چیرۆكه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه … غه‌مگین بۆڵی
(( تاكو كاره‌با نه‌كوژاوه قه‌دری رووناكیم نه‌گرت!)).
ئه‌مه قسه‌ی پیاوه رۆژنامه‌نووسه‌كه بوو، له‌تاریكیدا بیری له رووناكی ده‌كرده‌وه، له شه‌ودا بیر له رۆژكردنه‌وه به‌لای فره خۆش‌بوو، هه‌ر چه‌نده تاریكی باڵی به‌سه‌ر ژووری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا داگرتبوو، وه‌لێ ئه‌و هه‌ر هه‌وڵی ده‌دا رووناكییه‌ك بدۆزێته‌وه، په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی لادا، دونیا و شه‌قام و ماڵه‌كان وه‌ك ژووره‌كه‌ی تاریكن، ده‌نگه ده‌نگی ژنه‌كه‌ی له ژووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری دێت، پیاوه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێت گوێی له ده‌نگی ژنه‌كه‌ی بێت، یانیش گه‌ڕه‌كی نه‌بێت له قسه‌كانی تێبگات، له به‌رخۆیه‌وه ده‌یگوت :
– (( خۆ تاریكی ناتوانێت خه‌یاڵم داگیر بكات )).
چه‌ند مه‌ترێك به‌لای ڕاستی وه‌رسوڕاو دانیشت، كه‌وته بیركردنه‌وه. ترقه ترقی پێڵاوی نه‌فه‌رێك له‌ده‌ره‌وه دێت، به شه‌قامه چۆڵ و تاریكه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر په‌نچه‌ره‌ی ژووره‌كه‌دا پیاسه‌ی ته‌نهاییبوونی ده‌كات، ژنه‌كه‌ی به تاریكی ناوێرێت!، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ژووره‌كه‌دا په‌كی كه‌وتووه. ڕه‌نگه بیریش نه‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵی ڕووناكی نادات، ته‌نها چاوه‌ڕێی ڕووناكی ده‌كات، ئه‌مه‌یش ڕۆژنامه‌نووسه‌كه تاكو ئه‌ندازه‌یه‌ك قه‌ڵس ده‌كات. شه‌و دره‌نگه و دره‌نگترده‌بێت شه‌و. ڕۆژنامه‌نووسه‌كه كۆلاره‌ی خه‌یاڵی فراندووه و هه‌روا داوی ده‌داتێ. ترقه ترقی پێڵاوه‌كه‌ش چه‌شنی تاریكییه‌كه به‌رده‌وامه، ده‌نگی وه‌ڕه‌زكه‌ری سه‌گوه‌ڕ ته‌واوی شاری گرتۆته‌وه، هه‌ر چه‌نده شار له نێو باوه‌شی تاریكییدا خه‌وی لێكه‌وتووه، شه‌قامه شل و كوته‌كان خه‌وتوون. ئوتومبێله‌كان له حه‌وشه و به‌رده‌رگه و گه‌راجه‌كاندا خه‌وتوون!، مرۆڤه‌كان خه‌وتوون. ته‌نانه‌ت ژنی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌یش خه‌وت. ئه‌مشه‌و رۆژنامه‌نووسه‌كه، وه‌ك خودا ناخه‌وێت! شه‌و به‌ره‌و به‌یانی غلۆر ده‌بێته‌وه، هه‌موو شته‌كانیش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، شه‌و بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌كه هه‌رچه‌ند درێژ بێت، لای ژنه‌كه‌ی بێ فایده‌یه، پیاوه‌كه ناچێته كن ژنه‌كه‌ی:
– (( چه‌كی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه بێ فیشه‌كه…؟)).
شه‌و هه‌روا دره‌نگتر ده‌بێت، كه‌سێك نییه باسی كاره‌با بكات، كاره‌با نییه، كاره‌با ! ته‌نها ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ماوه، ده‌بێت بیر له كاره‌با بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه دوا زنجیری بیركردنه‌وه‌ی پێی ده‌به‌ستێته‌وه، له خه‌یاڵی خۆیدا ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه ده‌خاته سه‌رزنجیری بیركردنه‌وه‌ی.
به‌یانی زوو له‌به‌ر هۆڕنی ئوتومبێله‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌ڕابی دووكانداران و له خه‌و هه‌ستانی ته‌واوی شار، رۆژنامه‌نووسه‌كه به خه‌به‌ر هات، هه‌ر زوو خه‌یاڵه په‌رته‌وازه‌كانی شه‌وی خڕكرده‌وه، له‌باره‌ی كاره‌باوه وتارێكی جوانی ڕه‌خنه ئامێزی نووسی، كه به‌م وتاره‌وه، ئه‌مه پێنجه‌مین وتاری بوو له‌م مانگه‌دا نووسیویه‌تی، هه‌ر كه له نووسینه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، ده‌ست ده‌كات به به‌زم و گۆرانی! چونكه بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ڕاستی) بكات، چوار وتاری تێدا بڵاوكردۆته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بڕوات، وتاره‌كه‌ی پاكنووس كرد و جارێكی‌تر نووسییه‌وه. ژنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌یوانه‌كه‌دا به‌خۆی و لیستێك له پێداویستییه‌كانی ماڵ چاوه‌ڕێی بوو، تاكو بیداتێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات و پێداویستییه‌كان بكڕێت، لیسته‌كه له دوو به‌ش پێك هاتبوو: به‌شی یه‌كه‌م به‌پێنووسێكی سوور نووسرابوو، به‌شه‌كه‌ی تر: كه به‌شی دووه‌م بوو به‌پێنووسێكی شین نووسرابوو، ئه‌مه وه‌ك نهێنییه‌ك بوو له‌لای هه‌ردووكیان، ده‌شێت واتاكه‌ی وه‌ها بێت:
– (( ئه‌گه‌ر پاداشتی نووسینه‌كان كه‌م بوو ته‌نها پێداویستییه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م بكڕه، ئه‌گه‌ریش زۆر بوو، هه‌ردووك به‌شیان …؟)).
به‌رله‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه بكاته‌وه، ده‌نگی هه‌مان ترقه ترقی پێڵاوی بیسته‌وه كاتێك ده‌رگه‌كه ده‌كاته‌وه و سه‌یر ده‌كات، ده‌بینێت ( كامۆ شێت )ه، ئه‌و شێته‌ی كه شه‌و و رۆژ به به‌رده‌می ماڵی باوكی عاشقه‌كه‌یدا پیاسه ده‌كات، هه‌میشه وا ده‌زانێت له‌گه‌ڵ عه‌شقه‌كه‌ی واده‌ی ژووانیه‌تی، هه‌موو خه‌ڵكی شار ده‌زانن كه كامۆ ژیرترین و قۆزترین لاو بوو، وه‌لێ هه‌ركه هه‌واڵی خۆسوتاندنی (شه‌نگه)ی خۆشه‌ویستی بیستبوو، به‌ڕاكردن خۆی ده‌كات به‌و قه‌ڵه‌باڵغییه‌ی له به‌رده‌می ماڵی شه‌نگه‌دا هه‌یه، كه ده‌بینێت، شه‌نگه‌ی شۆخ و نازدار بۆته ڕه‌ژوو! رۆحیشی وه‌ك كۆترێكی سپی له شه‌قه‌ی باڵی داوه به‌ره‌و ئاسمان، ئاقڵی له ده‌ست ده‌دات و تاو ده‌داته باوكی شه‌نگه و یه‌خه‌ی ده‌گرێت به‌ده‌م گریانێكی رۆحیانه‌وه هاوار ده‌كات:
+ (( بۆ شه‌نگه‌كه‌ی منت به زۆری له‌و كاربه‌ده‌سته ماره كرد، ئه‌و جاشه‌ی دوێنێ و كاربه‌ده‌سته گه‌نده‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆت پێ له من پیاوتر بوو؟! )).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ری مانگه و گیرفانی رۆژنامه‌نووسه‌كه لای لایی گاز ده‌كات، به سواری دوو پاس ده‌چێت، تاكو ده‌گاته باره‌گه‌ی رۆژنامه‌ی ئاڵای راستی، دوای چاوه‌روانییه‌كی زۆر له پرسگه‌دا، پرسیاركردن له باره‌ی ناو و بۆچی هاتن ؟ چ كارێكت هه‌یه ؟ گه‌وره‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه؟ ده‌توانیت رۆژێكی تر بێیت؟ خه‌ڵكی كوێی ؟ هیچ جارێكی تر هاتوویت ؟ دواجار ده‌گاته لای خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، دوایی كه‌متر له ده‌قه‌یه‌ك، هه‌مان پرسیاره‌كانی پرسگه دووباره ده‌بنه‌وه و دواجار جه‌نابی سه‌رنووسه‌ر ده‌پرسێت:
+(( فه‌رموو چ كارێكت هه‌بوو؟ )).
