پۆستمۆدێرنیزم و ئایین *
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ بخوێنێ هێژا! ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی که له خواره‌وه ده‌یخوێنیته‌وه له 2005 وه‌ک ته‌وه‌رێک سه‌باره‌ت به ئایین و مۆدێرنیزم/پۆستمۆدێرنیزم ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامده‌ری ته‌وه‌ره‌که‌ش کاک سه‌نگه‌ر زراری بوو. ئه‌وکات وه‌ک من له کاکی ئه‌نجامده‌ر تێگه‌یشتم، ئه‌و ته‌وه‌ره له گۆڤاری کاروان بڵاوده‌کرێته‌وه و پاشانیش ده‌کرێته کتێب. دیاره وه‌رامه‌کانی من، وه‌ک له کاک سه‌نگه‌ر بیستم،که‌مێک دره‌نگ بڵاوکراوه، به بیانۆی ئه‌وه‌ی که من له هه‌ندێ ده‌ربڕیندا له‌سه‌ر دۆخی ئایین له کوردستاندا، تووند دواوم. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جارێک کاک سه‌نگه‌ر نامه‌ی بۆ ناردم که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه وه‌ک کتێب بڵاویبکاته‌وه. لێ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌دا ره‌تبوو ونهبووش به کتێب، ئیتر من وه‌ک چۆن چه‌ندین دیمانه‌ی له‌و جۆره‌م له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌وه بۆ پرۆژه‌ی کتێب له‌گه‌ڵدا کرابوون، دواجاریش هه‌موویان به بیانۆی جیاواز نهیکانکرد به کتێب، چونکه ئه‌و دیمانه و پرۆژانه ته‌نیا بۆ پادداشت وه‌رگرتن و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ن که ئه‌مڕۆ له رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی کوردستان، وه‌ک کاسبی، بازاڕیان به هه‌ڕمێنن.
له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رێککه‌وت له سایتی ئه‌زیزی “ده‌نگه‌کان، چاوم به به‌رگی ئه‌و کتێبه‌ی کاک سه‌نگه‌ر زراری که‌وت، که سه‌یرێکم کرد، ده‌بینم وه‌رامه‌کانی منیان تێدا نییه. دیاره کاک سه‌نگه‌ر زراری بۆ خۆشیش بێت، نه به‌نامه هۆکاری فڕێدانی وه‌رامه‌کانی منی پێگوتم و نه له کتێبه‌که‌شدا ئاماژه‌یه‌کی پێ‌کردبوو. منیش، هه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له‌و به‌زمه‌دا، نامه‌یه‌کم بۆ نووسی، که هۆکاری نه‌بوونی به‌شداری من له‌و کتێبه‌دا چییه و ده‌بوو له نائاماده‌یی من ئاگادارت بکردبامهوه. وه‌ڵامی کاکی خه‌مخۆری ئایین و پۆستمۆدێرنیزمی کورد ئه‌وها بوو:
” سڵاو برا..
به‌ڕاستی من شه‌رمه‌زاری تۆم و نه‌مده‌زانی چۆن پێت بڵێم.. ئێستا كه ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم، دوو ڕۆژه ئه‌و كتێبه‌م هێناوه‌ته‌وه كه چاوپێكه‌وتنه‌كانی تێدابوو كه ده‌بوو هی تۆشی تێدا بێت. به‌ڵام به داخه‌وه، دوای هێنان و بردنێكی زۆر و مانه‌وه‌ی زیاتر له ساڵێكی ئه‌و كتێبه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ، ئه‌وه‌ی تۆ و هی براده‌رێكی تریان لادا.. سه‌ره‌تا رازی نه‌بووم لای بده‌ن، ئه‌وانیش چاپیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دواتر بیرم له‌وه كرده‌وه كه له‌به‌ر دوو دانه با ئه‌وانه‌ی تریش نه‌مێننه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه رازی بووم كتێبه‌كه چاپ بكه‌ن.. ئه‌وه‌ی تۆش به بیانووی ئه‌وه‌ی تۆ قسه‌ی تووندت له‌سه‌ر ئایین و به تایبه‌تی ئایینی مه‌سیحی كردووه، به حیسابیش ئه‌وان حكومه‌تن و نایانه‌وێ له دائیره‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی تووند و حه‌ساس به‌رامبه‌ر ئایینه‌كان بكرێت.. من داوای لێبوردن له تۆ ده‌كه‌م و پێشم وابوو یه‌كێك بوو له چاوپێكه‌وتنه هه‌ر جوانه‌كانی ئه‌م كتێبه.. ببووره.”
پاشان من بۆم نووسی، ده‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئاگادارم بکه‌یته‌وه که ئه‌و چاپخانه‌یه هه‌ندێک ده‌ربڕین و کۆپله له وهڵامهکهتداسهبارهت به ئایین به تووند ده‌بینن و ئه‌مانه‌ش رێگرن له بڵاوکردنه‌وه له کتێبه‌که‌دا، هه‌روا ئێستا حه‌ز ده‌که‌م بزانم له کوێی وه‌ڵامه‌کانی من ئه‌و تووندییه هه‌یه و مه‌به‌ست له‌و تووندییه چییه، که‌چی کاکی خه‌مخۆری بابه‌تی ئایین و پۆستمۆدێرنیزم له کوردستاندا، ئه‌وها وه‌ڵامم ده‌داته‌وه، که ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئه‌و دۆخه رۆشنبیریی و رۆژنامه‌نووسییه هه‌لیت و پهلیتییهی کوردستان‌مان بۆ جهغتدهکاتهوه، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی کاک سه‌نگه‌ره له‌مه‌ڕ کێشه‌ی چاپخانه و تووندی من له‌سه‌ر ئایین:
“له راستیدا به وردی نازانم ئه‌و كۆپله و ده‌ربڕینانه كامانه‌ن كه به هۆیه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی تۆ و….. سانسۆر كراون، چونكه ئه‌وان دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌كه، پێیان گوتم كه به هۆی ئه‌م دوو چاوپێكه‌وتنه‌وه ناتوانین كتێبه‌كه چاپ بكه‌ین، ئه‌وه‌ی گوتومه به هۆی قسه‌كانت له‌باره‌ی ئایینی مهسیحییهوهیه، یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه ته‌وه‌قوعی خۆم بووه، دواجار رێگه‌م دا كتێبه‌كه بڵاو ببێته‌وه، وا مه‌زانه ئه‌مه‌ش به دوو قسه‌ی سه‌رپێیی بووه، چونكه وه‌كو گوتم ئه‌و كتێبه زیاتر له ساڵێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ مایه‌وه و دواجار رازی بووم.”
ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه ئه‌و ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ناو رۆشنبیرییه نووسینه‌کانی من سانسۆر ده‌کا. به‌ڵام گرفته‌که لێره‌دایه که رۆژنامه‌نووس، رۆژنامه، گۆڤار و ده‌زگه‌ی چاپکردنه بێبه‌ریی له ئێتکییه رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان، نووسین و نووسه‌ریان کردۆته کاڵایه‌کی هه‌رزان و به زۆریش ناچارتدهکهن، به خه‌مخۆری رۆشنبیریی کوردی‌یان سه‌یر بکه‌یت. کتێبك له‌سه‌ر بابه‌تێکی وه‌ک ئایین و مۆدێرنیزم/پۆستمۆدێرنیزم دوای 7 ساڵ ئه‌وها چاپبکرێت و تۆش نه‌زانی راستیی ئه‌و “تووند” بوونه له‌سه‌ر ئاییندا چۆن و له کوێدایه، جێگه‌ی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه داڕماوهیه که رۆشنبیریی کوردیی، وه‌ک کۆی بواره‌کانی تر، تێدا ده‌ژی.
هه‌ندرێن
2012.8،9/ستۆکهۆڵم
1. له نێوان جیاوازی بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی پێناسه و کاتی سه‌رهه‌ڵدانی “پۆستمۆدێرنیزم”، تۆ چۆن پێناسه‌ی پۆستمۆدێرنیزم ده‌که‌یت و سه‌رهه‌ڵدانی دیاردهکهیت؟
له کورتکردنهوهیهکدا ده‌کرێ بڵێین، که سه‌ره‌تای چه‌مکی پۆستمۆدێرنیزم بۆ ساڵانی شه‌سته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ک ده‌زانین له به‌راییدا ئه‌و چه‌مکه به هزرڤانگهلێکی فه‌ره‌نسی ده‌ناسرایه‌وه، واتا سه‌رچاوه‌که‌ی له خاکی هزرکردنهوهی فه‌ره‌نسیدا هه‌ڵقوڵاو، هه‌ر له ساڵانی شه‌ست و حهفتایهکانیشدا، مشت‌ومڕ و پێناسه کردنی ئه‌و چه‌مکه، ئه‌وه‌نده‌ی له ئه‌مریکا گه‌رمبوو هێنده له خودی فه‌ره‌نسادا نه‌بوو. ئه‌مه‌ش چونکه ئه‌و ته‌رزه هزرکردنه هه‌ر ته‌نیا به‌ند نه‌بوو به کێشه مه‌عریفی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و … هتد فه‌ره‌نسییه‌وه، به‌ڵکوو پرسیار و گومانکردنبوو له کۆی سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ی رۆژئاوا؛ واتا سه‌رتاپای ئاکامه‌کانی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی، که ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه‌کانی رۆژئاوا/ئه‌مریکا و بگره به کێشه سیاسی/ئابوورییه جڤاکی و سیسته‌مه دڕنده‌کانی جیهانی رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌و پرۆژه رۆشنگهرییهن. به واتایه‌کی تر، کێشه‌ی پۆستمۆدێرنیزم رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌که له‌گه‌ڵ تێڕوانینی مێتافیزیک و ناوه‌ندگه‌رایی/گه‌ردوونگه‌رایی رۆژئاوا، که له‌و دیدهڕا زانست و ئازهزگهرایی وه‌ک هێزێکی باڵای ده‌ستڕۆ، وه‌ک روانگه‌یه‌کی گه‌ردوونیانه و گشتگهرایانه، جڵه‌وی ژیان و بوونی مرۆڤی کردووه و نوقلانه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ زامنده‌کات. له بواری نووسیدا تا ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی پۆستمۆدێرنیزم و پۆستستراکچالیزم له‌ناو گفتوگۆ و نووسینه‌کاندا تێکه‌ڵاو ده‌کران، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که به پۆستراکچالیست ناودێر ده‌کران بریتی بوون له: ژان فرانسوا لیۆتار، ژیل دۆلوز و مێشال فۆکۆ. واتا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه مانای بوونی ره‌وتێکی هزری ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکه جه‌غت له‌سه‌ر قۆناغێکی دیاریکراوی ئه‌و هزرڤانه ناوبراوانه ده‌کاته‌وه، که سه‌رچاوه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بیرۆکه‌کانی ستراکچالیزم، که به‌ناوبانگه‌که‌یان لیڤی شتراوس بوو. به دیوێکی تردا، له بواری رۆشنبیرییدا ته‌واوی پێناسه و بۆچوونه جیاوازه‌کان ، به تایبه‌تییش له‌و ساڵانه، جه‌غتیان له‌سه‌ر کێشه‌ی چۆنیه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا، له سه‌رده‌می مۆدێرنزمهوه بۆ پۆستمۆدێرنیزم ده‌کرده‌وه. هزرڤانهکانی فه‌ره‌نسی، به تایبه‌تی کتێبه‌که‌ی ژان فرانسوا لیۆتار، “دۆخی پۆستمۆدێرنیزم”، که له 1979 ده‌رچوو، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورووژێنه‌رانه بوو بۆ ئاکام و قه‌یرانه سیاسی، ئابووری، ئه‌خڵاقیی، به تایبه‌تی قه‌یرانی زانستی… هتد، کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا، که ئه‌و قه‌یرانه‌ش، به دیدی لیۆتاره‌وه، پرۆژه‌ی مۆدێرنیزم به‌رهه‌م هێنه‌ری بوو. به واتایه‌کی تر، له روانگه‌ی لیۆتاره‌وه، “حیکاته مه‌زنه‌کان”، بڕوا بوون به ئه‌و داستانه مه‌زنانه‌ی که مه‌سیحیه‌ت هه‌ڵگریه‌تی. مه‌سیحیه‌تیش مێژووی رۆژئاوا به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه. هاوکاتیش لیۆتار له‌و کتێبه‌دا باس له قه‌یرانی ئاوهزگهریی، شۆڕشی سۆسیالیزم، سه‌رکه‌وتنه‌کانی ته‌کنۆلۆژی، ئابووری و زانستگه‌رایی ده‌کات. لێره‌وه له‌جیاتی بڕوا بوون به هه‌بوونێکی هه‌قیقه‌تێکی گه‌ردوونگه‌رایی، یه‌که‌ی بنه‌ما، به‌هایه ئه‌خلاقییه‌کان و … هتد، که مۆدێرنیزم و مۆدێرنیته جهغتیا له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه، ئه‌وه پۆستمۆدێرنیزم و پۆست مۆدێرنیته، جه‌غت له‌سه‌ر فره راستی، فره ره‌هه‌ندی، بنه‌مای جولاو، ئاوێته‌کردنی فره روانگه و … هتد، ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و بیرۆکه نوێیه‌ی پۆستمۆدێرنیزم سه‌ره‌تا له بواری ئه‌ده‌ب، سینه‌ما، هونه‌ر و ته‌لارسازیدا به گوڕ و جۆشه‌وه ره‌نگیدایه‌وه، واتا گه‌ر له روانگه‌ی جیهانبینی مۆدێرنیزمه‌وه سۆبژه/خود رۆڵی سه‌ره‌کی داهێنانی پێبه‌خشرا بوو، ئه‌وه له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه بیرۆکه‌ی یارییه ئازاده‌کانی “گوتاره‌کان”، تێکه‌ڵاو بوونی هه‌مه ره‌نگی ده‌ق/ئینترتێکستوالیتێت و کۆپله کۆپله‌یی ده‌ق، ئه‌و رۆڵه وه‌رده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بیرۆکه‌یه به دره‌نگه‌وه له بواره‌کانی دیکه‌دا ره‌نگیدایه‌وه.
