چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هیوا ناسیح سه‌رپه‌رشتیاری چاودێری کوردۆساید – چاک
هیوا ناسیح، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێڕی چاودێری كوردۆساید – چاك، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی “شه‌پۆل”دا باس له كۆنگره‌ی چواره‌می رێكخراوه‌كه‌یان و ئه‌جیندای چاك ده‌كات له داهاتوودا…
شه‌پۆل: رێكخراوی چاك به‌م دواییانه كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌ست. ده‌كرێت ورده‌كاریی و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنگره‌یه بزانین؟.
هیوا ناسیح: به‌ڵێ کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوه‌که‌مان له 19 تا 20 ی مانگی مایسی 2012 له‌شاری ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا سازکرد، ئێمه یه‌کێکین له‌و رێکخراوه ده‌گمه‌نانه‌ی کورد، که به رێک‌وپێکی هه‌ر دووساڵ جارێک کۆنگره‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌و کۆنگره‌یه‌دا که 52 ئه‌ندام وه‌ک نوێنه‌ری کۆمیته‌و لقه‌کانی باشور و باکور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه وڵاتانی به‌ریتانیا، سوید، سویسرا، نه‌رویج، فه‌ره‌نسا، ئێرله‌ندا، فینله‌ندا، دانیمارک، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و نه‌مسا به‌شدارییان کرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی باش میوان و نوێنه‌ری لایه‌نه‌کان و که‌سانی سه‌ربه‌خۆ، که هه‌ندێکیان وه‌ک چاو‌دێر تا کۆتایی کۆنگره له‌گه‌ڵمان مانه‌وه و رۆڵی باشیان بینی له سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌دا… تۆ ببینه هه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره له کوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له ژێر سه‌قفێکدا و بێ ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆجییه‌کی هاوبه‌شیان هه‌بێت، بۆ خۆی مانا‌و مه‌غزایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه.
له کۆنگره سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی به‌ش و لق و کۆمیته‌کان، و هه‌ڵسه‌نگاندنیان پیاچوونه‌وه به به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی چاکیش کرا و ده‌نگ له‌سه‌ر گۆرانکارییه‌کانی ناوی درا… گفتوگۆی باش له‌باره‌ی خولی رابردوو، ره‌خنه‌و پێشنیازی جددی و گه‌رم، پرۆژه و نه‌خشه بۆ داهاتوو کرا. کۆنگره له که‌شێکی زۆر جددی و به گیانێکی برایانه و هه‌ست به لێپرسراوێتی به‌ڕێوه ده‌چوو. له دوا دانیشتنیشدا ده‌سته‌یه‌کی نوێ وه‌ک (ده‌سته‌ی کارگێر) به ده‌نگدانی نهێنی بۆ رێکخراو هه‌ڵبژێردرا. . بریار له سه‌ر وته‌بێژی فه‌رمیش درا که کاک شاخه‌وان شۆڕش بۆ ئه‌و پۆسته دیاری‌کرا، هه‌روه‌ها بریاری ئه‌وه‌ماندا که سه‌رپه‌رشتیار له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بیت، ده‌بێت جێگره‌که‌ی له پارچه‌یه‌کی تر بێت.
به گشتی ئه‌توانم بڵێم گه‌ر وه‌ک شێواز و ناوه‌رۆک سه‌یری کاره‌کان و به‌ڕێوه‌چوونی بکه‌ین، به شایه‌تی زۆر له چاودێره بێلایه‌نه‌کان، که له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌کان له‌گه‌ڵمان ئاماده بوون، زۆر له کۆنگره‌کانی حزبه کوردییه‌کان سه‌رکه‌وتووتر بوو، که دیارده‌ی قۆرخکاریی و ده‌سته‌گه‌رایی و خۆسه‌پاندن به سه‌ریاندا زاڵه.
شه‌پۆل: زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوونه‌ته پاشكۆی حزبه‌كان، به‌لاَم چاك تائێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگرتووه. پێتوایه له ئاینده‌شدا چاك ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه و نه‌بێته پاشكۆی هیچ حزبێك؟.
