پۆرترێتی جومعه جه‌باری
ده سۆنگه‌ی سیاسه‌تی گێڕی ڕژێمه‌وه و، چون هه‌میشه كۆشان بۆ ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی شاری كه‌ركووك و هێنانی خه‌ڵكی غه‌ریب و غه‌واره له جێیان، ماڵباته‌كه‌ی ئه‌مانیش له سته‌م و نادادپه‌روه‌ری ڕژێم بێ به‌ش نابن، باوكی ئه‌وده‌م له شورته‌ی نه‌وتی كه‌یوان پۆلیس ده‌بێت، ده‌یگوێزنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و ئه‌ویش ناچار ده‌بێت ژن و مناڵه‌كانی ده‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت و له‌وێنده‌ر نیشته‌جێ بن، ئه‌مه‌ی لێوه‌ی ده‌په‌یڤین ساڵی 1969 ئه‌وده‌م ئه‌وی هێشتا له سكی دایكی دا بێ ئاگایه له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا، له ده‌مه‌و به‌یانییه‌كی ڕۆژی هه‌ینیدا كه خوا ئه‌یدات شیرینی دهبهخشێننهوه و ئێژن ڕۆژێكی ممبارهكه نێوی ده‌نێن جومعه، له تهسكهرهكهشی ڕۆژی له‌دایك بوونه‌كه‌ی هه‌ر هه‌ولێره وه‌لێ چون خۆی گوتی ده‌به‌ر خۆشه‌ویستی فره‌م بۆ شاره‌كه‌م هه‌ر له‌دایك بوونی كه‌ركووكم نووسیوه.
جومعه نووره‌دین جه‌باری كه بابه‌ته ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ناوی (جومعه جه‌باری)یه‌وه ده‌وه‌شێنێ و هه‌ر له‌نێو خه‌ڵكیش به جومعه جه‌باری به‌نێوبانگه، سێ ساڵی مناڵی به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تی باوكییه‌وه له كونه ته‌یاره‌كانی شاخه‌كانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌گوزه‌رێنێ، پاش په‌یمانه شوومه‌كه‌ی نێوان سه‌دام و شای ئێران له جه‌زائیر و نسكۆی ساڵی 1975 ئه‌وانیش وه‌كو زۆربه‌ی خێزانه‌كانی تری كوردستان ڕوو له ئێران ده‌كه‌ن و دواتر به‌هۆی لێبوردنێكهوه كه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌ریده‌كا، ئه‌مانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركووك، ڕژێم نه‌فی باشووری عێراقیان دهكاو جومعه‌ی چكۆله‌ش پۆلی یه‌ك و دووی سه‌ره‌تایی له شارۆكه‌ی (سوق شیوخ) به‌كۆتا ده‌گه‌یه‌نێ و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر.
له پرسیارێكدا ئه‌دی له چ ساڵێكدا ده‌ستی به خوێندنه‌وه كردووه، جه‌باری گوتی ئه‌ز له چواری ئاماده‌یی بووم بۆ یه‌كه‌م جار داستانی ئه‌لیازه و ئۆدیسه‌ی هۆمیروسی یونانیم به زمانی عه‌ره‌بی خوێنده‌وه، كه كتێبێكی زۆر قورسه تێگه‌یشتنی و كه‌م كه‌س ده‌وێرێت خۆی لێ بدات و به سانایی لێی حاڵی بێت.
ساڵی 1988 به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێژی ئاداب زانكۆی موسته‌نسرییه ته‌واو ده‌كا و ساڵی 1996 چون پسپۆرێكی زمانی عه‌ره‌بی له ده‌زگه‌ی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی گوڵان وه‌كو به‌رپرسی فایلی رۆشنبیریی داده‌مه‌زرێ و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی بڵاو ده‌كاته‌وه، ساڵی 1997 ده‌بێته ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ساڵی 1998 ده‌بێت به به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵه‌چنی گۆڤاری خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان.كه ئه‌و كات به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌وه‌شێنرا.
ساڵی 2003 به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڵ ستافێكدا ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی (التاخی)یان پێ ده‌سپێردرێ و به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆشنبیریی كوردی ده‌بێت. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری كه‌ركووك له ده‌زگای شه‌فه‌ق ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی حه‌فته‌نامه‌ی باسه‌ڕه و ڤێجا سكرتێری گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و دواتر سه‌رنووسه‌ری كانیاو، ئه‌و گوتی ساڵی 1996 ده‌ستم كرد به نووسین و تا ئێسته كتێبێكم چاپی دیوه به ناوی (به‌ر له ئه‌نفال دوای له‌یاد چوونه‌وه) چوار كتێبیشم ئاماده‌ن لۆ چاپ.
