پێكهاته و جۆره‌كانی نه‌وت ….. سه‌ركه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
پێكهاته و جۆره‌كانی نه‌وت (( classification ))
بازاڕی فرۆشتنی نه‌وت بازاڕێكی گه‌وره‌و فراوانه و تایبه‌تییه و به شاده‌مار و بزوێنه‌ری
سه‌نته‌ری بازاڕی ئابووریی جیهان ده‌ناسریێ , چونكه چه‌ندین قه‌یرانی(( سیاسیی و سه‌ربازی و ئابووریی )) جیهان به‌هۆیی ئه‌م پێكهاته سرووشتییه پڕڕ ووزه‌ییه روویی داوه به‌هۆیی هه‌ر جۆره زۆریی و كه‌می به‌رهه‌م هێنانی و به‌كار هێنانی ئه‌م پێكهاته سرووشتیه پشێووی ئابووری له جیهان ده‌خوڵقێ و فاكته‌رێكی به‌هێزی قه‌یران درووستكردن و ئارامیی جیهانه له‌گشت روویه‌كه‌وه ئه‌م سامان سرووشتیه كه‌له‌ناخی زه‌ویی و قوڵایی ده‌ریاكان بوونی هه‌ییه له جێگایك بۆ جێگایكی كه جیاوازی هه‌یه له بڕ و جۆری پێكهاته‌كه‌ی دابه‌ش بووه له ناخی زه‌وویدا , ئه‌م به‌رهه‌مه ووزییه به‌سه‌ر چه‌ند ناوێك له بازاڕی كڕین و فرۆشتن ریزبه‌ند كراوه و سه‌ودای پێوه‌ده‌كرێت , وه‌ك جۆری (( خه‌ست و قوورس – heavy )) و جۆری (( سووك و روون – light )) . پێكهاته‌ی نه‌وتی خامی (( سووك و روون ))كه له لایی به‌كار هێنه‌رانی له بوواری پیشه‌سازی (( پاكژكردن و شیكردنه‌وه )) له پۆرسه‌ی كڕین و فرۆشتن نه‌وتی خام , پێی ده‌وتریێ نه‌وتی خامی ( شیرین – sweet ) یان شكێنه‌ر ئه‌م جۆره ((هایدرۆكاربۆناته) ) له رووی جۆر و چه‌ندایه‌تیه‌وه زۆر باشه و به پله‌ی نایاب داده‌نریێ و زۆر به ئاسانی له كارگه‌كانی پاكژ كردنه‌وه‌و دڵۆپاندن به‌كارده‌هێنرێت و ئاوێته‌كه‌ی رێژه‌یكی زۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی (( به‌نزین و گازوایل – gasoline )) ن . به‌ڵام به‌رهه‌می جۆری نه‌وتی خامی (( تاڵ و ترشه‌ڵۆك – sour )) كه پێكهاته‌كه‌ی ئاڵۆز و قورسه و رێژه‌یكی زۆری له ئاوێته‌ی (( قورقشم و كبریت ))ی هه‌ڵگرتووه و ئه‌مه‌ش له كارگه‌كانی پاكژ كردن و دڵۆپاندن پێویستی به كات و خه‌رجی زۆر هه‌یه له لای به‌كارهێنه‌رانی كه‌رتی نه‌وتی خام.
ریزبه‌ندی كه‌رتی پیشه‌سازی به‌كارهێنانی نه‌وتی خام په‌یوه‌سته به جێگای به‌رهه‌م هێنان و جۆری پێكهاته كانی به رێگای (( پێوه‌ری جۆری كێش )) كه‌پله‌به‌ندیه‌كه‌ی ناسراوه به (( API – نێوه‌ندی رۆژ ئاوای تكساس )) یان (( نه‌وتی خامی برنت ))
(( Americn Petroleum Institute )) به هۆی چڕیی پێكهاته‌ی نه‌وت له جۆری {سوك و ڕوون + مام ناوه‌ند + خه‌ست و قورس} هه‌روه‌ها به‌كار هێنه‌ره‌كانی نه‌وت له ڕووی {پاڵاوتن و دڵۆپاندنی} به‌دووجۆر ناوزه‌ند ی ده‌كه‌ن ( شیرین + تاڵ ) له‌كاتی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن , یه‌كه‌ی پێوانه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به پێوانه‌یی {به‌رمیل}ده‌فرۆشرێت (( یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خام یه‌كسانه به 42 چل و دوو گاڵۆن كه ده‌كاته 158,97 سه‌د و په‌نجا و هه‌شت و پۆیین نه‌وه‌وحه‌وت لتر نه‌وتی خام ))..
