چاو خشاندنێکی کورت به‌سه‌ر رووداوه‌کانی تا ئێستای ناو کۆمه‌ڵه…2
ئایا به‌راستی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران کۆسپ و ته‌گه‌ره‌بوو له‌به‌رده‌م گه‌شه‌نه‌كردنی کۆمه‌ڵه‌دا؟
له‌په‌راوێزی وته‌کانی کاك ئه‌بدولڵا له‌مه‌ر جوداییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه …
کۆمه‌ڵه‌ش کەهه‌ر لەسه‌ره‌تای درووست بوونییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای مارکسیستیی پێداگری ده‌كرد و خه‌باتی بۆ رزگاری و یه‌کێتی کرێکاران ده‌کرد تاراده‌یه‌كی به‌رچاویش له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی لە‌کوردستان و ئێران جێپه‌نجه‌ی دیار بوو، ده‌بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م خاڵه لاوازانه وه‌ك هێزێکی چه‌پ بێته مه‌یدان‌و ئامانجه کرێکاریه‌کانی گه‌ڵاڵه بکات، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵه ئه‌وکات له‌ژێر بیروبۆچوون و خه‌تی مائۆئیستیدا ده‌یناڵاند و هێشتاکه‌ش بیرێکی ناسیۆنالیستی سه‌رده‌م به‌سه‌ریدا زاڵبوو، هه‌ربۆیه ده‌بوو خۆی له‌مقه‌یرانه ده‌ربازبکات و شۆڕشێکی ئیدئۆلۆژی له‌نێو پێکهاته‌ی خۆیدا سازمان بدات. شك له‌وه‌دا نییه کەدروست بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە‌هاوینی ساڵی ( (62)ی هه‌تاوی) بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سیاسی به‌هێز بوو له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا، لەچه‌ند لایه‌کە‌وه ده‌کرێ دروست بوونی ئه‌محیزبه بده‌ینه به‌رباس و لێکدانه‌وه.گرنگترین مه‌سه‌له‌کان کەجێگای ئاماژه پێکردنه، سه‌رلێشێواوی به‌ره‌ی چه‌پ لەئێران به‌تایبه‌تی لە‌دوای بێئاسۆیی و خیانه‌تی حیزبی تووده و پرش و بڵاوی هێزه چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازه‌کان له‌ئێراندا و هێرشی دڕندانه‌ی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌مهێزانه و گرتن و کوشتن و راپێچی زیندان کردنیان بوو…
خه‌بات و ناره‌زایه‌تییه کرێکاریه‌کانیش ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه هێرشی ده‌کرایه سه‌ر و له‌ناوه‌رۆکی شۆرشگێرانه‌ی پووچه‌ڵ ده‌کرایه‌وه، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی قورساییان خستبووه سه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ و ئه‌گه‌ری لاوازبوونی زۆر به‌رچاو بوو.
کۆمه‌ڵه زۆر ژیرانه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م بارودۆخه هاته مه‌یدان و زۆر دڵسۆزانه بیرۆکه‌ی دروستکردنی حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری کەبتوانێ ئه‌م خه‌باته‌ی کرێکاران بەئاقارێکیتردا به‌رێت و سه‌ر و سامانێك به‌به‌ره‌ی چه‌پ له‌ئێراندا بدات، داڕشت، کەبێگومان ئه‌محه‌ره‌که‌ته‌ی کۆمه‌ڵه خزمه‌تێکی زۆری هه‌م به‌م به‌ره‌یه‌کرد و توانی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شۆرشگێرانی چه‌پ و مارکسیست لەڕیزه‌کانی خۆیدا سازمان بدات و خۆی بخزێنێته ناو ناوه‌نده كرێكارییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران و له‌لایه‌کیتریشه‌وه خۆی له‌ژێرخه‌تی مائۆئیستی ده‌ربازبکات….
