چۆن ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعری کوردی پۆلێن بکه‌ین؟
لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعری کوردی‌دا کارێکی هه‌روا سانا نییه. ده‌مێکه نووسه‌رانی کورد خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه و دیاریکردنی ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردین. هه‌ر له کتێبی (شیعر و ئه‌ده‌بیات)ی ڕه‌فیق حیلمییه‌وه بگره، تا کتێبی (کاروانی نوێی شیعری کوردی)ی کاکه‌ی فه‌لاح و چه‌ندانی دیکه. ئه‌م هه‌وڵانه تا سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی‌یان به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی، ته‌نێ له‌لایه‌نی کێش و سه‌رواوه ده‌بینی. ته‌نانه‌ت زۆرجار ڕقی که‌سی به‌سه‌ر نووسینه‌کاندا زاڵ ده‌بوو. له‌دوای ساڵی دووهه‌زاره‌وه چه‌ندان نامه‌ی ئه‌کادیمی له‌وباره‌یه‌وه نووسران، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیان به کیش و سه‌روا داوه هێنده گرنگیان به بونیاده‌کانی شیعر و شیعرییه‌ت و گۆڕانکارییه قووڵه‌کانیانه‌وه نه‌داوه. ڕاسته کێش و سه‌روا دوو لایه‌نن به‌ر نوێکردنه‌وه له شیعردا که‌وتوون. بۆیه‌یش زۆربه‌ی نامه ئه‌کادیمییه‌کان پاته‌بوونه‌وه‌یه‌کیان پێوه‌دیاره و چیان نه‌خستۆته سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی پیش خۆیان. تاکه جوداوازی نێوانیان له بابه‌ته گشتییه‌کانیانه‌وه‌یه، بۆ نموونه یه‌کیان باسی ڕه‌گه‌زی نوێکردنه‌وه لای شاعیرێک ده‌کات، ئه‌ویتریان لای شاعیرێکی دیکه، ته‌نانه‌ت تازه‌کردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌یان تێکه‌ڵ کردووه، که هه‌ر چه‌مکه‌یان ده‌لاله‌ت و واتایه‌ک ده‌گه‌ینێ. ئه‌و که‌سانه‌ی تاکوو ئێستا مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیان نووسیوه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌کی ورد و زانستیانه ئه‌م قۆناغه به‌رباسبده‌ن. هه‌ر له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیی عه‌لائه‌ددین سه‌جادییه‌وه تاکوو ئه‌وه‌ی (د.مارف خه‌زنه‌دار). ئه‌م نووسینه‌وه‌ی مێژووانه ته‌نێ خۆی له کۆکردنه‌وه‌ی ژیان و ده‌قی شاعیران ده‌بینێته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرکه‌م لایان له ژانره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی جگه له شیعر کردۆته‌وه. ئه‌کادیمییه‌کی وه‌کوو (د.مارف خه‌زنه‌دار) له مێژووی ئه‌ده‌بییه‌که‌یدا تاکوو ده‌قه‌کانی (شێرکۆ بێکه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شێو) هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی شاعیرانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کان و دوای ساڵانی دووهه‌زار بکات. بۆیه‌یش ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌م، چونکوو ناوبراو ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له ساڵی (2010) کۆچی دوایی کرد، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئاگه‌داری ڕه‌وتی تاه‌کردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی لانیکه‌م تا ساڵی دووهه‌زار بووه.
زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی له ژێر ناوی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕه‌وته ده‌نووسرێن به‌بێ مێتۆد ده‌نووسرێن. هه‌رچه‌نده نامه ئه‌کادیمییه‌کان له پێشه‌کییدا ده‌نووسن به فلان مێتۆد کارم کردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا پێوه‌ر و بنه‌مایه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه نییه. زۆریان ده‌ساڵ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن، واته پۆلێن‌کردنی ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی به ده‌ساڵ ده‌ساڵ بۆ لێکۆڵینه‌وه دیارده‌که‌ن، ئه‌مه‌یش کار له بونیادی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌کات، چونکوو شاعیر هه‌یه له هه‌شتاکان ڕۆڵی هه‌بووه، تاکوو ئێستایش ئه‌م ڕۆڵه‌ی به‌رده‌وامه.