گوتم پێش زه‌واج خۆشه‌ویستیت كردووه؟ گوتی: به‌دی، گوتم چۆن؟ گوتی به سێ پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا ڕه‌ت بووم، له چاره‌مدا پاش یه‌ك ساڵ خۆشه‌ویستی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی باوكی یوسرا خان ده‌خوازێ. كه ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازیی ده‌بێت و ئه‌و پاتی كرده‌وه كه ویستوویه‌تی باوكی ڕازی بێت باوكی ڕازی نابێت بچێت بۆ داوای و ئه‌ویش مامی ده‌نێرێت، سه‌ره‌تا كچێكی قوتابی خۆش ویستووه و ئه‌م خۆشه‌ویستییه پێنج ساڵی خایاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی بووه باوكی ڕای له‌سه‌ر نه‌بووه و ڕازی نه‌بووه. ئینجا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڵ كچێكی عه‌ره‌بی به‌غدای سوننه ئاینزا ده‌به‌ستێ و ته‌مه‌نی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش دوو ساڵ زیاتر ناخایه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆی ده‌گه‌ڵ ده‌كا وازی لێ دێنێ.
كچی سێیه‌میش، دوێتهیهكی عه‌ره‌بی شیعه ئاینزای خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌بێت. ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یمانی خۆشه‌ویستی به‌یه‌كده‌ده‌ن و چه‌ند جارێك ده‌نێرێته خوازبێنی به‌ڵام ماڵی باوكی كچه ڕازی نابن كچه‌كه‌یان به جومعه‌ی سوننه ئاینزای كورد بده‌ن. بۆیه ئه‌م سێ پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستییه ده‌چنه دۆسیه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییانه‌ی عاشق و مه‌عشووق به‌یه‌ك ناگه‌ن.
له یوسرا خان دوو كچ و سێ كوڕی ده‌بێت. ریحاب پێنجی ئاماده‌یی و ئیهاب یه‌كی ناوه‌ندی و ئارام پێنجی سه‌ره‌تایی و، رۆنیا یه‌كی به‌رایی و، ئه‌حمه‌د ساوایه، گوتم دوای زه‌واج خۆشه‌ویستیت كردووه؟ گوتی نا، گوتم ئه‌گه‌ره‌كو داوات لێ بكرێت؟ گوتی داوام لێكراوه و ره‌فزم كردووه. گوتم ئه‌گه‌ره‌كو بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و ده‌می یوسرا خانت كرد به هاوسه‌رت، ئایا جارێكی دی ههڵیدهبژێریتهوه، گوتی بێگومان. گوتم ئه‌گه‌ر بمرێ ژنێكی دی ده‌خوازیته‌وه؟ گوتی به‌ته‌ما نیم، گوتم حه‌ز ب دار و دره‌خت و شینایی ده‌كه‌یت گوتی ئه‌دی چۆن گوایه كه‌سێك هه‌یه وازی به دار و دره‌خت نه‌بێت؟ ئه‌ز دوژمنی ئه‌و كه‌سه‌م كه ژینگه پیس ده‌كا. جومعه وازی به په‌له‌وه‌ر و فڕنده نییه و ڕكی له ڕاو ده‌بێته‌وه كه‌چی زۆری حه‌ز به ماسی زینه‌یه. بورجه‌كه‌ی نه‌هه‌نگه و چاوی لێ ده‌كا و بڕوای پێ نییه، به‌لایه‌وه ڕه‌نگه‌كانی سپی و زه‌رد و قاوه‌یی په‌سه‌ندن، خواردن چێ ناكا، كه‌چی یارمه‌تی خێزانی ده‌دات له ئاماده‌كردنی خواردندا و حه‌زی به كفته و دۆڵمه‌یه.
ده‌نگی ناسازه لێ حه‌زی به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك و زه‌كه‌ریایه. وه‌رزش ناكا، كه‌چی یاریی له‌شجوانی كردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواتر زامار بووه وازی هێناوه.. جگه‌ره ده‌كێشێ به‌ڵام زۆر به‌جوانی، چونكه ئه‌وی پاكه‌تێك به چوار پێنج ڕۆژان ئه‌وسا ته‌واوی ده‌كا، مه‌ی ناخواته‌وه جا بۆنهبێ یا نابۆنه، جلكی كوردی هه‌ر له بۆنه‌كان ده‌پۆشێ. دنه‌ده‌ری هیچ یانه‌یه‌ك نییه و سه‌رسام نییه به هیچ یاریچییه‌ك و ده‌یگوت قه‌تاوقه‌ت چاو له یاری ناكه‌م.
زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به نووسین و خوێندنه‌وه ده‌زانێت ده‌گه‌ڵ كه‌مۆكه‌یه‌ك ئینگلیزی، كتێبی زۆری هه‌یه له‌نێو فهردهدان و جارێ كتێبدانی بۆ نه‌كردوون. سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌كردووه. مایه‌وه بێژین، مرۆیه‌كی ڕووخۆشی ده‌م به پێكه‌نینی زوبان شیرینه و باڵایه‌كی شه‌نگ و ڕووخسارێكی شه‌نگ و خۆشی شه‌نگ و شه‌نگی لهمیهوه دزه‌ی كردووه بڵاوبووه‌ته‌وه.