Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پەخشان نوسەكانى حیزبى كوردی

پەخشان نوسەكانى حیزبى كوردی

Closed
by October 18, 2008 گشتی

 پەخشان نوسەكانى حیزبى كوردی
 پێشڕەو حەمید

   دروستبونى حیزب لەكوردستاندا لەماوەى یەك سەدەى ڕابردودا لەساتێكى پێویستدا هاتوەتە دامەزراندن و لەسەردەمە جیاوازەكانى حكومڕانى لەعێراقدا هەرحیزبەو بۆخۆى خاوەنى ئایۆلۆژیایەكى تایبەتى بوەو لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا زۆرێك لەوحیزبانە پوكاونەتەوە و لەدواى هەرەس هێنانى شۆڕى ئەیلول وئاڵۆزى پرسى كورد,بوارڕەخسابۆ دروستبونى چەندحیزبێكى تروتائەمڕۆ زۆریەك لەو حیزبانە سەرەڕاى نزیك بونەوەیان لە نەمان بەهۆى كێشە ناوخۆیەكانى حیزب و(ئینشیقاق) ى حیزبى وشەڕى یەكتركوشتن , هێشتا لەگۆڕەپانى سیاسیدا لەململانیدان وهەریەكە لەو حیزبانەبەتایبەتى (پارتى و یەكێتى) جگەلەوەى خاوەنى( سەروەریەكانى خۆیانن ) و مێژویەكیان هەیە لە دەسكەوتى نەتەوەى و نیشتمانى , بەهەمان شێوەش پڕن لە ( هەرەس و خیانەت كردن ) لەخۆیان و لە نەتەوەكەیان .
 باسى ئەم وتارەش قسەكردنە لەسەرئەو حیزبەى كەئەمڕۆلە گۆڕەپانى سیاسى وكۆمەڵایەتى كوردیدادەسەڵاتدارەو حیزبەكانى ترى لەبازنە تەسكەكانى خۆیدا بەجێهێشتوە, كە بەبڕواى من ئەوەى ئەمڕۆ ئێمەپێى دەڵێن حیزبى كوردى جگەلە چەندكۆمپانیایەكى هەزیل هیچى ترنییە وئەوەى ئەمڕۆ بەناوى حیزبەوەكاردەكات لەسەرمۆنۆپۆلكردنى سەرجەم كایەجیاجیاكانى كۆمەڵگا,جیاوازترە لەو حیزبەى كەبەهەمو ئیشكالیاتەكانییەوە لەسەردەمى پێش ڕاپەرێندا كارى بۆ پرسەئاڵۆزەكانى كورد دەكرد؟چونكەكام لەوحیزبەكوردستانییەكان خاوەنى دەزگایەكى زانستین تا فیكریان بۆبەرهەم بهێنێـت ودەركەوتە جیاجیاكانى ناوهەناوى كۆمەڵگایان بۆبخوێنێتەوە؟كام لەوحیزبانە سیاسەتكردنى ڕۆژانەى خۆى جیاكردو وەتەوە لەو هەوڵانەى كەتائێستاش فیكرى نەخۆشى بۆبەرهەم دەهێنێت؟
 ئەوەى ئەمڕۆحیزبى كوردى شانازبى پێوەدەكات( ڕابردوە )ئەوەى من قسەى لەسەر دەكەم (ئێستا)یە ,كەواتە ئەوڕابردوەى كەحیزب بە نەتەوەى دەفرۆشێتەوە ,هەمان ئەو ( شكستەیە )كەڕۆژانە بەرهەمى دەهێنێت لە گۆڕەپانى ئێستاى سیاسى عێراق وكوردستانداو بەدەسكەوتى مەزن پێمان دەفرۆشێتەوە.
 ناعەدالەتى كۆمەڵایەتی و سیاسى وماڵوێرانى و شەڕى ناوخۆ و دەربەدەركردن و پڕكردنى كوردستان لەكەسانى گەندەڵكار و یاساشكێن و قوڵكردنەوەى جیاوازى كۆمەڵایەتى و زیندوكردنەوەى دیوەخان و عەشرەتگەرایى و دروستكردنى لیژەكانى ئیغتیالات و دەیان كارى دزێوى ترى حیزبى كوردى,بەرهەمى ڕابردوى حیبزىكوردین و هەرئەو ڕابردوەناشرینەى حیزى كوردیە كە هاوكاریت دەكات حیزىكوردى وەك خۆى پێناسەبكەیت بەئاراستەكردنى چەند پرسیارێك بۆچونە ناوبابەتەكەوە.
