پۆشاكی كوردی و زمانی كوردی كه‌لتوری كوردن
پۆشاك و زمان دوو فاكته‌رن بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك , كه‌واته هه‌ردووك بۆ كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه زۆر گرینگن تاكو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له نێونه‌چێت!
پۆشاكی كوردی
پۆشاكی كوردی ناسنامه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له ناخی هه‌ڵده‌گرێت .هه‌ست و ئیدراك به‌و فاكته‌ره هه‌ست پێ ناكه‌ی تا نه‌چیته ماڵی خودا .له‌مزگه‌وتی ماڵی خودا خه‌ڵك :گه‌دا و پاشا , به زمانی جیا و پۆشاكی جیا له خودا ده‌پاڕێته‌وه .له‌وێ ده‌زانی فلان كه‌س ئه‌فغانیه , فیسار پاكستانیه , ئه‌ویدی عه‌ره‌به!
جلی كوردی به تایبه‌تی جلی پیاوان هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئیسلامی نییه .ئیسلام كه دینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌ویه ,بۆیه هه‌ر پۆشاكێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاركراو سنووره‌كانی ئیسلام بپارێزێت , پرانسیپه‌كانی ئیسلام هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ناكات .له فه‌رمووده‌یه‌كدا , كه د.فائیزی مه‌لا به‌كر له سنن ابن داود له نێو كورددا دۆزیته‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه به ده‌ست ده‌دات , كه پێغه‌مبه‌ر په‌سندی پۆشاكی كوردی به سه‌ر پۆشاكی دی كردووه .به‌ر له‌وه‌ی ده‌قی فه‌رمووده‌كه دووباره بڵاوبكه‌ینه‌وه , كه ناوبراو نۆزده ساڵ به‌ر له ئێستا بڵاوی كردۆته‌وه, با باسی بازرگانی كورد بكه‌ین كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانی 224-651 زایینی داگیركه‌ر توانیویانه كه‌لتوری كوردی به گه‌لانی دوور له سنووری خۆیان بناسێنن ,یه‌كی له‌و گه‌لانه عه‌ره‌به موسلمانهكانه .پێغه‌مبه‌ر یه‌كێ له‌و كه‌سانه بووه , كه له شاری مه‌دینه بووه له نێوان 1-11 ی كۆچی (622 +1 تا 11 = 623 یان 633 زایینی ) ئاگای له بوونی پۆشاكی كوردی بووه و په‌سندی كردووه.هه‌روه‌ها ژیان و وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه له ئیسلامدا پۆشاكێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاركراو ئیسلامی نییه , به‌لكو هه‌ر پۆشاكێك سنووری ئیسلام بپارێزێت ئیسلامیه .له فه‌رمووده‌كه‌ی نێو سوونه‌تی ئیبن داود به كورتی ئه‌وهایه :
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ :”پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) جل و به‌رگێكی نیشانه‌داری له به‌ر دابوو , نوێژی پێوه كرد . دوای ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌واو كرد , فه‌رمووی :نیشانه‌كانی ئه‌و پۆشاكه له یادی خودا مژۆلی كردم و بیبه‌نه لای ابی جه‌هه‌م و جلێكی ساده‌م بۆ بێنن –له نێو ئه‌و جلانه‌ی هێنایان پۆشاكه كوردیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت .پێیان گوت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نیشاندارهكه له كوردیه‌كه باشتر بوو .-ته‌واوی فه‌رمووده‌كه له نووسینه‌كه‌ی د.فائیز له گۆڤاری “ده‌نگی زانا , ژ .2 ,ساڵی 1993 –دایه .هه‌رچه‌نده فره ڕایی هه‌یه ,پێغه‌مبه‌ر جلی كوردی به په‌سند زانی , به‌ڵام ئه‌وانی ده‌وروبه‌ری خهمیصهیان –ڕهنگدارهكهیان پێ له كوردیه‌كه باشتر بوو .ئه‌و ڕا جیاوازیه گوزارشت له كه‌لتور و هه‌ستی مرۆڤ ده‌كات .
پۆشاكی كوردی و جلداشهی عه‌ره‌بی
جلداشه , پۆشاكێكی عه‌ره‌بیه و گوزارشت له ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كات .ئه‌و جۆره پۆشاكه هیچ په‌یوه‌ندی به پرانسیپه‌كانی ئیسلام وه‌نییه .له كوردستان دیارده‌یه‌كی نامۆ هه‌یه , زۆربه‌ی خه‌ڵكه گه‌نجه‌كه –نووسه‌ر خۆیشی شایه‌ن به ڕه‌خنه لێگرتنه كه جلی كوردی زۆر نا‌پۆشێت , به‌ڵام جلداشه به‌كارناهێنێت – جلداشه وه‌كو جلێكی ئیسلامی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و كه‌سی به‌رامبه‌ریش زهنی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێ كه جلداشه له‌به‌ره‌كه بابایه‌كی موسلمانه یان ئیسلامیه ,كه‌چی به پێی پرانسیپه‌كانی ئیسلام وانیه و مه‌رج نییه وابێ .له وڵاته‌كانی كه‌نداو به نوێژخوێن و ماركسی و شیوعی پۆشاكی جلداشه بۆ ئیش و دایه‌ره ده‌پۆشن , چونكه ئه‌و كه‌سانه وا ته‌ماشای پۆشاكی جلداشه ده‌كه‌ن , كه به شێك له كه‌لتوری عه‌ره‌بی پێكدێنێ .مرۆڤ له‌وه‌ی ئازاده چ پۆشاكێك له‌به‌ر ده‌كات , به‌ڵام با عه‌ره‌بایه‌تی له ڕێگای دینه‌وه نه‌هێته ناو دنیای كوردی .ده‌بووایه ئێمه‌ش وه‌ك كه‌نداویه‌كان بوونایه ,نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا , پۆشاكی كوردیمان ئه‌وه‌نده لا خۆشه‌ویست بووایه له ئیش و دایه‌ره و زانكۆ….له‌به‌ر بووایه .
ڕاستیه‌كی تاڵ له باره‌ی كورده‌وه هه‌یه , هه‌میشه له مێژوودا ده‌وری پاشكۆبوونی بینیوه .بۆ نموونه پۆشاكی خۆی لا گرینك نییه , كه پێغه‌مبه‌ری خوا له نێو پۆشاكاندا په‌سندی كردووه , دێ پۆشاكی نه‌ته‌وه‌ی دی لاپه‌سنده , كه‌چی پۆشاكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هیچ مۆركێكی ئایدۆلۆژی سه‌پێنراو هه‌ڵناگرێت !!ئه‌گه‌ر كورد هه‌ر له نێوخۆی كێشه‌ی پۆشاكی هه‌بێ , گرینگ نییه , چونكه زۆر كار له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناكات . ململانێی حیزبی و سیاسی خه‌ریكه وه‌ك ڕابردوو نه‌ك هه‌ر كار له پۆشاكی كوردی ده‌كات ,به‌لكو كار له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كات .له سه‌رده‌می میدیه‌كان , كۆرشی گه‌وره كورهكیژی ئه‌ستیاگ بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ دهستوپێوهندهكانی ئه‌ستیاگ رێكه‌وتوه و كوده‌تای له سه‌ر ئه‌ستیاگ كردووه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی میدیه‌كان هێناوه له 549 پێش زایین و ده‌سه‌ڵاتی ئهخمینیهكانی دروست كرد! ئه‌م خیانه‌ته مێژووییه سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی په‌لكێش كردووه به‌شداربن له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی .ئێستا له باشووری كوردستان ڕه‌وشێك هه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سیكیۆلاری كوردی له ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵێك هه‌یه بۆ له باربردنی ئه‌زموونی كوردی و دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی!! نازانم ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی كوێ ی جوانه : گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ببێ وه‌ك داگیركه‌ری كۆنه و ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سووتێنێ .موصل ته‌نها كاتژمێرێك له هه‌ولێر و دهۆك دووره جه‌هه‌نه‌مه , شه‌قامی به جۆریكه ,دڵت به ڕه‌وشی هه‌ژاره‌كانی ئه‌وێ ده‌سووتێ ! گه‌ر گه‌نده‌ڵی بێ , خودا گه‌ردێك له په‌یداكردنی پاره‌ی حه‌رام خۆش نابێ , به گوێره‌ی گۆڤاری فۆریس , مالیكی یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵكاری عیراقه!! جا گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵكاره داگیركاره به گهندهڵكارێكی كوردی ئه‌وه دێنێ مرۆڤ خیانه‌ت له ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی-به شێوه گشتیه‌كه‌ی – بكا بۆ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی؟؟ ئه‌و موسلمان تره , خامه‌نی چ په‌یوه‌ندی به عیراقه‌وه‌یه وێنه‌ی هه‌ڵواسرێ؟؟؟؟ئه‌وه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه ململانێی حیزبی كوردی هه‌یه , به‌ڵام هه‌ر خه‌ڵكی عه‌وام باجی ئه‌و ململانێیه ده‌دات!!
