Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
پەرواس حسین وەک ژن و وێنەیەکى کورد بوون

پەرواس حسین وەک ژن و وێنەیەکى کورد بوون

Closed

 

 

 

 

نەتەوە وەک بەشێک لە ناسنامەى کەسێتى جیهانى ئەو ئاماژانەیە کە دەکرێت سنورى جوگرافیا و نەژاد وئایین و  زمان و فەرهەنگ و کلتور و دەوڵەتدارى دیارى بکات ، هەر نەتەوەیەک بە جۆرێک لە جۆرەکان وێنەیەکى خۆى دەداتە دەرەوەى خۆى ،  کە دەکرێت لە بوارێکدا باشتر ین ناوبانگى هەبێت کە دەکاتە ئەوەى ببێتە سمبول بۆ ئەو نەتەوەیە کە هەموو دەرکەوتەکانى دەبێتە شوناسێک بۆ هەر تاکێکى ئەو نەتەوەیە ، ئەمەش بەو مانایە نایەت کە ئەگەر نەتەوەیەک لە هەموو بوارەکاندا زۆرترین دەرکەوتەى هەبێت ببێتە هۆیەک بۆ فاشیزم و نەتەوە پەرستى و سەیرکردنى نەتەوەکانى ترى دنیا بە نەتەوەى دوەم یان کەسى ژمارە دوو بۆیە دەکرێت نەتەوەیەک خاوەنى بەرزترین فەرهەنگ و کلتورى گەورە بێت و نەتەوەیەکى تر خاوەنى داهێنانى تەکنەلۆژیا و ئاسەوارى مێژووى یان داهێنانێکى تر بێت کە دەکاتە ئەوەى دەکرێت نەتەوەکان ململانێى یەکتر بکەن بۆ باشترین کارى مرۆڤانە کە لە دواجاردا دەبێتە ئەو شوناسەى کە تاکى ئەو نەتەوەیە شانازى پێوە بکات ببێتە جیگەى ڕێز لاى نەتەوەکانى تر . 

لایەنى فەرهەنگى کلتورى و ئەدەبى و هونەرى ئەو لایەنانەن کە دەکرێت لەو دیوو سیاسەت و ئابوریەوە هەڵگرى ئەو پەیامە بن کە بتوانن وێنەیەکى ترى جیهانمان بۆ بکێشن لەسەر بنەماى مافى نەتەوەکان و ڕێزگرتن لە کۆى مرۆڤ کە بە دیوێکى تردا دەکاتە بەریەککەوتنى شارستانیەتیەکان لەسەر بنەماى فەرهەنگى ئەمە بۆ خۆى دەتوانێت وێنەیەکى جوانترمان لە سیاسەت و نەخشەى سیاسى تر بۆ وێنا بکات . 

زۆربەى نەتەوەکان کە خاوەنى دەوڵەتى خۆیانن بە شتێکدا دەناسرێنەوە و باشترین سمبولیش کارە مرۆڤ دوستانەکانێتى کاتێک دەڵیین شکسپیر ئەو بەها ئەدەبیەى هاملێت و شالیرى بەریتانی لە نەستماندا دروست دەبێت کاتێک دەڵێین موزارت نەمسامان دێتە پێش چاو کاتێک دەڵیین بیکاشو و ئیڤڵ فەرەنسامان بیردەکەوێتەوە کاتێکیش دەڵێین ماندیلا باکورى ئەفریقیامان بیردەکەوێتەوە .

کورد وەک نەتەوەیەک کە سەرەتاى دەرکەوتنێتى دەکرێت بەدەر لە مێژوى دێرینى و سیاسەت و ئابورى لە ڕوى فکرو فەرهەنگیشەوە دەرکەوتنێکى هەبێت کە بتوانێت ببێتە وێنەیەک کە دەرهاویشتەى بێت بۆ دەرەوەى خۆى ئەم سەرەتایە دەبێتە بەشێک لە شانازییەکانى هەر تاکێکى کورد کە بتوانێت وەک ئاماژەیەکى نەتەوەیى بیناسێت وەک کونسێرتەکانى کامکارەکان و شیعرەکانى شیرکو بیکەس و ڕۆمانەکانى بەختیار و  فیلمەکانى بەهەمەنى قوبادى و چەند هەوڵێکى ترى باکور وەک شڤان پەروەر بەڵام دەرکەوتنى پەرواس وەک ژنێکى کورد لە بەرنامەیەکى عەربیدا بۆ دەبێتە جێ ى خۆشخاڵیەک بۆ هەموان…؟ ئەمە جگە لە چەندین ژنى تر کە لە کوردستانى گەورەدا وەک وێنەیەک دەدرێتە دەروەى خۆى . 

