(پۆرترێتی شه‌ڕ له شیعره‌كانی_حه‌یات مجید په‌رخی_دا)
یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی,هه‌میشه له‌دووتوێی ئه‌ده‌بیات به گشتی‌وشیعریش وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه,چه‌مكی شه‌ڕه, وه‌ك رووداوێكی تراژیدی‌وكاره‌ساتبار.هه‌میشه جه‌نگ ئه‌و رووداوه‌یه,كه كاریگه‌ریه‌كی ده‌روونی‌وروحی گه‌وره له ژیانی مرۆڤ ده‌كات‌و ئاسه‌واره‌كانی تازه‌مه‌نێكی درێژ,به سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌وه ده‌مێنێت.هه‌ر كاتێك باس له شه‌ڕ ده‌كرێت,ئه‌وابه مانای وێرانبوونی ژیان دێت.چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕ هه‌رته‌نیا ژیانی بوونه‌وه‌ره‌كان وێران ناكات,بگره هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیان به سروشتیشه‌وه له نێو ده‌بات.له‌هه‌ر شوێنێك شه‌ڕ هه‌بوو,له‌وێوه ژیان نییه.له‌هه‌ر شوێنێك ده‌نگی گولله‌كان هات,له‌وێوه بستێك بۆ ژیان نامێنێته‌وه.بۆیه هیچ كاره‌ساتێك هێنده‌ی جه‌نگ,مایه‌ی تراژیدیا‌و مه‌رگه‌سات نییه بۆ ژیان‌وبۆمرۆڤ.چونكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆیدا,هه‌موو جوانیه‌كانی ژیان ده‌كوژێت.كه شه‌ڕهه‌ڵگیرسا,مانایه‌ك بۆ ژیان‌و جوانیه‌كانی ژیان نامێنێته‌وه.بۆیه شه‌ڕله‌گه‌ڵ خۆیدا,نائومێدیه‌كان دێنێت.هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات,كه هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕ قێزه‌وه‌ن‌وناشرین نه‌بێت لای مرۆڤ.بۆیه هه‌میشه مرۆڤه‌كان سڵ له شه‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه.چونكه سه‌رچاوه‌ی وێرانكاریه‌كانی ژیانه,به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
ره‌نگه كه‌م نه‌ته‌وه هه‌بێت له دنیادا,هێنده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئاشنا بێت به كاره‌سات‌وتراژیدیاكانی شه‌ڕ.چ ئه‌و جه‌نگانه‌ی دوژمنان به‌مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد,هه‌ڵیانگیرساندوه.یاخود چ شه‌ڕه قێزه‌وه‌ن‌ونه‌گریسه‌كانی نێوخۆمان بێت.به‌تایبه‌تیش كاتێ براكان,په نجه‌ی یه‌كتریان ده‌شكاندولاشه‌ی یه‌كتریان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد.هه‌موو ئه‌و رووداوه‌تراژیدیانه,به‌قوڵی ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوه,به سه‌ر ژیانی ئێمه‌داوره‌نگه تائێستاش كاریگه‌ریه‌تی‌و ئاسه‌واره‌كانی مابن.بۆیه له خه‌یاڵ‌و یاده‌وه‌ری هه‌ریه‌كێكماندا, كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان,ئاماده‌یه‌وهه‌ركاتێك بیر له‌و یاده‌وه‌ریه تراژیدیانه ده‌كه‌ینه‌وه,سه‌رده‌مانێكمان دێته‌وه یاد,كه‌چه‌ندین ئازیزی لێسه‌ندین‌وبه مردنی سپاردن.سه‌رده‌مانێك كه تروسكایه‌ك ئومێد‌وبه‌خته‌وه‌ری له ژیاندا بوونی نه‌بوو.هه‌موو شتێك بۆنی خوێن‌و مه‌رگی لێده‌هات.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌میشه شه‌ڕ ئه‌و دیارده بوه,كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به سه‌ر دنیابینی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌بوه‌و,دواجاریش له تێكستی ئه‌ده‌بیدا به‌رجه‌سته كراوه.بۆیه وێناكردنی شه‌ڕ له شیعردا,وێناكردنی دنیایه‌كه,ته‌ژی له نائومێدی‌وخوێن‌و مه‌رگ.وێناكردنی مرۆڤێكه,كه شه‌ڕ هه‌موو جوانیه‌كانی ژیانی لێسه‌ندوه‌وه به نائومێدیه‌وه چاوه‌روانی خامۆشبوونی بلێسه‌ی شه‌ڕه.كاتێ شه‌ڕیش وه‌ستا,ده‌كه‌وێته سه‌رجیهانێكی خاپورو وێرانكراو,كه ته‌واو جیاوازه له جیهانی به‌رله شه‌ڕ.ئیدی ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌ست به نائومێدی‌ودابڕان ده‌كات له ژیان.بۆیه مه‌ینه‌تیه‌كانی شه‌ڕ هه‌رته‌نیا په‌یوه‌ست نییه,به چركه ساتی هه‌ڵگیرسانی‌ودرێژه دانی شه‌ڕه‌كه.به‌لكو ئاسه‌واره‌كانی دوای شه‌ڕیش,هه‌میشه,ساته‌كانی شه‌ڕمان بیر دێننه‌وه‌ودیمه‌نه دڵته‌زێنه‌كانمان دێنه‌وه به‌رچاو.