ئه‌مه‌و رۆژانه له‌هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی ئابوری گویێ بیستی نه‌وتی ( تكساس + برنت + ئۆپك ) ده‌بین كه‌نرخه‌كانیان له‌مامه‌ڵه كردنی كرین و فرۆشتن جیاوازن به‌رزترین نرخی نه‌وت نه‌وتی ( نێوه‌ندی ڕۆژئاوای تكساس ) كه‌هه‌میشه ( 4 بۆ 6 دۆلار ) نرخه‌كه‌ی به‌رزه له نه‌وتی خاوی ( سه‌به‌ته‌ی ئۆپك ) .
هه‌روه‌ها جۆری ( تێكه‌ڵاوی برنت ) كه پانزه جۆر نه‌وتی خاو له خۆ ده‌گریێ نرخی به‌رمیلێك له‌م جۆرانه‌ش هه‌میشه (( 1 بۆ 2 دۆلار )) زیاتره له نرخی نه‌وتی سه‌به‌تی (( ئۆپك )) , جۆری نه‌وتی (( تێكه‌ڵاوی برنت )) له به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی نه‌وتی خامی ( ئه‌ورووپا + ئه‌فریقا + ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو سنوری رۆژئاوا ) ئه‌م جۆرانه یه
أ – خامی نێوه‌ندی رۆژئاوای تكساس (W.T.I ) ( نه‌وتی باكوری ئه‌مریكا ) .
ب – خامی دوبه‌یی و كه‌نداو نیشاندانی ناوچه‌ی ئاسیایه (نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست )
ج – خامی ( تابیسی مالیزیا ) كه‌جۆری نه‌وتی خاوی ( سووك و روون )ه تایبه‌ته به ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی خواروویی ئاسیایه ئه‌مه‌و به‌تێكڕای ئه‌م جۆرانه كه به تێكه‌ڵاوی برنت ناسراوه له‌كاتی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه پێكردنی به‌رامبه جۆری نه‌وتی سه‌به‌ته‌ی ئۆپك به‌به‌رده‌وامی نزیكه‌ی (( 1 بۆ 2 )) دۆلار نرخه‌كه‌ی به‌ررزتره.
نه‌وتی خامی سه‌به‌ته‌یی ئۆپك كه به‌رهه‌می رێكخراویی ئۆپكه , نه‌وتی خامی ئۆپك له جۆری (( تێكه‌ڵاوی سووك و قورسه )) ئه‌مه‌ییان له‌بازاردا هه‌میشه له به‌رهه‌می برنت (( W. T . I )) رێژه‌یی چڕیی قوورس و خه‌سته .
به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رێكخراوی ( ئۆپك ) به‌كۆڵه‌كه‌ی راگری بڵانصی بازاڕی نه‌وت داده‌نریێ له‌جیهان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانیان و دابه‌ش بوونی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپك له‌سه‌ر گۆیی زه‌وویی , ده‌ست تێوه‌ردانی ره‌هه‌ندی سیاسی بۆ جیێ به‌جێ كردنی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامه سیاسیه كانی وڵاتانی زلهێزو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت .. سه‌به‌ته‌ی خامی ئۆپك له‌چه‌ند پێكهاته‌یكی جۆراو جۆری سنوور فراوان پێك هاتووه هه‌ر یه‌ك له (( جۆری نه‌وتی خامی سووكی سعود ییه + له جۆری خامی جۆری {بوونی سووك }ی نه‌یجیریا + نه‌وتی خامی روون دووبه‌یی + جۆری نه‌وتی خاوی { شه‌ران }ی جه‌زائیر + خامی { تیا جوانالایت }ی فه‌نزووێلا + نه‌وتی تێكه‌ڵاوی كێڵگه‌كانی عێراق و كوێت و ئێران و عومان ………… له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خامی{ ئه‌سمس }ی مه‌كسیك و ووڵاتانی وه‌ك نه‌رویج وكندا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆپَكن.
به پێی راپۆرته‌كانی پۆرسه‌یی بازاڕیی كڕین وفرۆشتنی نه‌وتی خام زیاتر (( 161 سه‌دوو شه‌ست ویه‌ك )) جۆری نه‌وتی خام له جیهاندا مامه‌ڵه‌یی بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت
ووڵاتی ئه‌مریكا له ریز به‌ندی یه‌كه‌می به كار هێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ده‌ژمێرێت له جیهان به تایبه‌تی له به‌رهه‌م هێنان و به‌كارهێنانی ووزه‌ی به‌نزین .
(( تێبینی ؛ سوود له په‌رتوكی { أزمات الزیت القادمه + تحقیق البترول الملحمی للپروه والنفوژ , له نووسینی Daniel Yergin چاپی 1991 و 2004 ز . + بنك المعلومات به‌رگی دووهه‌م + الموسوعه العربیه العالمیه المصوره بالالوان + الوقودو الگاقه + موسوعه كیف ومتی ولماژا + أگلس العلوم الگبیعه .. )))ئاماده كردن و نووسینی
ســــه‌ر كه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم