چه‌ند چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی گرنگ لای میشێل فۆکۆ…1
شوێنه‌وارناسی ، چاڵتوێژی : Archaeology
بریتیه له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه له پاشماوه ماددیه‌کانی کولتوره‌کانی رابردوو . هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه له ئه‌رشیف و شیکردنه‌وه‌ی گوتاره‌کانه وه‌ک کۆمه‌ڵیک رووداو . ئه‌م چه‌مکه لای فۆکۆ وه‌ک مێتافۆرێک به‌کارهاتووه بۆ په‌یبردن به مێژووی ئه‌و میکانیزمانه‌ی که وا پێده‌چێت زانیاریان به‌رهه‌م هێناوه. شوێنه‌وارناسی شوێنپێی ئه‌و گووتارانه ده‌پشکنێت که له‌رابردوودا به‌جێماون له پێناو نووسینی مێژووی هاوچه‌رخ . شوێنه‌وارناسی ده‌ڕوانێته مێژوو وه‌ک شێوه تێگه‌یشتنێک له‌و پرۆسه‌یه‌ی که ئێمه‌ی به‌مڕۆ گه‌یاندووه. واته ئه‌م چه‌مکه ده‌به‌خشرێته مێتۆدێکی فۆکۆ بۆ وه‌سفاندنی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و سازدانه‌وه‌ی گوتاره‌کان نه‌ک قووڵیه‌تی ، مانا شاراوه‌کانی ، گریمانه‌کانی یان ناوه‌ڕۆکی لۆجیکانه‌ی گوتاره‌کان . شیکردنه‌وه ی شوێنه‌وارناسانه له گوتاره‌کان ده‌کۆڵێته‌وه ته‌نیا له ئاستی بوونیه‌تی خۆیان و هه‌رگیز گوتار داناندرێت به شوێنپێ یان تۆماری شتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا .
ئارکیۆلۆجی مه‌ودای مێژوویی پێویست به گرنگ ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی مێژوونووس بتوانێت توێژینه‌وه‌یه‌کی روونی ئه‌رشیڤ بکات . ئه‌و مه‌ودایه ته‌نیا مه‌رجێکی مێتۆدۆلۆجیانه نیه به‌ڵکو سیمای یه‌کلاکه‌ره‌ویی و هه‌ژمونداری ئه‌و مێژووه‌شه که مێتۆدی شوێنه‌وارناسیانه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ده‌دات. مێتۆدی فۆکۆ هه‌میشه وه‌سفی پایه‌به‌ندی و چه‌سپاوی سیمای به‌رده‌ستی گوتاره‌کان ده‌کات به‌ته‌نیا ، هه‌روه‌ک یه‌کێک چۆن وه‌سفی دستکردێکی ماددی یان په‌یکه‌رێک ده‌کات .
ژینده‌سه‌ڵات ، بایۆده‌سه‌ڵات : Biopower
فۆکۆ ئه‌م چه‌مکه‌ی داڕشتووه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌و ته‌کنیکه‌ی که له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و هه‌ڵگری هه‌ندێک رووانگه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز له پێناو هه‌ڵسوڕاندنی کاروباره‌کان له بواری دانیشتواندا . ژینده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ده‌کات له‌گه‌ڵ دانیشتوان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز هه‌وڵده‌دات هاونیشتمانانی گوێڕایه‌ڵ به‌رهه‌مبهێنێت. واته ژینده‌سه‌ڵات دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه ، یه‌که‌م ، جه‌مسه‌ری پۆلبه‌ندی زانستانه‌ی مرۆڤ بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتوان ، ره‌گه‌ز ، جێنده‌ر ، کرداری سێکسیانه ، رێژه‌ی مردن ، رێژه‌ی له‌دایکبوون ، کۆچ و هتد ، دووه‌م ، جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز.
بایۆ رامیاری : Biopolitics
بریتیه له بایه‌خدانی زیاتری ده‌وڵه‌ت به ته‌ندروستی ژینزانیانه‌ی دانیشتوانی ووڵات که ئه‌مانه له‌خۆده‌گرێت : کۆنترۆلکردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن ، دابینکردنی خواردن به ئه‌ندازه‌ی پێویست و گه‌یاندنی ئاو ، په‌ناگه‌ی ته‌ندروستی وفێرکاری.