وێڕای ئه‌مه‌ش، ده‌کرێ لێره ئاماژه به‌وه بکه‌ین که راپه‌ڕینی 68ی مای له فه‌ره‌نسادا، که راپه‌ڕینێکی بنه‌بڕ بوو له لایه‌ن لاوانه‌وه ئه‌نجامدرا و دواجاریش له پانتایی هزری فه‌ره‌نسییدا بووه وه‌رچه‌رخانێکی فه‌رهه‌نگی، سیاسی و ئه‌خلاقی. فه‌یله‌سوفانی وه‌ک لیۆتار، دێریدا، دۆلوز و فۆکۆ، به دوای ئه‌مانه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک هزرمه‌ندی فه‌ره‌نسی له بواره جودایهکان، کۆمه‌ڵناسی، ده‌رونناسی… هتد، ده‌ستده‌که‌ن به راڤه کردن و هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌و پاشخانه هزرییه مێژوویه‌ی رۆژئاواوه. وه‌ک گوتمان، ئه‌و پاشخانه‌ش هزرییه‌ی که ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، باڵاده‌ستی ئه‌قڵ، ئاوه‌ز و زانستگه‌راییه. له پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌لای ئه‌وانه‌وه مارکسیزم و فرۆیدزم، وه‌ک به‌رهه‌مێکی ئه‌و ئاوه‌زگه‌راییه سه‌یر ده‌کرێت. هه‌روه‌ک ده‌زانین ئه‌و پرۆژه فه‌لسه‌فییه‌ی پۆستمۆدێرنیستهکانی فه‌ره‌نسی، له پرۆژه‌ی راگه‌یاندنه نههێلیستییانهکهی “کۆتایی هاتنی حیکایه‌ته مه‌زنه‌کان”ی لیۆتاره‌وه بگره تا به پرۆژه‌ی به کێشه‌کردنی په‌یوه‌ندی “ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه”ی فۆکۆ و پرۆژه ئهنارکیستینانهکهی “مه‌یل و هزری کۆچه‌ری” دۆلوز و پرۆژه‌ی “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه” و “جیاوازی” دێریداوه ده‌گات، بریتییه له خوێندنه‌وه و راڤه‌کردنێکی وه‌رچه‌رخێنه‌رانه‌ی ئه‌و به ئه‌فسانه کردنه‌ی هزری رۆژئاوا، که له دروستکردنی تاکه راستی و به‌هایه‌کی پیرۆزکراودا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. به روانگه‌ی ئه‌و پیاوه فهرانسییانهوه ئه‌و کێشه‌یه له پلاتۆنه‌وه ده‌ستپێده‌کا و به رۆسۆ، دێکارت و کانت… تێده‌په‌ڕێ و تا ده‌گاته هێگل و مارکس.
هاوکات گه‌ر به ئاماژه‌یه‌کی خێراش بێت ناکرێ فه‌یله‌سۆفی ئه‌لمانی یۆرگین هابرماس فه‌رامۆش بکه‌ین. هابرماس هه‌رچه‌نده له دیوێکدا له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی پۆستستراکچالیست و پۆستمۆدێرنیستهکانی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ری و ئاکامه سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خڵاقیه‌کانی و … ، به جۆرێک له جۆره‌کان هاوڕایه، به‌ڵام هاوکاتیش پێی وایه که هێشتا پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی به ئاکام نه‌گه‌یشتووه و ده‌کرێ لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌شه‌ی پێبدرێت. به واتایه‌کی تر، له روانگه‌ی هابرماسه‌وه ده‌بێ له دوو روانگه‌وه سه‌یری پرۆژه‌ی مۆدێرنیزم بکه‌ین، ئه‌ویش: لایه‌نی ئێستێتیکی، هونه‌ری و داهێنان و دێمۆکراتی رای ئازادی و لایه‌نی ئابوورییه. به‌لای هابرماسه‌وه، لایه‌نی جوانناسی و هونه‌ریی و رۆشنبیریی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی و مۆدێرنیزم کولتورێکی پۆزه‌تیڤ و به‌رهه‌مداری هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی سیسسته‌می ئابووری و ته‌کنۆلۆژی له‌و پرۆژه‌یه رۆشنگهرییهدا جێگه‌ی ره‌خنه‌گرتنه. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ بڵێین که هابرماس وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی لیبرالیستی و هاوکاتیش چه‌پڕۆی نوێی رۆژئاوایی بڕوای وایه که ئه‌و ته‌نگژه ئابووری و ئیدیۆلۆگییه‌ی که قه‌تیسماون ده‌کرێت به چاره‌سه‌رخوازی چاره بکرێن.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بینین رۆژئاوا له هه‌شتایه‌کانه‌وه تا ئێستا کۆمه‌ڵێک روانگه و مێتودی جیاواز له ئاستی سیاسی/ ئابووری و کولتوری به‌رهه‌م هێناوه، که ئه‌مانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی راڤه و ئاکامه هزرییه‌کانی پۆستمۆدێرنیزمن. هه‌روه‌ک ئاشکرایه له له شه‌ست و سه‌ره‌تای حه‌فتایه‌کاندا ره‌خنه و پێناسه‌گه‌لێکی جیاواز هه‌بوون له‌سه‌ر تێز و بیرۆکه‌ی پۆستمۆدێرنیسته‌کان، به تایبه‌تی له وڵاتانی سه‌ر به ئهنگلۆساستیکدا. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و ته‌وژمه هزرییه ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه هزرییه ئاوهزگهراییهی که به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌وانه، که‌چی پۆستمۆدرنیزم ده‌خوازێت زانست و لۆژیک بخاته زێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام له ئێوه‌ش روونه که ئه‌مڕۆ له‌و وڵاته‌نه‌دا وێڕای وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می ئه‌و پۆستمۆدێرنیستانه، زۆرینه‌ی مێتوده‌کانی خوێنده‌نه‌وه ئاکادیمییه‌کان له بواره جیاوه‌زه‌کاندا پشت به تێز و بیرۆکه‌کانی پۆستمۆدێرنیسته‌کان ده‌به‌ستن. به‌ڵام نه‌ک به‌و مانایه‌ی که پۆستمۆدێرنیزم ئه‌و هزر و تیۆرییه بێت که سه‌رتاپای میراته کولتوروری سیاسییه‌کانی رۆشنگه‌ریی و ته‌کنیکی ئاوه‌ژوو کردبێته‌وه، به‌ڵکو رۆژئاوا وه‌ک جۆره نوێکردنه‌وه و پێشڤه‌چوونێک له‌و میراته خۆی پێ نوێده‌کاته‌وه.
به‌مجۆره وه‌ک به مێژووکردنێک، به‌و جۆره ساده‌کردنه‌وه‌یه، ده‌کرێ پۆستمۆدێرنیزم، یان ئه‌و چه‌مکه له شه‌سته‌کان به دواوه نمایشبکرێت. به‌ڵام ره‌نگه به‌شێک له هزرڤانانی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئینگلیزی زمان به شێوه‌ی جیاواز پێناسه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیان کردبێ و بکه‌ن. بۆ نموونه، کۆلێن داڤیس، که له زانکۆی (وارویک)، ئینگلیستان پرۆفیسۆره له به‌شی هزری فه‌ره‌نسیدا، پێی وایه له دیوێکه‌وه، ئه‌و چه‌مکه فره ره‌هه‌نده، له دیوێکی تریشه‌وه، چه‌مکێکه به‌رپه‌رچی خۆی ده‌داته‌وه. چونکه پۆستۆدێرنیزم، به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی ستراکچالیزم که بڕوای به شیکردنه‌وه‌یه‌کی گشتگیریی هه‌یه ، جه‌غت له‌سه‌ر فره ره‌هه‌ندی کار، فره ره‌گه‌زی و تاکایه‌تی ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام له هه‌شتایه‌کانه‌وه ژان بۆدلیار له‌و مشتومڕانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌نوێنێ و پاشان ژیل دۆلوز ئه‌و رۆڵه ده‌رده‌گرێت. به‌ڵام به‌لای زۆر له هزرڤانان ئه‌وانه‌ی که سه‌ره‌تا وه‌ک پۆستمۆدێرنیست ناسراون بریتی بوون له: ژان فرانسیس لوتار، ئێمانوێل لێڤینانس، ژولیا کریستیڤ، رۆلان بارت و … هتد. تیۆرییه‌کانی ئه‌و پۆستمۆدێرنانه، به گشتی، له ژێر ناونیشانی: “دوای ناسنامه”، “دوای ئومێده‌واری”، “دوای ئه‌خلاق”… هتد، ئه‌و ناونیشانانه‌ش به ئاگاییانه له‌سه‌ر وه‌زنی پرسیاره به‌ناوبانگه‌کانی ئێمانۆێل کانت بوون: “ده‌توانم چی بزانم؟”، “ده‌بێ چی بکه‌م؟” و “مرۆڤ چییه؟” به‌مجۆره تێده‌گه‌ین، که پۆستمۆدێرنیزم به‌رده‌وامی ئه‌و پاشخانه هزرییه که به ئاسۆییه جیاوازه‌کان خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه هزرڤانانی رۆژئاوا پێیان وانییه که پۆستمۆدێرنیزم روانگه‌یه‌ک بێت به دژی رۆشنگه‌ریی. هه‌روه‌ک ده‌بێ بزانین، که چه‌ندان هزرڤانی پۆستمۆدێرنیست، له گفتوگۆیه‌کی هاوبه‌شدا که له ژێر ناونیشانی “رۆشنگه‌ریی چییه؟”بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وێدا به تایبه‌تی فۆکۆ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ره‌خنه‌کانی پێشتری له رۆشنگه‌ریی و کانت، به حه‌ماسه‌وه هاوڕای سه‌رتاپای روانگه‌کانی کتێبه‌که‌ی کانته، که له ژێر ناوی “رۆشنگه‌ریی چییه؟” نووسیبوویه‌تی.
له ناوه‌ڕاستی هه‌شتایه‌کاندا هابرماس ره‌خنه‌ی له پۆستمۆدێرنه‌کان ده‌گرێت، چونکه به دیدی ئه‌و، ئه‌وان ده‌خوازن له داب و نه‌ریتی رۆشنگه‌ریی جیاببنه‌وه و وه‌ک ئه‌ده‌ب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه ده‌که‌ن. به‌ڵام ژاک دێریدا له وه‌ڵامی هابرماسدا ئه‌وه روونکرده‌وه، که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی/دێکۆنسترایشن خۆی له‌گه‌ڵ “رۆشنگه‌رییه‌کی نوێ”و دێمۆکراسییه‌کی ئیدیالیدا گرێده‌دات. هه‌ر له‌و وه‌ڵامه‌دا دێریدا باسی ئه‌وه ده‌کا که هابرماس له ره‌خنه‌کانیدا چۆن وشه به‌کار دێنێ تاکوو بتوانێ ره‌وایه‌تی بداته تیۆرییه‌کانی. وێڕای ئه‌مه‌ش دێریدا سه‌باره‌ت به تیۆری هابرماس “ئاوه‌زی په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆڕی/کۆمونیکهتیڤ” باسی ئه‌وه ده‌کا، که هابرماس له گفتوگۆیه‌کی ئه‌خلاقیدا، که گوایه دێمۆکراتیانه‌یه، به ناوی ئاڵوگۆڕی ئاوه‌زه‌وه، به‌بێ پێکهاته‌کانی گفگوگۆ و گوێگرتن و راڤه‌ی به‌رانبه‌ر، هه‌میشه به‌ناوی ئه‌خلاقه‌وه قسه ده‌کات. زۆر له هزرڤانان ئه‌و گفتوگۆیه‌ی هابرماس و دێریدا وه‌ک رێژه‌گه‌رایی و نههێلیستییهک له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزم پێناسه ده‌که‌ن، که گوایه روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزم له گفتوگۆکردندا بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نییه. بۆیه له ئاکامدا ئه‌و روانگه‌یه کۆمه‌ڵگا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه.