کتێبی (حرکه الحداثه فی الشعر الکردی)ی (د.سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا)، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له ڕه‌وتی (بزوتنه‌وه‌ی تازه‌یی له شیعری کوردی)دا، له‌لایه‌ن بنکه‌ی چاودێره‌وه چاپکراوه. ئه‌م نووسینه‌ی من هه‌وڵێکه بۆ خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌کردنی ئه‌م کتێبه له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک :
یه‌که‌م: لێکۆڵینه‌وه‌که به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، گرنگی ئه‌مه له‌وه‌دایه خه‌ڵکی بێگانه ئاگه‌داری ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعر له نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردی ده‌بن، واته ئه‌م هه‌وڵه، لێکۆڵینه‌وه‌یه نه‌ک وه‌رگێڕان.
دووه‌م: پۆلینبه‌ندی قۆناغه‌کانی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ق و دیارده‌کانییه‌وه کردووه. واته له چ ساڵێک ده‌قێکی تازه و جوداواز له ده‌قه‌کانی پێشخۆی نووسرابێ ئه‌و ساڵه‌ی کردووه به سه‌ره‌تای قۆناغێک.
سێیه‌م: ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعری کوردی، بۆ سه‌ر چه‌ند قۆناغێک دابه‌شکردووه، ئه‌م دابه‌شکردنه تازه‌یه و جوداوازی له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه هه‌یه.
چواره‌م: به‌شێوه‌یه‌کی ورد و قووڵ باسی له هه‌ر قۆناغێک کردووه و تایبه‌تمه‌ندی و هۆکار و پاڵنه‌ره‌کانی هه‌ر قۆناغه‌ی دیاریکردووه.
پێنجه‌م: لێکۆڵینه‌وه‌که له سنووری تاکه ناوچه‌یه‌ک و تاکه شێوه‌زارێک خۆی نه‌نواندووه، به‌ڵکه گرنگی به به‌رهه‌م و ڕۆڵی شاعیرانی هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان داوه و به وردی ڕه‌چاوی هه‌موو ئه‌و شێوه‌زاراوانه‌ی ده‌قیان پێیه‌وه به‌رهه‌مهێنراون کردووه.
شه‌شه‌م: بۆ یه‌که‌مین جاره ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له مێژووی هه‌وڵ و باس و لێکۆڵینه‌وه کوردییه‌کاندا ڕوو له دیاریکردنی شێوازه‌کانی نووسینی شیعری تازه‌ی کوردی ده‌کات، به دیدێکی تازه‌وه حه‌وت شێوازیان لێ ده‌ستنیشان ده‌کات.
حه‌فته‌م: دیسانه‌وه بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووی هه‌وڵ و لێکۆڵینه‌وه و باسه کوردییه‌کاندا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بێت، ئاراسته‌کانی شیعری تازه‌ی کوردی شیکارییانه ده‌ستنیشان بکات. به دیدێکی ڕه‌وانه‌وه بیانکاته چوار ئاراسته و لق و پۆپه‌کانیان لێ دیاری ده‌کات.
هه‌شته‌م: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نه‌خشه‌ی (بزوتنه‌وه‌ی تازه‌یی له شیعری کوردی)مان به‌وردی بۆ دیاری ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی نا ڕاسته‌وخۆ به جودای له (نه‌خشه‌ی فرا‌وانی شیعری کوردی) ده‌بینێت. واتا به شێوه‌یه‌کی ناوه‌کی دیارده‌ی تازه‌یی و تێکڕای بزوتنه‌وه‌کانی له شیعری کوردی ته‌نها به به‌شێکی شیعری کوردی نه‌وه‌ک هه‌مووی ده‌زانێت. به‌م پێیه ده‌کرێت بۆچوونی لێکۆڵه‌ر وا لێکبدر‌ێته‌وه که‌وا خانه‌ی (نه‌خشه‌ی شیعری کوردی) گرنگتره له خانه‌ی (بزوتنه‌وه‌ی تازه‌یی له شیعردا)، له ئه‌نجامێشدا ناوه شیعرییه‌کان و هه‌وڵه شیعرییه باڵاکان مه‌رج نییه له خانه‌ی دووه‌مدا بن بۆ ئه‌وه‌ی به گرنگ بناسرێن به‌ڵکه زۆر ئاساییه ته‌نێ له خانه‌ی یه‌که‌مدا بن، هاوکات زۆر گرنگتر بن له زۆرینه‌ی یان تێکڕای ئه‌وانه‌ی له خانه‌ی دووه‌مدان.
