Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
پەیامیك لە ریبوار ئەحمەوە بۆ:

پەیامیك لە ریبوار ئەحمەوە بۆ:

Closed
by February 5, 2009 گشتی

 پەیامیك لە ریبوار ئەحمەوە بۆ:
 هاورێیان و دۆستانێكى ئازیز كە هەواڵیان پرسیم و بە تەنگى سەلامەتەى منەوە بوون

 هاورێیان و دۆستانى ئازیزو خۆشەویستم
 ئەمرۆ یەكەم رۆژ بوو دواى یەك مانگ كەوتنى بەردەوام لەسەر جێگا، تواناى ئەوەم پەیداكرد، دەست بۆ كۆمپیوتەر بەرم، لە وەلامى ئەو هەموو دلسۆزىو بەتەنگەوەهاتن و پەیام و تەلەفونانەى ئێوەى ئازیزدا، چەند دیرێك بۆ سوپاس و ستایشتان بنووسم. هەر ئەمرۆ كاتێك دواى یەك مانگ مایلم كردەوە، بینیم دۆستان و هاورێیانێكى زۆریش لە رێگاى مایلەوە هەواڵیان پرسیوم و نیگەرانى قوڵیان لەو رووداوە دەربریوە كە بۆ من پێشهاتووە و ئامادەیى خۆیان نیشانداوە بۆ هەر هاوكاریەك كە بۆ من پێویست بێت.
 دۆستان و هاورێیانى ئازیزم!
 لە قوڵاى دڵەوە سوپاسى بە تەنگەوەهاتنى ئێوە دەكەم. من لە ماوەى یەك مانگى رابردوودا، لەگەڵ ئازارو تەنانەت شكەنجەیەكى توندى ناو نەخۆشخانەكان بەرەوروو بووم، بەلام هەواڵپرسینى بەردەوامى ئەو هەموو دۆست و هاورىَ دڵسۆزە، بە تەلەفون بۆ خۆم یان بۆ كەس و كار یان بۆ بەرپرسانى حیزبى، بە ناردنى پەیام، یان سەردانى كردنم، ئەو هەموو هاوكارى و ماندوبونەى پێشكەش كرا، یاریدەدەریكى گەورەبوو كە تواناى ڕاوەستان و بەرگەگرتنى ئەو ئازارو شكەنجەیەى پێدەبەخشیم. پر بەدڵ سوپاستان دەكەم و پر بەدڵ شانازى بە هاورێیەتى و دۆستایەتیتان دەكەم.
 من لەم رووداوەدا گەلێك ئازارم چەشت، هەستم كرد تا ئەو جێگایە ڕۆیشتم كە لە بەرزەخى نێوان مەرگ و ژیاندا قەرارم گرتبوو. هەستم دەكرد پێیەكم لە نیو ژیان و پێیەكم لە نێو مەرگدایە. نەمئەتوانى خۆم هیچیان بۆلاى هیچیان بەرم، هاورێیانێكى دڵسۆز پآى نیو مەرگیانم گواستەوە بۆلاى پیەكەى ترم و لە مەرگ رزگاریان كردم. جگە لە ئازارى زۆرى جەستە، بآ ئیمكانیەتى و سیستەمى نەخۆشخانەكانى عیراقیش بەراستى و بە توندى شكەنجەى نەخۆش دەدەن و ئیمەش شكەنجەیەكى لە رادەبەدەرمان بینى. جگە لە خۆم ئەم ڕووداوە بۆ زۆر كەسى تریش ناخۆشى و ماندوبون و زەحمەت و سەرقالى پیكهینا. بەلام سەربارى ئەمانە بینینى ئەو ریزە بەرینە لە ئینسانى دلسۆزو بە تەنگەوەهاتوو، هەستى شانازیەكى گەورەى پێم دەبەخشى، بە كردەوە بۆم روونبوەوە كە زەحمەتى ئەو میژووەى لە بزووتنەوەى كۆمۆنیستى و كریكارى عیراقدا هەلسوراوم، سەرمایەیەكى زۆر گەورەو بە نرخە بۆ من و پیویستە ئینسان لە پیناویدا فیداكارى بكات.
 ئازیزان!
 زۆرێك لەو هاوڕێیانەى لە ڕێگاى مایلەوە پەیامیان بۆم ناردوە، دەربارەى ئەوە پرسیاریان كردبوە كە ئەمە چ رووداویك بوو كە بۆ من هاتوەتەپێشەوە؟ رووداوەكە بە كورتى بریتى بوو لەوەى كە كەسیكى زۆر ئازیزم ( پشتیوان كە هەڵسوڕاوێكى بەرجەستەو سیمایەكى خۆشەویستى بزووتنەوەى كریكارى و كۆمۆنیستیە) لە جیگایەكى بەرزەوە (9 مەتر) كەوتە خوارەوە، ئەم رووداوە لە دەورى سەعات 9ى شەوى سەرى ساڵدا لە نزیك ئەو هۆڵەى كە كۆمیتەى سلیمانى حیزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان، ئاهەنگى سەرى ساڵى تیایدا سازدابوو، روویدا. بە ریكەوتیش رووداوەكە لە نیزكى من و لەبەرچاوى من و هاورآى پاریزەرم روویدا. پشتیوان گەلیك ئازارى گەیشت و حالى زۆر پەریشان بوو، ئیمە دەبوو بیدرەنگ فریاى كەوین، كاتیك بە شپرزى بە هاناى ئەوەوە چوین، هەروەها بە هۆى تاریكى شەوو سەختى جیگاكەوە، منیش پیم خزاو كەوتم. لەم رووداوەدا پێم لە سآ جێگاوەو پشتیشم لە دوو جێگاوە شكا. وەزعى پشتیوان بە داخەوە زۆر لە من خراپترە.
 لە كاتى خۆیدا لەبەر بارى ئەمنى من ئەم مەسەلەیەمان رانەگەیاند، ئەوكات من لە عیراق بووم و دەبوو لانى كەم چارەسەرى سەرەتایم لە نەخۆشخانەكانى عیراق بۆ بكرایە، بۆیە راگەیاندنى مەسەلەكە كیشەى ئەمنى زۆرى بۆ من پێكدەهێنا. دواى چارەسەرى سەرەتایى و تەرتیبدانى سەفەرم بۆ دەرەوەى ولات بۆ چارەسەر، ئینجا توانیمان مەسەلەكە ڕاگەیەنین. من ئیستا لە دەرەوەى ولات لە نێو پرسەى چارەسەردام. دەورانى سەخت و ئازارو ناخۆشى گەورەم تێپەڕاندوەو باشتربووم، بەلام تا ماوەیەك بە ناچارى لە كاروبارو تیكۆشان لەگەڵ ئیوە دادەبریم. بە ئومیدى ئەوەى بتوانم هەرچى زوتر بگەریمەوە بۆ ناوتان.
 لەگەل سوپاس و تقدیرى دووبارەم بۆ هەموو ئەوانەى هەواڵیان پرسیوم و بە تەنگى سەلامەتى منەوە بوون. 
 ریبوار ئەحمەد
 سەرەتاى فیبریوەرى 2009
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.