بێگومان هیچ مرۆڤێك نییه,شه‌ڕ كاریگه‌ریه‌تی به سه‌ر ژیانیه‌وه جێنه‌هێلێت.مرۆڤه‌كان كه‌كاره‌كته‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كانن,دواجار هه‌رخۆشیان قوربانی شه‌ڕه‌كه ده‌بن.واته ئه‌وان له یه‌ك كاتدا,رۆلی جه‌لادو قوربانی ده‌بینن.شه‌ڕ هه‌رته‌نیا بۆ ئه‌وانه مایه‌ی نه‌هامه‌تی نییه,كه به‌واقیعی له نێو شه‌ڕه‌كه‌دانه,به لكو بۆ هه‌موو ئه‌وانی تریش,شه‌ڕ دواجار دۆخێك دروستده‌كات,كه هه‌موومان ببینه قوربانی.به‌و مانایه‌ی ئازیزانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین.كێ هه‌یه ئازیزێكی به هۆی شه‌ڕه‌وه له ده‌ست نه‌دابێت؟بۆیه كاتێ شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێ,هه‌موومان نائومێد‌وره‌شبین ده‌بین,له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و كاره‌سات‌ورووداوانه‌ی به هۆی شه‌ره‌وه دێنه ئاراوه.(جه‌نگ)*,ناونیشانی ئه‌و شیعره‌یه,كه هه‌ڵگری ده‌لاله‌ته‌كانی شه‌ڕه.ئه‌و ده‌قه پۆرترێتێكه,بۆ نیشاندنی ماهیه‌تی شه‌ڕو كاردانه‌وه‌كانی له سه‌ر ژیانی مرۆڤدا.بۆیه له‌و ده‌قه‌دا,دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌كانی شه‌ڕ‌وئه‌و كاره‌ساته‌نش ده‌بینین,كه له شه‌ڕده‌كه‌ونه‌وه.جه‌نگ وێناكردنی سه‌رده‌مانێكه,كه شه‌ڕ هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی وڵاتی گرتبوه‌و,رۆژانه مه‌رگی ئازیزێكمان ده‌بینی,له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕه‌وه.ئه‌م شیعره گه‌رانه‌وه‌یه بۆ زه‌مه‌نێك,كه براكان بێباكانه,خوێنی یه‌كتریان ده‌ڕشت‌ولاشه‌ی یه‌كتریان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد.به‌تایبه‌تیش كه ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌وئاماژه‌كانی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن,كه‌مه‌به‌ستی شاعیر له‌و جه‌نگه‌دا,شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه,له رۆژگارێكدا.ئه‌و رۆژگاره‌ی هه‌موو شتێك بۆنی بارووتی گرتبوو.براكان یه كتریان ده‌كوشت,به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین,ئه‌و هه‌موو خوێن رژانه له پای چی.هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:_
گه‌رمه‌ی جه‌نگ بوو..
ئه‌حمد ئاوا..ئاوێكی سووری..لێده‌رۆیی..