هیوا ناسیح: به‌ڵی من له‌و باوه‌ره‌دام، که چاک چۆن له ده‌ساڵی رابردوودا بێلایه‌نی خۆی پاراستوه، هه‌ر ئاوا ده‌توانێت بمێنێته‌وه، چونکه سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌موکوری و گرفت و کێشانه‌ی هاتون و دێنه رێمان، ناتوانن له شارێگه‌ی خۆمان لامان بده‌ن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر دراوه، به‌ڵام شکستیان هێناوه و کۆمه‌ڵێک کادر و هه‌ڵسوڕاوی به توانا و کارا و دڵسۆزمان هه‌ن، که وێڕای جیاوازی بۆچون و ئایدیا و تێروانینی سیاسی‌یان لێبراوانه و شێلگیرانه له مه‌یدانه‌که‌دان و رێگا ناده‌ن رێکخراوه‌که‌مان له لایه‌ن هیچ لایه‌ن و حزبێکه‌وه ده‌سته‌مۆ و جڵه‌و بکرێت. چاکیش به‌و سرکی و بێلایه‌نی و جه‌ساره‌ت و فره‌ڕه‌نگی و ده‌نگییه‌وه جوانه و گه‌شه ده‌کات.
شه‌پۆل: زۆربه‌ی كاره‌كانی ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌هامه سه‌ره‌كییه‌كه‌تانه كه تایبه‌ت به دۆزی جینۆسایدی گه‌لی كورد. ده‌كرێت بزانین سنووری نێوان كار و چالاكی فه‌رمی چاك له‌گه‌ڵ كاری سیاسیی چییه؟.
هیوا ناسیح: وا بزانم به‌رێزتان له‌مه‌دا هه‌ڵه‌ن، چونکه رێکخراوه‌که‌ی ئێمه ته‌نها تایبه‌ت نییه به کارکردن له‌سه‌ر دۆزه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆساید (گه‌لکوژی) که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتوه، به‌ڵکو هاوکات له پێناو چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌ها دژ به هه‌ر پێشێلکاریییه‌ک، که به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی گه‌لی کوردستان ئه‌نجام بدرێت، جا له‌لایه‌ن دوژمنان و داگیرکه‌رانی کورده‌وه یان ده‌سته‌ڵات و حزبی کوردییه‌وه بێت، خه‌بات ده‌که‌ین.
له به‌رنامه‌که‌شماندا نوسراوه: چاودێری کوردۆساید – چاک: ڕێکخراوێکی سیڤیلی خۆبه‌خشی قازانج (سود) نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، پابه‌ندی پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراسیه‌کانه، له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانی گه‌لکوژی، دژبه‌مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی دژ به مافی مرۆڤی گه‌لی کوردستان کراون و ده‌کرێن کار ده‌کات و گرنگیان پێده‌دات.
دیاره لێتان ناشارمه‌وه که جاروبار سنوری کاری سیاسی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ تێکه‌ڵ ده‌بێت یان ده‌کرێت، ره‌نگه ئه‌مه له لایه‌ن کادر و ئه‌ندامه‌کانی خۆشمانه‌وه رووبدات، به‌ڵام دیاره به مه‌به‌ست نییه، به‌ڵکو ره‌وشی سیاسی نه‌ته‌وه‌که‌مان به گشتی و که‌لتوری سیاسی گه‌لی کورد و که‌می ڕۆشه‌نبیری مرۆڤدۆستی و زاڵیی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ره‌نگه حزبایه‌تیش کاریگه‌رییان هه‌بێت.
کاری سیاسی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات به کاندیدی خۆی و تاکتیک و ستراتیژی خۆی هه‌یه، زۆر جیاوازه له رێکخراوێکی وه‌ک ئێمه، که جه‌خت له‌سه‌ر کارکردن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لکوژییه‌کان و چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌گشتی ده‌که‌ینه‌وه و هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی ده‌سته‌ڵاتمان نییه و خۆبه‌خشانه کار ده‌که‌ین.
شه‌پۆل: زۆرێك له رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر سه‌ربه‌خۆ بوون ئێستا بوونه‌ته پاشكۆی ئۆپۆزیسیۆن. ده‌مانه‌وێت بزانین په‌یوه‌ندیی و تێڕوانینی چاك بۆ ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان چییه؟.
