په‌كه‌كه له نێوان قوربانی و جه‌لاددا
ئایا سیاسه‌تی مافیاكانی ئه‌تاتورك و چه‌واشه‌كاره‌كان ئێستای ئه‌ردوگان و نا ئه‌قلانی بونی (ئه‌رگه نه‌كۆن) بونه‌ته هۆی دروست بونی دڵه پڕ له قینه‌كان و پێكهێنانی توخمی جه‌لاد به‌رامبه‌ر شۆڕشگێره‌كانی په‌كه‌كه ..؟ ئه‌ی كامیان قوربانین ..؟ ئایا قه‌ندیل جێگا‌و شوێنی گه‌ریلا و ماف خوراوان و به‌رگریكارانه له دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئاماژه‌دانه به هه‌بونی كورد و دان نان به نه‌ته‌وه‌یی بونیدا ..؟ ئایا قوربانیه‌كان لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن یان هۆیه‌كه له زیندانه ئاخێنراوه‌كانی توركیا و ڕۆژانه جه‌لاده‌كانیان به كارن له لێدان و شێواندنی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان ..؟ ئایا كامیان له دوو توێ ی قوربانی و جه‌لادبوندان ..؟ ئایا جه‌لادیش خۆی به خاوه‌ن ماف ده‌زانێ و قوربانیش به تاوانبار …؟ ئایا كامڵ نه‌بونی هزر ئه‌چێته نێو ده‌سته‌واژه‌ی جه‌لاد بونه‌وه ..؟ ئایا جه‌لاد خۆی قوربانی ده‌ستی ڕژێمه خوێن ڕێژو دكتاتۆره‌كان نیه ..؟ ئایا قوربانی به چ پێوه‌رێك قوربانیه و مه‌رجی جه‌لاد بون چیه …؟.
ئایا په‌كه‌كه گه‌ریلای په‌روه‌رده‌كردوه بۆ قوربانی دان یان جه‌لاد بون ..؟ ئایا پارتێكی شۆڕشگێڕی وه‌ك په‌كه‌كه ئه‌توانێ ببێ به پێشه‌وا له جه‌لاد بوندا یان خۆی كوشته‌ی ده‌ستی قوربانی دانه ..؟ ئایا له نێوان سه‌روه‌ری یاسا و خراپ به‌كارهێنانی یاسادا جه‌لاد بوون و قوربانی دانی تێدایه یان له نێوان ده‌وڵه‌ت و پارتێكی شۆڕشگێڕ‌دا (یه‌قینه هه‌بونی قوربانی و جه‌لاد).. یان بۆ ماوه‌یی و دروستكراوه له نێوانیاندا ..؟ ئایا گه‌ریلایه‌ك سه‌ربازێكی توركی ده‌گرێت و ده‌یكوژێ جه‌لاد بونی تێدایه یان ناوی به‌رگری كردنه له نه‌ته‌وه‌یه‌ك و تۆڵه‌یه و قوربانیه‌كه ون ..؟ ئایا ڕاكێشانی گه‌ریلایه‌ك به زیندویی به دوای سه‌یاره‌ی میتی توركیدا ئه‌میشیان پیاده بونی ئه‌ركێكی سه‌ربازیه یان تۆڵه‌یه ئاوێته بووه له نێوان قوربانی و جه‌لاددا ..؟
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت كه‌مێك تیشك بخه‌ینه سه‌ر جیاوازی نێوان قوربانی و جه‌لاد , له ئێستادا له وڵاته دكتاتۆره‌كانی جیهاندا جه‌لاد هیچ جۆره مرۆڤایه‌تیه‌كیان تێدا نه‌هێشتوه و خاڵیان كردوه‌ته‌وه له مرۆڤ بوون ئه‌وسا ده‌توانن هه‌ستن به‌و كرداره قێزونانه‌ی كه پێ ی ده‌سپێرن …. قوربانیش هیچ جۆره ئاسانكاریه‌كیان بۆ نه‌هێشتوه‌ته‌وه تا بتوانن وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه به بونی خۆیه‌وه بكات و داكۆكی له مافه‌كانی خۆی بكات ئه‌و جا بۆ دروستكردنی په‌یكه‌رێكی دڕنده و بێ هۆش و بێ هه‌ست ده‌بێت كه‌ره‌سته‌كانی دروست كرا بێت له قین و ڕه‌ش بینی ته‌واوی كاره نامرۆڤایه‌تیه‌كان له ناخیدا ئاماژه‌دانه به جه‌لادبون بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی وون بوونی خۆی له كه‌سیه‌تیه‌كی تردا مۆمیاكراو به تاوان و لێدان و كوشتن .
ئاوات چوار باخی