چاوپێکەوتنی گۆڤاری تاک لەگەڵ هۆزان مەحمود
هۆزان مه‌حمود چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ تاك:
ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد بۆ هه‌رشوێنێكى ئه‌وروپا بچن چه‌ندین ره‌خنه ده‌بنه‌وه
دیدارى: تاك
هۆزان مه‌حمود نوسه‌رو چالاكوانى بواری مافه‌كانی مرۆڤ، كه به هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌رى هاونیشتیمانیاندایه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه رێكخراوى چه‌ترى ئازادییان دامه‌زراندووه له‌هه‌نده‌ران چالاكانه كارده‌كات بۆ ئیدانه‌كردنى پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و نوسه‌ره له‌دیدارێكى تایبه‌تى گۆڤارى تاكدا راى خۆى له‌باره‌ى كاروباره‌كانى ره‌وه‌ندى كورد ده‌خاته ڕوو.
تاك: كوردانی هه‌نده‌ران چه‌نده هاوكارتان له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانتان؟
هۆزان مه‌حمود: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه. دیاره گرنگه شتێك بڵیم له‌سه‌ر كوردانی له‌نده‌ن-به‌ریتانیا كه تاساڵانێكی زۆر كه‌سانێكی وانه‌بوو دژ به ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كار‌و چالاكی و هه‌ڵسوڕانی هه‌بێت به شێوه‌ی كۆلێكتیڤ. پێشێلكاریه‌كان فه‌زح بكات له ئاستی جیهاندا. دیاره به‌هانه‌ش ئه‌وه بوو كه ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌زمونی كوردییه، نابێت “حه‌یای” كورد بچێت و كۆمه‌ڵێك به‌هانه‌ی له‌م بابه‌ته. كورد چ له كوردستان و چ له هه‌نده‌ران دابه‌شكرابو به‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتدا.. لێره‌ش به‌هه‌مانشێوه تا ئه‌م دوو سێ ساڵه‌ی پێشوو هاوده‌نگی و هاوكاری زۆر كه‌م هه‌بوو له به‌ینی كورده‌كاندا به تایبه‌ت له‌سه‌ر پێشلكاری مافی ژنان، مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درا. خۆ ئه‌گه‌ر كارێكیش بكرایه زۆر ڕه‌خنه‌ی لاواز ده‌گیرا له ده‌سه‌ڵات و كاری هاوبه‌ش و یه‌ك ده‌ست كه فشاری جیدی بهێنێ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆر له ئاستێكی نزمدا بوو، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له دوای تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه‌و به‌تایبه‌ت تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان هه‌روه‌ك چۆن فه‌زای سیاسی كوردستان گۆڕا به‌هه‌مان شێوه‌یش فه‌زای سیاسی ئێره گۆڕاو و كه‌سانێكی زۆر كه پێشتر پێكه‌وه كارمان نه‌كردبوو كۆبوینه‌وه و چه‌تری ئازادیمان پێك هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له كه‌یسی سه‌رده‌شت و پرسی ئازادی ڕاده‌ربرین و مافی مرۆڤ بكه‌ین له كوردستان. ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و تیرۆرانه ده‌ریایه‌ك له پێشێلكاری هێنایه به‌ر‌چاو خه‌ڵك و له‌وه زیاتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یتوانی به پاساو هێنانه‌وه خۆڵ بكاته چاوی خه‌ڵك. هه‌ر بۆیه‌ش كوردانی به‌ریتانیا خۆیان خاوه‌نی هه‌ڵوێستن و له هه‌مو كار‌و چالاكییه‌كدا ده‌ورو ئاماده‌یی گه‌وره‌یان هه‌یه.
تاك: به‌ڕاى ئێوه خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چی له‌وه‌زعی كورد گۆڕی؟
هۆزان مه‌حمود: ئه‌و خۆپیشاندانانه به بڕاوی من خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له مێژوی هاوچه‌رخی كوردستاندا، چونكه ته‌لیسمێكی تێك شكاند كه ناوی لێنرابوو “ئه‌زمونی كوردی” وه ته‌قدیس كرابوو. له‌سایه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌دا جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌كه بووی هه‌زاران گه‌نجی قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ، كوشتن، زیندانیكردن، تیرۆری سیاسی، كوشتاری ژنان، سه‌ركوتی خه‌ڵك، بێ مافی و بێ كه‌رامه‌تی پێ كردن و دزی و گه‌نده‌ڵی و مافیا گه‌ری خۆی حه‌شاردابوو. خه‌ڵك بێ ده‌نگ كرابوون و له ژێر به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كه‌یان لێ تێك نه‌چێت، به‌ڵام خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ئه‌زمونه زۆرترین زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان ئه‌نجام داوه جیاواز له بردنی سه‌روه‌ت و سامانیان.
