Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پەیامى ڕاگەیاندنى دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین

پەیامى ڕاگەیاندنى دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین

Closed
by August 23, 2008 ژنان

 پەیامى ڕاگەیاندنى دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین
 
 بەهەستکردن بەبارودۆخى ناهەموارى ژنان لەکوردستان و بەرزبوونەوەى ئامارى کوشتن و خۆسوتاندنى ژنان و پەرەسەندنى توندوتیژى بەرامبەر بەڕەگەزى مێ بەشێوەیەکى گشتى و لەدەڤەرى ڕاپەڕین (بیتوێن) و ناوچەکانى دەوروبەرى بەتایبەتى، (دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین) وەک گروپێکى کۆمەڵگاى مەدەنى خۆى ڕادەگەیەنێت. ئامانج لەدرووستکردنى ئەم گرووپە کارکردنە لەسەر شێوازی گروپێن، کەپێمان وایە داواجار ئەرکى هەموومانە بەهەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگا، ڕووبەڕووى ئەو دیاردە ببیینەوە بەشێوازى سەردەمیانەو، ڕێزگرتن لەبنەماکانى مافى مرۆڤ و سەروەرى یاسا داخوازییەکانمان بگەیەنیین.
 بۆ ئەم مەبەستەش (دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین) لەپێناو چەند ئامانجێکى ژنانى دەڤەرەکەو کارکردن لەسەر داخوازییە ئینسانى و ڕەگەزییەکان، لەدەستپێکى کاروچالاکیدا کاردەکات بۆ ڕێکخستنى کۆنفرانسێکى فراوان لە سەر توندوتیژى بەرامبەر بەژنان لە سنوورى ڕاپەڕین، بەهاوکارى ڕێکخراوى (CDO).
  ئەم کۆنفرانسە بەمەبەستى دەرخستنى هۆکار و پاڵنەرەکانى ئەو دیاردەیە و هەوڵدان بۆ دانانى سنوورێک بۆ ئەو حاڵەتى توندوتیژیانەو گەیاندنى ڕاسپاردەکان بەحکومەت و پەرلەمان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستى بەکارەکانى کردووە، بەوهیوایەى لە کۆتایى مانگى ئابدا بەئەنجام بگات. لەگەڵ ئەوەش کاردەکەین بۆ کردنەوەى سەنتەرێکى ڕووناکبیرى ژنان، بۆ خۆپەروەردەکردن و چالاکى ڕووناکبیرى و کردنەوەى خولى پێگەیاندنى ژنان و کچانى چالاک و بەرزکردنەوەى ئاستى کۆمەڵایەتى و بنیاتنانى خێزانى وشیار.
  لەهەمانکاتدا (دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین) بۆ سەلماندنى ویستى کارى به‌ کۆمه‌ڵ، کار بۆ درووستکردنى هەماهەنگییەک لەنێوان دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ پلانڕێژى کارى هاوبەش و بەگژداچوونەوەى ئەو دیاردە نەخوازراوەى کە بەداخەوە لەکۆمەڵگاکەماندا لە پەرەسەندندایە. لەگەڵ ئەوەى ئەم دەستەیە دەچێتە چوارچێوه‌ی ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى، دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە (دەستەى ژنانى چالاکى ڕاپەڕین) خۆى بەتەواوکەرى هەموو ئەو هەوڵانە دەزانێت کە بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژى بەرامبەر بەژنان لەئارادایە و دەیەوێت لەگەڵ هەموو دەستەو ڕێکخراو و کۆمەڵە و گرووپەمەدەنییەکان و دەزگا حکومییەکان کارى هاوبەش بکات و دەستپێشخەرى بنوێنێت لە داهێنان و،نوێگەرى بکات لە بەکارخستنى شیێوازى نوێ و سەردەمییانە لە پێناو داکۆکى کردن لە ماف و گیانى ژنانى دەڤەرى ڕاپەرین و گشت ژنانى کوردستان. بەهیواى ئەوەى ئەو دەستپێشخەرییەمان ببێتە مایەى سەرهەڵدانى بزووتنەوەى ڕاستەقینەى ژنان لەکۆمەڵگاى کوردستاندا.
 
 ده‌سته‌ی ژنانن چالاکی ڕاپه‌ڕین
 21-8-2008
  
 ئەندامانى دەستەى کارا:
 1. مریەم سەمەد عەبدى                      چالاک لەبوارى سیاسى و کۆمەڵگاى مەدەنى
 2. وەفاو عوسمان ئەحمەد                      پزیشک و چالاک لەبوارى توێژینەوەى زانستى
 3. زارا ئەحمەد ڕەسوڵ                         چالاک لەبوارى میدیاى ژنان
 4. نیگار حەمەد عەلى                          نووسەر و ڕۆشنبیر
 5. مەهۆش  بابەکر محەممەد                 پارێزەر و چالاک لەبوارى یاسایى
 6. ڕێزان ئەحمەد عەبدوڵڵا                   توێژەرى کۆمەڵایەتى
 7. گوڵە ئەحمەد                               هەڵسوڕاو لەبوارى ژنان
 

بۆ په‌یوه‌ندی:   jnaniraperin@gmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.