هاوکاتیش ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی پۆستمۆدێرنیزم جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ده‌قه‌کانیان به بارگاویکردنی ده‌سته‌واژه سه‌یره‌کانیان ئاڵۆزن و بۆ تێگه‌یشتن ده‌ست ناده‌ن. به کورتی پێناسه جیاوازه‌کانی له‌و ئاسته ده‌خوولێنه‌وه،
ئه‌مڕۆ هێنده‌ی رۆناکبیرانی رۆژهه‌ڵات، به تایبه‌تی کورد، به تامه‌زرۆ و حه‌ماسه‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان له‌سه‌ر زاره، بێ ئه‌وه‌ش هێشتا لێکدانه‌وه‌یه‌کی تێرمان له‌سه‌ری هه‌بێت، ئه‌وه‌نده رۆناکبیران له رۆژئاوادا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له حه‌فتا و ههشتهیهکاندا له‌ئارا دابوو، وه‌ک بابه‌تێکی نوێ، له‌و ده‌سته‌واژه‌یه ناپه‌یڤێت. که‌واته له رۆژئاوادا چیتر پۆستمۆدێرنیزم ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سه‌رنجکێش نه‌ماوه‌ته‌وه، به قه‌د ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ئاکامه‌کانی ئه‌و گۆفتوگۆیانهی که بوونه دۆزینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیك ئاسۆ و دواجاریش ئیش‌کردن له‌سه‌ر روانگه خهمڵیوهکان. هاوکاتیش له په‌یوه‌ندی به جیهانگیریی و به‌جیهانیبوون کۆمه‌ڵێک ئاراسته‌ی هزری جیاواز له پیناسه و تیگه‌یشتن له پۆستمۆدێرنیزمه‌وه به‌رهه‌م هات، که هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك به گوێره‌ی بونیات و پاشخانی کولتووری و سیاسی خۆیه‌وه راڤه‌یه‌کی بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه ئه‌فراندووه. بۆیه ئه‌وه‌نده به‌سه که رۆناکبیری ئێمه به حه‌ماسه‌وه ناونیشانی نووسینه کۆپیکراوهکانییان به ده‌سته‌واژه‌ی: “ده‌سه‌ڵات”، “مه‌عریفه”، “سێنته‌ر”، “جیاوازی” و پۆستمۆدێنیزم”، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه” و … هتد، وه‌ک داهێنانێکی نوێ ، به خوێنه‌ری لاوی کورد بفرۆشنه‌وه. هه‌روه‌ک گوایه پۆستمۆدێرنیزم بانگکردنێک ته‌نیا کاری وتنی ئه‌و زاراوه‌گه‌له بێت، که ئیتر ئه‌رکی رۆناکبیر چیتر کێشه ئه‌خلاقی، سیاسیی و هه‌ڵوێسته‌کان نه‌بێت و ته‌نیا قسه‌کردن بێت له چه‌مک، که ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێکی ئیفلیجه له‌و پۆستمۆدێرنیزمهی رۆژئاوا. به کورتی ئه‌رکی ئێمه ئیشکردنه له بونیاتی ئه‌و کولتووره‌ی کورد و مشتوماڵکردنی بۆشایی، سیستی و ئه‌و جموجۆڵه‌ی که چاوه‌ڕێی تهقاندنهوهیهکه. به واتایه‌کی تر، به ده‌ربڕینێکی زۆر ساده، پێناسه‌ی من به‌مجۆره‌یه: له رۆژئاوادا، هه‌ر له گرێکی کۆنه‌وه، که رۆژئاوا وه‌ک رهچهڵێک به سه‌رچاوه‌ی خۆی ده‌زانێت، بگره تا مێژووی نوێی رۆژئاوا، هه‌میشه هزر و فه‌لسه‌فه هێزێک بووه بۆ وه‌رچه‌رخان و سه‌پاندنی ئاسۆیه تازه‌کانی شێوازه‌کانی ژیان، شێوازی ده‌سه‌ڵات، به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ته‌واوی ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵگا. واتا ئه‌وه‌ی تا ئێستا له ئاسته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا ده‌یبینین، ئه‌وه ئاکامی ئه‌و هێزه هزریی و فه‌لسه‌فییه بووه، نه‌ک جیهانبینییه ترادیسیۆنییه‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له رۆژهه‌ڵات یان جیهانی سێیه‌م ده‌یبینین. له‌م روانگه‌یه‌وه، من پۆستمۆدێرنیزم وه‌ک کۆنتێکست/ناوکۆیی (سیاق)ێکی جیهانبینی رۆژئاوا تێده‌گه‌م: واتا به‌رهه‌می ئه‌و داب و نه‌ریته هزری و فه‌لسه‌فییه‌ی رۆژئاوایه که ئه‌و گۆڕنکارییه بنه‌ڕه‌تیه مێژوویانه‌ی رۆژئاوای به‌رهه‌مێناوه. ره‌گی ئه‌و کولتووره‌ش هه‌ر له دهوڵهتۆچکهکانی گرێکی 400 ساڵ به‌ر له زایینی بگره ته به کولتووری ئیمپراتۆریه‌تی رۆما، چاکسازی ئایینی مه‌سیحی له سه‌ده‌ی دوانزه و شۆڕشی فه‌ره‌نسی تێده‌په‌ڕێ و ده‌گاته شۆڕشی رۆشنگه‌ریی، پێشه‌سازی، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن و … هتد ده‌گات، درێژه‌ی هه‌یه. بۆیه پۆستمۆدێرنیزم شۆڕشێک نییه دژی ئه‌و مێژووه، به‌ڵکوو مشتوماڵکردن و خه‌مڵاندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و کولتووره‌ی خودی رۆژئاوایه. که‌واته گه‌ر مۆدێرنیزم جه‌غتی له‌سه‌ر یه‌کایه‌تی دیارده، به نێوه‌ند کردنی به‌هایه ئه‌خلاقی و راستییه‌کانی زانستگه‌رایی و ئاوه‌زگه‌رایی ده‌کرده‌وه: واتا به گهردوونیکیردنی بیرۆکه و ئاکامه‌کانی زانستگه‌رایی، ئاوه‌زگه‌رایی و به نێوه‌ند کردنی راستیی… هتد، ئه‌وه پۆستمۆدێرنیزم جه‌غت له‌سه‌ر فره به‌های ئه‌خلاقی، روانگه‌ی بزواو، پارچه پارچه‌یی بنه‌ما، ناکۆییه‌کانی پاشخان، گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌یل و هه‌ست، له بڕی به نێوهندکردنی ئاوازگهرایی و سروشتگه‌رایی ده‌کاته‌وه.
به دیوێکی تریش، به واتای نیتشهییانه: ئه‌و دووباره کردنه‌وه ئه‌به‌دییه، که رۆژئاوا له خودی خۆیدا به‌رهه‌می دێنێته‌وه. هه‌روه‌ک چۆن مۆدێرنیزم به دره‌نگه‌وه، به شێوه‌یه‌کی لنگاوقوچ، گواسترایه‌وه ده‌ڤه‌ری ئێمه و دواجاریش که هێشتا له‌ناو لاساییکردنه‌وه رووکهشییدا سه‌رگه‌ردان مابووینه‌وه، که‌چی له هیکڕا به “پۆست”ه‌که‌ی گه‌مارۆی داینه‌وه… ئیتر ئه‌گه‌ر خدری زینده‌یه‌ک له‌و سهرگێژیانهی پۆستمۆدێرنیزم به هانامانه‌وه نێت، ئه‌گه‌ر نا، له‌ناو ئه‌و به هه‌رزانکردن و بهرخۆریکردنهی نووسین، که ئه‌مڕۆ رۆناکبیری کورد له ژێر سایه‌ی ئه‌و دوو مۆدێله عه‌نتیکه و پێکهنیناوییهی “کۆمه‌ڵگایه مه‌ده‌نی” هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامیده‌ده‌ن، بڕوا ناکه‌م ئایینده‌مان له‌وه باشتر بێت که پێشتر بینیمان. هه‌ر چۆنێک بێت، ده‌کرێ ئه‌و نمایشه ساده‌یه وه‌ک جۆره پێناسه‌یه‌ک له پۆستمۆدێرنیزم فام بکرێت.
2. پۆدتمۆدێرنیزم چۆن دإڕوانێته (ئایین): واتا پێناسه‌ی ئایین له‌ناو پۆستمۆدێرنیزمدا چییه؟
هه‌ندرێن: وه‌ک له کۆتایی وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که پۆستمۆدێرنیزم تاکه تێوریی، روانگه، یان ئیدیۆلۆگییه‌ک نییه، به‌ڵکو، به بۆچوونی من، وه‌ک ره‌وتێکی فه‌لسه‌فی پۆستمۆدێرنیزم بریتییه له‌کۆمه‌ڵێک شه‌پۆڵی هزری فره ئاراسته و راڤه‌ی بزواو. له روانگه‌ی زۆر له مێژووی هزرناس، کۆمه‌ڵناس و ئه‌نترۆپۆلۆژ/خه‌ڵکناس و … هتد مۆدێرنیسته‌کانی رۆژئاواوه ئایینان وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵاتیی پێناسه کردووه. له‌و روانگه‌یه‌وه ئاینن به جیهانبینییه ئه‌خلاقییه‌کانی رۆڵی رێکخستنی گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگا رێکده‌خات، به‌مه‌ش کۆی خه‌ڵک کۆمه‌ڵێ نۆرم و دیسپلین دروستده‌کا، تاوه‌کوو ناکۆکی و کێشه‌کان کۆنترۆل بکات. به واتایه‌کی تر، له روانگه‌ی مۆدێرنیزمه‌وه که هه‌ر ئایینێک، به هۆی کۆمه‌ڵێک هۆکار و هانده‌ر، پابه‌نده به بونیات و جیهانبینییه كولتووری و کۆهمهڵاتییه که خوڵقێنه‌ری ئه‌و ئایینه‌یه. به‌هه‌مه حاڵ، ره‌نگه بکرێ بپرسین: له‌ناو شه‌پۆڵه‌کانی هزری پۆستمۆدێرنیزمی رۆژئاوادا، ئه‌و راڤه کردنانه چین و کامه‌یان شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئایینی ئه‌مڕۆ تێبگه‌ین؟ پاشان، کامه ئایین؟ چونکه ئه‌مڕۆ رۆناکبیرێکی زۆر هه‌ن که هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی پۆستمۆدێرنیزمن، یان به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای پۆسمۆدێرنیزمی رۆژئاوان، بۆ نموونه، “بزاڤی رۆحانییه‌ت”، ڤێگهتهریانیزم/ئه‌وانه‌ی ته‌نیا سه‌وزه ده‌خۆن و بگره پۆست چه‌پڕۆیه سهرهڕۆیهکانیش، که ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پۆستمۆدێرنیزمهن، که‌چی ، له روانگه‌یه‌کی ئیدیۆلۆگییه‌وه، به جۆرێک له جۆره‌کان، داکۆکی له ره‌فتاره تووندرهوییهکانی ئیسلامی سیاسی ده‌که‌ن. به رای ئه‌وانه تاکه راویهتییهک نییه بۆ راستیی و مافه‌کان، به‌ڵکو راستییه‌کان بێبنه‌ما و رێژه‌یین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له‌مدیوی ئه‌و تێرامانه‌ی ئه‌مانه‌وه، گوتار/دیسکۆرسی ئه‌و کولتووره باڵاده‌سته ئاوهزگهرییهی رۆژئاوا ئاماده‌یی هه‌یه. واتا ئه‌و روانگه پۆستمۆدێرنیزمه، له رێگه‌ی ئه‌و مه‌یلی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌ویتری جیاواز و پاڵنه‌ره ئیدیۆلۆگییهکانهوه، ده‌خوازێت هه‌ڵاواردن و پۆلێنکردنێک له‌گه‌ڵ کولتووره‌که‌ی خۆی به‌رهه‌م بێنێت، که ئه‌مه‌ش په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی هه‌مان گوتاری رۆشنگه‌رییه.
له‌م روانگه‌یه‌وه به‌شێک له راڤه‌کاره پۆستمۆدێرنیسته‌کان پێیان وایه که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو ئاییه‌نه‌کان هه‌ڵگری هه‌مان بنه‌مان، که لایه‌نی گه‌شه‌دار و تاریکییان تێدایه. بۆیه ناکرێ ته‌نیا به تاکه ره‌هه‌ندێک له ئایین بڕوانین، به‌ڵکوو ده‌بێت له روانگه‌یه‌کی فره ره‌نگییه‌وه ئایین بخوێنینه‌وه و پێناسه‌ی بکه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌و سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ، که هیچ شتێک وه‌ک جه‌وهه‌ر “ئێسێنس” نییه: واتا بوونێکی بریار له‌سه‌ر دراو و چهقبهستاو نییه، به‌ڵکوو هه‌موو دیارده و شته‌کان پابه‌ندن به گۆڕان و وه‌رچه‌رخان. له‌م روانگه‌یه‌وه ئایین له ژێر مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، جیهانبیننیه گۆڕاوه‌کاندا هه‌میشه له بزوان و جێگۆڕکێ دایه. هاوکاتیش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجانه‌ن که ئاراسته‌یه‌کی تایبه‌ت له ئایین به‌رهه‌مدێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بنه‌مایه هزرییه‌کانی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه سه‌یری ئایین بکه‌ین، ئه‌وه له بنچهکهدا هه‌موو ئایینه‌کان هه‌ڵگری نۆرمی گشتگیریین. بۆیه ده‌بێ ئایین فرهگماتیسێره بکرێت، واتا لێکههڵوهشێنرێتهوه و لێکبترازێنرێت، پاشان له سه‌ره‌تاوه له هه‌ر ئایینێک بیرۆکه‌یه‌ک وه‌ربگیرێت و ئایینێکی فره ره‌نگ، یان تێکه‌ڵاو دروستبکرێت. به‌مجۆره ئایین ده‌بێته ئه‌و شته‌ی که مه‌یلی تاکه‌که‌سه‌کان رازیبکات، نه‌ک نۆرمێکی گشتگیرانه‌ی گروپێک. له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی وهرچارخاوه و نۆرمێکی جێگیر ناتوانێت مه‌یله‌کانی ده‌بین بکات.