 ئاخۆحیزب تاچەند فریشتەیەكى فریادڕەسى كێشەكانەوەو تاچەندیش دێوەزمەیەكى ناشرینە؟تاچەند خاوەنى بەهایەكى ئەخلاقى گەورەیەو تاچەندیش كاڵایەكى بێنرخە؟من ڕوخسارى حیزب بەناشرینى ئەبینم ,هەرچەندە ئەو هەمیشە لەهەوڵى ئارایشتكردنى خۆیدایە,ڕاستییەكانى حیزب دەمامكن, سیاسەتەكانى چەواشەكارن,گوتارەكانى سۆزئامێزو لەرزوكن ,خەونەكانى شەیتانین,بەهاكانى درۆزنن, بیگومان وێناكردنى حیزبى كوردى بەم چەشنە دەچێتەخانەى دوژمونكارى و دەستتێكەڵكردن لەگەڵ دوژمون ,لاى ئەوكەساو تاقمانەى كەلەتەنیشت حیزبەوە بونەتە سەرمایەدارێكى دڕو برسى؟!ئەم وێناكردنە بۆ حیزبى كوردى ئەوحیزبانە ناگرێتەوە كەبەرلە ڕاپەرینى جەماوەرى وەك حیزبێكى نیشتمانى و نەتەوەیى بەهەموناشرینەییەكانیەوە بەهەمو شكستەكانیەوە,لەسەنگەرى بەرگریكردندابو لەخاك و نیشتمانى هەمومان ( كوردستان ) !!بەڵكو قسەكردنەلە سەرئەو حیزبەى كەئێستا ئامادەیى هەیەو خەباتى جیاوازترە لەخەباتى پێشوترى؟ چونكە ئەوەى ئەمڕۆلە دوێنىَ جیادەكاتەوە شێوازى ( كاركردن و گوتارو خەونە ) كەبەماسكێكى ترەوە گەمەى سیاسى خۆى دەكات بۆ مۆنۆپۆلكردنى كایە ( ئابورى و سیاسى و فەرهەنگى وكۆمەڵایەتى ) یەكانى ئێمە, بۆئەوەى ئێمە لە ئێستاماندا لەجەوهەرى حیزبى كوردى تێبگەین ,دەبێت بزانین حیزب (كێ)پەروەردە دەكات وكێش(حیزب) بەڕێوەدەبات؟حیزبى كوردى پڕە لە (عەقلًى پیر,پڕەلەسیاسەتى چەواشەكارانە,پڕەلەبەرپرسیى نابەرپرس وگەندەڵكار, پڕەلەگەمەى كۆن و فیكرى نەخۆش) حیزبى ئەمڕۆى كوردى پڕبوە لە ( كەسانى شازشكار و ماستاوچى و ڕاپۆرت نوس )دواجار حیزب دەزگایەكى خێرخوازیە و پڕبوەلەكەسانى مشەخۆروهەلپەرست,حیزب ئەو جۆرەكەسانەپەروەردەدەكات وئەوبونەوەرە تێكشكاوانەیش حیزب بەڕیوەدەبن,ئاخۆ دەبێت ئەو حیزبە بەو سوپا بونەوەرە نەخۆخشەوە چى لەئایندەى میللەت و وڵاتێك بكەن كەتائێستاش بەهۆى سیاسەتەكانى ئەوانەوە لەخاڵى سفرەوە دەستپێدەكاتەوە؟كائینێكیتركەحیزب پەروەردەیدەكات و فێرى دەكات بەردەوام ئارایشتى خۆى پێبكات لەدەرەوەى بازنە داخراوەكانیەوە (قەڵەم بەدەست و پەخشان نوسەكانى حیزب)ە كەناوى لێناوە ( ڕۆشنبیر )كەبەردەوام شكستەكانى حیزب دەكاتەدەسكەوت و بەمیللەتى دەفرۆشێتەوە و حیزبیش هەروەك ئەوتاكەگرگنەكانەیتر مامەڵەى لەگەڵ دەكات كە بە( جەستەو عەقلێكى تێكشكاو)ەوە پەروەردەیكردون وتەنها مافى جىَ بەجێكردن پىَ ئەدات و قسەكردن و پرسیاركردن وڕەخنەگرتنیان لێى حەرام دەكات,كەواتەحیزبى كوردى لەناوخۆێدا پڕە لەسانسۆرودوبارەكردنەوەى سروتەباوەكانى حیزبى تەقلیدى,پڕەلە(تابۆ) پڕەلەنائامادەیى بۆفەراهەمكردنى ئازادى تاك لەناوكایەجیاجیاكانى خۆیدا,لەگەڵ بونى ئەو هەمو حەرامكردنانەدا ئاخۆ ئەوەى حیزب ناوى لێناوە ڕۆشنبیربۆچى دەكەوێتە ژێرڕكێڤى نائەقڵاَنیەتى حیزبەوە؟بۆلەدژى ناعەدالەتیەكانى حیزب زمان ناگرێت؟بۆچى هەمیشە سازشكارانە ڕەزامەندەوەو بەناوى ( تەقدیسكردنى ڕەمزەوەهیمیەكانى حیزبەوە )شەرعیەت بەناعەدالەتیەكانى حیزب ئەدات؟.