بەردەوام کورد لە مێژوى خۆیدا وێنەى قوربانى داوەتە دەرەوەى خۆى کە ئەم نەتەوەیە بەردەوام قوربانى ناو هاوکێشەى بەریەککەوتنەکان بوە بەڵام لە ئێستاد بەرەو ئاراستەیەکى تر دەڕۆین کە دەکرێت لە پەناى وێنەى قوربانى ئەنفال و هەڵبجەدا ئەو وێنەیە دروست بکەین کە ئێمەش وەک هەر یەکێک لە نەتەوەکانى ترى دنیا خاوەنى فەرهەنگ و کلتورین دەتوانن وێنەى جیاواز بدەینە دەروەى خۆمان ، دەرکەوتنى پەرواس هێندەى ڕەمزێکە بۆ کورد بونمان و ناسینى کوردبونمانە هێندە پەیوەندى بە ئەدا و شارەزا لە مۆسیقادا نیە ، دەرکەوتنى کچە کوردێک بە جلى کوردیەوە ئەو ئاماژەیەیە کە ئێمەى نەتەوەى کورد لە جیهانى عەرەبیدا دەکەوینە کوێ ى ئەقڵى عەرەبیەوە کە دەتوانرێ چەند ئاماژەیەک هەڵبگرێت ، کە لە ئەقڵى نەتەوەى کوردا ژن دەتوانێت بەشدار بێت لە بوارە جیاوازەکاندا کە دەکاتە ئەوەى کارکردنە بۆ مافى ژنان لەسەر ئاستى فەرهەنگى ئیتر لایەنى موسیقاو دەربڕینى ئەوە جێدەهێڵین بۆ ئەو هونەرمەندانەى کە تیایدا پڕۆفیشناڵن (هەرچەندە ئەکرا هاوکارى بکرایە تا باشتر دەرکەوتایە ) بەڵام قسەى ئێمە قسەیە لەسەر ڕەهەندە نەتەوەیەکەى  تایبەت بە بەشدارى ژنانەوە لە کایە جیاوازەکاندا وەک ئەو ژنانەى کە لە بوارى فیمینستى و جێندەردا کار دەکەن یان ئەو دەرکەوتانەى کە لە ئاستە جیاوازەکاندا ژنان هەیانە کە دەکاتە ئەوەى وەک مەریوان وریا دەڵێت ( نەتەوە وەک چاو و گوێ ى لێ هاتوە چەندە پێویستیمان بە چاوو گۆى هەیە ئاواش پێویستیمان بە نەتەوەیەک هەیە کە پێ ى بناسرێن ) بۆیە دەکرێت هەموو ئەم هەوڵانە ببێتە ئەو سەرەتایەى کە لە گۆڕەپانى جیهانی و بەریەککەوتنى شارستانیەتیەکاندا ببێتە ئەو وێنەیەى کە بەشێک بێت لە شوناسى نەتەوەیمان ئەمە جگە لە لایەنى هونەرى دەنگ خۆشى و وتنى گۆرانیەکان  بە واتایەکى تر دەرکەوتنى پەرواس بەشێکە بوە لەو هەستە نەتەوایەتیەى کە هەمومان دەباتە بەردەم دەرهاویشتەى وێنەى کورد بۆ دەرەوەى خۆى وە بەشێکیشە لەو شانازیانەى کە دەکرێت وەک ژنیکى کورد هەوڵى زیاتریان بدەین و دەرکەوتەکان فراوانتر بێت .

بەختیار شارەزورى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.