چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ د. سه‌ڵاحی گه‌رمیاندا*
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به هه‌ڵچوون و هه‌ڕه‌شه‌کردن نایاته‌دی
چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ “د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان”دا*
سازدانی: جیهاد محه‌مه‌د
هاوڵاتی: ئێوه قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد له‌باشووری كوردستان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌و جیهان چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: له‌دوای نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت‌و بلۆكی ڕۆژههڵاتو شه‌ڕی سارده‌وه، جیهان گۆڕانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه دی. زۆر له‌گه‌لانی یه‌كێتی سۆڤیهتو یۆگسلاڤیا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، چیك‌و سلۆڤاكیا له‌یه‌كترازان. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كۆسۆڤۆو تیموری ڕۆژههڵاتو ئه‌مساڵیش باشووری سودان هاتنه ڕیزی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی جیهانه‌وه. سه‌باره‌ت به‌كوردیش وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ، مێژوویه‌كی دانه‌براوی هه‌یه له‌تێكۆشان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.
هه‌ر له‌دوای ڕوخانی ئیمپراتۆری عوسمانی‌و داگیركردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساوه، پاشان داڕشتنی نه‌خشه‌ی نوێ‌و دابه‌شكردنی ناوچه‌كه به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوانیان كه ناسراوه بهپهیماننامهی سایكس- بیكۆ به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆڵۆنیالیزمی خۆیان، گه‌لی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا به‌به‌رده‌وامی له‌خه‌باتدا بووه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه لههۆشو هه‌ستی هه‌موو تاكێكی كورددایه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌سه‌ر خاكی كوردستان. ئه‌زموونه‌كانی: كۆماری كوردستان لهمههابادو حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مهحموودو كوردستانی سوور ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن.
هه‌رچه‌نده له‌م سه‌رده‌مه‌دا بارودۆخه‌كه به‌قۆناغێكی تردا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوویداو ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌باشووری كوردستاندا له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌ك ناڕه‌سمی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی لۆكاڵ ناسراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات له‌جیهاندا گرێداوه‌و به‌سه‌دان كۆمپانیا‌و به‌رپرسی سیاسی‌و رۆژنامه‌نوسی بیانی ڕۆژانه دێنه كوردستان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه، تائێستاس هه‌روه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دهكرێتو له‌خیتابی سیاسی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئهمریكاو ئه‌وروپادا ناوی كوردستان ناهێنرێت به‌ڵكو بهباكوری عێراق ناوده‌برێت.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی 22 ساڵ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا له‌باشوری كوردستان، سیاسه‌تمه‌دارانی كورد نه‌یانتوانیوه داوا له‌ئه‌مریكا بكه‌ن چیتر كوردستان بهباكوری عێراق ناونه‌بات‌و بیسه‌پێنن وه‌ك ناوچه‌یه‌ك به ناوی تایبه‌تی خۆیه‌وه كه كوردستانه. به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌رچه‌نده توركیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆی په‌یوه‌ندی بازرگانی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و بازرگانانی كوردستاندا هه‌یه‌و به‌رپرسانی تورك په‌یتا په‌یتا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هیج شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر زاریاندا ناوی كوردستان نایه‌ت. حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه بیسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ربڵاوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی كورد نموونه‌یه‌كی جوانی نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵكو مۆدیلیكی دواكه‌وتووی وێنه‌ی میرنشێنو شانشینانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌به‌ر. بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌و گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو جومگه‌كانیدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه. تائێستا سه‌ره‌ڕای ئیدعای حكومه‌تی یه‌كگرتوو و رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، دوو ئیداره‌یی زۆر به‌زه‌قی دیاره.
بۆیه پێموانییه ده‌وڵه‌تی كوردی پرۆژه‌یه‌كی وا ئاسان بێت، به به‌یاننامه یان ڕێكخستنی ریفراندۆمێك كێشه‌یه‌كی وا ئاڵۆز یه‌كلابكرێته‌وه. له‌كاتێكدا هه‌رچوار وڵاتی توركیا، ئێران، سوریا‌و عێراق به‌ئاشكرا دژایه‌تی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه به به‌شێك له‌عێراق ناسراوه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوڵاتی: ئایا بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستاندا له‌باره؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروست بوونی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی پێناسه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بریتییه له‌خاك، نه‌ته‌وه، زمان، مێژووی هاوبهشو كولتوری نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فره نه‌ته‌وه‌ش هه‌یه كاتێك چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاره‌زوومه‌ندانه ئاماده‌ن پێكه‌وه بژین له‌چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا. لێره‌دا ده‌توانین نموونه‌ی سویسرا‌و هیندستانو كه‌نه‌دا بهێنینه‌وه. سه‌باره‌ت به‌كورد كه وڵاته‌كه‌ی دابه‌شی سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه بووه‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێشێلكراو ئه‌و مافه‌ی پێ ڕه‌وا نه‌بینرا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته كۆلێنیالیستهكانهوه سه‌ره‌ڕای بوونی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر خاكی كوردستاندا.
