Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چەند هایكۆیەكی غوڵام رەزا برۆسان

چەند هایكۆیەكی غوڵام رەزا برۆسان

Closed
by March 26, 2012 هۆنراوە

1
باشۆم نەبینیوە
بەڵام
جۆرێك كوانووەكە چێ دەكەم
بەردەكانی
لە ئاگرەكەوە نزیك بن.
2
ئەو سەگەی بە ئاو دەوەڕێت
تینوێتی بیرچۆتەوە.
3
بەمجۆرە لە فكران رۆچووم
تەنها دەتوانم
بە كونی دەرزیدا تێپەڕم.
4
ئایا ژنە جوانەكان
زووتر مەرگی رۆڵەكانیان
فەرامۆش دەكەن.
5
باران دەكەوێتە زەحمەتەوە
كاتێك چەترەكەی تۆ
ناكرێتەوە.
6
بەرلەوەی بمرم
ئاشتی كرابوو
كەواتە من بۆچی مردم؟
7
پەنجەكانی من
مینا پیاوانێكن لە تەكساس
گاڤێك گەمارۆی باڵاتیان داوە.
8
وەك چەترێك كە باران تەڕی كردووە
دەتبەمە ماڵەوە.
9
لق با دەكێڵێ و
پێیوایە
تۆفانێك بەڕێوەیە.
10
بۆ پیشاندانی دار
چەند وشە پێویستە؟ 
11
ئارام بگرەو
واز لە نكۆڵی كردنی با بهێنە.
12
چ شكۆیەكی هەیە دوژمن
سێبەرەكەیشی
بەر دەستڕێژ دەدەن.
13
من ئەوە نیم گەر قاپییەكە دابخەی
لە دیوارەوە بێم
من دەرگاكە دەشكێنم.
14
هەر كاتێك بەورێك بمرێ
زنەیەك كوێر دەبێتەوە.
15
تەمەن حیلەیەكی بەردەوامە
لە مەزرای وێنجەدا.
 

سەرچاوە:
مرپیە برای درختی كه به پهلو افتادە است
انتشارات فرهنگ تارا
چاپ دوم، 1390

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.