– (( وتارێكی ترم بۆتان هێناوه، ده‌مه‌وێت پاداشتی وتاره بڵاوكراوه‌كانیشم وه‌ربگرم)).
+ (( ئه‌هااااا، رۆژنامه‌نووسیت! ناوت به‌خێر ؟)).
– (( هیوا خه‌یاڵی )).
+ (( چیت هێناوه و له چی به‌شێكی رۆژنامه‌كه‌ماندا وتاره‌كانت بڵاوكردوونه‌ته‌وه؟)).
– (( به‌شی بیر‌و ڕاو ڕه‌خنه، دیاره وتاره‌كانی منتان نه‌خوێندۆته‌وه ئه‌گه‌رنا، چۆن نه‌تانده‌زانی له‌كام به‌شدا وتاره‌كانم بڵاو بوونه‌ته‌وه؟)).
به‌تووره بوونه‌وه (جه‌لال سیاسی) خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر، كه ده‌یویست تووره بوونه‌كه‌ی بشارێته‌وه، وه‌لێ سیمای نه‌یده‌توانی به سه‌ر تۆڕه بوونه‌كه‌یدا زاڵ ببێت. گوتی :
+ (( من سه‌رقاڵم ده‌زانیت؟ هه‌میشه سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی حیزبم، زۆر كاتم نییه، ده‌توانیت زوو قسه‌كانی خۆت ته‌واو بكه‌یت؟)).
دوایی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌وا كه‌سێك خه‌و تبێت و ستڵێك ئاوی پێدا بكرێت، وه‌ها له نێو قسه‌كه‌یدا ڕاپه‌ڕی، ئاخر ئه‌وه له لایه‌ك مانای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند، كه رۆژنامه‌كه بێ سه‌روبه‌ره وه‌ك حیزبه‌كه‌یان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و مانایه‌ی ده‌دا كه جه‌لال سیاسی ناخوێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌كه‌ی خۆشی! ئه‌وه نموونه‌یه‌كه بۆ ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی. رۆژنامه‌نووس ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی كه‌سێكی رۆشنیبر بێت، ده‌بێت سیاسی بێت، به‌رله‌وه‌ی كه‌سێكی پڕ مه‌عریفه بێت و شاره‌زایی له بوارگه‌لێك هه‌بێت، ده‌بێت كه‌سێك بێت كۆپی كراوی حیزب بێت. هه‌ر بۆیه هیوا خه‌یاڵیش كه‌مێك تووره ده‌بێت و ده‌ڵێت :
– (( ببوورن، ئه‌ی سه‌باره‌ت به پاداشته‌كانم؟ )) .
+ (( پاداشتی چی؟ ده‌توانی پاداشته‌كانت له به‌رپرسی به‌شه‌كان وه‌ربگری، سیسته‌می ئێمه وه‌هایه، بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لاپه‌ره‌كان، سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، ئیتر نازانم تێگه‌یشتی؟ ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بۆ ( فه‌ریدوون ئیزعاج) بكه‌یت، ئه‌گه‌ر كارێكی ترت نه‌ماوه، خوات له‌گه‌ڵ !)).
