په‌یامێك… دیلملن قادر احمد
جاران ،
كه تۆ هه‌بویت لێم ده‌پرسی
ئه‌رێ ده‌نگ و باسی شاره‌كه‌ت چۆنه؟!
تابلۆكانی ئه‌وێ هه‌ر سورن؟!
دوكانه‌كان هه‌ر پۆشاكی ڕه‌ش ده‌فرۆشن؟!
بڵنگۆكان ،
پێتان ده‌ڵێن:
ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك بمرێ؟!
وه‌كو جاران باده‌ی خه‌می كۆن ده‌نۆشن؟!
له‌وێ ،
هێشتا به‌هار شینه‌و نه‌بووه به‌سه‌وز؟!
په‌ژمورده‌یه ڕۆحی لاوان ،
هیواكانیان هه‌ر خنكاون ،
شیعر ئاسا هه‌روا ساران؟!
به‌ڵام ئێستا كه‌نیت ،
كه‌س له‌تۆ ڕاستگۆتر نادۆزمه‌وه !
ئیتر گفتوگۆی من
له‌گه‌ڵ (مه‌زاری شه‌هیدان) ده‌بێ
ئیتر به‌سه هه‌واڵم لێت ناوێ ،
پرسیارناكه‌م وڵام مه‌ده ،
له‌دوای هه‌موو ڕسته‌یه‌كیش وه‌ڵامی بێت یاپرسیاری
خاڵێكی گه‌وره‌ی سپیم داناوه.
نه‌ك هه‌ر ڕسته خۆشمان مردین
مه‌زاری تۆ دڵی منه
مه‌زاری من شه‌هیدانی ئه‌وێی ناوه.
ئه‌ی سابات و هه‌واری من !
تۆ پێت نییه هه‌تا بڕۆی
من جێت دێڵم، ،به‌ڵام هه‌رگیز ونت ناكه‌م
هه‌تا شیعرم باشتر بفڕێت
تۆ‌و نیشتمان ئه‌به‌م بۆ دوور
هه‌ر بۆخۆم ده‌تان كه‌م به‌سنور
ئه‌و ده‌كه‌مه باكور، تۆش به‌باشور،
عه‌شقم ده‌كه‌م
به‌ڕۆژهه‌ڵات ، به‌ڕۆژئاوا !
دوور له‌خواستی خۆم
وامنیش ده‌ه‌ڕۆم
تاڕۆژی دیدار ماڵا ئاوا…
به‌ڵام گیانه دڵنیابه،
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بڕیاروابێ به‌جێمبێڵی
منیش له‌سه‌ر ته‌ختی عه‌شقت دێمه‌خوارو
به‌جێی دێڵم.
نیشتمان وڵاتی منه‌و
شاره‌كه‌شت پایته‌ختی خه‌مه‌كانم
هه‌ركات مردم به‌تۆیان ده‌سپێرم
تۆ‌و نیشتمان
دوو ده‌ستی سپی منن
وازناهێنم
تا دڵی ڕه‌شی كۆمه‌ڵگای (كوردی)یان پێ ده‌رنه‌هێنم…
ده‌یبه‌م بۆلای (خانی)
(مه‌م و زینی) پێ له‌به‌ركا
بۆلای (قازی) تابزانێ دڵسۆز كێیه
وازناهێنم
پڕ به‌گوێچكه‌ی كه‌ڕی دونیا هاوارده‌كه‌م
په‌یامی عه‌شقم پێیه
دیلملن قادر احمد