Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى … نەجات ڕوستى

چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى … نەجات ڕوستى

Closed
by February 2, 2008 ئەدەب

 لەكارى ڕۆژنامەنووسى ژانەرەێك هەیە پێى ئەڵێن چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى كە شێوەیەكە لە نووسینى (وەسفى) كە زۆرترین جۆرەكانى (لێكۆڵینەوە ، ڕاپۆرت ، توانج ) لە خۆدەگرێت .
 ئەو چیرۆكە ڕۆژنامەنووسیەى نووسەر بە شێوەیەكى زۆر بابەتیانە دەینووسآ كە هەست و سۆزى  هاوڵاتیان دەبزوێنآ كە كاریگەریان لەسەر دروست دەكات .
 بابەتەكە بەشێوەى ڕووداوێك كە بەڕاستى ڕوویداوە دەیگێرێتەوە كە خوێنەر دێر بە دێر ڕادەكێشآ بۆ ئەوەى بگاتە كۆتایی .
 
 كورتە مێژوویەكى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى :-
 چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى مێژووەكەى دەگەرێتەوە بۆ نیو ملیۆن سالأ بەر لە زاینى .
 لێزان (هۆمیرۆس) بە پێشەنگى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى دادەنرێت كە یەكەم چیرۆك نووس بووە كە (ئیلیازە) ى نووسیوە وەسفێكى ڕاستەقینەى جەنگەكانى (تەروادە) ى كردووە ،هۆمیرۆس یەكەم پەیامنێرى جەنگ بووە ،لە مێژووى ڕۆژنامەنووسى دا هەروەك چۆن یەكەم كەس بووە دەربارەى ئەدەبى گەشتە ئەوروپیەكانى نووسیوە لە 48 ساڵ پێش زاینى لە دواى ئەوەى هۆمیرۆس هونەرى چیرۆك نووسینى ڕۆژنامەنووسى داهێنا ، هونەرى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى سالأ لە دواى سالأ پەرەى سەند .
 بۆ نموونە لە بەریتانیا ووتارەكانى چارلز دیكنز ڕواڵەتێكى زۆر جیاوازى هەبوو چونكە بە شێوەیەكى تەنز یان گاڵتە جاڕیی یەوە باسیكردووە و بە (واتا شێوازێكى گاڵتە جارانە) وەرگرتووە ، بەمەش دیكنز بە دامەزرێنەرى واقعیەتى رەخنەى ئەدەبى دادەنرێت .
 سەرەتا دیكنز چەند بابەتێكى ڕەخنەى كورتى خستە ڕوو لە دواى دەستى كرد بە نووسینى ئەو ووتارانەى كە ڕەخنە ئامێز بوون لە سیستەمى سەرمایەدارى بە نازناوى (bozz) لە ساڵى 1791 لەگەلأ سەرهەڵدانى شۆڕشى گەورەى فەرەنسا ، چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى بە شێوەیەكى فرە پەرەى سەند و بووە شێوازێكى تازەى بوارى ڕاگەیاندن دیارترین نووسەرى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى ئەو سەردەمە لە فەرەنسا (جۆلأ دوجا) بوو ، كە بە نووسینى بابەتەكانى بە شێوەی چیرۆك سەرنجى هەموو چین و  توێژەكانى ڕاكێشا بوو ، خەڵك بە تامەزرۆیەكى زۆرەوە بابەتەكانى ئەم نووسەرەیان ئەخوێندەوە لە ماوەیەكى كەم دا توانى گەورەترین ناوبانگ لە بوارى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى دا دەربكات .
 تاواى لێهات بوو كە خەڵكە كە ژیانێكى تایبەت یان نائاسایی بە دواى دەگەڕان بۆ ئەوەى لە واقعیەتى ژیان ئاگادارى بكەنەوە  بۆ ئەوەى بە شێوەیەكى چیرۆك بیخاتە سەر ڕووپەڕى ڕۆژنامەكان لە هەمان كاتدا تیپە هونەرى یەكانى ئەو ەسردەمە زۆر سودیان لە بابەتەكانى (جۆلأ) وەردەگرت دەیان كرد بە دەقێكى هونەرى و كاریان لەسەر دەكرد .
 ئەركە سەرەكیەكانى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى :-
 – بەدوادا چوونى ڕاستى یەكان و خستنە ڕوویان بە شێوەیەكى خۆشى و سووك و ئاسان .
 – پێشكەشكردنى هەندێك ئامۆژگارى و فێركارى گرنگ كە لە ڕووى شێوازەوە دوور بێت لە شێوازە ووشكەكەى خوێندنگاكان و ناوەندەكانى ترى خوێندن .
 – بەشداریكردن لە دروستكردنى شێوازێكى لەسەرخۆ و هێمنانە لە بیركردنەوەدا .
 – لەبەر ئەوەى ماددە سەرەكى یەكەى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى بریتی یە لە هەموو جیهان ، هەول ئەدات بۆ خستنە ڕووى كەسیەتى مرۆڤەكان ، ئەو شوێنەى كە ڕواڵەتێكى تایبەتى هەیە .
 جۆرەكانى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى :- 