17ی شوبات به هه‌موو كه‌موكوڕی و نه‌زانی و ناڕێكخراو بونێكیه‌وه ئه‌م هێڵه سوره‌ی به‌زاند كه ئیتر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی بێت، ئه‌زمونی كوردی یان عه‌ره‌بی بێت خه‌ڵك ژێر ده‌سته‌ی و نایه‌كسانی قبوڵ ناكه‌ن. ئه‌مه په‌یامێكی گرنگ بوو كه خه‌ڵكی كوردستان دایان به گوێ ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا. هه‌موو ئه‌و پیرۆزیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیان هێنایه ژێر پرسیار. خه‌ڵكی كوردستان وه‌كو هه‌میشه بوێری و نه‌ترسی خۆی به‌م ده‌سه‌ڵاته پێشانداو سه‌لماندیان كه شایسته‌ی شێوه حوكمڕانی یه‌كی باشتر‌و ئینسانی تر و یه‌كسان ترن.
تاك: وه‌ك ره‌وه‌ندى كوردى له‌تاراوگه، چۆن بوو پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانتان كرد؟
هۆزان مه‌حمود: من وه‌كو خۆم پشتیوانی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌م كرد به هه‌موو توانامه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و هه‌موو بێ مافی و نا عه‌داله‌تی و نا یه‌كسانییه ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌ینوێنی. وه له لای من خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی ژیانێكی به‌رز و ئینسانی ترن . ئاخر من تا ڕاده‌ی شێتی عاشقی خه‌ڵكی كوردستان‌م ئه‌وه‌ش له عیشقی منه‌وه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ جوانی، بۆشادی، بۆ سروشت هتد… له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه مێژویه‌كم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكه له ژیان له ژێر ركێفی به‌عسی فاشیست، شه‌ڕی ئێران و عێراق، شه‌ڕی كه‌نداو چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش. من منداڵی زۆنی شه‌ڕبوم، زۆنێك كه شادی و جوانی و ئازادی و به‌ها و نۆرمه ئینسانی یه‌كان ڕۆژانه تیایدا زینده به‌چاڵ ده‌كران. شاهیدی كوژران و له‌ده‌ست دانی ئازیزان و هاوڕێ یانێك بوم كه بۆ به‌ها جوانه‌كان ده‌جه‌نگان. ئه‌مه ته‌نها میمۆری و له‌هه‌مان كاتدا كابووسێك نیه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتیه‌كه كه بێ ده‌نگ نه‌بین له ئاست ناعه‌داله‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌شق به ژیان، جوانی، ئازادی، خۆشی، شادی و ئاشتی و بزه‌ی سه‌ر لێوی منداڵه چاوگه‌شه‌كانی كوردستان كاری هه‌موومانه له‌هه‌ر شوێنێك بین. جوگرافیا گرنگ نییه له‌لای من. ده‌كرا له كوردستان بومایه و مرۆڤێكی بێ هه‌ڵوێست بومایه. ده‌كرا لێره مه‌شغوڵی ژیانی خۆم بومایه و مرۆڤێكی خۆ په‌رست بومایه، به‌ڵام نه‌خێر تا ئه‌و ڕۆژه‌ی من هه‌بم ده‌نگم به‌رزه له‌دژی ئازاردانی مرۆڤه‌كان، له‌دژی جه‌نگ و ماڵوێرانی، له‌دژی كوشتاری ژنان و مرۆڤه‌كان له كوردستان و هه‌ر جێگایه‌كی تر له‌م دونیایه.