نۆیه‌م: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ سه‌نگ و گرنگی شاعیر به زیندوویی ئه‌زموون و ئه‌فراندنه‌که‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه نه‌وه‌ک به‌وه‌ی له قۆناغێکدا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و کورت چووه‌ته پڕۆسه‌ی تازه‌ییه‌وه، به‌م پێیه‌ش زۆر به‌ڕوونی ده‌کرێت مه‌به‌ست و بۆچوونی لێکۆڵه‌ر ئاشکرا بکرێت که‌وا گرنگی شاعیر له‌وه‌دا نییه له ناو پڕۆسه‌ی تازه‌ییه شیعرییه‌کاندا بێت یان نا، به‌ڵکه گرنگی شاعیر به ڕه‌ها له‌وه‌دایه که‌وا تا چ ئاستێک ئه‌فراندن به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بووه‌ته کڕۆکی ناسنامه‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌مان پێ سه‌رکه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه تێبینی و سرنجمان له‌باره‌یه‌وه نه‌بێت، له‌ساتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر قۆناغێکدا سه‌رنجی خۆیشمان ده‌نووسین.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له پێشه‌کیه‌کی تیۆریی و هه‌شت باسی سه‌ره‌کیی پێکهاتووه، هه‌ر باسه‌یه‌ش له چه‌ند به‌شێک پێکهاتووه. ئێمه لێره‌دا به پێی پێویست هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر باسه ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ی جێی سرنجی من بوو، نووسه‌ر له پێشه‌کییدا جوداوازی له نێوان دوو زاراوه‌ی (التجدید و التحدیث)دا کردووه. له کوردی‌دا ده‌توانین هه‌ردوو زاراوه‌ی نوێبوونه‌وه و تازه‌یی بۆ دابنێین. تاکوو ئێستایش له‌نێو لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی‌دا ئه‌م دوو زاراوه و چه‌مکه تێکه‌ڵاوکراون. هه‌رچه‌نده سنووری هه‌ردوو زاراوه‌که زۆر له یه‌کدی نزیکن، به‌ڵام جوداوازیان له‌نێواندا هه‌یه. به بۆچوونی نووسه‌ر نوێبوونه‌وه(التجدید) دیارده‌یه‌که پێشتر بوونی هه‌بووه، به‌ڵام پێشکه‌وتن به‌هۆی کاریگه‌ری سه‌رده‌م به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، گۆڕانکاری له شێوه‌ی باوی شیعردا له شێوه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌بێ، به‌ڵام نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ بار و شێوه‌ی پێشوودا هه‌یه. واته نوێبوونه‌وه شێوه‌یه‌کی شیعره بوونی هه‌یه، وه‌کوو شیعری کلاسیک، پێشتر له کن مه‌لای جه‌زیری و خانی بوونی هه‌بووه، به‌ڵام نالی هات به زمانێکی نوێ، به وێنه و لایه‌نی ئێستاتیکی نوێ ئه‌م شێوه شیعره‌ی پێشخست، به‌ڵام به‌هه‌مان ته‌کنیک و کێش و سه‌رواوه.
