پێشانگا یا بازاڕێكی هه‌میشه‌یی بۆ كتێب؟
كردنه‌وه‌ی پێشانگا له‌هه‌ر كات و شوێنێك دابێ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و به‌لای ئێمه مانانی خوێنده‌وار بۆنه‌یه‌كه جه‌ژن ئاسا كه‌م روو ده‌دا وساڵانه‌ش ته‌نها چه‌ند جارێك دووباره ده بێته‌وه, بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له رێگای خوێندنه‌وه‌و نووسیوونه‌وه ناسیوتن و بوونه‌ته هاوڕێ و ئاشنات له پێشانگاكانی كتێبدا یه‌كتر ده بیننه‌وه‌و روو به رووی یه‌كتر ده بنه‌وه.كه سه‌ره‌رای هه‌واڵ پرسین و چاك و چۆنی ,پرسه‌كانی خوێندنه‌وه‌و كتێب و بڵا و كراوه‌كان دێته گۆڕێ . پێشانگاكانی كتێب بۆ به‌نده‌ش كه‌م تا زۆر بۆنه‌یه‌كی گرینگه هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له یه‌ك دوو زمان زیاتر تێپه‌ڕ ناكاو سه‌ره‌تاییه به‌به‌راورد به هه‌ندێك كه‌س و جۆره كتێب . به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست بێ هه‌گبه‌ی لێ پرَ ده‌كه‌ین و له پێشانگاكاندا به‌شه كتێبی خۆمان هه‌ڵده بژێرین .خۆشی پێشانگای كتێب به‌رای من ئه‌و كاته گه‌وره‌تر و زیاتر ده بێ . كه‌ده‌یان و سه‌دان ده‌زگای عه‌ره‌بی و بیانی به‌شداری تێدا بكه‌ن و نه‌وه‌ك به رۆژێك و به‌دوان به‌ڵكو به هه‌فته‌یه‌كیش نه‌توانی به‌هه‌موویاندا بڕوانی و هه‌موویان ببینی .ئه‌و سیفه‌ته‌ش ته‌واو به‌سه‌ر پێشانگای نێو ده‌وڵه‌تی كتێب له‌هه‌ولێر دا ده‌چه‌سپێ كه بووه به‌نه‌ریت هه‌موو ساڵێك له پاركی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه . سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین تێبینی به‌ڵام به‌راستی بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو . هه‌روه‌ك مامۆستا‌و برای به‌ڕێز كاك محمدته‌ها حوسێن -وه‌سفی كرد جه‌ژنێكی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیران و خوێنده‌واران بوو . هه‌ر به‌رێزیان كه له‌وه ناسراوتره من پێناسه‌ی بكه‌م و یه‌كێكه له رۆشنبیره بیر قوڵ و به ئه‌زموونه‌كانی كوردستان و له بواری فیكر‌و ده‌رووناسی دا پێشه‌نگه, له پێشانگاكه بینیمی و ئه‌و باش ده‌زانێ من سه‌روكارم له‌گه‌ڵ نووسینی رۆژنامه‌كاندا هه‌یه پێی گوتم شتێك بنووسه با كردنه‌وی ئه‌و جۆره پێشانگایانه هه‌ر ته‌نها حه‌فته‌و ده رۆژێك نه‌بێ له ساڵكێدا, به‌ڵًكو وه‌كو بازاڕێكی هه‌میشه‌یی لێبێ و ببێته مۆلێك بۆ كتێب . له‌راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كی مه‌عقوله‌و خۆ ئێمه‌ش له هه‌رێم له‌سایه‌ی به‌ر قه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌كان, له‌یه‌ك شت‌دا زۆر زیادمان كردووه‌و پێش كه‌وتووین و ده‌مانه‌وێ به هۆیه‌وه هه‌ولێر بكه‌ینه دوبه‌ی و كوردستان به ئیمارات .