بۆیه ئێستا له رۆژئاوادا لێکۆڵینه‌وه و مشومڕێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر راڤه کردن و خوێندنه‌وه‌ی بیبیبل و کێشه‌ی وێناکردنی مه‌سیح. راڤه‌کاره ئاییناس، کۆمه‌ڵناس و رۆناکبیره پۆستمۆدێرنیستهکانی رۆژئاوا، وه‌ک پێشان ته‌واوی بیبل و تێستهمێنت راڤهکهن، به‌ڵکو کۆپله کۆپله له ئایه‌ته‌کانی بیبل و تێستهمێنتی کۆن وه‌ردگرن و راڤه‌ی ده‌که‌ن. له رێگه‌ی ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن کۆی ئه‌و جیهانبینییه گشتگیرییه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ره‌هه‌ندی جیاوای پێبه‌خشن. هاوکاتیش لهمساڵآنهی دواییدا، له بواری هونه‌ی شێوه‌کاری، شانۆ و راڤهکارییدا وێنه‌ی خودی مه‌سیح به شێوه‌ی جیاواز نمایش ده‌که‌ن. راڤه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ئاخڤن که ئایا مه‌سیح ژن بووه یان پیاو، یان ئاخۆ مه‌سیح یه‌که‌م مرۆڤ بووه که خوا خووڵقاندوویه‌تی. ئه‌مه‌ش له رێگای راڤه‌کردنی ئایه‌ته‌کانی تێستمێنتی کۆنه‌وه ئه‌نجامده‌درێن. له رێگای ئه‌مه‌شه‌وه پرسی ژن و فێمێنیزم دێته ئاراوه که ئه‌مه‌ش روانگه‌یه‌کی پۆستمۆدێرنیزمانهیه. وه‌ک ئاشکرایه به روانگه‌ی ترادیسیۆنی مه‌سیحیه‌ت ژن ناتوانێت ببێته قه‌شه، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له سوێد له شاری ئۆپساله له زانکۆ به‌شی قه‌شه ده‌خوێنن ژنن. هه‌ر بۆیه ئێستا له سوێد له مێدیایه‌کان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه له ئارادایه. بۆیه زۆر بوونی ژن له بواری قه‌شه و کاروباری کڵێسه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، ژنێکی قه‌شه له کڵێسه‌ی شاری ئۆپساله، که گهرواترین کڵێسه‌یه له سوێد، له‌ناو ئه‌و کڵێسه‌یه‌دا پێشانگایه‌کی بۆ هونه‌رمه‌ندێک کرده‌وه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده به کاره هونه‌رییه‌کانی خودی مه‌سیحی وه‌ک هۆمۆسێکسوال، نێرباز، قه‌حپه و … هتد، نمایشکرد. ئه‌م پیشانگایه له مێدیایه‌کانی سوێدی گفتوگۆیه‌کی درێژخایه‌نی دروستکرد. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بینین که ئه‌و دابونهریتانهی که له سه‌رده‌می مۆدێرنیزم‌دا باڵاده‌ست بوو، له‌وانه رێگه نه‌دان به ژن که ببێته قه‌شه، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو تاکوو له‌وه تێبگه‌ین، که پۆستمۆدێرنیزم وه‌ک شتێکی پیرۆز له ئایین ناڕوانێت، به‌ڵکو وه‌ک دابینکه‌رێکی مه‌یل مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ئآیین ده‌کات. ئه‌و دیارده‌ی که ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا به “روحانیه‌ت نوێ” له ئارادایه، به‌رهه‌می ئه‌و روانگه پۆستمۆدێرنیزمهیه بۆ ئایین. مرۆڤی پۆستمۆدێرنیزم ماوه‌یه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مه‌یله‌کانی خۆی په‌نا بۆ جۆره ئایینێک ده‌بات و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و ئایینه ده‌گۆڕێته‌وه به ئایینێکی تر. ئه‌مه‌ش چونکه مرۆڤی پۆستمۆدێرنیزم بڕوای به‌وه نه‌ماوه وه‌ک ئیمانێکی ئه‌به‌دی له‌سه‌ر ئایینێک بمێنێته‌وه، به‌ڵکو هه‌موو شتێک بۆ ئه‌و مرۆڤه تاقیکردنه‌وه و چێژوه‌رگرتنه. هاوکاتیش هیچ شتێک بۆ ئه‌و مرۆڤه نوێیه جێگیر نیه، به‌ڵکو بزواو و وه‌رچه‌رخاوه. مرۆڤی پۆستمۆدێرنیزم حه‌وداڵه به دوای ئه‌وه‌ی که هه‌مێشه به دۆزینه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌ی شته نوێیه‌کان سه‌رسام بێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه به روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزم ئایین ئه‌و بڕوایه گه‌ردوونی و پیرۆزه نییه که وه‌ک شتێکی گشتی سه‌یر بکرێت، به‌ڵکو جۆره دیارده‌یه‌که، که به مۆنتاژکردن و کۆلاژ کردنی ده‌کرێ مه‌یله‌کانی مرۆڤ، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، ده‌سته‌به‌ر بکات.
3. ئایا روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزم به‌رانبه‌ر به هه‌مووو ئایینه‌کان وه‌ک یه‌که، یان تێڕوانینی به‌ره‌نبه‌ر به ئایینێک جیاوازه له تێڕوانینی به‌رانبه‌ر به ئایینێک؟
هه‌ندرێن: به بۆچوونی م، پۆستمۆدێرنیزم وه‌ک جیهانبیینهیهک ئایینه‌کان لێکجوداناکتهوه؛ واتا له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه هیندۆیزم، بۆدیزم، تاویزم، یه‌هوودی، مه‌سیحی و ئیسلام له کۆمهڵێێک تێڕوانین و بڕوای سه‌ره‌کیدا وه‌ک یه‌ک یه‌کن و جیاوازییه‌کی بنه‌ره‌تییان نییه. به کورتی ئه‌و تێڕوانین و بڕوا سهرهکاییانهش له بڕوا بوونه‌ش له به‌های نۆرم و ئه‌خڵاقه. ئه‌و به‌های نۆرم و ئه‌خلاقییه‌ش ته‌واو به دژی روانگه‌کانی پۆستمۆدێرنیزمه. به ده‌ربڕینێکی روونتر، ئه‌مڕۆ مرۆڤی پۆستمۆدێرنیزم له‌به‌رخاتری ئه‌و به‌هایه ئه‌خلاقی و نۆرمانه‌ی که ئایین وه‌ک شتێکی پیرۆز که خوا بڕیاردهریهتی، سه‌یری ئایین ناکات، به‌ڵکو له روانگه‌ی مه‌یله خۆسویستییهکانی مرۆڤه‌وه خۆیه‌وه سه‌یری ئایین ده‌کات. بۆ نممونه، ئه‌مڕۆ که که‌سێک ژن دێنێ/شوو ده‌کا، یان بۆ هه‌رم مه‌به‌ستێکی تر وه‌ک بڕوادارێک به ئایین، ناچێته مزگه‌وت و کڵێسه و پهرستگایهکان، به‌ڵکو بۆ داواخواییه خودییه‌کانی خۆی ده‌چێت. به واتایه‌کی تر، مرۆڤی پۆست‌مۆدێرن وه‌ک شوێنێک بۆ له‌زه‌ت بردن و رابواردن رووی له کڵێسه، مزگه‌وت و پهرستگایهکان ده‌کات. ئه‌وه‌ی گرینگه بزانین، که پۆستمۆدێرنیزم ده‌خوازێ به لێکترنجاندنی ئایینه‌کان، ئاینێکی فره ره‌نگ بسازێنێت. هه‌روا به‌لای پۆستمۆدێرنیزمه‌وه هیچ ئایینێک ناتوانێ ئه‌و خه‌ونه گه‌ورانه‌ی، که ئایینه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن به واقیع بکه‌ن. له روانگه‌ی ئه‌و بێ بنه‌مایه‌ی که کۆمه‌ڵگای پۆسمۆدێرنیزمی پێده‌ناسرێته‌وه، هیچ ئایینێک ناتوانێت ئه‌و مرۆڤه ناخ کۆچه‌رییه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌خۆوه بگرێت و مه‌یله‌کانی مه‌یسه‌ر بکات. ئه‌مڕۆ مرۆڤ بۆ تێرکردنی ئاره‌زوو و غه‌ریزه زۆره‌کانی خۆی تاوێک، وه‌ک سه‌رگه‌رمییه‌ک ئه‌و ئایینه تاقیده‌کاته‌وه و تاوێکی تر روو ده‌کاته ئایینێکی تر.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له روانگه‌ی نه‌مانی جیاوازی کولتووره‌کان و ئه‌و نیوترالیتێت/ بێلایه‌نییه‌ی که پۆستمۆۆدێرنیشتهکانی رۆژئاوا، ته‌نانه‌ت گه‌ر به تیۆریش بێت، قسه بکه‌ین، ئه‌وکات ده‌توانینین ئاماژه به‌و خولیا دیالۆگیهی رۆناکبیرانی رۆژئاوا بکه‌ین له‌گه‌ڵ “ئه‌ویتر”دا. به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا سه‌باره‌ت به ئیسلام و تێرۆریزم گفتوگۆیه‌کی گه‌رم له ئارادایه. وێڕای جیاوازی ئه‌و گفتوگۆیانه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی جیهانی ئیسلام و تێرۆر، که‌چی به رای زۆر له پۆستمۆدێنرنیستهکانی رۆژئاوا، له بنه‌ڕه‌تدا ئایینی ئیسلام، وه‌ک ئایین، جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئاینی یه‌هوودی و مه‌سیحدا نییه. ئه‌وه‌ی که وایکردووه ئیسلام ببێته ئه‌و وێنه دڕنده‌یه، ئه‌وه راڤه کردنی ئه‌و توێژه تووندڕهوهیه له جیهانی ئیسلامی‌دا. بۆیه به روانگه‌ی ئه‌و رۆناکبیره رۆژئاواییانهوه، گه‌ر ئیسلام له رۆڵی حوکمکردنی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت دوور بخرێته‌وه و وه‌ک بڕوایه‌ک خه‌ڵکان بۆخۆیان رافتاری بکه‌ن، ئه‌وکات ئیسلام نابێته ئه‌و سه‌رچاوه ترسناکه‌ی که ئه‌مڕۆ وێنا ده‌کرێت. وێڕای ئه‌مه‌ش، رۆناکبیرانێک کێسه‌ی ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ک کێشه‌یه‌کی سیاسی و جڤاکی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات سه‌یر ده‌که‌ن. واتا ئه‌و تاکوو له بونیاتهوه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به ئازادی و دێمۆکراتت گۆش نه‌کرێت، ئه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئایینی ئیسلام وه‌ک جۆره ئیدیۆلۆگیهک به‌کاردێنێت، که ئه‌ویش تێرۆر و گشتگه‌راییه.
4. مۆدێرنیزم ئایینی ره‌فز ده‌کرده‌وه و زۆر هه‌وڵیدا که نه‌فی بکات، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌م کاره بکات، ئایا پۆستمۆدێرنیزم توانیویه‌تی یان ده‌توانێ: ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌و بۆ ئایین هه‌یه جێبه‌جێ بکات؟
هه‌ندرێن: من، وه‌ک تۆ. سه‌یری جیهانبینی مۆدێرنیزم ناکه‌م سه‌باره‌ت به ئاینن. ره‌نگه له‌و ره‌وانبێژی کوردییدا کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی وشه و مانایه‌کانی. به واتایه‌کی تر، ره‌نگه جۆره لاملیهک هه‌بێت له ئاراسته‌کردنی زمان بۆ ده‌ربڕین و تێگه‌یشتن له بیرۆکه‌کان. ئاخێوه‌ری له دوو ئاراسته‌دا زمان ته‌سکده‌کاته‌وه و ده‌رده‌بڕێ: سپی و ره‌ش: دژ و کۆک… ده‌مه‌وێ بڵێم، که من پێم وا نییه مۆدێرنیزم ئایین “ره‌فز” و “نه‌فی” بکاته‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵیدا ئایین که‌نارگیر و گونجاو بکات و بیکات به بڕوایه‌ک که مرۆڤه‌کان له ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا ره‌فتاری بکه‌ن. بۆ دڵنیاکردنهوهش ده‌کرێ بگه‌ڕێنه‌وه، به‌لای که‌مییه‌وه. بۆ روانگه‌کانی دێکارت، کانت، که به بڕبڕه‌ی هزری مۆدێرنیزم پێکدێنن. ئه‌وان هه‌میشه به زمانێکی گومان ئامێزه‌وه له‌مه‌ڕ ئایین و پرسیاری خوادا بیریانده‌کرده‌وه. به کورتی دێکارت پرسی خوا وه‌ک “هێزێکی بزواوی بزوێنه‌ر” پێناسه ده‌کات. هه‌روا ته‌نانه‌ت ده‌کرێ ئه‌و ده‌ربڕینه ناوداره‌ی مارکس‌یش سه‌باره‌ت به ئایین، که “ئه‌فیونی خه‌ڵکه”، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له روانگه‌ی مۆدێرنیزم سه‌یر بکه‌ین.