به‌داخه‌وه ئه‌محیزبه ئه‌گه‌ریش پاڵپشتێکی به‌هێزی له‌چه‌شنی کۆمه‌ڵه‌ی لەکوردستاندا له‌پشت بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ هیچ کات ئه‌م حیزبه کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه و نه‌یتوانی لایه‌نگرانێکی زۆر له‌ناوه‌وه‌ی ئێران به‌ره‌ولای خۆی ڕابکێشێت، گرنگترین هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو، کەئهم حیزبه لە‌هه‌لومه‌رجێکدا پێکهات، کە‌کۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی هێزی سه‌رکوتگه‌ری خۆی خه‌ریکی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی شۆرشی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به‌دژی رژیمی شا بوو. کوردستانیش کەوه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌کانی تری ئێران بۆ شۆرشگێران کوره‌ی خه‌بات بوو، میلیتاریزه‌کرابوو وە‌لە‌ژێر خه‌فه‌قانێکی ره‌شی پۆلیسیدا ده‌یناڵاند و رۆژ به‌رۆژ زیاتر هێزی پێشمه‌رگه پاشه‌کشێی پێده‌کرا و کوردستان به‌ته‌واوه‌تی ده‌که‌وته ژێر ده‌ستی کۆماری ئیسلامی. که‌شوهه‌وای ئێران به‌گشتی‌و کوردستان به‌تایبه‌تی، تۆقێنه‌ر بوو، رۆژ نه‌بوو هێرش نه‌کرێته سه‌رکۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و داخوازییه‌کانیان سه‌رکوت نه‌کرێ، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له لایه‌کیتریشه‌وه له‌به‌یك بۆخۆمێنی‌و نهادینه‌کردنی ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه و زاڵکردنی دیکتاتۆریه‌تێکی به‌ته‌واومانا نیزامی له‌ئێران، که‌شوهه‌وای سیاسی له‌ئێران به‌ربه‌ست و قه‌تیس کرد بوو، کەهه‌رده‌نگێکی ناڕازی لەگه‌رودا کپ ده‌کرا. خه‌باتی کرێکاران پاشه‌کشه‌ی پێده‌کرا و رێبه‌رانی کرێکاری راپێچی زیندانه‌کان ده‌کران. کرێکاران له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کران و به‌ر بەهه‌رکۆبونه‌وه‌یه‌کی کرێکاری ده‌گیرا. بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری هێشتاکه‌ش له‌ژێر په‌س له‌رزه‌کانی شۆرشی ئیسلاحاتی ئه‌رزی له‌ئێران، کەئاکامه‌که‌ی بەزیانی کرێکاران شکایه‌وه ده‌ربازی نه‌بوو بوو. له‌کوردستانیش کرێکاران له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار‌و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان مه‌جبوور بوون بۆ بژێوی و ژیانی بنه‌ماڵه‌یان روو بکه‌نه شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که‌به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش خزمه‌تێکی زۆری بەپرش و بڵاوی کرێکاران به‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا ده‌کرد. ژیان و به‌ڕێچوونی کرێکاران لە‌ئاستێکی زۆر دژوار‌دا ده‌چووه پێشه‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقاندنیش زیاتر و زیاتر ئه‌مهێزه‌ی لەخه‌باتی ره‌وا و به‌رحه‌قی خۆی دوور ده‌خسته‌وه. کۆمه‌ڵه‌ش که‌ئێستا باری قورسی حیزبی کۆمۆنیستی به‌سه‌رشانه‌وه بوو، له‌کوردستاندا ده‌رگیری شه‌ڕێکی نه‌خوازراوی ناوخۆییش بوو که‌به‌داخه‌وه هه‌مو ئه‌م کێشانه نه‌یان هێشت ده‌رفه‌ته‌کان زیاتر خزمه‌ت به‌گه‌شه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. لەلایه‌کی تریشه‌وه له‌ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا، مه‌سه‌له‌ی كۆمۆنیست نه‌بوونی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، رۆژ به‌ڕۆژ له‌لایه‌ن فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كارگه‌رییه‌وه، په‌ره‌ی ده‌ستاند و چاوچنۆکی و بیری قێزه‌ونی فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری، هه‌رده‌هات و کۆمه‌ڵه‌ی لاواز ده‌کرد و کۆمه‌ڵه و حيزبی کۆمۆنیستی به‌ره‌و قۆناغی دروستکردنی حیزبێکی تر ده‌برد.