دانپێدانان : Confession
له ئاینی مه‌سیحیدا دانپێدانان به هه‌ڵه‌و تاوان کۆڵه‌که‌یه‌کی باوه‌ڕه بۆ پاکبوونه‌وه له گوناه . فۆکۆ ده‌ڵێت که ئه‌م چه‌مکه سێکیولاریزه کرا له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌دا . واته له چاخی رۆشنگه‌رییه‌وه خه‌ڵک هانده‌درێن تا دانبنێن به ئاره‌زووه‌کانی ناخیان و مه‌یلی سێکسیان ، بۆ نموونه لای دکتۆر ، ده‌روونناس ، کۆمه‌ڵناس و هتد چونکه خه‌ڵک وا په‌روه‌رده کراون که گوتنی راستی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی ئازادی ئه‌واندا یه‌کده‌گرێته‌وه له‌هه‌مان کاتدا به‌ڵگه‌ی به‌هێزییه و رزگاریان ده‌کات . ئه‌م دانپێدانانه له دواییدا بوون به داتا بۆ زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که دواتر وه‌ک زانیاری به‌کارهێنران بۆ بنیادنانی میکانیزمگه‌لێک له پێناو کۆنترۆلکردنی کۆمه‌ڵگه . که‌واته به‌ڕای فۆکۆ دانپێدانانی مۆدێرنانه رۆڵ ده‌بێنێت وه‌ک شێوازێکی ده‌سه‌ڵات ــ زانیاری .
گوتار : Discourse
بریتیه له ده‌ربڕین و مه‌تریاڵه به‌جێماوه‌کان له مێژوودا . یان :
شێوازێکی دیریکراوی ئاخاوتن ، یان :
بریتیه له نه‌ریتێکی رێسابه‌ند که زنجیره‌یه‌ک یان ریزێک ده‌ربڕینگه‌لی پێکه‌وه گرێ‌دراو به‌دیده‌هێنێت سه‌باره‌ت به بابه‌تێک ، وه‌ک ده‌روونناسی ، مێژوو ، ده‌سه‌ڵات وهتد .
له پۆستمۆدێرنیزمدا گوتار وه‌ک چه‌مکێکی رێژه‌یی به‌کاردێت ، واته تێڕوانینی گروپێک بۆ حه‌قیقه‌ت له‌رووانگه‌یه‌کی ئایدیۆلۆجیه‌تی تایبه‌تی ئه‌م گروپه‌وه‌یه .
چه‌مکی گوتار لای فۆکۆ ده‌کرێت ئه‌م پێناسه گشتگیریه‌ی بۆ بکرێت : سیسته‌مگه‌لێک بۆ راکان ، چه‌پکی بیرۆکه‌کان ، هه‌ڵوێسته‌کان ، ره‌وتی کرداره‌کان ، باوه‌ڕه‌کان و پراکتیکه‌کان که به شێوه‌یه‌کی نه‌خشه‌بۆکێشراو ئه‌و بابه‌تانه و ئه‌و دونیایانه بنیاتده‌نێن که باسی لێده‌که‌ن .
فۆکۆ گوتار به‌کارده‌هێنێت وه‌ک کۆی ده‌ربڕینه‌کان ، ده‌ربڕینیش وه‌ک چه‌پکێک له هێما و ئاماژه‌گه‌لێک که پله‌ی زانیاری ده‌درێته‌پاڵ
گوتاره‌کان هه‌م پێکهاته‌ن و هه‌م پێکهێنه‌رن واته له کاریگه‌ریه‌کان به‌ده‌ر نین له‌لایه‌ن پرۆسه و پراکتیکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه به‌ڵکو هه‌م له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه داده‌ڕێژرێن و هه‌م ده‌وروبه‌ر داده‌ڕێژن .
ئه‌پستیم : Episteme
بریتیه له کۆمه‌ڵێک ده‌ربڕین که نه‌خشێکی پایه‌دار پێشنیار ده‌که‌ن بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی ئه‌م ده‌ربڕینانه وه‌ک بنیاتنه‌ری سیسته‌مێکی زانیاری . ئه‌پستیم ده‌کرێت کۆدێکی کولتوری ، سیسته‌مێکی تایبه‌تمه‌ند ، بونیادێک یان بنچینه‌ی بیرۆکه‌یه‌ک بێت که به‌هاکان ، تێگه‌یشتنه‌کان ، زمان یان هه‌ڵسوکه‌وته‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا . فۆکۆ پێی وایه که ئه‌پستیم وه‌ک چه‌مکێک که بنیاتنرابوو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی لێکچون و هاوشێوه‌یی ئه‌وا له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا گۆڕا بۆ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کان به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌پستیم بۆ لێکدانه‌وه‌ی ره‌وتی مێژوو هاته کایه‌وه. ئه‌پستیم زۆر جار به‌راوورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی پارادایم که له‌لایه‌ن تۆماس کۆهین دارێژراوه.