که‌واته من وا ده‌بینم که مۆدێرنیزم هه‌وڵیدا ئه‌و رۆڵه له ئایین بسێنێته‌وه که وه‌ک سه‌رچاوه و هێزێک چاوره‌نووسی مرۆڤی به‌ده‌ست بێت و فه‌رمانڕوایی بکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که مۆدێرنیزم مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئاینن بێت، به‌ڵکو به‌و مانایه‌ی که هه‌وڵیدا که مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ئاوه‌زگه‌را و خاون توانا و هێز چاره‌نووسی خۆی بگرێته ده‌ست نه‌ک هێزێکی ده‌ره‌کی. هه‌روه‌ک ده‌زانین له پێشڕا لهسهرهتایهکانی سه‌ده‌ی دوانزه و به دواوه ئه‌و رێفۆرمخوازیهی ئاینن، له‌لایان خودی تیۆلۆگه مه‌سیحییه‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دواجاریش له بیرۆکه‌ی فه‌یله‌سوفه مۆدێرنیسته‌کان و بزاڤه سیاسییه‌کانی به‌رهه‌می مۆدێرنیزم به ئاکامێکی راشکاو و کرده‌یی گه‌یشت. وێڕای ئه‌مه‌ش، له روانگه‌ی مۆدێرنیزمه‌وه ئاینن دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و کۆمه‌ڵگا به پێی پێداویسته‌کانی وێنای ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له زیاتر له جیهانبینهیهکی ئه‌خلاقیدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه ئایین ده‌بێته روانگه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی. وه‌ک من تێبگه‌م، داروین له‌سه‌ر مۆدێلی بیرۆکه‌ی “یهنتیک”. واتا تێوری پێشڤه‌چوونی ره‌گه‌زه‌کاندا باس له چۆنیه‌تی خوڵقاندن و مانه‌وه‌ی ئایین ده‌کات. به‌ڵام مۆدێرنیزم هه‌وڵیدا ئه‌و به پیرۆزکردن و نادیارییه‌ی ئایین هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و بیکات به بابه‌تێکی ئه‌قڵی. له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وت. چونکه له سه‌ده‌ی 18، له‌گه‌ڵ دروستبوونی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ئیتر ئاینن ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵی علمانی دهوڵهوتهوه. بۆیه ئه‌و بزاڤه ئایینه تووندڕاوانهی مه‌سیحی له جوغزێكی ته‌نگه‌به‌ردا ماونه‌ته‌وه و ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌ی که ده‌وڵه‌ی مۆدێرن دستنیشانی کردوون، ره‌فتار بکه‌ن. به دیوێکی تریش، ئه‌و پارتیه سیاسه مه‌سیحیانه‌ی که له وڵاتانی رۆژئاوا کار له په‌رله‌ماندا به‌شدارن، هه‌ڵگری هه‌مان بنه‌مایه ئه‌خڵاقی و سیاسییه‌کانی مۆدێرنیزمن. که‌واته، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له جیهانی ئیسلامی‌دا، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک، له شه‌ریفترین حیزبی ئیسلامییه‌وه تا ده‌گاته عیلامیترین حیزب، ئیسلام ده‌کاته که‌ره‌سه‌ی سه‌رکوتکردن و ده‌ستخه‌رۆدان، که‌چی له رۆژئاوادا ئایینی مه‌سیحی گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرنی ده‌وڵه‌تن. هه‌ر بۆیه زیاتر له 100 ساڵه، کڵێسه‌کانی رۆژئاوا له مۆزه‌خانه‌یه‌کی هونه‌ری ده‌چن تا له شوێنێکی ئایینی. چونکه مۆدێرنیزم وا ده‌بینێ که ئایین ده‌تونێت بۆ کێشه و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان رۆڵی باش بگێرێت، واتا گروپێک ده‌توانن سوود له دیوه باشه‌کانی ئه‌خلاق، که ئایین له‌سه‌ر وه‌ستاوه، بۆ دڵدانه‌وه و هاوکاریکردن… وه‌ربگرن. بۆ نموونه له زۆر ده‌رفه‌تدا، وه‌ک له هه‌ردوو جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قورباندا، خه‌ڵکی کورد، که دوور له ئێدیلۆگی سیاسیانه بڕوایان به ئیسلام هه‌بوو، یان ره‌نگه ئێستاش له دێهاته‌کان ئه‌و خه‌ڵکه مابن، له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئاشت ده‌بوونه‌وه، یان ئه‌و به‌هانا چوونه رهمهکییهی له کاتی لێقه‌ومانی گرفتێکی: ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که ئه‌و خه‌ڵکه موسڵمانه سادانه، ئه‌نجامیده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌مانه پێداویستی ئایینی جهغتدهکهنهوه. له‌و ئهنجامگیرهیهدا ده‌کرێ بڵێین، له مۆدێرنیزم توانی ئه‌و مافه سه‌رتاسه‌رییه له ئایین بسێنێته‌وه و له روانگه‌کانی خۆیه‌وه پێناسه‌یه‌کی ئاوه‌زیی و مۆدێرنانه‌ی بۆ بکات.
به‌ڵام له‌مه‌ڕ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌ت، که ئایا پۆسمۆدێرنیزم ده‌توانێت ئایین “نه‌فی و ره‌فز” بکات. هه‌روه‌ک له وه‌ڵامی پرسیارئ پێشوودا هه‌وڵمدا به کورتی روانگه‌ی پۆسدتمۆدێرنیزم له‌مه‌ڕ ئایین راڤه بکه‌م. که‌واته له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه ئایین ده‌بێته شتێکی فره ره‌نگ و فره کردار، که له‌وه‌دا مرۆڤ بۆ مه‌یله خودییه‌کانی تاکه‌که‌سی خۆیه‌وه سوودی لێوه‌رده‌گرێت، نه‌ک له‌به‌ر خاتری بڕوا بوون به خوا و مه‌رجه ئه‌خڵاقییه‌کانی. له‌و روانگه پۆستمۆدێرنیزمه‌وه ئایینێکی تایبه‌ت نییه، به‌ڵکو چه‌ندان ئایین دهترنجێنرێنه ناو یه‌کتر، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یل و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤی پۆستۆمۆدێرن تێر بکه‌ن. لێره‌وه مرۆڤ وه‌ک جاران پابه‌ند نییه به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی که هه‌تا ده‌مرێ خۆی بۆ تاکه ئایینێک ته‌رخان بکات، به‌ڵکو مرۆڤی ئه‌مڕۆی پۆست‌مۆدێرن، وه‌ک که‌سێکی کۆچه‌ری له‌و ئایینه‌وه کۆچده‌کا بۆ ئایینێکی تر. به واتایه‌کی ساده‌تر، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی پۆست‌مۆدێرن شه‌پۆڵی مه‌یله‌کانی تاقیبکاته‌وه، ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ک شتێکی خۆش و سه‌رنجکێش ئایین تاقیبکاته‌وه. چونکه له روانگه‌ی پۆستمۆدێرنزمهوه هه‌موو شتێک تێکهه‌ڵکێشه؛ واتا هیچ شتێک خاوه‌نی بنه‌ما و جه‌وهه‌رێکی نه‌گۆڕ نییه، بۆیه مرۆڤیش ده‌یه‌وێ وه‌ک بوونه‌وه‌رێک له مه‌یل و حه‌زی بێ‌سنوور هه‌موو شت بجهربێنێت. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا ئه‌و دیاردانه زۆر به به‌رجسته کراوی ده‌بیرێن. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای پۆستمۆدێرندا، ههرواهک له رۆژهه‌ڵاتیش، ئایین کراوه به کاڵایه‌کی بازاڕی سه‌رمایه‌داری. ئه‌گه‌ر له رۆژئاوا شته باشه‌کانی ئایینه‌کان وه‌ک تێکهلاوکردنێک به کۆمه‌ڵێک بیرۆکه، بۆ چاره‌ی ده‌روونی ده‌روونی له بازاڕدا بفرۆشرێن، ئه‌وه له جیهانی ئیسلامیشدا ئیسلامی سیاسی به هه‌موو رهوتهکانییهوه وه‌ک کاڵا، به‌ڵام به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی راستی و ئه‌خلاقی ئیسلامی ئه‌سڵی به‌کار ده‌هێنرێت. که‌واته سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و روانگه‌یه بۆ دیارده‌ی پۆستمۆدێرنیزم ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
که‌واته نه مۆدێرنیزم هه‌وڵیداوه ئایین له‌ناو ببا و ، نه پۆستمۆدێرنیزمیش. به رای من پۆستمۆدێرنیزم، وه‌ک مۆدێرنیزم، به‌ڵام به دوو شێواز و مێتودی جیاوازه‌وه، هه‌وڵیدا، سهرکهوتش له‌وه‌ی، دیارده‌ی ئایین بکاته رێگایه‌ک بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی مه‌یل و حه‌زه تایبه‌تی و تاکه‌کانی مرۆڤ. وه‌لێ دواجاریش ده‌کرێ له هه‌ردوو روانگه، مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزمدا، په‌رادۆکس/لێکناکۆکی هزری ده‌رکه‌وێت، که ئه‌مه‌ش، خۆی له خۆیدا، کێشه‌یه‌که له هزری رۆژئاوادا. به روانگه‌ی زۆر له هزرڤانانی هه‌نووکه‌ی رۆژئاوا، ئاماده‌یی ئه‌و لێکناکۆکی. پهرادۆکسهش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خودی ئایینی یه‌هوودی_ مه‌سیحییه‌وه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی تره، که لێره کات و مگێزی به دوا چوونی ئه‌و سه‌ره دهزووانهم نییه.
5. هه‌ندێک ده‌ڵێن کورد سێ چوار سه‌ده له دوای ئه‌وروپاوه‌یه، لێره‌دا دوو پرسیار ده‌که‌م. یه‌که‌م: ئایا به‌ڕاستی کورد به‌و راده‌یه دواکه‌وتوو و له دهواوهیه؟
دووه‌م: ئه‌وکاته: واتا سێ چوار سه‌ده پێش ئێستا ئه‌وروپا له قۆناغی رێفۆرمی ئایینی دابوو، ئایا ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی رێفۆرمی ئایینی؟
هه‌ندرێن: سه‌ره‌تا ره‌نگه ئه‌گه‌ر بمانزانی بووایه ئه‌وانه کێن، که ده‌ڵێن “کورد سێ چوار سه‌ده له دوی ئه‌وروپایه”، ده‌متوانی وردتر قسه راڤه‌ی پرسیاره‌که‌ت بکه‌م. لێ باشه بۆ ئه‌و “دواکه‌وتنه” زیاتر یان که‌متر نه‌بوو؟ به‌ڵام هاوکاتیش من له تۆ حاڵیم، که ئه‌وه دهنگۆییهکه له‌مێژه ده‌یبیسین. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و “ده‌ڵێن”هی تۆ، جا ئه‌وانه هه‌ر که‌سێک بن: کورد بن یان غه‌یره کورد، ئه‌وه‌یه که ئه‌وه کورد نییه ئه‌وه‌نده سه‌ده له دوای ئه‌وروپاوه بێت، به‌ڵکو بانگه‌شه‌کارانی ئه‌و قسه جهڵهبییهیانهن که ئیتر به‌خۆیان بڕیاریانداوه هه‌ر کار و کاسبی “دواوه”ی حیزب، خێڵ، کۆیله‌یی ئه‌وروپا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و قسه‌که‌رانی ئه‌و بڕوایه عاره‌ب، تورک و فارس بن، ئه‌وه ئه‌وانه خۆیان پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ئه‌و دواکه‌وتنه‌ی سه‌ره‌تاپای جیهانی ئیسلامن. ئه‌وکات کورد ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و داهێزرانه نین له‌و دواکه‌وتنه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌که‌رانی ئه‌و بانگه‌شه‌یه خودی کورد بن، ئه‌وه من لێره زۆر به ڕاشکاوی و بێ هیچ کێشه‌یه‌کی رق لێبوونه‌وه و له‌م و له‌و له‌یه‌ن و که‌سه‌کان ده‌ڵێم، ئه‌وه کورد نییه که ئه‌وه‌نده سه‌ده له دوای ئه‌وروپایه، به‌ڵکو ئه‌وه، وه‌ک ته‌واوکه‌رێکی حیزب گه‌نده‌ڵ و ساختهبازهکانی کوردی، له پێشه‌وه‌یان، ئه‌و به ناو رۆناکبیره دهمڕاستانهی ده‌زگا به‌تاڵ و چایخانه‌کانی حیزبی کوردی و ئه‌و به ناو پسپۆڕه فێڵبازانه‌ی زانکۆکانی ئه‌مڕۆن، که له ئه‌شقی مشه‌خۆری و ئاوێزانبوون به “دواوه”ی هه‌موو کارێکی وابه‌سته‌ییدا، رۆڵێ سه‌ره‌کی له‌و شانۆی دواکه‌وتنه‌ی ژیانی کوردی، ئه‌قڵی کوردی، داهێنانی کوردی، ئه‌خلاقی کوردی، رق له‌خۆ بوونه‌وه‌ی کوردی و…. هتد، ده‌گێڕن.
هاوکاتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه باسی روانگه‌ی پۆستمۆدێرنیزم ده‌که‌ین، ئه‌وه ده‌بێ بزانین که له‌و رونگه‌یه‌وه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌وه‌ی تر پێشکه‌وتوو و پاشکه‌وتوو نییه. که‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه هێنده له پۆستمۆدێرنیزم تێبگه‌ین، ئه‌وکات ده‌بێ وه‌ک بڕوا بوون به “جیاوازی”سه‌یری ئاستی تێگه‌یشتنی کورد بکه‌ین و له کۆنتێکست/ناوکۆیی کوردیشه‌وه کۆمه‌ڵێ هه‌ڵ و مه‌رجی تایبه‌ت به کورد ره‌چاو بکه‌ین. پاشان له پۆستمۆدێرنیزمه‌وه ناکرێ وه‌ک جۆره جهوههرگهراییهک له نه‌ته‌وه‌کان بڕوانین، چونکه هه‌موو مرۆڤێک و کۆمه‌ڵگایه‌ک له گۆڕان دایه. بۆیه ئه‌وه که شێوه‌ی ژیان و کولتووری کۆمه‌ڵگایه‌کی تر له شێوه‌ی ژیان و کولتورێکی جیاده‌کاته‌وه، شتێکی له پێشڕا بریاردراو نییه، به‌ڵکو هه‌ڵ و مه‌رجی سروشت، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسییه… هتد. ئه‌وه‌ی که پێی وایه کورد وه‌ک مرۆڤگه‌ل له هه‌موو مرۆڤگه‌لی تر ئه‌وه‌نده سه‌ده له دوای ئه‌وروپایه، ئه‌وه خاوه‌ن هۆشیاریه‌کی رق هه‌ڵگر و داته‌پیوه. ره‌نگه ئه‌و ته‌رزه ئه‌قڵه به‌رهه‌می ئه‌و ئه‌قڵه نه‌خۆشه‌یه که ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشییه‌کی هێستریای رۆحیدا رۆناکی ژیانی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی تاریک ده‌کات. ئه‌و دیارده داهێزراوهش به‌رهه‌می ئه‌و ره‌شبگیریی و فه‌شه‌له قووڵانه‌ی رۆناکبیر، مه‌لا و سیاسییه “بێ” سه‌رانه‌ن، که به ناوی نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیریی، خوتبه‌ی درۆ و ساخته و بڕیاری نه‌خۆشه‌وه، کۆمه‌ڵگای ئێمه فێره درۆ و بێ ئه‌خلاقی ده‌که‌ن.
