په‌ڕینه‌وه له پردی…به ئاوێنه … حه‌سه‌ن مسته‌فا
زه‌نگی نیگات چیدی مه‌خه‌ره‌سه‌ر ته‌له‌كانی بێده‌نگیم
با چركه‌كانی زه‌مه‌ن… خێراخێرا نه‌ڕژێنه ناو تاڤگه‌ی دڵ‌و
قامه‌تی نوێژم نه‌ڕه‌وێته‌وه له ته‌نیایی
ئه‌م ته‌نیاییه‌م لاخۆشتره
له‌وێ ده‌گه‌مه‌وه ئاوه‌دانیی
له‌وێ تینوێتیم به‌ئاره‌قه‌ی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵێك ،ده‌شكێنم.
كه نازانم , ئه‌مه فرمێسكی ئه‌و حه‌ژمه‌تانه‌یه
كه‌له‌سه‌ردان نه‌كردنی مه‌لێكی ده‌نگخۆش
سه‌ریان كردووه
یان, چڕبوونه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی شه‌هوه‌تی
خه‌یالێكی زڕه و
ئه‌وه‌نده‌ی ژیان پێویستیه‌تی ..
ئه‌وه‌نده‌ی چاو پێویستی به نووسینه‌وه‌یانه
ڕه‌نگیان دیل كردووه له خۆدا.
– خۆ ژیان له‌و دڵۆپه هه‌ناسه‌ده‌دا
چ پێویست ده‌كات , سه‌رژمێری مردن بكه‌ین.
ده‌مه‌وێ له‌وێ..
وه‌ك سێبه‌ری ئاسوده‌ی گۆزه‌یه‌ك
رۆحم ته‌ڕبكه‌م له‌بۆنی، په‌لكه ره‌شه‌كانی ره‌یحانه و
په‌ڕه گه‌شه‌كانی نازناز.
ده‌مه‌وێ له‌وێ…
بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ته‌یمانه دڕكاوییه‌كان
ڕووتتر له ئاو
ڕوون ئه‌وه‌نده‌ی به‌رگی خوناو
بێگه‌ردتر له شه‌و كه ڕه‌نگه‌كان ده‌سپێرێ
به ڕه‌نگه‌كانی به‌یانیه‌كی تازه‌تر,
ده‌مه‌وێ له‌وێ
شێ له‌خۆم لوول ده‌م و
نزاش بۆ پڕشنگێك بكه‌م
ده‌مه‌وێ له‌وێ…
وێنه‌ی خۆم وبراده‌ره جوانه مه‌رگه‌كانم بدۆزمه‌وه
ئه‌وان ده‌مێكه كاسه‌كانیان پڕكردووه له ئاوی ڕه‌نگ
ئیدی گه‌ڕانه‌وه‌م گرنگ نیه
ده‌مه‌وێ ئاهه‌نگی
له‌بوخچه ده‌رهاتنی خونچه‌یه‌ك ناز ناز ببینم
ده‌مه‌وێ له‌ڕازی مێرووله‌و ڕێگا تێبگه‌م
ئیدی ده‌مه‌وێ گۆڕێك له‌و گه‌ڵا گوناهبارانه چێكه‌م
تالاشه‌ی بێ گوناهم وه‌خۆ بگرێ .
نامه‌وێ له‌سه‌ربرده‌ی جه‌لاده‌كان شتێك بشنه‌وم
نامه‌وێ زرینگه‌ی كاسه‌ی خوێنی براكان ببینم
ئیدی ناگه‌ڕێمه‌وه… چون مه‌لێكی بریندار له‌كۆچ نابمه‌وه
له‌وێ له ڕۆخ په‌ڵه هه‌ورێكی مسی
بۆ باخێك ده‌گه‌ڕێم
كه‌كرمێك له خه‌وی به‌یانی نه‌كرابێ
كه‌ده‌ستێك بۆ هێلانه‌یه‌ك درێژنه‌كرابێ
كه زه‌وقێك كاری له شێواندنی ڕه‌نگه‌كان نه‌كردبێ
كه ره‌یحانه له گوڵدانێكی دیل نه‌خه‌وێنرابێ.
وه‌ك مه‌لێك كه‌به‌دوای بارانێك
ده‌مار ده‌مار بۆنی خۆڵ ته‌سلیم به چڵێكیان ده‌كاته‌وه ،
ئه‌وكات بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕێم
له ڕۆژه ناپیرۆزه‌كانی هه‌فته‌دا
پیرۆزبایی له ته‌قینی ده‌می خونچه‌یه‌ك بكه‌م
بۆیه ده‌مه‌وێ هه‌ر له‌وێ
وه‌ك لاشه‌ی كاكڵێك باده‌م
به‌رۆخ قه‌دی گوڵه باخێك هه‌ڵچم
له ڕووباری بۆنیا خۆم بشۆم
ده‌مه‌وێ له جه‌ژنی عازه‌ب بوونی دارسێوێك، له‌وێبم
ده‌مه‌وێ له‌چرته‌چرتی سمۆره تێبگه‌م
عاشقانه بۆ جوانییه‌كه‌ی رامێنم
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی وه‌فای تیمساحێك
بێ وانه دادانی پێغه‌مبه‌رێك وه‌فا فێربم.
