''پیتی شه‌رم'' …نووسینی: فاضلة الفاروق
چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات- هه‌ولێر
خانه‌ی موکریان بۆ جاپ و بڵاوکردنه‌وه، 2013
”پیتی شه‌رم” (تاء الخجل) ناونیشانی رۆمانێکی ”فازیله الفاروق”ه که نووسه‌ر سالار عه‌بدولڕه‌حمان له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
کاک سالار زۆر لێهاتوانه ئه‌م وه‌رگێرانه‌ی کردووه، وێڕای هه‌ڵه‌ی جاپ که نزیکه‌ی هیچ کتێبێکی کوردی و له هیچ جاپخانه‌یه‌ک لثة نإٍثغث ده‌رباز نابێ وه‌لێ نکۆڵی له جوانی ناکرێ. رۆمانه‌که زۆر به ستیلێکی ساده له عه‌ره‌بیدا نووسراوه و کاک سالار رۆحی ئه‌وه‌ی به چاکی هێناوه‌ته ناو کوردی. باس له کێشه‌ی ئه‌زه‌لیی ژنی عه‌ره‌ب و موسڵمان ده‌کات، به وردی په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و برینانه و له‌شی ژن ده‌بێته سه‌نگه‌رێکی شه‌ڕ له‌م رۆمانه دژ به هه‌موو لاقه‌کردنی ژن که نووسه‌ری کتێبه‌که پێشکه‌شی 5000 ژنی جه‌زایری ده‌کات که له کاتی هێڕه‌شه‌کانی جبهة الانقاذ رووی داوه و به فه‌رمانی ئه‌وان ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنانی دوژمن حه‌ڵاڵکراوه. له‌و به‌ینه‌دا نوسه‌ر ئازاره‌کانی ئه‌و ژنانه به شێوه‌یه‌کی په‌خشان ئامێز ئاشکرا ده‌کات. کاک سالار به وه‌رگێرانی ئه‌م رۆمانه هه‌ڵبژاردنێکی باشی کردوه. ده‌ست خۆشیی لێده‌که‌ین.
به‌یان سه‌لمان