پێکدادان له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا
پێکدادان له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا
کۆمه‌ڵگاکان هه‌رله سه‌ره‌تای بونیانه‌وه به‌رده‌وام و به شێوازی جۆراو جۆر له نێو جۆرێک له پێکدادانی نێو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان دا، شه‌ڕو ئاشتیهکانیان درێژه پیداوه. ئه‌م درێژه‌پێدانه چ له ڕوی ئابوریه‌وه بێت، وه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناو ده‌سه‌ڵاته‌کان، یاخود له ڕووی پێکدادانی نێو کولتوره جیاوزه‌کانه‌وه خۆی ڕه‌نگ ڕێژ کردوه.
ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتن و پیکدانانه زۆرجار ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به شه‌ڕی خویناوی و کاولکاری کۆتایی پێهاتوه. هه‌روه‌ک جه‌نگه‌کانی پێش جه‌نگی یه‌که‌م و دوه‌می جیهان، دیاره ئه‌م دوانه‌ی کۆتاییشیان بۆ خۆی به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زلهێزانی ئه‌و سه‌رده‌مه و له ڕوی توانای براوه‌کانه‌وه دابه‌شکردنه‌کان جێکه‌وته بوون. به‌رژه‌وه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاتانی زلهێز که ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له ڕووی ئامرازه سه‌ربازی و که‌ره‌سه‌ی جه‌نگه‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌و پرۆژه‌و ستراتیژه‌ی که پێوستیه‌تی ئه‌م زلهێزیهیان به‌رده‌وام بپارێزێت، ئامانجیانه به ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌سه‌ر زه‌وت کردنی زۆربه‌ی ئابوری جیهان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه بتوانن جۆری دابه‌شکردنه‌کان به ئه‌ستۆی خۆیان بگرن.
به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌توانرێت چ جۆره دابه‌شکردنێک خۆی به‌رقه‌رار بکات. ئایا له‌ژێر ته‌سویرێکی ئاله‌م شێوازه ده‌توانرێت کۆمه‌ڵگاکان پێکه‌وه گرێ بدات و ئاستێکی هێمنیو ئازادی و یه‌کسانی به‌رقه‌رار بکات؟ یان ئه‌مه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نێوان پێکدادانه‌کان و هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه به‌رده‌وام ململانێکان ڕوو له گرژی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی دۆستی دوێنێ یه، ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌دوژمن؟
ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین، ئاڵۆزتر له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوو، دیاره ئه‌گه‌ر ئاینده‌ش هه‌ر به‌م شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نیزامی سه‌رمایه‌داری درێژه به عومری خۆی بدات، گێره شێوێنیهکانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا خراپتر ده‌بێت، ژیانی خه‌ڵکانیش له‌مه‌ی ئیستای باشتر به‌نسیب نابێت بۆ زۆربه‌ی چینی کرێکار یاخود توێژه‌کانی که‌م ده‌رامه‌تی جیهان. ئه‌م سه‌رده‌مه به‌هۆی ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی بواره‌کانی شۆڕشی زانستی و به‌ره‌و کامڵ بوونی به جیهانکردنی جیهان به ته‌کنه‌لۆجیایی نوێ، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م داهێنانه نوێیانه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌بری کوشتنی به‌کار بێت، ده‌توانێت ژیان چه‌ند هێنده‌ی ئێستا ئاسانتر بکات بۆ هه‌موان، به‌ڵام به‌هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک لێکیبدرێتهوه ده‌ست ڕاگه‌شتنی سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌پێی قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی خۆی و زیاتر پڕ چه‌ک کردنی خۆ له‌به‌رانبه‌ر نه‌یارانی یه‌کدیدا ، ده‌بێت بگه‌ین به‌و حهتمیهتهی که خواستی پاراستنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ته‌نها کاولکاریه‌ک و مهڵوێرانیهکی زیاتر ده‌توانێت به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌مریکا و زلهێزانی جیهان، بۆ خۆی ستراتیژه‌که‌ی ڕوونه که ته‌نها خواستیان خراپتر کردنی ژیانی کۆمهلگاکانه، ئه‌گه‌ر نا، نه‌ده‌بوا به هیچ کلۆجێک ئه‌م ئایدیا ترسناکه خۆی شۆڕ بکاته‌وه بۆ نێو ژیانی کۆمه‌ڵگاکان و له سه‌رده‌مێکی ئاوا پێگه‌شتودا، پێم وایه به بێ ئاسایشترین سه‌رده‌م ده‌توانرێت بخه‌مڵێنرێت. چونکه ئاستی زانستی ته‌کنه‌لۆجی هێند خێرا بووه ده‌توانرێت له که‌مترین کاتدا خۆیان بگه‌یه‌نن به‌هه‌ر جێگایه‌ک که مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانه. به‌ڵام هۆکار چیه وا به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ش کۆمه‌ڵگاکان ده‌خرێنه نێو بیروبۆچونه ڕه‌گه‌ز په‌رستی و یه‌کتر کوشتنه‌کانه‌وه. ئایا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی پێویستی به‌م هه‌موو باجه ماددی و مه‌عنه‌ویانه هه‌یه؟ یان پێویستی به زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئایدیاله کۆنه‌په‌رستی و ره‌گه‌ز په‌رستیانه هه‌یه؟ یاخود ئه‌مه ته‌نها ته‌پوتۆزی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی ناو جیهان بینی لیبراڵیزمی دیموکراس خوازی بۆرژوازیه ده‌یکات به‌سه‌روچاوی کۆمه‌لگاکاندا و به‌نرخی ئازادی پێیان ده‌فرۆشێته‌وه. ئه‌م ده‌مارگیری و پاوان خوازیه بۆ قازانجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی ناو خێزانی سه‌رمایه‌دارانه وا ده‌کات شهڕوکوشتارهکان به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م شه‌ڕه چه‌ند سه‌ریه‌ی ئێستا ئه‌مریکا ده‌ستی پێکردووه و له ستراتیژی دوور خایهنیدایه بۆ له‌ناو دانی نه‌یارانی خۆی هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ده‌گات به وڵاتانی باشوری ئاسیا و وڵاتانی باشوری ئه‌فرقا هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌که که هه‌یبه‌تی ئه‌و نیزامه به‌رز بهێڵێته‌وه. دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی زۆربه‌ی وڵاتانێک که‌هه‌ن، هه‌موو له منداڵدانی ناو ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه‌ی دابه‌شکردنه چینایه‌تیه‌کانه‌وه له‌دایک بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت هۆکاری ئه‌م به‌ریه‌ک کهوتنانهیه، که چیتر ئه‌و ڕژێمانه‌ی ناخوازن بێنه پشت سیناریۆکانی ئه‌مریکاوه به له‌ناوچون مه‌حکوم ده‌کرێن، وبه به‌شێک له تیرۆرزمی نێوده‌وڵه‌تی ناونووس ده‌کرێن. نه‌ک له‌ناوبردنی ئه‌م ڕژێمانه به‌خاتری جێکه‌وته‌بوونی ژیانێکی شایسته تر بۆ خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ر ئه‌م سیناریۆیانه ده‌که‌ون.
ئه‌و جه‌نگه خوێناویه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت و ئاینده‌که‌ی ته‌واو لێڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بهربهرهکانیهی نێوان جمهوری ئیسلامی سیاسی ئێران و ئه‌و گرژی‌و ئاڵۆزیه‌ی ئێستای تورکیا و ئه‌مریکا پێیدا تێده‌په‌ڕن ده‌توانرێت چ چاوه‌ڕوانیه‌کی لێ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت به غه‌یری پشێوی زیاتر‌و ئاڵۆزیه‌کی له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر! ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا) (کۆنگرێس) بۆ به‌ڕه‌سمی ناسینی قه‌تڵوعام کردنی ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌کارێکی جینۆسایدی، تورکه‌کان ئاگر تێبه‌رده‌دات و به شێوه‌یه‌کی خۆ ئینتیحاریانه ئه‌می ئه‌خیر په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر باشوری کوردستان ئاماده باش ده‌کات. ئه‌مه‌یه پێکدادانی نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌ملا کارێکی کرد به خواستی ئه‌می به‌رانبه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه ڕێگای دیکه ده‌گرنه به‌ر بۆ لاێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کدی و ئیتر گرنگ نیه له‌م به‌ریه‌ک که‌وتنه‌دا خه‌ڵکانی دی چ جۆره کاره‌ساتێکیان به‌سه‌ر دێت. ئه‌مه ناڕاستی و فه‌شه‌لی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ڕوون ده‌کاته‌وه.
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م زلهێزو ئه‌و وڵاته نه‌یارانه‌ی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر قازانجیان خودی ئاسایشی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان و باشتر کردنی ژیانیانه چ پیویستیهکیان به داهێنانی چه‌کی وێرانکار و کوشنده هه‌یه؟ تورکیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی کۆمه‌ڵگای خۆیه‌تی و به شوێن ئاینده‌یه‌کی ئازادی خوازهوهیه، بۆ نابێت بچێته ژێر ئه‌و کاری جینۆسایده‌ی که (عوسمانیه‌کان دژ بهئهرمهنکان) ئه‌نجامیاندا. که‌واته ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری به پایه‌داری نیزامی سه‌رمایه‌ری، ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی باری مهینهتهێنهری سه‌رشانی خه‌ڵکانی ناو خودی وڵاته‌کانیانه. له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن ببن به به‌رهه‌مهێنی جیهان بینی ڕاسیزمانه و خه‌ڵکی ناو وڵاتانی دی بکه‌ن به‌دوژمنی یه‌ک و خۆشیان له قه‌یرانه نێوخۆییه‌کان بپارێزن و درێژه به عومری دڕنده‌ی خۆیان بده‌ن. به‌رهه‌می ئه‌م سیستمه کاولکاریه ته‌نها کاولکاریه، ئه‌گه‌ر نا ده‌کرا له‌بری ئه‌م شهڕوکوشتاره بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و خزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان درێژه پێبده‌ن و ژینگه له پیس بوونی بۆمبه‌کانیان بپارێزن!!!!!!!
تایه‌ری حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
14/10/2007