Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
پێنا سە … باوکی دوین

پێنا سە … باوکی دوین

Closed
by June 14, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

لەژووانی  بوونی تۆد

ساڵی تەمەن بە زایە چو

وەک  بینینی بروسکەیەک لە خولێکدا

شەپۆلی یادم بڕی بە چرکەیەک.

ئەوەتا من

لە هەمواری تەمەنمدا هەر دەگەڕیم

لە  سەردانی  خەونێکە 

بە دوای  پێناسەیەک

بڵێت ، من کێم.

 

من بیر دەکەمەوە

ئەوەتا هەم

بەڵام لە سەنگ

ڕوژگاری وێڵ

شوێن پێیەک پڕ ناکەمەوە

تا بتوانم بڵێم  من هەم.

 

ڕابردویەکی 

ڕوو تال و

دوا ڕۆژێکی  بەتاڵ

کاتەکانی  زەمانی حاڵ

هەموار دەکا

 

تەمەنێک بوو

ڕۆژەکانی لە ناو

جەنجاڵی مێژودا

بەسەرم برد  

هەست و ویژدان

دوو تیشکی  دژ بە یەکن

ئەزمونێکە

دەستی چەپەل

جگە  لە  تاوان و

خوێن مژین و

ماف  سڕکردن

بەدی ناکەم.

 

چوومە  خەڵوەتی باپیران

چوومە  ماڵی شاعیرە ئاوارەکان

چوومە ناخی صۆفییەکان

ئەوانەی بۆ  تاکیی خوا

نیگا ئەکەن

تاگەیشتمە رەنگی ئازار

ڕوانیم

دەرگای  بەزەیی داپۆشیوە

 

سبەینێ

مردن   میوانە

قەبرسانی پرس و وەڵام

گوناهی سیمای تاوان

نابڕێتەوە

چۆن بتوانم

شاعریکی بە هەست  بم

یان عابدێکی خوا پەرست

بەرامبەر دەستەڵاتێک

تۆی مردن رەتکەمەوە

لەسەر خانەی وڵاتی شین

نیگاری دڵت بکێشم

لە ناو سەمای سەردەمێکا

بەم ڕۆژگارە

مناڵی بێ باب ڕێز دەکا 

 

من مرۆڤم

بەڵام خەصلەتی مرۆڤیم لانییە

من هاتم و 

لێرەوە 

دەست پێ دەکەم

تا دەرکەوێ

قوڵایی ئارەزوەکان

 

خۆزگە باڵندەیەک ئەبووم

بە ڕوویەکی سپی و بی گەرد

بەرامبەر خوا  ئۆقرەم دەگرت 

وەڵامی ئە و  پرسیارەم ئەدا

کە دووبارە نابێتەوە

 

 شانەی تەمەنم

یەک یەک شکاند

لە گەل  شەڕو شۆڕو

لە ئەزمونی ڕەنگدانەوەی 

 نەڕەی ترسە

ترسی سوڵتان

کە لەزاری  میلەتێکی

دەست بەسەرە دەرئەکەوی

یان تەلارێک لە

ئێسک و پروسکی

قوربانیەکان

ئەوانەی بە دوای ئازادیەوە

 بوون بە  نەچیر

 

ئاوازم

باڵندەیەکە

  دەشتایی

سنووری  زەنگ جی دەهێڵێت

گەڕام بەدوای

پارویەکی سەربەستە

بەبێ خەم بێتە دی

بەڵام لەورگی  دراوی

دەست بەسەرە  نایەتەدەر

 ئەم دونیایە

چەندێ سەختە

بەدوای  ڕێگایەکی سەوزە

ئەبم بە پانتایی

دەستێک درێژ ئەبم

بە باوشێک برسییەکانی 

صومال و

رووتەکانی  سودان و

ئە سیوبیا و

باشوری ئەفریقای ڕەش

یان ئاوارەوی 

 نەهامەتی 

دەستی تەماعی

  بێ گیرفان

دەکەمە بەش

ئەی  دەستە  بێ هەستەکان!

من لە ناخەوە

قیزتان لێ دەکەمە وە

لە گەل بەزەیەکی بێ هوودە

لە مەڕ ئەوەی

‌هێشتا گەلحۆن

بەرامبەر هیمای ژیان

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.