Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چەند لە حزەیەک … نەوزاد بەندى

چەند لە حزەیەک … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

-1-

نەمتوانى لە یادت بکەم ،

بۆیە ئاگرم بەردایە خەرمانى یادگارێکانم ..

ئێستا نە ڕابودووم هەیە ..

نە مێژوو ..

نە ئەلبوم ..

وەک مناڵێکى تازە لە  دایکبوو م..

 

 

-2-

خۆیشم نازانم قەفەزى سنگم ،

چەند کەسى تیا دەست بەسەرە ..

بیریش ناکەمەوە هەرگیز ،

لێبوردنێکى گشتییان بۆ دەر بکەم ..

 

 

-3-

ئەڕۆینەوە ..

بۆ کۆڵانە خۆڵاوییەکانى مناڵیى ئەڕۆینەوە ،

بەڵام 

هیچ نادۆزینەوە ..

نە شوێن پێیەک..

نە چکلێتێکى ئەبو مونیر..

نە پسکیتێکى هێرۆ..

نە چلوورەیەکى ئەرخەوان .. ..

نە خەونێکى ترش و شیرین ..

نە هەڵماتێ ..

نە مزراحێ..

نە ڕەسمێکى ئالان دیلۆن ..

نە باڵۆنێ ..

نە پێنج فلسییەکى گرنج – گرنج ..

نە تاسەى شەوێکى بەرات ..

نە دایک و باوکێکى جحێڵ ..

 

-4-

بە ئاشکرا هەست بە دەستى ڕۆژگار ئەکەم ،

توند یەخەى گرتووم و

بە شەو و ڕۆژەکانا ، ڕامئەکێشێ ..

هێشتا چایى بەیانیم نەخواردۆتەوە ،

برنج و شلەى نیوەڕۆم بۆ تێ ئەکا ..

هێشتا لە هەلوکێن و

کۆلارە تێر نەبووم ،

چاوەکانم فێرى چاوبڕکێ ئەکا ..

هێشتا مناڵەکەم نەچۆتە باخچەى ساوایان ،

ئەبینم پێکى مردنم بۆ تێ ئەکا ..

 

 

-5-

گەر ئەمجارە زستان گەڕایەوە بۆ شار ،

لە ژێرخانەکەمان سجنى ئەکەم ..

( هاوین سوتاندمى ، ڕەفیقان ! )

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.