تاك: بۆچی هێزه نێوده‌وڵه‌ته‌كان پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌رییان نه‌كرد؟
هۆزان مه‌حمود: هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م به‌ریتانیا وئه‌مریكان وه ئه‌مانیش به‌رژه‌وه‌دی خۆیان ته‌عقیب ده‌كه‌ن له‌م ناوچه‌یه. ئه‌مان له ساڵی 2003دا هێرشی سه‌ربازی یان بۆ سه‌ر عێراق كرد و سه‌ركرده كورده‌كان دڵسۆزترین و ملكه‌چ ترین كه‌س بوون بۆیان تا ئه‌م ساته‌ش. ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بۆ نیشاندانی به ناو ده‌ستكه‌وتی جه‌نگییان به دونیای ده‌ره‌وه كه جه‌نگ بۆ سه‌ر عێراق “دیموكراسی و ئازادی” هێناوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان وه‌كو نمونه نیشان ده‌ده‌ن به تایبه‌ت كه كۆنتڕۆڵی خواروی عێراق زۆر له ده‌ستیاندا نییه. مه‌به‌ستیان نه‌بوو كه پشتیوانی بكه‌ن، ئه‌گینا ده‌یانتوانی دیاره به‌ر له‌هه‌ر شتێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لێكده‌ده‌نه‌وه كه تا چه‌ند گۆڕانكاری له كوردستان به قازانجی یان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه خه‌ڵك پشت به‌ستوو بێت به ئیراده‌ی خۆی نه‌ك چاوه‌ڕوانی هێزی ده‌ره‌كی بن و پێ یان وابێت به بێ موقابیل هاوكاری ده‌كرێن.
تاك: تاچه‌ند توانیوتانه كێشه ناوخۆییه‌كانی كورد بگه‌یه‌نن به ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌وروپی؟ له‌م رێگه‌یه‌وه چه‌نده فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی دروستبووه؟
هۆزان مه‌حمود: به بڕوای من به كار و هه‌ڵسوڕانی زۆرێك له كه‌سه چالاكه‌كان له‌زۆر وڵاتی جیاواز توانیویانه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆر بگه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌كانی بڕیار له ئه‌وروپا. هه‌ر له ناساندنی كێشه‌ی ژنان، په‌نابه‌ری، ئازادی ڕاده‌ربرین، تیرۆری سیاسی، زۆر پێشیلكاری تر كراوه‌ته فشارێك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم. ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه ئێستا به‌ره‌یه‌كی ئازادیخواز له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه كه پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانن و به هه‌موو جۆرێك كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوپشتی جیهانی بۆ به‌ره‌ی ئازایخوازی خه‌ڵك له كوردستان دروست بكه‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و سه‌رانی بۆ هه‌ر شوێنێك بچن به‌ره‌و ڕووی پرسیار‌و ڕه‌خنه ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر پێشێلكاری یه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌وروپی یه‌كانه‌وه كه‌ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می كار‌و چالاكی كوردانی تاراوگه‌یه.
تاك: ساڵانه رێكخراوه جیهانیه‌كان راپۆرتی جۆراوجۆر له‌سه‌ر پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م راپۆرتانه چه‌نده كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان؟
هۆزان مه‌حمود: به‌ڵی كاری ئه‌و ڕێكخراوانه ئه‌وه‌یه كه به پێی زانیاری دروست پێشێلكارییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن بكه‌نه ڕاپۆرت. ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كوردستان یه‌كێك بووه له‌و هه‌رێمانه‌ی كه به‌به‌رده‌وام ناوی هاتووه له‌م ڕاپۆرتانه‌دا. ئه‌مه دوو هۆكاری هه‌یه به بڕاوی من یه‌كه‌م ئه‌وه نیشان ده‌دات كه كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی خامۆش نییه، به‌ڵكو هێزێك له جم و جوڵدایه بۆ مافه‌كانی خۆی، جا ئازادی ڕاده‌ربڕین بێت، مافی ژنان بێت، مافی كرێكاری بێت هتد. هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌یه‌ك له خه‌ڵكی خوێنده‌وار و زمان‌زان هاتونه‌ته پێش كه خۆیان ته‌عبیر له ڕاو بۆچونی خۆیان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان په‌یدا كردووه له‌ڕێگه‌ی هاتوچۆو ئینته‌رنێت و میدیای ئازاده‌وه. سومعه‌ی هه‌رێم كاتێك دێته ژێر پرسیار به بڕاوی من ئه‌گه‌ر هێزێكی به‌رینی خه‌ڵك نه‌بێت بۆ داكۆكی له مافه‌كانی خۆی. ئه‌و كاته ئه‌م هه‌رێمه به‌د ناو ده‌بێت ئه‌گه‌ر شانازی ئه‌وه‌مان نه‌بێت كه خه‌ڵك ده‌نگیان هه‌ڵبڕیووه له دژی ناعه‌داله‌تی و بێ مافی و نه‌بونی ئازادی یه‌كان. دیاره بۆ ده‌سه‌ڵات بێ سومعه‌یی هه‌رێم ئه‌و كاته‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان.
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له ژماره‌ی هه‌شتی گۆڤاری تاک دا بڵاو بۆته‌وه