پیته‌كانی دوای نه‌ووتن … فاتیح سه‌لام
زوو له‌به‌رچاوی تریفه و
له‌نجه و لاری مانگه‌شه‌وا
ئه‌وه‌ی پێت بوو
وورد و خاش بوون
وێنه‌كان غلۆر بوونه‌وه
دڵۆپه‌كانت ووشكیان كرد
كاتێ ره‌نگی روانینه‌كانت مردن و ..
په‌ره‌كانت له ئه‌رشیفی سۆراخێكدا
بیرچوونه‌وه
2
كه زانیم خرمه‌ی بارانت
ره‌نگی خه‌تی پێناگۆرێ و
چه‌ند بووه‌ستم له حزوریا
ته‌رم ناكات
كه گومرایی فووی تێكردی و..
(با) ئه‌زنه‌كی نوشتانه‌وه‌ی
ئه‌و له‌ته‌كه‌ی له ده‌ست سه‌ندی
ئیتر مه‌وداكان هاتنه یه‌ك
من له بانێژه‌ی گه‌رانی په‌شیمانیدا
تووڕم دای
تۆش خه‌مێكی كڵپه سه‌ندووی
رۆژانه‌ی گێلیی شیعرێك بووی
ته‌نها شه‌وێك
له بناری چاوی خۆرما
هێڵێكت بۆ هه‌ڵكۆڵیم و
نه‌مزانی بۆچی دیار نه‌مای ؟.
3
له كه‌ناری بێ ره‌نگ و بۆی چاوه‌روانیدا
بینیتم
سه‌رت له كۆشی ئه‌ندێشه و
هه‌ناسه‌ت به‌قه‌د گه‌ڵاوه
ئاوێته‌ی سه‌مفۆنیاو سۆزی
لاپاڵێكی شه‌رمن ده‌بوون
ته‌نهایی تۆ چه‌ند دوژمنێكی
دڵره‌قی
چه‌ند حه‌سره‌تێكی كوشنده‌ی
له خه‌نده‌ی رووت ده‌كه‌یته‌وه
هه‌ڵی ده‌كێشیت له نزا
كاتێ له خه‌ونی بلووری
دایده‌بریت
باڵی فرینی ده‌یریت
قومرییه ره‌نگاڵه‌ی باخی من