ئه‌پستیم خۆی بریتی نیه له فۆرمێکی زانیاری ، جیهانبینیه‌ک یان ناوه‌ڕۆکێکی گشتی له‌ناو خۆیدا به‌ڵکو ته‌نیا ئاماژه‌یه‌که به ئاستی په‌یوه‌ندیگه‌لێک که هاوبه‌شن له به‌رهه‌مهێنانی زانست و زانیاری‌دا هه‌روه‌ک دیارده‌که‌ون له چوارچێوه‌ی گوتارێکدا. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه جیاوازن و له‌گۆڕاندان ته‌نانه‌ت له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا.
ره‌چه‌ڵه‌کناسی : Genealogy
فۆکۆ ئه‌م چه‌مکه وه‌ک میتافۆرێک به‌کارده‌هێنێت به مانای توێژینه‌وه له چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه گوتارئامێزه‌کان و په‌یبردن به ره‌چه‌ڵه‌که‌کانیان ، که خۆی ده‌بینێته‌وه له ره‌وتی هه‌ندێک چه‌مکی دیاریکراو هه‌م له رووی مێژووییه‌وه که ئه‌م شێوه‌ی ئه‌مرۆیانی پیبه‌خشیوه و هه‌م له رووی ژیرمه‌ندییه‌وه که ئه‌م ئه‌رکه‌ی ئه‌مرۆیانی پێبه‌خشیوه . ره‌چه‌ڵه‌کناسی هه‌وڵده‌دات ئه‌و کۆڵه‌کانه بناسێت که زانیاری و کولتوریان له‌سه‌ر وه‌ستاوه ، که به‌هۆیه‌وه ژێرخانه‌کانی راست و چه‌وت لێک جیاده‌کرێنه‌وه له رێگه‌ی میکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
جینیالۆجی به‌دوای ئه‌و یاسایانه‌دا ده‌گه‌ڕێت که پراکتیکه‌کانی گوتارئامێزانه هه‌ڵده‌سوڕێنن .
فۆکۆ ئه‌م چه‌مکه‌ی له نیچه وه‌رگرتووه که بریتیه له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌کانی سیسته‌می زانیاری و شیکردنه‌وه‌ی گوتاره‌کان . هه‌وڵده‌دات ئه‌و نابه‌رده‌وامی و دابڕانانه‌ش ئاشکرا بکات له‌ناو گوتاردا و بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کان نه‌ک گشتیه‌کان و هه‌روه‌ها بیسه‌لمێنێت که گوتاره‌کانی مۆدێرنه له گوتاره‌کانی رابردوو راستتر نین به‌ڵکو به‌رهه‌می کاریگه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن .
جینالۆجیه‌کانی فۆکۆ ده‌رفه‌ت ده‌دات به خه‌ڵکانێک که زیندانی کراون یان په‌راوێزخراون له‌لایه‌ن سیسته‌می زانیاریه‌وه تاسه‌باره‌ت به‌خۆیان بدوێن . یه‌ک له مه‌به‌سته‌کانی کتێبی دیسپلین و سزا ئه‌وه‌یه که ده‌نگی ئه‌و که‌سانه زیندانیانه بگه‌یه‌نێت که له‌لایه‌ن تاوانناسه‌کان و سه‌رپه‌رشتیارانی زیندانه‌کانه‌وه پۆلبه‌ند کراون وه‌ک خه‌ڵکانی نائاسایی و ناپه‌سه‌ند .
نووسینی : حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
بەشی دووەم ….
بەشی سێیەم …..
سه رچاوه‌کان
به ئینگلیزی :
1 – http://en.wikipedia.org/wiki/Main_Page
2 – http://www.answers.com/
3 — http://www.michel-foucault.com/concepts/index.html#priori
4 — http://bradley.bradley.edu/~ell/foucfft.html
به سویدی :
1 — http://filosofia.fi/se/ordbok/A
2 — https://gupea.ub.gu.se/bitstream/2077/24958/3/gupea_2077_24958_3.pdf
3 — http://bada.hb.se/bitstream/2320/2006/1/07-16.pdf