ئه‌حمد ئاوا,كه ئاماژه‌یه بۆ شوێنێكی كوردستان,به‌شێكه له‌و جوگرافیایه‌ی,كه گۆره‌پانی شه‌ڕو ململانێكان بوه.ئیدی بلێسه‌ی شه‌ڕو ماڵوێرانكاری له‌و شوێنه‌دا,هاوشێوه‌ی هه‌موو شوێنێكی كوردستان,به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوه,كه‌ره‌نگی ئاوی رووباری ئه‌م شوێنه‌ی,سووركردوه.بێگومان ره‌نگی سووریش ده‌لاله‌تێكه بۆ خوێن‌وشه‌رو ماڵوێرانی.كاتێ ئه‌حمد ئاوا له بڕی ئاو,ره‌نگی سوور به خۆوه ده‌گرێت,مانای وایه,كوشتن‌وخوێنرشتن,به راده‌یه‌ك بوو,كه لافاوی خوێن هه‌ڵبستێ.به‌ده‌ربرینێكی تر,له‌و شوێنه‌دا ئه‌وه‌نده‌خوێنی براكان به ده‌ستی براكان,رژا,تا وای لێهات لافاوی خوێن هه‌ڵبستێت.ئه‌مه‌ش ئاماژه‌كردنێكه بۆ گه‌وره‌یی بلێسه‌ی ئه‌م شه‌ڕه.چونكه بێگومان له‌و كاتانه‌دا,لافاوی خوێن هه‌ڵده‌ستێت,كه ئه‌وه‌نده خوێن بڕژێت,تا هاوشێوه‌ی رووبارێكی لێدێت.خوێن له‌لاشه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت,چه‌ند خوێن بڕژێت,مانای وایه ئه‌وه‌نده لاشه كه‌وتوه.بۆیه كاتێ ئه‌حمه‌د ئاوا سوور ده‌بێت,ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی شه‌ڕ.وێرای ئه‌مه‌ش, ئه‌م شوێنه له رووی سروشتییه‌وه,سرووشتێكی دڵگیر‌وجوان‌ورازه‌وه‌ی هه‌یه.ناوهێنانی له شیعره‌كه‌دا,به‌و مه‌به‌سته‌یه,كه شاعیر ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت,كه بۆ ده‌بێ ئه‌م شوێنه دڵگیره,ببێته شوێنی رشتنی خوێنی براكان به ده‌ستی یه‌كتری,له كاتێكدا له بڕی شه‌ڕ,ده‌كرێ شوێنی جوانیه‌كان‌و خۆشه‌ویستی بێت.وه‌لێ ئایا له شه‌ڕدا,مانایه‌ك هه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی؟به پێچه‌وانه‌وه ,نه‌ك هه‌ر ئه‌مه بگره,شه‌ڕ ئازیزترین‌ونزیكترین كه‌سمان لێده‌سێنێ‌و به مه‌رگیان ده‌سپێرێت.شه‌ڕ بۆ هه‌تاهه‌تایه له خۆشه‌ویستانمان ده‌كات.ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌شێ به ئومێده‌وه سه‌یری ژیانیان كردبێت,به‌بێ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیان دابێت,كه‌شه‌ڕ له چركه‌ساتێكدا,به‌بێ روخسه‌ت خواستن,هه‌موو جوانیه‌كانیان لێده‌بات.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌ڵێت:_
جه‌نگ نه‌یهێشت پوره‌وه‌چاخ كوێره‌كه‌م…
منداڵه‌نۆبه‌ره‌كه‌ی ببینێ‌وباوه‌شی ساردی..
گه‌رم بكاته‌وه..