هیوا ناسیح: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه که کاری خۆمان تێکه‌ڵ به ئۆپۆزسیۆن نه‌که‌ین به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان بکه‌ین، زۆرجار به‌ره‌و ڕووی ئۆپۆزسیۆنیش بووینته‌وه، به‌ڵام وا ده‌بێت هه‌ندێک هه‌ڵوێستمان چونیه‌ک یان هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، چونکه هه‌موو کات پێشێلکاری له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌بێت، له جیهانیشدا وایه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به جۆری پێشێلکاری و سروشتی کاری رێکخراوه‌یی و ئۆپۆزسیۆنبوون له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه. به راشکاویش ده‌یڵێم هه‌ر که‌س ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت ره‌خنه‌ی زیاتر لێده‌گیرێت له‌وه‌ی که له ده‌سته‌ڵاتدا نییه، به‌ڵام ئێمه پاشکۆی ئۆپۆزسیۆن نین و نابین، به هه‌ڵوێست و کاره‌کانیشمان له رابردوودا ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه…
شه‌پۆل: رێكخراوه‌كه‌تان تا ئێستا چ كار و چالاكییه‌كی گرنگی كردووه به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی كورد؟, ئێوه چ چالاكییه‌كی ستراتیجیتان كردووه كه تا هه‌نووكه شانازیی پێوه بكه‌ن؟.
هیوا ناسیح: : تا ئێستا زیاتر له 2500 چالاکی هه‌مه‌جۆرمان له بواری پرسی جینۆساید و به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤدا کردوه، وه‌ک رێکخراوێک بۆ یه‌که‌مجار زۆر چالاکیمان له ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌نجامداوه، وه‌ك: یادکردنه‌وه‌ی کیمیابرانی سه‌رده‌شت و زه‌رده ،تاوانی قارنێ، کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم، تاوانی سینه‌مای عامودا، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌که‌مجار ئێمه یادی ئه‌نفالمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردۆته‌وه، هه‌ر ئێمه بووین بۆ یه‌که‌مجار چه‌ندین که‌مپاینی جیهانیمان بۆ ناساندنی تاوانی گه‌لکوژی (جینۆساید) ئه‌نجامداوه و سه‌دان په‌رله‌مانتار له وڵاتانی سوید، نه‌رویج، سویسرا، ئه‌ڵمانیا دانیان پێدا نا، هه‌ر ئێمه‌ش بووین بۆ یه‌که‌مجار له 1/2/2006 داوامان کرد له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نفال به جینۆساید بناسرێت، یه‌که‌م رێکخراو بووین دژ به ئازادکردنی فرۆکه‌وان تاریق ره‌مه‌زان به‌یانمان ده‌رکرد و له چه‌ند شوێنێکیش خۆپیشاندانمان ئه‌نجامدا، سكالامان له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕایی تۆمار کرد و که‌یسی دادگایی‌کردنی جاش و ئه‌نفالچییه‌کانمان به‌رده‌وام جوڵاندوه، به‌ڵام گرنگترین چالاکی بریتین له:
– هاوکاری و یارمه‌تیدانی پرۆسه‌ی دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئه‌نرات له هۆڵه‌ندا، که حزبه چه‌په‌کان و دادگای هۆڵه‌ندا و هه‌ندێ رێکخراوی تر پێی هه‌ستان.
– چاپکردنی کتێبێک به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌نفال، که لایه‌ن کاک شاخه‌وان شۆڕشه‌وه نوسراوه.
– گه‌یاندنی دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به په‌رله‌مانی سوید ساڵی 2008 و گفتوگۆ و خستنه‌ده‌نگدانیه‌وه بۆ به جینۆسایدناساندنی،
– سازکردنی کۆنفرانسێک له 18ی ئازاری 2011 له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێک پسپۆر و شاره‌زای کورد و بیانی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
– گه‌یاندنی دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به په‌رله‌مانی سویسرا له کانونی یه‌که‌می 2011 و گفتوگۆله‌سه‌رکردن و خستنه ده‌نگدانه‌وه‌ی بۆ به جینۆساید ناساندنی.
– سازدانی یه‌که‌مین کۆنفرانس له‌سه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له مێژووی کوردا.
– به‌شداری ساڵانه له کۆنگره‌کانی رێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاویی و دادگای نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌که‌مجار یادی هه‌ڵه‌بجه له باره‌گای ئه‌و رێکخراوه کرایه‌وه.
شه‌پۆل: دوای كۆنگره‌ی چواره‌م، به‌رنامه و ئه‌جینداتان چییه؟ چ كارێك له ئه‌وله‌ویه‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن؟.
هیوا ناسیح: کار بۆ به ژینۆسایدناساندنی گه‌لکوژییه‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان کراوه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بیگه‌یه‌نینه دادگای شتراسبورگ، گه‌ر پشتیوانیمان بکرێت. هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران و تۆمارکردنی سکاڵا له‌سه‌ریان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له ژماره 13ی گۆڤاری شه‌پۆلدا بڵاوکراوه‌ته‌وه