چەند کورتە شیعرێک…ئارام شەمێرانی
سه‌یره،زۆر سه‌یره
ژیان ته‌ریق نابێته‌وه
زه‌وی یه‌ك پارچه نابێت به ئاو
……………………………………
كچێ …..
گه‌ر خوا پرسیاری ته‌مه‌نی لێ كردی
بڵێ به ئاوێنه‌كه‌ت
ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه
…………………………………..
ئه‌ی خۆره‌كه
ڕێك له‌سه‌ر سه‌رما هه‌ڵبێ
ئه‌م سێبه‌رانه‌م لێ ونكه
به شوێنمه‌وه‌ن
……………………………………
به هه‌موو ته‌مه‌نم
داوایه‌كم هه‌بوو له خوا
كه‌چی
؟؟؟ ……… ؟؟؟
ته‌مه‌نێ به‌نده‌ی ئه‌و بووم
كه‌چی
؟؟؟ …….. ؟؟؟
…………………………………..
له مه‌نجه‌ڵێك خوێنی خۆمدا
دڵم ئه‌كوڵێت
هاوارم له نیشتیمانم كرد
وه فریام بێت
كه‌چی ئه‌ڵێت :
كوڕم منی ته‌نوور هه‌نوكه گه‌رمم
………………………………
له به‌رده‌رگا ئه‌له‌رزی
ته‌ماشای بوو به چاو كزی
جلی ژنه‌كه‌شیان دزی
دزان شاره‌زا بوون
ئه‌میش گشتیانی ئه‌ناسی
هه‌ر ئه‌وانه بوون
كچێنی نیشتیمانیان دزی بوو
………………………………..
یه‌كه‌م جاره
كانی خۆی هه‌ڵئه‌ژه‌نێ له چاوم
یه‌كه‌م جاره
لوره‌ی ( با ) ته‌نیایم ئه‌ژه‌نێ
یه‌كه‌م جاره
ڕووناكی له ژووره‌كه‌ما ئه‌گه‌ڕێ
یه‌كه‌م جاره
ژیان وه‌ك سه‌گ لێم ئه‌وه‌ڕێ
كۆتا جاره ، ئه‌م دیداره
نایه‌ڵم ، كه‌س بێته دڵم
……………………………
ئه‌ی دونیا وا من ئه‌چم
له‌وسه‌ری خۆته‌وه
چاوه‌ڕێتم
……………………………………..
له‌و كاته ئه‌چم
ڕه‌ش و سپی ئێواره له‌یه‌ك ده‌ئاڵێن
له‌و كاته ئه‌چم
سپی و ڕه‌ش بومولێڵ له‌یه‌كتر هه‌ڵدێن
به‌یانیت باش ئاوابوون
ماڵئاوا گزنگ
…………………………….
برسیمه نیشتیمانم
ئه‌مرم نه‌تده‌م به ژه‌می ئه‌م ئێواره
مناڵیان لێ دزیم
بمبوره گه‌ر
بتگۆڕمه‌وه به پاسكیل و به كۆلاره
………………………………..
چه‌م به چرپه، چیا به چپه
ده‌ریا به دڵ، هه‌ور به كوڵ
شوێن هه‌نگاوه‌كانم كه‌وتوون
دڵیش نه‌یزانی بوو هه‌ڵدێم
به ته‌ما بووم، به ته‌نیابم
وا….. ی نیشتیمان وا….. ی
تۆ ( ته‌م) یت‌و له پێش هه‌تاو هه‌ڵهاتووی
بۆ هه‌ڵهاتن
………………………………..
دایكم تا مرد ئه‌یوت من نیشتیمانتم
نیشتیمانم تا مرد ئه‌یوت من دایكتم
كه‌چی من، هه‌ر هه‌تیوێكی
بێ نیشتیمان ده‌رچووم
…………………………..
وه‌ك خاڵێك له زوخاڵا
له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سپی دیارم
سه‌یركه خودازاده
چۆن به ته‌نیایی
له‌م به‌فره‌دا ده‌مرم
……………………………..
له دڵپڕیدا
هه‌نسكه‌كانی خۆم ئه‌ژمێرم
له ته‌نیایدا
هه‌نگاوه‌كانی خۆم ئه‌پێوم
ئارام شه‌مێرانی aram shamerani