 بونەوەرێكى ترلە دەرەوەى حیزبەوەوسەربەستانە قسەدەكات و وەك ئەركەئەخلاقیەكەى خۆى دیاردەناشرینەكان ئاشكرادەكات وقسەى لەسەردەكات,خۆشباوەڕنیە و كلتورو میتۆدى حیزب و كۆمەڵگاش دەخاتەژێرپرسیارەوە,بەگومانەوە لەهەوڵەكانى حیزب ڕادەمێنىَ,حیزب و تەواوى كایەكانى ئەو (بونەوەر)ە بە دوژمون ویاخى و نابەرپرس وكاڵ فام لەقەڵەم ئەدات(ڕۆشنبیرى ئازادە)كەبەرهەمهێنەرى هوشیارى جەماوەریە و دەسەڵاتێكى مەعنەوەییەوتوانى گۆڕانكارى تەواوى دەسەڵاتەكانى ترى هەیە بەدەسەڵاتى سیاسیشەوە و ناكەوێتەبەرترسى هەڕەشەى ئەو كەس و لایەنانەى دروست بونى ( ئەو ) وەك ڕۆشنبیرێكى ئازاد بە مەرگى دەسەڵات و حیزبەكەیان دەزانن,ئەڵبەتە هەمیشە حیزب و دەسەڵات ڕۆشنبیرێك دروست دەكات كەهەمیشە ملكەچ بێت وەك ئەوەى (  سارتەر ) لەكتێبى( بەرگرى لەخود ) دادەڵێت"دەسەڵات ڕۆشنبیران دەكاتە پسپۆرى توێژنەوەوخزمەتكارى باڵادەستى و پاسەوانى دابونەرێتەكان وهەروەك ( گرامشى) دەڵێت دەیانكاتە "فەرمانبەرى سەرخان".
 لەبەرامبەر ئەركى ڕۆشنبیرى حیزبیدا,بەپێچەوانەوە ڕۆشنبیرى ئازاد( ناڕاستیى و سیاسەتى چەواشەكارانەى حیزب لەبەرامبەر بەهاپیرۆزەكانى خۆیشیدا كەپڕلەمەرگ دۆستى ڕەخنەدەكات و بەڕوى ئەو حیزبەدا ئەتەقێتەوە كەناتوانێت لەگەڵ بانگەشەو دروشمەكانیدا ڕاستگۆبێت,كارى ڕۆشنبیرئەوەنیە كەگومان لە بەڵێنەكان بكات ئەوەندەى كارێتى كە گومان لەو سیاسەتانەبكات كەئامادەنییە بچێتەژێر بانگەشەو بەرپرسیاریەتییەكانى خۆیەوە,كەقسە لە سەرناڕاستگۆى حیزب دەكرێت ئەڵبەتە دەیان نمونەى زیندو ئامادەگیان هەیە كەناڕاستگۆیى حیزب نیشان ئەدات بەرلەوەى بەكورسى حوكمى هەتاهەتاى دەسەڵات شادبن؟ چونكە هەرلەبانگەشەكانى حیزبەوە  بۆ فەراهەمكردنى ئازادى و دامەزراندنى حكومەتێكى دیموكراسیى و هیانى خۆشنودى بۆكۆمەڵگاو بنبڕكردنى گەندەڵى وكاركردن بۆسەربەخۆى دادگاكان,تاكى كوردى هانداكەلەپێناوى حیزبدا قوربانى بدەنە جەستەو ڕۆح و عەقڵیان,تائەوكاتەى گەورەحیزبەكانى وەك ( یەكێتى و پارتى )  لەسەر كورسى دەسەڵات یەخەیى یەكیان گرت وشەرەكەیان بەخوێنى میللەت خۆشكرد,هێشتا تاكى كوردى ئامادەنەبو جیاوازى لەنیوان مژدەى ( خۆشنودى ) دەسەڵات وخەونى(شەیتانى)حیزبدا بكات,تـائەوكاتەى جەنگى ناوخۆ لەبرى سەروەرى بۆهەردولایان دونیایەك شكستى پێبەخشین,ڕۆڵى ڕۆشنبیرئەوكاتە وەدەركەوت كەهەرلەساتى ئەوجەنگەى ناوشاروجەنگەكانى ترى شاخ , هەمیشە قسەى لەسەر ئەو پانتایەكردوەكەشكست بەرهەم دەهێنێت وخودى حیزب ئامادەى نەبوە بەئێستاشەوە قبوڵى بكات , جارێكیترڕۆشنبیرى حیزب