ده‌مه‌وێ قووڵتر له‌خوڕه‌خوڕی جۆگه‌له وردبمه‌وه.
له‌وێ فه‌رامۆشیم به كولله‌یه‌ك دێ
كه تۆڵه‌ی ده‌ركردنی من له به‌هه‌شت
له گوڵه گه‌نم ده‌ستێنێته‌وه. له‌وێ باخچه‌یه‌ك له‌گوڵی ره‌ش‌و نه‌عنای شین
له‌وێ لوتكه‌یه‌ك بۆ چێژبینین
له‌ژێر په‌له‌هه‌ورێكا ده‌مێنێته‌وه‌و ناڕوات
له‌وێ په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك له‌ڕه‌نگه نه‌دۆزراوه‌كان
له‌وێ باران شاعیرانه ده‌بارێ‌و
چه‌تر بۆ “من”و “تۆ” چێده‌كا
ناهێڵێ ته‌ڕتربین…تا راموسانه‌كانمان شه‌رمه‌زارنه‌بن
له‌وێ فه‌رهه‌نگێكی خاڵی له خه‌رابات
له‌وێ گه‌مه‌یه‌ك “نه” بردنه‌وه ده‌ناسێ‌و “نه” ئاشنایه به‌دۆڕان
له‌وێ ره‌وه ئه‌سپێك له‌ئارامیی
به‌سه‌ر پردی خه‌یاڵم ده‌په‌ڕنه‌وه
چه‌ند جوانه حیله‌ی پڕ له‌ترسیان
چه‌ند سامناكه ره‌وینه‌وه‌یان له‌شه‌پۆله‌كانی ئاگایی
له‌وێ وه‌رزێك نابینییه‌وه، چیدی سیحر له ره‌نگ بكات
هه‌موو وه‌رزێك…پڕه له “تۆ”
من له ئاوێنه‌ی وه‌رزێك نوقمبووم
ئه‌م وه‌رزه “تۆ”یت كه رامانی سه‌وزكردووم
له‌سه‌ر پردێك، خه‌یاڵاوی جێیهێشتووم…به‌دیار ئاوێته‌بوونی خۆم
به‌دیار راڕاییم بۆچوونه‌به‌ر هه‌یوانی په‌پوله …
وشك‌و شه‌كه‌ت گاز له‌چاوه‌ڕوانی ده‌گرم.
ده‌مه‌وێ له‌وێ…
له‌ناو مێرگی نێرگزه‌جاڕ، شینی خۆم به‌سه‌ر په‌ڕه گه‌شه‌كان بڕێژم
تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌هاڕه‌ت
تا ئه‌و په‌ڕی به‌رائه‌ت
تا ده‌بمه‌وه به ( گفل ) ێكی مه‌عسوم.
ئه‌مه دوایین سروتی تۆبه‌ی نه‌سوعه
ئه‌وه سه‌ره‌تاترین دڵۆپی رژاوه .
ده‌مه‌وێ هه‌ر له‌وێ…
بچمه سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵێك و
له چاوه‌ڕوانی تیرێژێكی راكشاو خۆم هه‌ڵخه‌م
تا له‌گه‌ڵ په‌لكه زێڕینه‌یه‌كا به‌كێوانم دا ده‌دا.
ئیدی ده‌زانم.. چیدی وه‌سوه‌سه‌ی گوناهێك ته‌مه‌نم كرمێ ناكات
ده‌زانم ئیدی په‌پووله ده‌بێته حاكم و
هه‌نگ ده‌بێته شا
نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه… ئه‌وێ كۆمناكاته‌وه
له‌وێ ئاراسته دژه‌كان
هه‌ڵم
ده‌وه‌شێن
نه‌وه.
لێم ببوره ئه‌گه‌ر لێره،
كانیێكی سازگار نه‌ماوه، دوو قسه‌ی بده‌م به‌گوێدا
یان بچمه‌سه‌ر باڵه‌كانی‌و
بمگه‌یه‌نێ
به‌و جێگه‌یه‌ی كه “تۆ”ی تێدا.
ئه‌گه‌ر به‌ئاگا هاتمه‌وه
رێم پێمه‌ده تیشك له‌چاوانت بچنمه‌وه
رێم پێمه‌ده شپرزه‌ییم بێته ناو باخه‌ڵی ئومێدت
رێت پێناده‌م بێیته نێو خه‌ڵوه‌تمه‌وه
ئه‌م خه‌ڵوه‌ته‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی ” تۆ” یه “تۆ”
چیدی زه‌نگم بۆ مه‌نێره…بێده‌نگییم قوڵتره له تیشكه‌كانت
چیدی شه‌پۆل مه‌خه‌ره سه‌ر كه‌ناره‌كانم
مه‌ندێتیم پڕ قامه‌تتره له هاژه‌كانت.
15\10\2009 رواندز
28\8\2011 هه‌ولێر