 – چیرۆكى یاد و بیرەوەریەكانى ساڵانە ( جەژنەكانى سەرى سالأ ، نەتەوەى ، نەورۆز ، ڕۆژى نیشتمانى ووڵاتان ، دامەزراندنى پارتە سیاسى یەكان و ڕێكخراوە دیموكراتیەكان و پیشەیەكان ، جەژنەكانى بۆنەوڕووداوەكان ، یادگاریە تایبەتیەكان (كەسایەتیەكان) ئەمە سەخترین جۆرى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى یە كە لەسەر كەسایەتیەكى تایبەت دەنووسرآ .
 – دەربارەى ژیان و بەسەرهاتەكان ،زانیارى دەربارەى ئەو كەسانەى كە لە دەورو بەرى ئەو كەسەن یاخود لە خودى كەسەكەوە نزیكن ، چیرۆكە ڕۆژنامەنووسى یەكە جەخت لەسەر ئەو زانیاریانە دەكاتەوە كە ئەو كەسایەتیە جیا دەكاتەوە لە مرۆڤەكانى تر .
 – لێشاوەى ڕۆژنامەنووسى ئامانجى ئەم چیرۆكانە بەدەستهێنانى ئامانجى گشتى كۆمەڵە (خوێندەوارى ،پاك و خاوێنى ،پەروەردەى …… هتد)
 – ئامار ئەو چیرۆكانەیە كە ماناى ئامارى گشتى و گرنگى یەكەى و چۆنیەتى بەكارهێنانى شى كردنەوە ، پەیوەندى ئامار و بەرهەمهێنانى ئاژەڵى ، ئامارى كشتوكاڵ ، ئامارى تایبەت بە خاوەن بڕوانامە باڵاكان و هتد……
 – كۆمەلأ و كۆمەڵایەتى ئەو چیرۆكانەن كە ئامانجیان پتەوكردنى گیانى كۆمەڵایەتى یە بۆ نموونە ( بەرگرى لە نیشتمان ، هاوكارى قەڵاچۆكردنى مێشوولە هتد…..
 – چیرۆكى ڕاگەیاندن هەواڵى ڕوونكردنەوەى بابەتێكى دیارى كراو بۆ جەماوەر ، هەولأ ئەدات ڕاستى یەكان بگەیەتآ .
 – چیرۆكى ئەزموونى تایبەتى یەكان ( كەسایەتیەكان) ئەو چیرۆكانەیە كە دەسكەوت و ئەفراندنى تاكەكان لەخۆ دەگرێت (باسێك دەربارەى دەرهێنەرێك كە دەرهێنانى شانۆگەریەك دا ئەفراندنى كردەوە ، چیرۆك نووسێكى باش ، كرێكارێكى بەرهەمهێنەر) .
 –   چیرۆكى گەشتەكان .
 – چیرۆكى هەواڵەكان ، ئەم چیرۆكە شان بە شانى ڕووداوەكان دەنووسرآ وەك ڕاپەڕینى بەهارى ئازارى 1991 و كۆرەوە ملیۆنەكەى كورد .
 – ڕەخنەى سووك ئەركى ئەم چیرۆكە ڕەخنەگرتنە لە دیاردە نێگەتیڤەكان وەك بیرۆكراتى .
 – شیكردنەوە وەك چیرۆكى هونەریەكان ، ئەو ڕوونكردنەوەیی كە لەپالأ فلیمە سینەمایەكاندا یاخود پەڕتووكە تازە چاپكراوەكان بۆ یارمەتى دانى خەڵك بۆ وەرگرتنى زانیارى .
 – 
   تایبەتمەندیەكانى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى :-
 – هەولأ ئەدات كاربكاتە سەر خوێنەر لە ڕێى خستنە ڕووى ڕاستیەكان .
 – جولاندنى هەست و سۆزى خوێنەر .
 – تابیەتمەندى لەڕووى ناوەڕۆكەوە .
 – پشت بە ڕاستیەكان دەبەستێ .
 – لەوانەیە چیرۆكەكە كاتى بێت ، یاخود هاوچەرخ لەگەلأ ڕووداوەكە یاخود پێچەوانە بێت .
 – تایبەتمەند لە ڕووى نوسینەوە :-
 لەوانەیە چیرۆكەكە بە شێوەی هەرەمى بنووسرێت كە زانیاریەكانى بەجۆرێكى مەنتیقیانە دابەشكرابن لە هەر دوو شێوەكەش دا نووسەر هەولأ ئەدات بگاتە لوتكە جا لە كۆتایدابآ یان نزیك كۆتاى بێت .
 – تایبەتمەندى لە شێوازدا :-
    چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى لە ئەدەبەوە نزیكە و نووسەر ڕستە ئەدەبیەكان بەكاردێنێت  (بابەتەكانى ڕوانبێژى لە وەسف و خوازەوە ، وە شێوەى گێرانەوەش بەكار دێنآ . ڕستەكانیش لە چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى دا پێویستە سادە و واتا داربێت و پێویستە بە شێوەیەك ڕیزى بكەین جۆرە گونجانێكى تێدا فەراهەم بێت .
 تایبەتمەندیەكانى نووسەرى چیرۆكى ڕۆژنامەنووسى :-
 زۆر باش شارەزاى ژیانى خەڵك بێت .
 ئەدیب بێت .
 لە ڕووى زمانەوە لێزان و شارەزا بێت .
 هەڵگرى بیرو بۆچوونێكى سیاسى ئاشكرا بێت .
 زانیارى فراوانى هەبێت لە ڕووى بیرەوەرى و مێژووى ، بیرى فراوان  بێت .
 
najatrosty@yahoo.com
 
 
 
 سەرچاوەكان  :-
 مدخل الى الاعلام و الراى العام / دكتور محمد عبدالملك المتوكل
 ئەركەكانى ڕاى گشتى 1991
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.