پێشانگەی هاوبهشی هونهرمهندان کاکهیی و لوک ڤرمیۆڵن پهیکهرسازی بەلجيكی
پیشانگەی هاوبهشی هونهرمهندان کاکهیی و لوک ڤرمیۆڵن پهیکهرسازی بەلجيكی له شاری ماریا کیرکا، كرایەوە
ڕۆژی ١٨ی ئایار بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری بەلجیکی “خاتون یوکا سخاوفلیخا” پێشانگەکە کرایەوە .
هونەرمەند کاکهیی به 25 کاری گرافیک وخۆشنوسی بهشداری لەو پێشانگایە کرد، لهگەڵ هونەرمەند لوک ڤڕمیوڵن به کاری پەیکەرسازی.
کاکهیی سەرباری نمیایشکردنی کارەکانی، به ڤیدیۆ کاره هونهریهکانیتریشی پیشانی ئامادەبووان درا.
پێشەنگەکە لە روژی 18ئایارەوە تاکو 21 ئایار درێژەی دەبێت،
له هۆڵی سەنتەری کلتوری و ڕۆشنبیری کوله کاستیل شاری ماریا کیرکا
شایانی باسە چەندین که سایتی هونەرمەندو سیاسی ئامادەی پێشانگەکە بوون.
ئەو پێشانگەیه له چوار چێوهی:ڤیستیڤاڵی 53 ساڵەی شاری ماریا کیرکا بوو،که سێ رۆژ ده خایەنێت.
ئهڤين كاكهيی
خينت بلجيكا
——————————-
کورتە بایۆگرافیای هونەرمەند کاکەیی لە هەندەران
هونەرمەند کاکەیی چارەکە سەدەیەکە لە هەندەران دەژێت لە وڵات بەلجیکا. لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠ پێشانگەی بە هاوبەش و تایبەت کردۆتەوە.
دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە لە بەلجیکا.
پسپۆرە لە بواری خۆشنووسی، گرافیک سازی، دیزاین و نیگار کێشان.
بەشداری کردووە لە چەندین ڤیستیڤاڵی نێو دەوڵەتیدا.
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.10201295014042774.1073741827.1395184311&type=1