به‌داخه‌وه ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که‌کۆمه‌ڵه تێیدا پێکهات‌و گه‌شه‌یکرد، قه‌ت بۆ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێش نه‌هات و ئه‌محیزبه کۆمه‌ڵه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره و هه‌ڵدێر برد، ئه‌گه‌ریش دروستبوونی ئه‌محیزبه کۆمه‌ڵه‌ی له‌باری بیر‌و بۆچوون و ئامانجه کۆمۆنیستیه‌کانی شه‌فافتر کرده‌وه و گه‌لێک سوننه‌تی باشی له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا جێخست، به‌ڵام گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌شی له‌کۆمه‌ڵه‌دا. کۆمه‌ڵه‌ی لاواز کرد، کۆمه‌ڵه‌ی ته‌ریك کرده‌وه و له شۆرشی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دایبڕی، کە‌به‌داخه‌وه ئێستاش کۆمه‌ڵه لێی ده‌ربازنه‌بووه.
که‌شوهه‌وای لاوازی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، تارماییه‌ک بوو که‌به‌رده‌وام به‌سه‌ر چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌خولایه‌وه، رێبه‌ری ئه‌محیزبه نەله‌باری ئیدئۆلۆژییه‌وه و نه‌له‌باری سیاسی و ته‌شکیلاتییه‌وه، توانای ئیداره‌کردنی نه‌بوو، له‌نێوخۆیدا کێشه‌ی سیاسی و ئیدئۆلۆژی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی لە‌دوای جوداییه‌کانی فراکسیۆنی کومۆنیزمی کارگه‌ری ئه‌ممه‌سه‌له‌یه زۆر زه‌ق و به‌رچاوتر بوو. چه‌ندین بیروبۆچوونی له‌چه‌شنی ناسيۆنالیزم، سۆسیال دیمۆکراسی، چه‌پی توندڕه‌و و میانه‌ره و تێیدا کایه‌ی ده‌کرد.
مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی شوورای کڕێکاری یان خۆ ئیتحادیه‌ی کرێکاری له‌ناو کرێکاراندا، ئێشتاش ناکۆکی له‌سه‌ره و ئه‌مباسه له‌ناو ئه‌محیزبه‌دا هه‌ر نه‌بڕایه‌وه. باسی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ك هه‌ر مه‌تره‌ح نییه، به‌ڵکو باس لێکردنیشی تاوانێکه، کە‌ده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه بێت.
کۆبوونه‌وه شاراوه‌کان:
کاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی که‌خۆی یه‌کێك له‌چالاکترین پێکهێنه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ساڵانێکیش ده‌بیرئه‌وه‌ڵی ئه‌م حیزبه‌بوو، ده‌یان کادری چالاکی ئه‌م ته‌شکیلاته‌ی به‌تاوانی ناسيۆنالیزم له‌ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌رکرد، تاسه‌رده‌مانێك حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی پێگوڵی سه‌ر تۆپی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له ئێران و کوردستان بوو، که‌چی له‌وه‌رچه‌رخانێکی بیری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سه‌رده‌مدا، تیشه‌ی لە‌ریشه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دا و کۆمه‌ڵه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره و هه‌ڵدێر برد.
هێشتا مانگێك به‌سه‌ر کاندیدکردنی خۆی بۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆنگره‌ی (7 )ی حیزبی کۆمۆنیست‌دا تێنه‌په‌ڕیبوو، و هێشتاکه‌ش له‌سه‌ر بیری مارکسیستی سوور بوو، له‌ناکاو له‌ده‌یان کۆبوونه‌وه‌ی شاراوه‌دا به‌رۆکی بۆ فێدراڵیزم داده‌دڕی‌و به‌ده‌نگی به‌رز ڕایده‌گه‌یاند که ئێمه‌ده‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات بکه‌ین.