یان فەرمانبەرەكانى سەرخانى حیزب خۆڵ دەكەنەچاوى میللەت و بوارنادەكەنەكەس لەدواى هەرەسى بەڕێوەبردنى دەسەڵات لەكوردستاندا,ئەوكایەجیاجیانەى كۆمەڵگائازادبكەن كەحیزب مۆنۆپۆلى كردون,ڕۆشنبیرى حیزب لەدواى جەنگى پارتى و یەكێتى ڕێگەیان بەكەس نەدا كە قسە لە سەر ڕەهەندوقوربانیەكانى شەڕبكات,ڕێگەى نەدا بە زانكۆكانى كوردستان تا لێكۆڵینەوەلەسەرئەو ئەقڵیتەبكات كەشەڕى بەرهەمهێنا,كاتێكیش كەباسى شكست دەكرێت و تەواوى شەڕە ناوخۆیەكانى حیزبى كوردى بەدۆگمابونى ئەقڵێتى شەڕسالارى سەركردەكانیان ناوزەند دەكرێت,ڕۆشنبیرە حیزبیەكان شكستمان لێدەكەنە داهێنان لەسیاسەتدا و خیانەتكردنیش بەحیكەمەت دەناسێنن و هەركاتێكیش دڵخۆش نەبو بە قسەكانى دەرەوەى بازنەداخراوەكەى خۆیانەوە ئەوابە هێرشكردن بۆسەرموقەدەساتى خەڵكى تاوانبارت دەكەن و قسەكردن لەسەرشكست و بەدواداچون لەسەركارەدزێوەكان حیزب تەحریم دەكەن .
 تائێستاش لێبڕاوانە كاریگەرى چەوت و نائەقڵانیەت لەنێوحیزبى كوردیا باڵادەستەو ئامادەنیە ڕەخنەلەدەرەوەى خۆیەوەوەربگرێت, كەئەوش زیان بەو هەوڵە( لوژیكیەكانى مەعریفەو ئەعقڵانییەت)ئەدا كە دژایەتى ئەقڵە دوگمایەكانى ناوحیزب دەكات كە ڕێگەنادات حیزب بەفۆرمێكى ترەوە خۆى ئامادەبكات تابەشێوەیكى ڕاستگۆیانەكاربكات .
 ئەم خوێندنەوەیە هەرچەندە دەسەڵاتى ناوكایەجیاجیاكانى حیزب بەدەسەڵاتێكى خۆڵەمیشى پێناسەدەكات وێنەیكى ناڕێك بەو زمانەئەدات كەئەمڕۆحیزب گوتارەكانى لێوە ئاراستەدەكات, پرسیارێك دروست ئەكات كەئایا ئەو خوێندنەوەیە تاچەند خزمەتى ئەوڕەگەزە دەكات كەناوى (واقیعى یەتى حیبزى كوردیە)؟ لەكاتێكدا خەیاڵ و ڕەمزەوەهمیەكانى حیزب لەناوحیزبدا باڵادەستن؟بیگۆمانم لەوەى كەهەرحیزب و چەندى ترەكەكۆمەڵگاو وڵات بەڕێوەدەبەن و لەڕێگەى یاساكانەوەژیان ڕێكدەخەنەوە,دواجار ئەم بابەتە حیزب بە هەموئیشكالیاتەكانیەوە ڕەفزناكات ئەوەندەى داوالەحیبزى كوردى دەكات كە ئیعلانى توشبونى خۆى بە( شیرپەنجە )ڕابگەیەنێتت و چیدى ڕێگرنەبێت لە پێشكەوتنى(ئازادى ڕاستەقینەى ئەقڵ)ئەولەشكرە بەناوڕۆشنبیرەى كەلەخۆى كۆكردونەتەوە ئازادیان بكات تا لەدەرەوەى سانسۆرى حیزبەوە ئامادەبكرێنەوەولەزەت لەئازادى دەڕبڕین وەربگرن وجارێكى تر سەردەمیانە خۆى ئامادەبكاتەوەبۆبەدیهێنانى ئەودروشمانەى كەدەمێكەكۆمەڵگاى پێچەواشەكردوە.
 تێبینى : ئەم وتارە لە ڕۆژنامەى  ( ئـــاوێنـە )  ژمارە  ( 143 )  ى بەروارى  (  14 / 10 / 2008  ) لەلاپەرە ( 13 ) دا بڵاو كراوەتەوە .
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.