كورد وته‌نی (هیچ كه‌س له‌پڕێ نابێته كوڕێ)، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌رچه‌نده بچوكیش بێت پێویستی بهپلانو بنه‌مای پته‌وو تۆكمه هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت پرۆژه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه، پرۆژه‌یه‌ك به‌و قه‌باره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌دا، پێویستی به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوونی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه تۆكمه‌كان هه‌یه. له‌هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستاندا تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و بنه‌مایانه بوونیان هه‌یه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره پێویسته چاوێكی خێرا به‌بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و جیهاندا بهێنین.
ڕاستییه‌ك كه له‌به‌رچاوماندایه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و پاراستنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای هاوپه‌یمانه‌وه پاش كشانه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق. هه‌ر سێ وڵاتی توركیا‌و ئێران‌و سوریا بهبهردهوامیو له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی سێقوڵییان ئه‌نجام ده‌دا بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان‌و زۆر لهههوڵداندا بوون بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی فیدڕاڵیزمو چه‌ندینجار هێرشی سهربازیو تۆپبارانی ناوچه‌كانی سنوریان ده‌كرد به‌بیانووی هێرشكردن بۆ سه‌ر په‌كه‌كه هه‌رچه‌نده ئێستا گۆڕانكاری له‌هه‌ڵوێستی ئێران‌و توركیا تا ڕاده‌یه‌ك ڕوویداوه‌و سوریا به‌كێشه‌كانی ناوخۆی خۆیه‌وه تێوه‌گلاوه، به‌ڵام به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه دژایه‌تی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردین‌و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانیان له‌كوردستاندا ته‌راتێن دهكهنو ئاماده‌ن هه‌موو ڕێیه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌باشووری كوردستاندا. ئه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ناكامڵی سیسته‌می سیاسی‌و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب‌و گهندهڵیو ناته‌بایی لایه‌نه‌كانی دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن‌و یهكلانهبوونی دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی كه لێره‌داو له به‌شێكی تردا باسی لێوه‌ده‌كه‌م.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی دامه‌زرێت له‌باشووری كوردستان. له‌توانایدا هه‌یه كێشه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مرۆی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات؟ یاخود به‌ره‌و ڕووی كێشه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: ره‌نگه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ئارادا بێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چرای سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابێت له‌م قۆناغه‌داو تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت توركیا قایل بكات هه‌روه‌كو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ باسیان لێوه‌ده‌كرد. به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و نیمچه ده‌وڵه‌ته نه‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا‌و به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌ك له‌نه‌وتی كه‌ركوك‌و كوردستانی بدرێتێ.
پرسیار له‌وه‌دایه، تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌تێك گه‌ر به‌پلانێكی له‌و شێوه‌یه بێته كایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی خێڵه‌كی‌و بنه‌ماڵه‌یی بیبات به‌ڕێوه‌و لهپڕاو به‌هۆی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسی له‌عێراقدا بخرێته بهرباسو وه‌ك كارتێك به‌كاربهێنرێت له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا ئاماده‌كاری بۆ كرابێت‌و بنه‌مای پته‌وو به‌هێزی بۆ ڕهخسینرابێت، به‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌بێت به‌ر له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاوڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لێبدرێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی خۆی ببینێت. ئایا ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌و بنه‌ما گرنگانه‌ی له‌دامه‌زراندنیدا ڕهچاونهكرێت، چۆن ده‌توانێت له‌سه‌ر پێ خۆی ڕاگرێت به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی ناوچه‌كه كه دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی: ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دنیا به‌تایبه‌تی (به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا كه له‌كاتی خۆیدا به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس – بیكۆ كوردستانیان دابه‌شكرد) به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ها بۆ كورد. هه‌تا كه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕازییبوونه بێت؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: وه‌كو ئه‌وه‌ی باوه، له‌سیاسه‌تی هیزه زلهێزه‌كاندا دۆستایه‌تی به‌رده‌وام بوونی نییه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وام زاڵه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێودهوڵهتییاندا. بۆیه زۆر گرنگه بۆ گه‌لێكی وه‌ك كورد به‌ر له‌هه‌موو شتێك ناو ماڵی خۆی ڕێكخات به‌ر له‌هه‌موو شتێكی تر‌و پاشان به‌وردی به‌مێژووی دوور‌و نزیكی خۆیدا بچێته‌وه‌و وانه‌یان لێوه‌گرێت. لهرێكهوتنامهی سایكس- بیكۆ، له‌باربردنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌رو مۆركردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، روخانی كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد، بێده‌نگی له‌كۆمه‌ڵكوژی دهرسیمو گوێكهڕكردن له‌جینۆسایدی ئهنفالو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌یان تاوانی تر به‌به‌رچاوی زلهێزه‌كانه‌وه. ئه‌مانه نموونه‌ی زیندووی سیاسه‌تی دووفاقیو ڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه له‌سه‌ر حسابی پێشێلكردنی ماف‌و جینۆسایدی گه‌لێك له‌سه‌ر خاكی خۆیدا. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و ڕاستییانه له‌به‌رچاو بگرێت‌و به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت بنه‌ما گرنگه‌كانی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه بگرێته به‌رچاو، به‌ره‌ی ناوه‌وه پته‌و بكات، چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌سیسته‌می سیاسی‌دا ئه‌نجامبدات، ده‌ستی حیزب دوورخاته‌وه له‌جومگه‌كانی حكومه‌ت، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌شداربكات له بڕیاردان، سیسته‌می دیموكراتی ڕاسته‌قینه په‌یڕه‌و بكات، كاربكات له‌پێناو ڕێزگرتن له‌ئازادی بیروڕاو عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ.