ئه‌ویش زۆر بوونی مۆل و ماكێته‌كانه‌كه خوا كردوویه‌تی سه‌رمایه‌داری كورد ته‌نها بیری بۆ مۆڵ ده‌چێ كه زه‌ویه‌كه‌ی به ئیمزایه‌كی سوور له لایه‌ن لێپرسراوێكه‌وه پێ ده‌درێ یا به شێوه‌ی موساته‌حه وه‌ری ده‌گرێ .به‌شێكی زۆری داهاتی ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش بۆ شت كڕین و گۆڕینی ناو ماڵ و كه‌مالیاته و بووینه‌ته‌كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیستیهلاكی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لایه‌نه زۆر گرینگه‌كانی كۆمه‌ڵگا . پرۆژه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان . كار كردن و به‌رهه‌م . كه‌رتی كشت و كاڵ و پیشه‌سازی . ژینگه‌و شوێنه‌وار .نه‌خۆشخانه‌و كه‌رتی ته‌ندروستی , په‌روه‌رده‌و فێر كردن ,پشت گوێ خراون و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی با بۆ هه‌موو ئه‌وانه روو له كه‌رتی تایبه‌ت بكا, ئه‌گه‌ر نا با به‌ده‌م ده‌ردو ئازاره‌وه بتلێته‌وه . بۆیه زۆر له جێگای خۆیه‌تی له‌سه‌روبه‌ند كردنی ئه‌ودابه‌ش كردنه بێ مانایه‌ی زه‌وی به‌سه‌ر ده‌ست و پێوه‌ند و نزیكه‌كان به‌ناوی پرۆژه‌ی وه‌به‌ر هێنان و نیشته جێ كردن كه به‌شی هه‌ره زۆریان به‌مردوویی له‌دایك ده‌بن و به‌سه‌قه‌تی دروست ده‌كرێن و ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی چه‌ند كه‌سێكه‌و هیچی تر,بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه بیر له پرۆژه‌ی پێشانگایه‌كی هه‌میشه‌یی كتێب بكرێته‌وه كه‌به درێژایی ساڵ واڵا بێ و ئێمه‌ش وه‌كو گه‌لانی پێش كه‌وتوو ته‌نها له مۆڵه‌كان پاڵ به عاره‌بانه‌ی پڕ شیر و نه‌سته‌له و كێك و خواردنی قوتوو به‌نده وه‌ن نه‌نێین و به‌س, به‌ڵكو وه‌كو ئه‌و پێشانگایه‌ی ئه‌ودواییه‌ی هه‌ولێر فێر بین پاڵ به عاره‌بانه‌ی پڕ كتێبیشه‌وه بنێین و هه‌روه‌ك چۆن گرینگی به جۆری جل و به‌رگ و پێڵاو خوارده‌مه‌نی ده‌ده‌ین ,كه‌مێك گرینگی به لایه‌نی فیكریش بده‌ین ,كه ئه‌گه‌ر له خواردن و خواردنه‌وه‌و جل‌و به‌رگ گرینگتر و له پێشه‌وه تر نه‌بێ بێ بایه‌خ تر نی یه ,و با له پاڵ گۆڕینی مۆدیلی قه‌نه‌فه‌و مۆبیلیات بیر له پڕ كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كانی ماڵه‌وه‌و كڕینی سه‌رچاوه‌ی تازه‌و به‌رهه‌می نوێ نووسه‌ران دا بین . كه ئه‌م واقیعه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاو رۆڵی میدیای بینراوه و زاڵ بوونی كولتوورێكی سه‌قه‌ت و بیر كردنه‌وه‌یه‌كی خاكیانه‌یه . كه‌ئه‌گه‌ر میدیایه‌كی حیزبیش نه‌بێ . میدیایه‌كی بازرگانی و هه‌لسورێندراوی به‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی بێ ئه‌زموونن كه هیچ پاشخانێكی رۆ‌وشنبیریان نی یه‌و ته‌نها له دوای شتی رواڵه‌تی و مۆده‌و بابه‌تی وروژاندنی گه‌نجان و فیلمی توند و تیژی و وه‌رگێڕانی دراما‌و فیلمی بیانی بێ ناوه‌رۆك و بازرگانین .