له‌م كۆپڵه شیعریه‌دا, شاعیر ئاماژه به خه‌مێكی مه‌زن‌وگه‌وره ده‌كات,كه ده‌ره‌نجامی جه‌نگه,ئه‌ویش مردنی جگه‌ر گۆشه‌كانی دایك‌وباوكه.بۆ مرۆڤ هیچ زامێك هێنده‌ی له ده‌ستدانی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی,زامێكی قوڵ‌و به سوێ نییه.له ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌وه,شاعیر پۆرترێتی دایكێكی جگه‌رسووتاومان بۆ ده‌كێشێت,كه هه‌موو ئومێدێكی له ژیاندا,جگه‌ر گۆشه نۆبه‌ره‌كه‌ی بووه,كه چی شه‌ڕ له یه‌كتریان ده‌كات.ئه‌گه‌رچی شه‌ڕ بۆ هه‌موومان مایه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه,وه‌لێ بۆ دایكان‌و ژنان,كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر‌و دڵته‌زێنتره.به‌و مانایه‌ی ئه‌وان هه‌رچۆنێك بێت,كه‌سێكی نزیكی خۆیان,له شه‌ڕدا له ده‌ستده‌ده‌ن.به‌بۆچوونی من هه‌ر ئه‌مه‌شه,بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه (حیات)ی شاعیر,له زیاد له شعرێكیدا باس له شه‌ڕ بكات‌وله ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و رووداوه دابێت.له كاتێكدا پیاوان به پێچه‌وانه‌وه,ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی به رده‌وامی شه‌ره‌كانن‌و ئه‌گه‌ر لوله‌ی چه‌كه‌كانی ئه‌وان نه‌بێت,بێگومان شه‌ڕ درێژه‌ی نابێت.وێرا ئه‌مه‌ش ژنان به سر‌وشتی خۆیانه‌وه,بوونه‌وه‌رێكی رۆمانسیترن,به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان.به‌و مانایه‌ی كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تیه‌كان,له رووی ده‌روونی‌وسۆزه‌وه,بۆ ژنان كاریگه‌رترن‌و كه‌متر به‌رگه‌ی كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕ ده‌گرن,بگره قوربانی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كانیشن.چونكه هه‌میشه به هۆی شه‌ره‌وه,كه سێكی نزیكی خۆیان وه‌ك: باوك,برا,كور,هاوسه‌ر,له شه‌ڕه‌كه‌دا له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
بێگومان مه‌رگه‌ساته‌كانی شه‌ڕ هه‌ر ته‌نها,په‌یوه‌ست نییه, به‌و زه‌مه‌نه‌ی كه شه‌ڕی تیادا رووده‌دات,به‌لكو ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕ تا زه‌مه‌نێكی درێژ,وه‌ك كاره‌ساتێك له یاده‌وه‌ری ئێمه ده‌مێنه‌وه.شه‌ڕ له دوای خۆی جیهانێكی خاپوركراومان بۆ جێده‌هێلێ,كه زه‌مه‌نێكی درێژی گه‌ره‌كه,تاكو ئاوه‌دانی ده‌كه‌ینه‌وه.به ئاسانی ئه‌و وێرانكاریانه,ناسرێنه‌وه,كه شه‌ڕله دوای خۆی جێیان ده‌هێلێت.بۆیه ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به درێژایی ژیانیانه‌وه بینای ده‌كه‌ن,به داخه‌وه بلێسه‌ی شه‌ڕ له چه‌ند چركه ساتێك‌دا,هه‌مووی وێران ده‌كات.شه‌ڕ هه‌رته‌نیا مرۆڤه‌كان له نێو نابات,به‌ڵكوسروشت‌وده‌وروبه‌ریش وێران ده‌كات.له شعرێكی دیكه‌دا,به‌نێوی (شه‌ڕ وه‌ستا),شاعیر,وێنه‌ی زه‌مه‌نی دوای شه‌رمان بۆ ده‌كێشێت‌وئاماژه به‌و كاره‌ساتانه ده‌كات,كه شه‌ڕ دروستی كردوون.بۆیه ده‌ڵێت:_
شه‌ڕ وه‌ستا..كتێبه‌كان بوونه خۆڵه‌مێش…
شه‌ڕ وه‌ستا..ئه‌لبوومه‌كان چۆَل بوون له وێنه..
