‌لكێنێت،به‌ڵێ ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی سیاسییه‌كانه واز له (په‌رواز) بهێنن یه‌خه‌ی سیاسییه‌كان بگرن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌كادیمیستانه‌ی كه له‌باره‌ی ئه‌دای په‌روازه‌وه ره‌خنه‌ده‌گرن ،ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی پسوڕن وره‌خنه‌كانیان زانستین ئه‌وا مافی خۆیانه و ده‌ستیشیان خۆشبێت ،به‌ڵام خۆزگه هه‌میشه له ئاستی كاری خراپ‌دا ئاوها ده‌هاتنه‌ده‌نگ، رۆژانه به‌ناوه‌ی موزیكی نوێی كوردی یه‌وه گوێمان له‌ژاوه ژاوی نوێ ده‌بێت ، به‌ختیارعه‌لی وته‌نی له‌وه‌ناخۆشتر نییه مرۆڤ گوێی له مۆسیقای شكاو بێت ،ده‌یان ده‌نگی نه‌شاز به‌رگوێمان ده‌كه‌ون ، چه‌ندین گۆرانی عه‌لی مه‌ردان و حوسێن عه‌لی و كه‌ریم كابان و هتد… به‌ده‌نگی نه‌شاز وترانه‌وه و شێوێنران ،ئه‌رێ بۆ كه‌س نه‌هاته‌ده‌نگ و ره‌خنه‌یه‌كی نه‌گرت؟!
من ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم په‌رواز له خه‌ونه‌كانی خۆی په‌شیمان بێته‌وه یان به‌رده‌وامبێت ،
كورد ناكات به‌ده‌وڵه‌ت و مافی ده‌وڵه‌ت بوونیشی لێ ناسه‌نێته‌وه ،به‌ڵام گه‌ر سه‌ربكه‌وێت ده‌رئه‌نجام كچی كوردستانه و ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتمانه‌كه‌ی
له‌كاتێكدا سه‌ریشیان نه‌خست وه‌كو هه‌ندێك پێشبینیانكردووه هیچ زیانێكی به‌دواوه نییه و شكستیش نییه بۆ كورد لانی كه‌م له‌نێوه‌ندی هونه‌ری عه‌ره‌بیدا تێڕاونێنێكی جیاوازی درووستكرد له‌هه‌مبه‌ر بوونی هونه‌ری كوردی كه وه‌كو راغب عه‌للامه وتی “ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه له‌هونه‌ری كوردی بێ ئاگاین”.
بۆیه گه‌ر هاوكاری په‌رواز ناكه‌ین ئه‌وا با داوه‌كانمان لابده‌ین و توڕه‌كانمان له‌به‌رده‌م فڕینی ئه‌و باڵنده‌یه كۆبكه‌ینه‌وه ،لیێگه‌ڕێین باخۆی بڕیار له‌سه‌ر نیشتنه‌وه و فڕینی خۆی بدات .
كاردۆ محه‌مه‌د