په‌ڵه‌ی پایز….. عه‌بدوڵای حاجی لایق
تنۆكێك ئاو له ئاسمانی پایز بباری …,..
هیچ مانایه‌كی نی یه بۆ وێنه‌ی زه‌وی…..
ته‌نها فرمێسكێ له چاوه‌كان بڕژێ دڵی حوتی پێ تێر ده‌بێ…
ئیتر بۆ نه‌گریم دڵ ڕێچكه بكا بۆ ئاسووده………
بیر ملكه‌چ ببێ وپێ شاد ببێ…………………….
گێلی نیمچه شێتێ له بازاڕی عه‌قڵ دا به‌ره‌ڵابێ چی به‌سه‌ر دێ…چی ڕووده‌دات؛
چه‌ند زه‌رده‌یه‌ك بۆ عه‌قڵ و بێ ئاگایی بۆ ئه‌و ده‌بێ…………
گه‌ر ووشیاربم ووشیاری له ئێوه تێ ناگا…………………
تا تارمایی له تاریكی ببینێ ئاسووده‌بێ بۆ ڕووناكی…………
ئاگر نیم هه‌موو تاریكی وون بكه‌م…………..
مه‌شخه‌ڵی خۆم هه‌ڵده‌گرم له ڕووناكی ……….
تا تاریكیتان بۆ نه‌خشكه‌م………………
چونكه وافێربوون……..تێ ناگه‌ن………..
چه‌پڵه بۆ نه‌فام لێ ده‌ده‌ن…………
تۆش هه‌ر وه‌ك ئه‌وانی نازانم چیت بۆ بكه‌م………
قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌م ملكه‌چ ده‌بم……….
كورد واته‌نی مه‌جبوو ده‌بم………….
وه‌ك سه‌رده‌می به‌ردین شیرینی لام …
وه‌ك ده‌نكه خورمایه‌ك په‌یكه‌ره‌كه‌تی لێ ده‌تاشم………
سوێندت پێ ده‌خۆم ده‌تپه‌رستم…………
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م عه‌شقه شێته‌ت ڕانه‌چڵه‌كاندووه………
بۆ برسیم بوو قووتت ده‌ده‌م…………..ز
ساتێ سه‌رنجی چاو شۆڕه‌كان ڕاده‌كێشم…….
قسه‌كانم ناتوانم ته‌واو بكه‌م وا په‌ڵه‌ی دا….
خۆتان بپێچنه‌وه با سه‌رمای پایز زه‌به‌رتان پێ نه‌با.بارێزه‌ر(عه‌بدوڵای حاجی لایق)هه‌ڵه‌بجه‌ی