له‌نه‌گریسی ئه‌م شه‌ڕه‌دا,پرچی ڕه‌شمان چه‌رموو بوو…
له‌و وێنه شیعریانه‌دا,شاعیر ئاماژه بۆ واقیعی دوای شه‌ر ده‌كات. كاتێ كتێبه‌كان ده‌بنه خۆڵه میش‌وئه‌لبوومه‌كان چۆڵ ده‌بن.له شه‌ڕدا,بێگومان هه‌ر ته‌نیا مرۆڤ زیانمه‌ند نییه,به‌ڵكو ژیان به گشتی وێران ده‌بێت.له نێوان كتێب,وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زمانی خوێندنه‌وه‌و دیالۆگ‌وشه‌ڕیش وه‌ك كاره‌ساتێك,هاودژیه‌ك هه‌یه.شوێنی كتێبه‌كان له دنیایه‌كی پڕ له شه‌ڕو ئاشوبدا,نابێته‌وه.به پێچه‌وانه‌وه,له‌كوێ كتێب نه‌بوو,له كوێ زمانی دیالۆگ‌وله یه‌كتر تێگه‌یشتن نه‌بوو,له‌وێوه شه‌ڕ هه‌یه.بۆیه هه‌میشه له شه‌ڕدا,هاوشێوه‌ی مرۆڤ, كتێبه‌كانیش قوربانین.له كۆی شه‌ڕه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا,به لێشاو كتێب سووتێندراوه‌و له نێوبردراوه.له نێو بردنی كتێبیش,مانای له نێو بردنی فه‌رهه‌نگ‌و كلتوور.كه كتێب نه‌بوو,مانای وایه تاكه زمانێك كه ساز‌و ئاماده‌یه,زمانی چه‌كه,نه‌ك كتێب.بۆیه له شه‌ڕدا هه‌میشه شه‌رڤانه‌كان,مه‌به ستیانه كتێب بسووتێنن‌وله‌هه‌ركوێ كتێب هه‌بوو,له‌وێ بلێسه‌ی ئاگر هه‌یه.ئه‌وان بۆیه كتێب له نێو ده‌بن,تاكو شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت,كه كتێب هه‌بوو مانای وایه,زمانی له یه‌كتر گه‌یشتن‌وگفتۆ گۆ هه‌یه.به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر كاتێ كتێب نه‌بوو,ئه‌وا زمانی شه‌ڕو هه‌ره‌شه ئاماده‌یه,بۆیه‌شه له شه‌ڕدا هه‌میشه كتێبه‌كانیش,هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كان قوربانین.كه كتێبیش نه‌ما,مانای وایه هونه‌ر‌ومێژوو كلتووری نه‌ته‌وه نه‌ما كه ئه‌وانه‌ش نه‌مان, ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌كان نامێنێ, كه هه‌ر ئه‌مه‌شه ئامانجی سه‌ره‌كی دوژمنان له شه‌ردا.بێگومان كاتێ ئه‌لبومه‌كانیش چۆڵده‌بن له‌وێنه,مانای وایه شه‌ڕ ئه‌وه‌نده ئازیزانی لێ كوشتین,كه جارێكی تر مه‌حاڵه بتوانین,وێنه‌یه‌كیان بۆ یادگاری له‌گه‌ڵدا بگرین.چه‌ند شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بێت,ئه‌وه‌نده وێنه‌كان ده‌سڕێنه‌وه.كه‌م نین ئه‌و خێزانانه‌ی جگه‌ر گۆشه‌و رۆڵه‌كانیان بوونه سوتماكی شه‌ڕ‌وجارێكی تر وێنه تازه‌و ره‌نگاو ره‌نگه‌كانیان,ڵاپه‌ره‌ی ئه‌لبومه‌كان نارازێنه‌وه.چونكه ئه‌وان خۆیان نه‌ماون تاكو وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری له ته‌ك ئێمه‌دا بگرن.بۆیه تا شه‌ڕ هه‌بێت,ئه‌لبومه‌كانیش چۆڵده‌بن.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئاماژه‌ی پێداوه.ئه‌مه ش ده‌ریده‌خات,كه خاتوو(حه‌یات), سه‌ره‌تا وه‌ك مرۆڤێك‌وئینجا وه‌ك ژنێك‌ودواتریش وه‌ك شاعیرێك,چه‌ند رقی له شه‌ڕه.بۆیه له چه‌ند ده‌قێكی خۆیدا,ئاماژه به كاره‌ساتی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌كانی ده‌كات.به هیوای نه‌مانی یه كجاره‌كی شه‌ڕه‌كان‌وبه‌رده‌وامی‌وسه‌ركه‌وتنیش بۆ شاعیر….
sadiqrwandze@yahoo.com
رواندز
تشرینی یه‌كه‌می/2012