په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و زه‌نگێک بۆ کورد.!
دۆخی ئێستای کورد،زۆر له‌سه‌رده‌مانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و جه‌نگه‌کانی تفه‌نگ سه‌خترو ئاڵۆزتره که هه‌موان وه‌ک پێویست په‌ی پێده‌به‌ین وئه‌نگوستی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر.
پاش؛خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان وئاگربه‌ستی (pkk) له‌بناری قه‌ندیل و به‌جێهێشتن یان دورکه‌وتنه‌وه‌یان له خاکی تورکیا‌و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه له باکوری کوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوین. باشوری کوردستان ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له کارکردنی زۆری دیموکراتیانه‌ی سه‌رده‌م وڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و پارته‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه؛ که‌به‌شێکی زۆریش له تێکۆشه‌ره‌کانی باکورو باشوری بچوک وخۆرهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌سپی خۆیان له‌باشوری گه‌وره‌دا تاو ئه‌ده‌ن و ،ره‌وتێکی سیاسی تری به‌گوڕ له ڕابوردووی خۆیان له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌خه‌نه‌وه گه‌ڕ، بۆ پاڵپشتی و کۆده‌نگی سه‌رتاسه‌ری خه‌باتی نیشتیمانی بڕوابون به خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی نه‌ک به لایه‌نگیری هێزوو ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌کی ناوچه‌که. دیاره به‌له‌به‌رچاوگرتنو سودوه‌رگرتنی ئه‌و زه‌مینه سیاسی ودیموکراتیه‌ی له باشوردا ده‌گوزه‌رێت به خه‌بات و ماندوبی خه‌ڵک وشۆڕشی دیاری ناوچه‌که‌و هزری سه‌رهه‌ڵدان ویاخی بونی ناوچه‌که.
سیستمی سیاسی هێنده‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچونی ووڵاته، بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاک وپارت و سه‌رکرده‌نیه بۆ بون به وولاتی سه‌رکرده. پێش په‌یامه‌کانی ئۆجه‌لان ، ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئیتر ووڵات مه‌به‌ستن به‌منوه‌و له‌منه‌وه سه‌یری ووڵات مه‌که‌ن ،جگه له‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌و سه‌یرکردنه‌یه له باکورو باشوری کوردستانیشدا، له‌ڕووی هزروو کار‌و ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕیه‌وه، ئۆجه‌لان پێمان ده‌ڵێت ( ده‌بێت ناوی تورکیا بگۆردرێت بۆ ووڵاتی ئه‌نادۆڵ؛که نه‌ته‌وه‌کانی تریش بتوانن تێیدا بژین و ده‌ستوری ووڵات گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێت و ئاڵاکه‌ی بکرێته ئاڵای هاونیشتیمانانی). ئه‌مه په‌یامی سه‌رکرده‌یه‌کی زیندانی کراوه،له‌باکور.
له‌باشور؛په‌یامی ئێمه دڵنیا بوون ونه‌بونمانه له‌شه‌راکه‌تی ڕژێمی عێراقی نوێی،که‌خۆمان له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی دروستبونه‌وه‌ی عێراقێکی ئه‌و‌هادابویین.
ئه‌مانه‌و نمونه‌ی بازرگانی وئاشکرا بونی پاره‌ی ژێر زه‌مینه‌کانی باشور‌و ، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ژیانی سه‌ره‌تایی پێویست وڕووبه‌روبونه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی کارکردن و به‌ڵێنه ناڕاسته‌کانی ده‌درێن به‌خه‌ڵک وشارو ووڵات و ڕێژه‌ی له‌دایکبونی کوتوپڕی ترسناک؛سه‌ره‌تای ئه‌ژمونێکی نوێی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌مان ده‌خه‌نه به‌رده‌م. که جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌وپلاندانانی ورد‌و خێرای سه‌رکردایه‌تی کورده بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌که سه‌ره‌تای هه‌نگاوێکی سیاسی گرنگه بۆ کورد.
باکور و باشوری بچوک و له داهاتوی نزیکیشدا خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ، چاوی گه‌وره‌ی له‌سه‌رمانه‌و شانسی مێژوویی گه‌وره‌مان پێده‌به‌خشن ومێژووش ناتوانێت وه‌ک جاران به‌خواری بنوسرێته‌وه؛ که‌ئه‌مه‌ش ته‌نها به خه‌ڵک ده‌کرێت نه‌ک به پاساو و پاره.
شه‌هاب که‌ریم