به‌رله‌وه‌ی وتاره‌كه بخوێنێته‌وه، وتاره‌كه‌ی ره‌فز كرده‌وه، دوای ته‌له‌فۆن كردن بۆ فه‌ره‌یدوون ئیزعاج ، هێنان و بردن و شه‌ڕه قسه و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌كی زۆر، ته‌نها پاداشتی وتارێكییان بۆی سه‌رف كرد. پاره‌كه‌ی وه‌ك پشكۆ خسته ده‌سته‌وه، له‌به‌ر گیرفانی به‌تاڵی و برسییه‌تی ژن و منداڵه‌كه‌ی نه‌بایه، پاره‌كانی جڕ به‌جڕ ده‌كرد و به ده‌م و چاوی داده دانه‌وه، ئاخر پیاو ده‌توانێت چۆك بۆ برسییه‌تی خۆی دا نه‌نێت ! وه‌لێ ناتوانێت له‌به‌رده‌م برسییه‌تی ژن و منداڵه‌كانیدا له‌سه‌ر چۆك خۆی رابگرێت! برسییه‌تی كاره‌ساته! برسییه‌تی ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵییه! گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش بێكارییه. له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕێژه‌ی بێكاری به‌رز بۆوه، ڕه‌وشه‌كان به‌ره‌وخراپی ده‌ڕۆن .
هیوا خه‌یاڵی رۆژنامه‌نووس به‌ده‌م ڕێگه‌كه‌یه‌وه ئه‌م قسانه‌ی ده‌گوته‌وه، وه‌لێ هه‌ركه گه‌یشته ناو بازاڕ، له‌به‌ر هه‌راو هاواركردنی عاره‌بانچییه فرۆشیاره‌كان نه‌یتوانی درێژه به گرێی ناخی بدات. لیستی پێداویستییه‌كانی ده‌رهێنا، له‌به‌ر كه‌می پاره‌ی پاداشته‌كه‌ی ته‌نها توانی نیوه‌ی داواكارییه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م بكڕێت. عه‌لاگه‌كانی ده‌ستی چه‌شنی میشكی گه‌مه‌یان ده‌كرد، عه‌لاگه‌كان پڕ بوون له پێداویستییه‌كانی ماڵ، مێشكی هیوا خه‌یاڵیش پڕ بوو له ئاڵۆزبوونی ژیان! به‌رله‌وه‌ی بگاته‌وه ماڵه‌وه ده‌یزانی ژنه‌كه‌ی هه‌سته‌كانی بریندارتر ده‌كات، چۆن ته‌نها توانی بووی نیوه‌ی به‌شی یه‌كه‌می پێداویستییه‌كان بكڕێت، هه‌رواش ده‌رچوو. ناچار به خۆیی و كوپێك قاوه‌وه خۆی خسته ژووره‌كه‌یه‌وه. ده‌ستی كرد به نووسین، وه‌لێ ئه‌مجاره نووسینه‌كه‌ی جوایه‌ز بوو، چیرۆكێكی نووسی! كه یه‌كه‌مجاری بوو چیڕۆك بنووسێت، زۆر به‌گه‌رمی چێژی له نووسینی چیرۆكه‌كه ده‌كرد، هه‌ر كه له نووسینی چیرۆكه‌كه بۆوه و چیرۆكه‌كه‌ی پاكنووس كرد، چه‌شنی قاوه‌كه‌ی به‌رده‌می ساردبۆوه! بۆیه چیڕۆكه‌كه‌ی خسته ناو دۆڵابه‌كه‌یه‌وه، دۆڵابه‌كه هه‌ندێك كتێبی قه‌ده‌غه‌كراویشی تێدابوو. ئه‌وه‌ی سه‌یر بێت كه‌س نه‌یده‌زانی بۆچی له چیرۆكه‌كه‌ی ساربۆته‌وه؟ مۆبایله‌كه‌ی داخست و خستییه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه، ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یشی به رووی دونیادا داخست!
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی دركاند، كه هه‌موونهێنییه‌كی له سه‌ردێری چیرۆكه‌كه‌یدا دركاندووه.
7|11|2010 هه‌ولێر