به‌ڵام شتێکی تازه‌مان نه‌گوتووه گه‌ر باس له رێفۆرمی ئه‌وه‌نده سه‌ده‌ی ئه‌وروپا بکه‌ین، هه‌رچه‌نده ئێوه له پرسیاری پێشترتاندا، باسی نه‌توانینی مۆدێرنیزمی ئه‌وروپاتان کرد له” نه‌فی” کردنی ئاییندا، که‌چی ئێشتا ئێمه له رێفۆرم ده‌په‌یڤین. به‌هه‌مه حاڵ، گه‌ر ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده ساڵه له دوای ئه‌وروپا بین، که‌واته چۆن و که‌ی ده‌گه‌ینه ئاگایی رێفۆرم؟
ئه‌وه‌ی من تێیگهیشم له‌و سه‌فه‌ره‌ی که بۆ کوردستان کردم، توێژی سیاسی کوردی، نه‌ک کورد(!) دوای سه‌د ساڵ له فه‌شه‌لی ئه‌قلی ئیسلامی سیاسی عاره‌ب و فارس و تورک، که‌چی تازه به حه‌ماسه‌وه لاسایی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته کۆمیدیایه‌ی ئه‌وانه ده‌کاته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، له مێژووی نوێی کوردی‌دا، هیچ کاتێک وه‌ک ئێستا ئایننی ئیسلام، به مانای ئیدیۆلۆگی و شێواوی سیاسی، هێنده کاریگه‌ریی به‌دکاری نه‌بووه. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا مه‌لا و پیاوه ئایینه‌کانی ئیسلام نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیریی و هاندانی رۆشنکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کوردیان بینی بێت، که‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌لا و پیاوه ئاییناه، وه‌ک دیارده‌کی گشت، رۆڵی تاریکترین ره‌وشت و هۆشمه‌ندی ده‌گێرن. ئه‌وه‌نده به‌سه که رۆناکبیر و شاعیرانی وه‌ک: مه‌لای جزیری، ئه‌حمه‌دی خانی، نالی، حاجی قادریی کۆیی، شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حمود، قازی موحمه‌د و چه‌ندانی ناوی دیکه، که هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه له مزگه‌وت و حوجره ئاییهنیهکاندا خۆیان فێری مه‌عریفه‌ی ئایینی، زانستی و سیاسی کردبوو. که‌چی ئه‌مڕۆ رۆناکبیری سه‌کۆیه ساخته‌کان، مامۆستایه زانستزانه دوو رووه‌کانی زانکۆ، مه‌لایه هۆقبازهکانی مزگه‌وت و ئه‌و سیاستکاره کوردانه‌ی که له شاشه ره‌نگین و پشت میکرۆفۆنه گه‌وره‌کاندا پاڵه‌وانی تازه‌ترین شێوازی رێفۆرم و دێمۆکراسیین، که‌چی ئه‌وه ئه‌و توێژانه‌ن، که هانده‌ر و به‌رپرسیارن له‌و پرۆسه‌ی روخانی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی ته‌نیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که‌مێک هێز و ئیراده‌ی تێدا مابێت و رۆژێک له رۆژان ژیانی خۆی به راستی بۆ گه‌ڕان به دوای فێر بوون و روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام ته‌رخان کرد بێت، ده‌زانێت که ئه‌و شێواز و ئهخڵاقهی که ئه‌مڕۆ وێنای ده‌سه‌ڵاتی رۆشنبیریی و سیاسی کورد ده‌کات، به‌رده‌وامی و په‌ره پێدانی ئه‌و ئه‌خلاق و شێواز داتهپیوهی به‌عسیزمه که له ته‌واوی که‌ناله سیاسی و رۆشنبیرییه‌کانی کوردستاندا کار ده‌کات. که‌واته ئه‌وه کام هێزه له کوردستاندا که گه‌یشتبێته رێفۆرم له ئایین؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مڕۆ له بونیاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رۆشنبیری‌دا هێزێک هه‌یه، که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌مکوتی ئه‌و هێزه ده‌کاته‌وه که داوای رێفۆرم ده‌کا. ئه‌گه‌ر مه‌لا ساخته‌کانی مزگه‌وت، رۆناکبیره مشه‌خۆره‌کانی باره‌گای حیزب، ئه‌و رۆناکبیر و سیاستکاره کۆنه جاش و ههڵهپاسانهی، که پاشماوی به‌عسن، که به ئه‌زموونی به‌عسیزم چه‌کدارن و ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ی مامۆستایانی زانکۆی کورد، که ئه‌وانه هه‌موویان ته‌نیا له رۆڵی باوکایه‌تی و کوشتنی خواسته نوێیه‌کانی خوێندکاران پسپۆڕن، که‌واته ئێمه له کام رێفۆرم بئاخڤین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رۆشنبیریی کوردی به‌ڕاستی پشتگیریی له رێفۆرمی ئایینی، سیاسی، ئه‌خلاقی، کولتووری و … هتد، ده‌کات، ده‌بێ سه‌ره‌تا، رێگه بده‌ن به‌و گروپ و توێژه بێدهنگکراوهی که به خۆرسکی خۆی هه‌ڵگری هه‌موو مه‌یلێکی نوێکردنه‌وه‌یه، که زۆرینه‌ی کورد پێکدێنن، که‌چی خاوه‌ن هیچ مافێکی قسه کردن و ده‌سه‌ڵاتێک نییه. کاتێک ئه‌و هێزه نادیاره و خوێنتاڵکراوه، به بێ هیچ مه‌رجێکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته باڵاده‌سته گشتگیره، له مافی هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیریی به‌شدار بوو، ئه‌وکات ئێمه ده‌توانین له پرۆسه‌ی رێفۆرم و موژده‌ی روانگه نوێیه‌کان بپه‌یڤین.
به ساده‌کردنه‌وه‌یه‌ک ده‌خوازم بڵێم گرینگه ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی هه‌ڵگری به مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه و ده‌خوازێت ئه‌و ئایننه ئیسلامییه به سیاسیکراوه شێواوه‌ی ئێستا رێفۆرم بکات، ده‌بێ له پێشه‌وه، به ئازادی و به کرده‌وه بوار بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و مێتۆدیکی به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌کانی زانکۆیه‌کانی کوردستان، وه‌ک به‌شی کۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، سیاسه‌ت، قانوون، فه‌لسه‌فه (که نییه!) و … هتد، بڕه‌خسێنێت، که ده‌ست بکه‌ن توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغی ئه‌و مێژووی پاشخانه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، و ئه‌خلاقییانه‌ی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی، به تایبه‌تیش ئه‌زموونی سه‌خت و ئاڵۆزی پانزه ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی خودی حیزبی کوردی. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر زانکۆ خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێت، که رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێت له‌و رێفۆرخوازیی و به مه‌ده‌نی کردنه‌ی ئایین و کۆمه‌ڵگای کوردی، له پێشه‌وه‌یان پێویسته چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر کایه و ئاکامه‌کانی به بڕه‌و بوونی ئه‌و هه‌موو مزگه‌وت و خوتبه زۆرانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌و پانزه ساڵه‌دا زیاترین رۆڵی هه‌بووه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. له‌وانه بۆ نموونه، خوتبه و شێوازی قسه‌کردنی کۆمه‌ڵێک مه‌لای وه‌ک “مه‌لا به‌شیر”، که من پێم وایه هێنده‌ی ئه‌و جۆره مه‌ڵایه کاریگه‌ری هه‌یه و هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌ی کورد، هیچ نووسه‌ر، سیاسی و مامۆستایه‌کی زانکۆی کوردی هێنده کاریگه‌ری نییه و نه‌بووه. باشه من له ئێوه ده‌پرسم: بۆ بیر له‌وه ناکرێته‌وه، که ئه‌گه‌ر له کوردستان بچیته گه‌ڕه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شار، مزگه‌وت و خه‌سته‌خانه، وه‌ک ئه‌درێسێکی سه‌ره‌کی لێهاتووه؟ بۆ قوتابخانه رۆڵێ ئه‌درێس گه‌ڕه‌که‌کانی شار ناگێڕێت؟ ئه‌رێ هیچ به‌شێکی زانکۆ، سه‌یرانگا و … هێنده‌ی “مزگه‌وتی باجه‌لان” له هه‌ولێر رازاوه و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه؟ باشه، کێ بوو که پایه‌ی مزگه‌وه‌ت دروستکردنی کرده به‌رزترین نموونه‌ی ئه‌خلاقی کورد؟ ئه‌وه ئه‌م حوکومه‌ته بوو یان خه‌لک؟! ئه‌ی ئه‌و ده‌مڕاسته سیاسیانه‌ی تۆ نه‌بوو که دهوڵهمهندهکانییان هاندا له‌جیاتی باجدان مزگه‌وت دروست بکه‌ن؟ تۆ بڵێی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رۆناکبیره پۆستمۆدێرنیستهکانی کوردی بیریان له‌وه کردبێته‌وه، که ئه‌و هاڤڕکێ و کێبه‌رکێیه ناعادیلانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تێرکردنی به‌شێکی زۆری خو گونجێنه‌ری نووسه‌ران و سیاسییه‌کان، له رێگای واسیته‌ی حیزبی و خێڵه‌کی، چه‌ند کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و لاوه ده‌ستکورت و بێ پیشانه و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هه‌میشه به‌شی قوربانی بووه داده‌نێن؟ ئایا ئه‌و دیارده‌یه هانده‌رێکی گرینگ نییه بۆ په‌نا بردن بۆ ئایین، که ئه‌مه‌ش تاکه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و رقه‌ی ناخی ده‌رببڕێت، به‌ره‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ببات؟ ده‌یان کێشه‌ی راشکاوی له‌م ته‌رزانه هه‌ن که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی روخانی ئه‌خلاقیه‌ن و ئه‌مانه‌شن ئاینن بۆ ئاستێکی دزێو وه‌رده‌چه‌رخێنن. بۆیه کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی کێشه‌ی ئه‌و بونیاته وێرانه‌یه که توێژی ئایینی، رۆناکبیر و سیاسی کوردی په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. لێره‌وه رۆناکبیری مۆستۆدێرنیست و زانکۆی بوژاوه و خاوه‌ن پایه‌ی تێز و سه‌ره‌نجام، کاری ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی پێشه‌که‌شی حوکومه‌ت و بڕیارده‌رانی سیاسی بکه‌ن و ئه‌وانیش به تێگه‌یشتنه‌وه ره‌چاوی بکه‌ن و پیاده‌ی بکه‌ن. واته ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و به‌ڕاستیی بکرێته که‌ناڵێکی گرینگ بۆ راڤه کاردن و ئه‌نجامگیری له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه قووڵانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی، هه‌روا زانکۆ رێنیشانده‌رێکی گرینگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت، نه‌ک مزگه‌وت و پسپۆڕی ئه‌قڵ خه‌وتوو و رۆناکبیری هه‌ڵه‌پاس. ئه‌و کاره‌ش به‌و وێنه کۆمیدیه‌ی زانکۆیه‌کانی کوردستان ئه‌نجام نادرێت، چونکه، نه‌و ئینستۆشۆنه، به‌شی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانی هه‌ڵگری ئه‌و پرۆژه و خاوه‌ن ئه‌و توایانهن و، نه نه خودی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایه‌کانی له تیۆریی و بیرۆکه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و بوارانه پسپۆڕن. به‌هه‌مه حاڵ، به بڕإوای من ، ئه‌گه‌ر راستگۆیانه مه‌به‌ستمان بونیاتنان و گه‌شاندنه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه ، به‌مجۆره ده‌توانیین باسی رێفۆرمی ئایینی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئازادی، فره ره‌نگی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات بکه‌ین.
به بڕوای من، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه که‌سێک له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای کوردییه‌وه به ناوی نوێنه‌رایه‌تی رێفۆرم و رۆشنبیرییه‌وه وا تێبگات که هۆکاره‌کانی تووندڕوهی ئیسلامی سیاسی و ئه‌و رووخانه ئه‌خلاقییه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌نده به دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من له ئه‌زموون و تیورییه‌وه فێری بووبم، هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پانزه ساڵ له‌و ئه‌خلاقه ساخته و وێرانه‌ی رۆناکبیر و سیاسییه باڵاده‌سته‌کانی کوردستان. ئه‌مڕۆ دوورووییهک له ره‌فتاری رۆناکبیر و سیاسه‌تکاری کورد له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، که ئایینده‌یه‌کی مه‌ترسیدار چاوه‌ڕێی ده‌کات. مێدیای کوردی به دێماگۆگیهک کۆمه‌ڵگای کوردی و رووی سیاسی نمایشده‌کا، که له کاره‌سات بترازێ، هیچیتر به‌رهه‌مناهێنێت.
لێره‌وه ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین ئه‌وه کێیه به رێفۆرم هه‌ڵده‌ستێ و کامه دیارده‌ش ده‌بێ رێفۆرم سازی بگرێته‌وه. ئه‌وه کورد نییه که ده‌بێ رێفۆرم بکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌مڕاسته رۆناکبیر و سیاسه‌تکاره رق له خۆ بووهکانیهتی که بۆ قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌ی خواسته کوشنده‌کانی خۆیان، چه‌ند سه‌ده وێنای کورد به دواکه‌وتوویی ده‌هێڵنه‌وه. ئه‌و هه‌ویره زۆر ئاو ده‌کێشێت، به‌ڵام مخابن لێره بواری هه‌ڵکۆلینی ئه‌و باسه له‌بار نییه.