هاوڵاتی: چۆن لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا دهخوێنییتهوه سه‌باره‌ت بهدامهزاراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران كرا له‌ئه‌نجامی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌ی ڕۆژبه‌ڕۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا، هه‌ڵوێستێكه هه‌ڵچوون‌و تووڕه‌بوونی پێوه‌دیاره، له‌وه‌ده‌چێت زیاتر وه‌ك كارتێكی سیاسی‌و به‌مه‌به‌ستی گوشاردانانو مساوه‌مه‌كردن به‌كاربهێرێت بۆ سه‌پاندنی مهرجو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی سیاسی بێت له‌وه‌ی كه كاری بهپلانو ستراتیجی سیاسی دروستی بۆ كرابێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌به‌ستێكی تریش ده‌پێكێت كه ڕاكێشتنی سۆزی جه‌ماوه‌ری تینووی كوردستانه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێوه‌ی سه‌رقاڵ دهكاتو ئه‌و گهندهڵیو ناعه‌داله‌تییه خه‌ڵكی توڕه‌كردووه په‌رده‌پۆش ده‌كات. ئه‌گه‌رنا، ده‌بوایه ئاماده‌كاری ته‌واو لهئارادابوایه بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌هاو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوایه له‌هه‌موو بوارێكی سیاسی‌و ئابووری‌و جوگرافی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سهربازیو سیسته‌می یاسایی‌و میدیا‌و په‌روه‌رده‌دا. نه‌ك به‌و دوو ئیداره‌ییه‌ی تائێستا به‌ڕێوه ده‌چێت له‌باری عهمهلیداو دوو میلیشیای حیزبی‌و دوو دارایی‌و دوو ئاسایش‌و ده‌زگای زانیاری كه له‌هیچ كامیان ئه‌ندامی لایه‌نێكی سیاسی تر یان كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه. سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی گۆڕان كه له‌سه‌ر زاری ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه خرایه‌ڕوو به‌بۆنه‌ی یادی نه‌ورۆزه‌وه، زۆر لۆجیكانه تیشكی خسته‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری زیندوو و به‌رجه‌سته بۆ هه‌نگاونانی عه‌مه‌لی له‌پێناو خۆئاماده‌كردن بۆ به‌جێهێنانی ئامانجێكی گه‌وره‌ی گه‌لێكی مافخوراو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه دێته پێش له‌داهاتوودا.
هاوڵاتی: به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌مه ده‌بێت ئامانجی پیرۆزی گه‌لی كورد بێت‌و له‌ڕێگه‌ی خهباتو تێكۆشان‌و ڕاپرسی گشتییه‌وه ئه‌نجام بدرێت؟ یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه به‌سه كه هه‌ندێك حیزب‌و ڕێكخراو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قۆرخ بكه‌ن بۆ خۆیان‌و چۆنیان ویست وه‌ها هه‌نگاوی بۆ بنێن؟
د.سه‌ڵاح گه‌رمیان: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خواست‌و ئامانج‌و مافی ڕه‌وای گه‌لێكه كه ساڵه‌های ساڵه خه‌بات بۆ ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. ئه‌و گه‌له‌ی بهڕاشكاویو لهریفراندۆمێكی بێلایه‌نه‌ی ئازاد‌دا له‌ساڵی 2005دا هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 95% ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌وكاته‌دا سه‌رگه‌رمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی ههڵوهشاووهبوونو ئه‌نجامی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌یان نه‌ك هه‌ر پشتگوێخست به‌ڵكو لهنرخیان كه‌مكرده‌وه‌و سهربهخۆییو ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان به‌خه‌ونی شاعیران له‌سه‌ر زاری تاڵه‌بانییه‌وه ناوده‌برد.
گومان هه‌ڵناگرێت خواستی گه‌لێك ده‌بێت له‌سه‌رووی ئه‌جیندای سیاسی حیزبییه‌وه بێت. هه‌ر حیزبێكی سیاسی ئه‌گه‌ر پشت لهخواستو ئامانجه‌كانی خه‌ڵك بكات‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی‌و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه، متمانه‌ی خه‌ڵك لهدهستدهداتو مێژووی لێی نابوورێتو به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وه دوای نه‌وه‌كانی گهلو نیشتمان ده‌كه‌وێت.
له رۆژی 27/4/2012 له سایتی ڕۆژنامه‌ی “هاوڵاتی”دا بڵاوکراوه‌ته‌وه