لە‌سه‌رجه‌می ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بۆ یه‌ك جاریش باسی سیاسی مه‌تره‌ح نه‌کرا و بگره کۆبوونه‌وه‌کان ته‌نیا ببوونه ژێر پێ خالیکردنی رێبه‌ران و کادره‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیست. خاڵی به‌هێزی ناو کۆبونه‌وه‌کان داڕشتنی پیلانێك بۆ رێکخستنی کودێتایه‌کی بێده‌نگانه بوو به‌دژی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه. کوده‌تایه‌ك کەناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به‌رێبه‌ری ئیبراهیمی عه‌لیزاده چه‌ك بکات و ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ئه‌مکۆبوونه‌وانه که‌شوهه‌وایه‌کیان له‌ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا پێکهێنابوو، که‌بۆ هه‌رساتێك ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی لێده‌کرا. به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش له لایه‌ن یه‌کێك له‌هێزه‌کانی کوردستانی عێراق پشتگیری لێده‌کراو هه‌موو ئیمکاناتێکی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ته‌رخان کرابوو. کوده‌تا حه‌تمی بوو، ده‌بوو نه‌یاران پاشه‌کشه‌یان پێ بکرێ، مه‌یدان مه‌یدانی شه‌ڕه و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات یه‌ك لایی بکرێته‌وه.
خۆشبه‌ختانه بیری تیژی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه به‌ری به‌مهه‌نگاوه گرت و نه‌یهێشت کەئهم پیلانه سه‌ربگرێ کەئه‌لحه‌ق کۆمه‌ڵه ژیرانه به‌رخوردی کرد‌و ئاقاری توندوتیژیه‌کانی بۆ قۆناغێکی هێمنانه گۆاسته‌وه.
ریزبه‌ندیه‌کان شکڵیان گرتبوو و له دوو به‌ره‌ییه‌ك دا خۆیان ناساندبوو.
لەوه‌ها بارودۆخێکدا کۆنگره‌ی ( 9 )ی کۆمه‌ڵه‌ش لەچه‌ند هه‌نگاویدا بوو، باڵی کاك عه‌بدوڵڵا هه‌ر کە‌زانی لەکه‌مینه‌دایه ئه‌مکۆنگه‌ره‌یان ته‌حریم کرد و خۆیان ته‌شکیلی کۆنفرانسی ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یاندا.
هه‌موو هه‌وڵی دڵسۆزان و حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان بۆ به‌رگرتن به‌جیابوونه‌وه‌یه‌کی له ناکاو و بێ‌ئاکام مایه‌وه و به‌داخه‌وه به‌ڕێبه‌ری کاك عه‌بدوڵڵا ئه‌م جیاییه له( 25)ی مانگی ( موردادی 79ی هه‌تاوی)دا روویدا.
دیاره بۆ ساخکردنه‌وه‌ی ته‌شکیلات ئیمکانات پێویست بوو، کە‌ده‌بوو فکرێکی بۆ کرابایه‌وه.
له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئیمکاناتی مادی، ئه‌م ماڵه بێ کێشه‌بوو چۆن به‌داخه‌وه له لایه‌ن دۆستانی خۆیان و نه‌یارانی چه‌پ لە‌کوردستان ته‌ئمین کرابوون، کێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بوایه کێشه‌ی ئیمکاناتی ته‌شکیلاتی بۆ خۆناساندن بوو، کە‌ده‌بوو له ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه ته‌ئمین کرابان. بۆ ئه‌ممه‌به‌سته‌ش ده‌ستکرا بەتاڵان کردنی دوو ئۆرگانی موهیمی لەچه‌شنی رادیۆی کۆمه‌ڵه و به‌شی ئه‌سناد، تا ئه‌و جێگای کەبەراديۆ په‌یوه‌ندی بوو هه‌رچی یادنامه‌ی شه‌هیدان و عه‌کس و ئارشیوی راديۆ بوو بەتاڵان برا، لەبەشی ئەسنادیشدا گه‌لێک شت بران که به‌داخه‌وه دواتر به ده‌ستووری شه‌خسی کاك عه‌بدووڵڵا ئیستیفاده‌ى خراپی لێکراو …
مۆنا دلبه‌ری
* مۆنا دلبه‌ری ـ یه‌كێك لەهاوڕێیانی كۆمه‌ڵه لەرۆژهه‌ڵاتی كوردستان