6. تا چه‌ند له توانادا هه‌یه ره‌وتێکی وه‌کو (پۆستمۆدێرنیزم) بگوازرێته‌وه ناو دنیای کوردی و ئه‌گه‌ر گواسترایه‌وه تا چه‌ند کورد ده‌توانێ وه‌کو خۆی هه‌زمی بکات؟
هه‌ندرێن: زۆر به ساده‌یی بڵێم، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، وه‌ک چۆن مۆدێرنیزم و مۆدێنیته به ئیفلیجی گوازرایه‌وه ناو دونیای کوردی، به‌هه‌مان شێوه‌ش پۆسته‌که‌ی هاتۆته ناو دونیای کوردییه‌وه. من پێم وایه، به دیاریکردن، هه‌ر له کۆتایی سه‌ده‌ی 17ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، رۆژهه‌ڵات به کوردیشه‌وه، نه‌ک به خۆشی خۆی، به‌ڵکو دوور له خواستی خۆی، نه‌ک هه‌ر به هزری ئه‌وروپا گه‌مارۆدراوه، به‌لکو له سه‌رتاپای ئاسته‌کانی ژیاندا به مۆدێله‌کانی ئه‌وروپا ته‌نراوه‌ته‌وه. به کورتی ناخی ئێمه وابه‌سته‌ی رۆژئاواکراوه. چونکه رۆژهه‌ڵات دوای فه‌شه‌لی هزری رۆشنگه‌رانه‌ی، که به‌ناوی ئیسلامه‌وه هه‌موو کولتووره‌کان، کورد، عاره‌ب، فارس، تورک… ئاماده‌ییان تێدا هه‌بوو، نه‌یتوانیووه هیچ به‌شدارییه‌ک له بواری هزر و ئاسته‌کانی تری ژیان بکات. بۆیه نوێکردنه‌وه و مۆدێله ههمهرهنگهکانی دونیای رۆژئاوا، به تایبه‌تی دوای باڵاده‌ستی بازاڕی سه‌رمایه‌داری، ته‌وای ئه‌و روانگه و شێوازانه رۆژهه‌ڵاتی کردۆته بازاڕێکی هه‌رزانی خۆی. ئه‌و قه‌یرانی فه‌شه‌له‌ی رۆژهه‌ڵات، به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ستی پێ‌کرد و به کۆتایی هاتنی ئه‌و ئیمپراتۆرییه مرۆڤی موسلمانی رۆژهه‌ڵات رق، ترس، گرێی ده‌روونی و … به‌رهه‌مدێنێت. به کوردی و به کورتی: ئێستا که ئه‌و روانگه پۆستمۆدێرنزمه له بڵاوکراوه کوردیه‌کاندا به ههڕمێنه، به‌ڵام ئێمه چه‌ند کتێبی باشمان له‌و هزرڤانه پۆستمۆدێرنیزم و له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی پۆستمۆدێرنیزم هه‌یه؟ به هه‌مان شێوه، کورد سه‌ده‌یه‌ک باسی مۆدێرنیزمی کرد، که‌چی، وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئێشکردن، نه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی مۆدێرنیزم کرانه کوردی و نه به شێوه‌یه‌کی راست ئه‌و روانگه له دونیای کوردی‌دا ره‌نگیدایه‌وه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره زۆر کارکردنی ده‌وێت و هاوکاتیش جێگه‌ی سه‌رنجێکی زۆریشه. به‌ڵام با ئه‌و پرسیاره له‌و نووسه‌ره “گه‌ورانه”ی کوردی بکه‌ین: بآشه، بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی نه‌ک له دونیای کوردی، به‌ڵکو له ته‌واوی دونیا رۆژهه‌ڵاتدا رووی نه‌دا و نه‌گوازرایه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و شۆڕشه پیشه‌سازییه به‌شێک نه‌بوو له پرۆژه‌کانی مۆدێرنیزم؟ له‌و روانگه‌یه‌وه قسه کردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پۆستمۆدێرنیزم تووشی هه‌مان کێشه‌ی مۆدێرنیزممان ده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه رۆناکبیر و سیاسی و خه‌ڵکی ئێمه به قسه پۆستمۆدێرنیستن، به‌ڵام به مێشک و ئاگایی خێلیستن (له‌سه‌ر وه‌زنی نیزم و نیست). لێره‌وه، ئومێده‌وارم وه‌ک بێرێزی کردن ئه‌م ده‌ربڕینه‌م فام نه‌که‌ن، که رۆناکبیر و سیاستکاری ئێمه، بگره ته‌واوی جیهانی ئیسلامیش، ته‌نیا به به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی، وه‌ک پۆستمۆدێرنیزم، دێمۆکراتی، گولوبالیزم و مۆدێرنیزم .. وهرزشکاریكی زاره‌کییه. وێڕای ئه‌مه‌ش، له رۆشنبیریی کوردی‌دا هیچ دیاره‌ده‌یه‌کی هزری و فه‌لسه‌فی راسته‌وخۆ له زمانی کوردییه‌وه نه‌گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو ئه‌و دیارده رۆشنبیرییانه له رێگای زمانی عاره‌بی و فارسییدا، ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌کی دره‌نگ، گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو دونیای کوردیه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه کردنه به هۆی ئه‌و ئه‌قله نه‌خۆشه‌ی که به‌سه‌ر رۆشنبیریی عاره‌بی و فارسییدا باڵاده‌سته، ئه‌و دیارده هزرییانه هه‌میشه ئیفلیج کراون. که‌واته رۆناکبیری کوردی له سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیفلیجه‌وه به ئیفلیجی قسه له هزرێک ده‌کا. ئه‌وه مانای وانییه من دژی ئه‌وه بم، که رۆشنبیریی مولکی که‌سه نییه و دیاره‌ده‌یه‌کی مرۆڤایه‌تیانه‌یه، هاوکاتیش، له بنه‌ڕه‌تدا، بڕوام وایه که کار و کاردنه‌وه و به‌شداریکردن هه‌یه له ئاستی هزریدا. به‌ڵام نه‌ک به‌و جۆره‌ی که له ئاستی رۆشنبیریی ئێمه‌دا له ئارادایه. وه‌ک من دابینم، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆناکبیرانهی ئه‌مڕۆ له سه‌کۆی بڵاوکراوه پولدارهکان بۆ ده‌ستکه‌وت و پێشبڕکێ نووسین و ئه‌و ده‌سته‌واژه ئه‌وروپیانه‌ی کردۆته وه‌رزشی رۆژانه‌ی سه‌ر زاری، مه‌به‌ستی ئیش‌کردن و به روانگه کردنی بیرۆکه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه نییه له ژیانییدا، به‌ڵکو مه‌به‌ستی نمایشێکی رووکه‌شی خۆی و دهستخهڕۆدانی خوێنه‌ره‌وه‌یه. هاوکاتیش رۆناکبیری باڵاده‌ستی ئه‌مڕۆ کوردی خۆی گێل ده‌کا له‌و سه‌رچاوانه‌ی که رۆناکبیرێکی “نه‌ناسراو” به پشت به‌ستن به زمانێکی ئه‌وروپی باسی ئه‌و دیارده هزریانه‌ی بۆ ده‌کا، که‌چی وه‌ک شا‌گردێک، بۆ نموونه، کتێبه‌کانی بابه‌ک ئه‌حمه‌دی فارس و هاشم سالحی عاره‌ب ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه که نابێ ئه‌وانه بخوێنێته‌وه، به‌ڵکو کێشه‌که رۆحی وابه‌سته بوونه.
گریمان ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی ره‌وتی پۆستمۆدێرنیزم گرینگ بوو، به‌ڵام وه‌ک فۆکۆ و دۆلوز له گفتوگۆیهکهیاندا له‌مه‌ڕ “رۆناکبیران و ده‌سه‌ڵات” باسی ده‌که‌ن، تیۆری هه‌ر قسه کردن نییه له رۆژنامه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێت له شوێنێک پراکتیزه بکرێت و کرده‌ی خۆی به‌رجه‌سته بکاته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه گواستنه‌وه‌ی ره‌وتێکی وه‌ک هزری پۆستمۆدێرنیزم، نه‌ک ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی مۆدهکهیهتی، به‌ڵکو گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی مێژووی پاشخانهکهیهتی. به‌مجۆره به‌لای که‌مییه‌وه رۆناکبیری کوردی ده‌توانێت، وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی داڕێژراو بۆ پیاده کردنێک له داهاتوو، له‌ناو زمانی کوردییدا بیخه‌مڵێنێت. هزر و تیۆری، وه‌ک خواردنێکی نائاسایی بۆ مه‌عیده، بێ هه‌زمکردن نه‌خۆشی دروستده‌کا، هه‌روه‌ک مۆدێرنیزم له ئاکامدا بوو به نه‌خۆشی بۆ دونیای ئیسلامی، به هه‌مان شت وه‌ک ده‌بینم ئه‌و پۆستمۆدێرنیزمه بۆته نه‌خۆشیه‌ک بۆ رۆشنبیریی کوردی. چونکه وه‌ک مۆده باسیده‌که‌ین. چونکه نه‌مانتوانیووه بیکه‌ین به پرۆژه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی و ئیشی قووڵی بۆ بکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه کراوه‌ته پێشبڕکێ له به‌کارهێنان و خۆ کردنه پاڵه‌وان له‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه‌ی کوردی‌دا.
من لێره ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبکه‌م، ئه‌و تێگه‌یشتنه مه‌یله‌و ئاڵۆزه‌یه( مه‌به‌ستم به گشتییه) که رۆناکبیریی کوردی له‌سه‌ر پۆستمۆدێرنیزم هه‌یه‌تی. زۆرێک له رۆناکبیرانی کورد زیاتر باس له‌و ره‌خنه‌یه ده‌که‌ن که هزرمه‌نده‌کانی رۆژئاوا هه‌یانه له‌سه‌ر هزر و سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و باڵاده‌ستیه مه‌عریفیه‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر ئه‌وانیتر، یان کۆمه‌ڵگایه‌کانی تری غه‌یره رۆژئاوا ده‌یسه‌پێنێت. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌و ته‌رزه بیرکرده‌وه‌یه به‌رهه‌می رۆناکبیرانی وڵاتانی عاره‌بی و ئێرانییه، به هۆی ئه‌و بانگه‌شه باڵاده‌ستییه رۆشنبیرییه‌ی زمانی عاره‌بی و فارسییه‌وه، که ئه‌مڕۆ زیاتر له کاته‌کانی تر، ترسناکتر باڵاده‌سته به‌سه‌ر ئاگایی کوردییه‌وه، ترنجاوه‌ته ناو هۆشی رۆناکبیرانی کوردییه‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش. ئێمه نابێ وا تێبگه‌ین، که هزری پۆستمۆدێرنیزم ته‌واو دبڕاوه له هزری ئه‌و ئاوهزگهراییهی که مۆدێرنیزمی رۆژئاوا به‌رهه‌م هێنه‌ریه‌تی، به‌ڵکو، پۆستمۆدێرنیزم ده‌کرێ وه‌ک جۆره رۆشنگهرییهک، تازه‌کردنه‌وه‌یه‌کی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی تێبگه‌ین. به واتایه‌کی دیکه، پۆستمۆدێرنیزم ده‌خوازێت له روانگه فره ره‌هه‌نده‌کانه‌وه ژیان و پرسی مرۆڤی ئه‌مڕۆ و ئاسته‌نگه سیاسیی و ئابووریی و …. هتد، راڤه بکات، به‌مه‌ش په‌ره به‌و میراته هزری و سیاسی و کولتووریانه‌ی خۆی بدات. به‌ڵام ئاخۆ ئێمه له‌سه‌ر کام میرات ئه‌و ره‌وته بگوازینه‌وه ناو دونیای کوردی؟
7. ئایا ئایین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کورد؟
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که ده‌توانین کورد له‌ئایین جیابکه‌ینه‌وه، ئه‌و کاته کورد چ گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ر دێت؟
هه‌ندرێن: وه‌ک له وه‌ڵامه‌کانی پێشوومدا دیارن که من چۆن له ئایین ده‌ڕوانم. بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه خودی ئایین نییه که به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کورد، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌و جیهانبینییه تاریکه‌ی مه‌لا باڵاده‌سته‌کانی مزگه‌وتی کوردی و حیزب و سیاسیی و رۆناکبیرانی کوردین که ناهۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاییندا ده‌که‌ن. وه‌ک وتمان، ئایین دیارده‌یه‌کی ئه‌زلی نییه که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵ و ئاگایی مرۆڤی کورد بێت، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌کرێت نوێبکرێته‌وه و له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگادا باسازێنرێت.
ئه‌مڕۆ ده‌مڕاسته‌کانی ئایین له کۆمه‌ڵگای کوردییدا تاوانبارترین مرۆڤن به‌رانبه‌ر خودی په‌یامه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئایینی ئیسلام. ئایین هه‌میشه هێزێک بووه بۆ ئاشتبوونه‌وه و چاره‌کردنی گرێ و نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌ڵا ده‌مڕاسته سیاسییه‌کانی ئایینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی و تارکیی کۆمه‌ڵگای کوردی.
لێره‌وه گه‌ر ئه‌و ره‌وایه‌تییه له‌و ده‌مڕاسته ئیسلامییه سیاسی و مه‌لا ساخته‌کانی کورد بسێنرێته‌وه، ئه‌وه خودی ئاینن، له جیاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌شه‌کوژیی و به‌د ئه‌خلاقی، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ حه‌زه تایبه‌تییه‌کانی تاکه‌که‌سی کوردی.
هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ مه‌لا له‌سه‌ر حیسابی بڕوا و پایه‌ی ئایینی تێرکه‌ری زگی خۆی و به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی هێنده به خه‌می په‌یامه باشه‌کانی ئایین سه‌رقاڵ نییه. ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای کوردییدا مزگه‌وت و مه‌لا، کراوه‌ته که‌ناڵیک بۆ مشه‌خۆریی و بڵاوکردنه‌وه‌ی ساخته‌کاریی ورهشهکوژیی. بۆ نموونه شارێکی وێرانکراوی وه‌ک هه‌ولێر، له روانگه‌یه‌کی ئایینیه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاموو پاره بۆ مزگه‌وت دروستکردن مه‌لایه‌کانی سه‌رفکراوه و ده‌کرێت، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و ده‌ستگرتنی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره سه‌رفبکرێت، خێرتر نییه؟ ئه‌وه‌نده‌ی مه‌لای مزگه‌وتمان هه‌یه، هێنده مامۆستای زانکۆمان نییه. ئه‌وه‌نده‌ی مه‌لای نه‌زان کراوه‌ته به ده‌مڕاستی ئه‌خلاق و رێنیشانده‌ری چاره‌نووسی سیاسی کورد و حیزبه‌کان، به قه‌د چاره‌گی ئه‌وه رێز و پایه نادرێته پسپۆڕی ده‌روونناسی، په‌روه‌رده، پزیشکی لێهاتوو… هتد. ئاخۆ ئه‌و دیارده کۆمیدییه خه‌تای ئایینه یان خه‌تای ئه‌و دوو حوکومه‌ته‌یه، که به بانگه‌شه‌ی ساخته‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گێژی کردووین؟ ئه‌و ده‌مڕاسته حیزبیانه‌ی کوردی و به‌ناو رۆناکبیرهکانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان سووک و ریسوا کردووه.
له دۆخێکی وادا ئێمه چۆن باس له جیاکردنه‌وه‌ی ئایین بکه‌یین؟ گه‌ر ئایین نه‌بێت، ئه‌ی توێژه سیاسییه دوو روو و مشه‌خۆره چۆن له‌و گه‌مه کۆمیدییه به‌رده‌وام بن؟ له کۆتاییدا، حه‌ز ده‌که‌م خۆمان فریو نه‌ده‌ین کێشه‌ی به‌ربه‌ست ئایین نییه، به‌ڵکو ئیفلیجی ئه‌قڵی سیاسی و نه‌بوونی ئیراده‌ی گۆڕانه له ئاستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و رۆشنبیرییه‌ی که به یارییه سافیلکهکانی، هه‌م گه‌شه به‌و ره‌وته تاریکه‌ی ئیسلام ده‌دا و، هه‌میش ده‌یه‌وێ به بانگه‌شه فریوده‌ره‌کانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ ئه‌و دیارده باوه‌ی به‌ناو کێشه‌ی ئیسلامی سیاسی تووندڕۆ رابکێشێت، تاکوو خۆی بێگوناح بهێڵێته‌وه. ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌کی زۆر ئاشکرایه و ناتوانێ مرۆڤی به ئاگا ده‌ستخه‌ڕۆ بدات. له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رقاڵبوون به خه‌ونی جیاکردنه‌وه‌ی کورد له ئایین، بێجگه له قووڵکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان هیچ سوودێکی تری نییه. له بری ئه‌وه شتێکی له‌بار و شیاوه گه‌ر بیر له سه‌رتاپای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ینه‌وه که وه‌ک داب و نه‌ریتێکی کۆنی رۆژهه‌ڵات، که بۆ مه‌رامه ساخته و ده‌سه‌ڵاته دڕندانه‌که‌ی،، قومار به ئایین و کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
8.ئایا ره‌وتی پۆستمۆدێرنیزم هاتۆته ناو کورد و له‌ناو کورد که‌سانێک هه‌ن ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته بکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر هه‌ن کێن و تا چه‌ند توانیویانه دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن؟
هه‌ندرێن: ئه‌وه‌ی راستی بێت، من وا ده‌بینم که کورد، به تایبه‌تی دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی رۆحی و ئابووریه‌ی که شه‌ڕی خۆکوژی هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رهه‌مهێنانی بوو، وێڕای ئه‌و پاشخانه‌ی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی رژێمی به‌عس، وه‌ک مرۆڤێکی تێنوو و شپرزه ، ئه‌مڕۆ زۆر به هه‌ڵپه و نائاسایی، وه‌ک چۆن ئۆتۆمۆبیل، مۆبایل ته‌له‌فۆن و ته‌کنیک به ده‌سته‌که‌وت و سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌به‌دی خۆی ده‌زانێت، به‌مجۆره‌ش رووی کردۆته ده‌سته‌واژه‌کانی پۆستمۆدێرنیزم، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئازادی و چه‌مکه هاوئاوازه‌کانی. ئه‌وه‌ی راستیش ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی کورد له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌به‌ر نه‌زانی به‌کار هێنانی ئۆتۆمۆبیل ده‌مرن، پێشتر زۆر کات به ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌کاندا شه‌هید نه‌ده‌بوون. هه‌روا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له‌ناو گهڕهڵاوژهی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گیرێن و سووکایه‌تیان پێده‌کرێت، له ئاستی تاکه‌که‌سیدا له سه‌رده‌می به‌عس هه‌ر هێنده سووکایه‌تییان پێکراوه. (من خۆم که ئه‌و هاوینه دوای ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری له ماڵ سه‌ردانی کوردستانم کرد، له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌ی که مامه‌وه هێنده‌ی له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌ده‌نی و دێمۆکراتییه‌ی کورد، که 8 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیم بۆ کرد، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێت، هه‌ستم به سووکایه‌تی کرد، که‌چی لێره له سوێد ئه‌وه‌نده سووکایه‌تیم پێنه‌کراوه.
من، به گشتی، ره‌وشی هاتنی ده‌سته‌واژه‌ی پۆستمۆدێرنیزم بۆ ناو کورد، به جۆرێک له جۆره‌کان، به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆمیدی و تراژیدی ده‌بینم. هه‌رچه‌نده له پرسیاری تردا ئاماژه‌م به‌و کێشه‌یه کردووه. به‌ڵام وێڕای ئه‌و وێنه خهمینهی که باسیده‌که‌ین، ره‌نگه نووسه‌رانێک هه‌بن، که من کار و نووسینهکانیانم به‌رچاو نه‌که‌وتبێت، له ئاستێکی زۆر باش‌دا کاریان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته کردبێت. هاوکاتێش کێشه‌که به بوونی “که‌سانێک” چاره‌سه‌ر ناکرێت. وه‌ک گوتمان ره‌وتی پۆستمۆدێرنیزم که‌ره‌سه‌یه‌کی وه‌ک مۆبایل ته‌له‌فۆن نییه که ره‌نگه که‌سانێک هه‌بن بتوانن له جێگه‌ی خۆی سوودی لێببینن، به‌ڵکو ئه‌وه کێشه‌یه‌کی مه‌عریفی و رۆشنبیریی چاره‌نووس سازه. واتا ئه‌وه که‌ره‌سه‌یه‌ک نییه که مرۆڤ ماوه‌یه‌ک لێی تێر بوو ئیتر فه‌رامۆش ده‌کرێت، به‌ڵکو ئه‌وه ره‌وتێکه به‌نده به ئایینده‌ی رۆشنبیرییه‌وه. ئه‌وه له ئاست و بواره جیاوه‌زه‌کان کاریگه‌ری به‌رهه‌مدێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ره‌وتێک و ئاکامی خۆی ده‌بێت.
دیسان ده‌کرێ بڵێین ره‌وتی پۆستمۆدێرنیزم له ئاستی قسه کردن و به ده‌نگۆ بوون هاتۆته ناو به‌شێکی دیاری نووسه‌ر و خوێنه‌ره‌وه‌ی کوردییه‌وه. به‌ڵام ئه‌و ره‌وته نه‌بۆته ره‌وتێک له ئاگایه‌کی بونیاتی، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی گشتی له شێوه‌یه‌کی رووکه‌ش و ساده‌وه له ئارادایه. هه‌روه‌ک گوتمان نووسه‌ری ئێمه به رۆشنبیرییه‌کی پۆستمۆدێرنیزم قسه ده‌کات و خۆی نمایشده‌کات، به‌ڵام به پێکهات و ئه‌قڵێکی خێڵ و فۆنده‌مێنتاڵ و روانگه‌یه‌کی زاڵ ره‌فتار ده‌کات. لێره‌وه لایه‌نه کۆمیدی و تراژیدییه‌که‌ی ئه‌و ره‌وته پۆستمۆدێرنیزمه ئاشکرا ده‌بێت، هه‌روه‌ک چۆن کۆمیدی و تراژیدیای حوکمه‌ته مه‌ده‌نیی و دێمۆکراتیهکانی کوردی به ره‌فتاره‌کانیان ئاشکران. بۆ نموونه، له تێ‌ڤی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و بگره بێدهسهڵاتدارهکانیش، هه‌وڵده‌ده‌ن به رێگای ئه‌و کلیپه سه‌یر و به‌رنامه هونه‌ری و سیاسیه‌کانه‌وه وێنه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر و ئاوه‌ڵای کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ بینه‌ر نمایش بکه‌ن، بۆ نموونه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که ژن له کوردستاندا ته‌واو ئازاده، که‌چی تۆ له‌ناو شاردا ته‌واوی رۆژ ژنێکی ته‌نیات به‌رچاو ناكه‌وێت که به ئازادی خۆی بگه‌ڕێت. له‌وه گه‌ڕێ که ژن کراوه‌ته که‌ره‌سه‌یه‌کی سێکسی و هاوکاتیش داپۆشراو. وێڕای ئه‌مه‌س، به جۆرێک باس له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵاتی و گۆڕان ده‌کرێت هه‌روه‌ک ئێستا کوردستان به‌ره‌و شامی شه‌ریف به‌ڕێوه بێت، که‌چی زۆرینه‌ی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ده‌ست گیرۆده‌ی پرۆسه‌ی روخاندنی ئه‌خلاقین له ده‌ست ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و ناعهدهڵاتیه کۆمه‌ڵاتییه‌ی ده‌سه‌ڵات. لێره‌دا ده‌رفه‌تمان نییه بۆ ئاماژه کردن به ته‌واوی ئه‌و په‌رادۆکس و ناکۆکیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی رۆشنبیریی و سیاسی کورد به‌رپرسیارن. له‌و دیده‌وه، له کاتێکدا زۆرینه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی، که وه‌ک من ده‌یبینم له پۆستمۆدێرنیزم ده‌دوێن و له که‌ناڵه رۆشنبیریی و میدیاییه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا باڵاده‌ستن، به‌ڵام پرۆژه‌ی راڤه، لێکۆڵینه‌وه، ره‌خنه و ئه‌نجامگیرییه پۆستمۆدێرنیستیهکانییان له کوێیه؟ ئه‌و به‌رهه‌مه پۆستمۆدێرنیستانه له ئاستی زانکۆی کوردی‌دا خاوه‌نی چه‌ند پرۆژه‌یه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی؟
مهبستم له‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ به راستی قسه له‌سه‌ر هاتنی ره‌وتی پۆستمۆدێرنیزم بکه‌ین بۆ ناو کورد، ده‌بێت بزانین جوله و کرده‌کانی ئه‌و ره‌وته له کام ئاستدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه و ئاکامه‌کانی چین…
دواجاریش به‌ڕاستی من ئێستا که‌سێکی ئه‌وتۆم به زه‌ین داناێت که له ئاستی پرۆژه‌یه‌کی سهرنجکێشدا به بیرۆکه و تیۆرییه‌کانی پۆستمۆدێرنیزم ئیشی له‌سه‌ر دیارده و کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، کولتووری و … هتد، کردبێت و ئاکامگیرییه‌کی سه‌رسامی پێشکه‌ش به ژیانی رۆشنبیریی کوردی کرد بێت. به‌ڵام به دووپاته‌کردنه‌وه ده‌ڵێین، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه، که من وه‌ک ره‌وایه‌تی هه‌موو راستییهکا به‌خۆم بده‌م، هه‌وڵ و خه‌می تاکه که‌سه جیاوازه‌کان فهرامۆشبکهم. به دڵناییه‌وه تاکهکهسانێک هه‌ن که هه‌وڵی باشیان له چه‌ند نووسینی دیاریکراو داوه. به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا ناوی که‌سی وام به یاد نایه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسی ده‌که‌م، که له‌م بواره‌دا نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌کی فره‌وانی به کۆمه‌ڵه، نه‌بوونی پایه‌ی زانکۆیه، که ده‌بوو له‌و پرۆژانه‌دا رۆڵی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگی هه‌بووایه/هه‌بێت.
له کۆتاییدا، به داوای لێبووردنه‌وه ده‌ڵیم، هه‌ر هه‌موو ژیانی کولتووری و سیاسی کورد، له داستانی ژیانی رۆژانه‌ی تاکێکه‌وه تا ده‌گاته خێڵ و حوکومه‌ت، دیمهنگهلێکه له کۆمیدیا و تراژیدی بێ ده‌رهێنه‌ر…
2005.9 /ستۆکهۆلم
* تێبینی: ده‌قی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له گۆڤاری “کاروان” بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چونکه من گۆڤاری ناوبراوم نه‌بینیوه، بۆیه ئه‌و ده‌قه‌ی که له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌قه ئۆرگیناله‌که‌ی لای خۆمه، نه‌ک ئه‌وه‌ی “کاروان”.