هه‌رچی تازه‌ییه (التحدیث) دیارده‌یه‌کی ئافرێنه‌رانه‌یه له چوارچێوه‌ی کاتێکی مێژوویی له داڕشتنی هونه‌رێکی ئه‌ده‌ب. واته ئه‌م دیارده‌یه له بونیاد و پێکهاته‌یدا شتێکی تازه‌یه و پێشتر شێوه و نموونه‌ی نه‌بووه، به کورتی داهێنانه. یان لادانێکی ته‌واوه له شێوه‌ی باوی پێشتر. مه‌رجی ئه‌م جۆره ئافراندنه تازه‌یه ده‌بێ شیعرێکی خولقێنه‌رانه بێ، کاریگه‌ری دیاری هه‌بێت. نموونه‌ی ئه‌م دیارده‌یه لای (گۆران)ی شاعیر بوونی هه‌یه، که ته‌واو له شیعری کلاسیک به هه‌موو بونیاده‌کانییه‌وه لایدا. شاعیرانی سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو، ته‌واو شێوه‌یه‌کی تازه‌ی شیعریان داهێنا، که له شیعره‌کانی گۆران و هاوڕێیانی جوداواز بوو. نزیکی ئه‌م دوو زاراوه‌یه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، دیارده‌ی نوێبوونه‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌مه له گوتاری شیعریدا که گوڕ و تینێک و ڕێخۆشکه‌ره بۆ هه‌نگاوه‌کانی دیکه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تازه‌یی له شیعردا. هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا نووسه‌ر به کورتی باسێک له نوێبوونه‌وه‌ی شیعری کوردی ده‌کات. وه‌کوو له‌کن مه‌لای جه‌زیری به هێنانه‌ناوه‌وه‌ی عه‌رووزی عه‌ره‌بی شیعری کوردیی به‌ره‌و نوێبوونه‌وه برد، له شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ڕاست نالی و سالم و کوردی و نه‌فعی به زمانێکی نوێ عه‌رووزی عه‌ره‌بیان له شیعردا پراکتیککرد.
نووسه‌ر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دوو قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ی شیعری کوردی له سه‌ده‌ی نوێ‌دا(سه‌ده‌ی بیسته‌م) دیاریده‌کات. قۆناغی یه‌که‌م له نێوانی ساڵانی (1918-1920) له‌سه‌ر ده‌ستی (عه‌بدولڕه‌حیم هه‌کاری). ئه‌م شاعیره له بونیادی کۆنی زمانه‌وانی شیعر ده‌رچوو. گوتاری شیعری هه‌کاری ڕاسته‌وخۆ ڕووی له‌و جیهانه بوو، که کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وکات تێی ده‌ژیا. سوودی له باوه‌ڕی ئیسلام بۆ ده‌ربڕینی گوتاری شیعری خۆی، به‌تایبه‌ت له شیعری (بێ‌ئومێد مه‌بن) که ساڵی 1918 بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌کا، هه‌کاری سوودی له جووت سه‌روای خۆماڵی وه‌رگرت و ده‌قه شیعرییه‌کانی له‌سه‌ر بونیاد ناوه. نووسه‌ر دواتر گرنگی ئه‌م ڕه‌وته نوێیه‌ی له شیعری کوردی‌دا بۆ تازه‌یی به چه‌ند خاڵێک ده‌خاته‌ڕوو.
قۆناغی دووه‌می ئه‌م ڕه‌وته نوێیه له شیعری کوردی‌دا له‌نێوان ساڵانی (1921-1931) له‌سه‌ر ده‌ستی شاعیران (نوری شێخ ساڵح، عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی بابان، ڕه‌شید نه‌جیب) دیاریکردووه. ده‌قه‌کانی ئه‌م شاعیرانه ده‌وڵه‌مه‌ندی له ته‌کنیک و هونه‌ر و دیدیان بۆ جیهان و بوون تێیدا به‌رجه‌سته ده‌بوو. ئه‌گه‌ر له لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌رایی له‌م ڕه‌وتانه بنۆڕین، زۆربه‌یان (گۆران)ی شاعیریش له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌ژمار ده‌که‌ن، به‌ڵام نووسه‌ر لێره‌دا ئه‌مانه‌ی به قۆناغێکی نوێکردنه‌وه‌ی شیعر داناوه، (گۆران) ده‌کات به سه‌ره‌تای، یان قۆناغی یه‌که‌می تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعر. نووسه‌ر ڕه‌وتی تازه‌کردنه‌وه له شیعری کوردی‌دا به‌سه‌ر چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌کات:
قۆناغی یه‌که‌م: له نێوان ساڵانی (1932- 1968)، (گۆران)ی شاعیر به ڕابه‌ری ئه‌م قۆناغه داده‌نرێت.
قۆناغی دووه‌م: له‌نێوان ساڵانی (1969- 1983) شاعیرانی گرووپی (ڕوانگه، کفری) و (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) له دیارترین تازه‌که‌ره‌وانی شیعری ئه‌م قۆناغه‌ن.
قۆناغی سێیه‌م: له‌نێوان ساڵانی (1984-2000) شاعیرانی (پێشڕه‌و) له هه‌ولێر دیارترینیانن.
قۆناغی چواره‌م: له ساڵی (2001) ه‌وه تاکوو ئێستا.