ئه‌و ململانێیه وا ده‌كات خه‌ڵكی كورد پۆشاكی كوردی له لا گرینگ نه‌بێت و پۆشاكی عه‌ره‌بی هێنده لا پیرۆز بێ و به به‌شێك له كه‌لتوری ئیسلامی بزانێت .جلداشه كه‌لتورێكی عه‌ره‌بیه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و دووره له‌وه‌ی كه‌لتورێكی ئیسلامی بێت!!
زمانی كوردی و كه‌لتوری كوردی
زمان جگه له‌وه‌ی كه‌لتوری نه‌ته‌وه هه‌ڵده‌گرێت.زمانی كوردی پێش ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له كه‌لتوری ئیسلامی , به‌شێك بووه له كه‌لتور و دینی كوردی .به واتای زمانی كوردی ناسنامه و شوناسی كۆمه‌ڵگای كوردی و ره‌گه‌زی كوردیه.
زمانی كوردی به چه‌ند قۆناغێكی مێژوویی تێپه‌ڕیوه :ئاڤێستایی-میدیی , په‌هله‌وی,مه‌لایی ,زمانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی , زمانی یه‌كگرتوو , زمانی ڕه‌سمی , زمانی ستانداری كوردی .ئه‌و هه‌موو جۆره ناوه ده‌رهاویشته‌ی قۆناغی تایبه‌تن .
ئیدراك بهوهكردن كه زمانی كوردی موڵكی نه‌ته‌وه‌ی كورده .هیچ عه‌شیره‌ت و هۆزێك خاوه‌نی ئه‌و زمانه نییه . زمانی كوردی ناوچه‌گه‌ری ده‌كوژێت وه‌ك چۆن له نێو عه‌ره‌ب و ئینگلیز و فارس….ئه‌و زمانه هه‌یه پێویسته له نێو كوردیش هه‌بێت و ببته به‌شێك له كه‌لتوری كوردی!
وه‌ك چۆن كورد ئینتمای بۆ پۆشاكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نییه , ئینتیمای بۆ زمانی كوردی نییه هێنده‌ی ئینتیمای بۆ زمانی هۆزه‌كه‌ی هه‌یه .ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی چل ملیۆنی هه‌بێ زمانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت؟ خودای گه‌وره هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی وا ئافراندووه زمانی خۆی هه‌بێ , هه‌تا كتێبی دینی خۆی هه‌بێ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش هه‌ر له نه‌ته‌وه‌كه بێت و به زمانی نه‌ته‌وه‌كه بدوێت !به واتای له ڕووی دینیه‌وه كورد وا خهڵقكراوه كه زمانی خۆی هه‌بێت .جا ئه‌و حیزبانه‌ی له عیراق و توركیا و ئیران و سوریا به‌ربه‌ست له به‌رده‌م زمانی كوردی دروست ده‌كه‌ن , به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی كورد بكه‌ن شه‌ڕی چه‌ند ئایه‌تێكی خودا ده‌كه‌ن.
با چیتر شه‌ڕی پۆشاك و زمانی كوردی نه‌كه‌ین , چونكه شوناسی بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كن .هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ئازاده چ ده‌پۆشێت :عه‌ره‌ب و توركمان با جلداشه بپۆشن , مادام به كه‌لتوری خۆیان ده‌زانن , به‌ڵام كه تاكی كورد جلداشه له بری شه‌رواڵی كوردی ده‌پۆشێت , ئه‌وا خۆی به‌شداری ده‌كات له كوشتنی جلی كوردی كه پێغه‌مبه‌ر خۆی په‌سندی كردووه و جلێكی شه‌رعیه.
پۆشاكی كوردی و زمانی كوردی شه‌ڕی داگیركردن ده‌كه‌ن , فه‌رامۆش كردنیان كوشتنیانه .كاتی خۆی مسته‌فا كه‌مال به سه‌پاندنی ئه‌لفبای لاتینی شه‌ری ئیسلامی كرد , له بریتی ئه‌وه‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان به ئه‌لفبای كوردی شه‌ری داگیركردنی توركی بكات ,هه‌ستا ئهلفبایهكی لاتینی كوردی داهێنا به‌وه‌ش له كورد له رووی زمانه‌وه جیابوونه‌وه توركه‌كانیش چه‌ند پیتێكی ئه‌و ئه‌لفبێ لاتینیه كوردیه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد .به‌و هه‌نگاوه‌ش داگیركردن زیاتر چه‌سپا , جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه باشووریش به جلداشهی عه‌ره‌بی داگیرنهكرێ , با زۆر ڕێز له پۆشاكی كوردی و زمانی كوردی بگرین.