ڕاستیه‌كانی پشتی خه‌لاتی نۆبڵ به‌ئۆباما
ڕۆژی هه‌ینی 9ی ئه‌م مانگه، كه‌هێشتا كارمه‌ندانی كۆشكی سپی و ده‌زگای موخابه‌راتی پنتاگۆن له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابوون، لیژنه‌ی خه‌لاتی نۆبڵ له‌ولاتی نه‌رویجه‌وه هه‌واڵی دانی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌مساڵی به‌ئۆباما، ڕاگه‌یاند وبڕیاریشه له10 مانگی دیسبه‌مبه‌ری داهاتودا، ئه‌م خه‌لاته كه‌به‌رامبه‌ره به‌یه‌ك ملیۆن ونیو دۆلار، له‌ڕیوڕه‌سمێكدا به‌ئۆباما بدرێ. بێگومان هه‌واڵێكی ئاوا كه ڕاسته‌وخۆ بووه جێگای سه‌رنجی ڕای گشتی خه‌ڵكی جیهان، نیشانه‌یه‌كی زیندوو له‌دروَ و راستی، سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن، ماف وخه‌لات، كارنامه‌و هه‌ڵوێستی بۆرژوازی جیهانی ده‌خاته ڕوو، كه‌پێویسته به‌گه‌رمیه‌وه سه‌رنجی بۆبدرێت. به‌تایبه‌تی بنه‌مای پێدانی خه‌لاتی نۆبڵ به‌ئۆباما به‌وهۆیه‌وه ڕاگه‌یاندراوه كه ئه‌و" پیاوێك بووه هه‌وڵی‌داوه بۆ پته‌و كردنی هاریكاری نێو ده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ك به‌ئاشتی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لات".
به‌لام ئایا ئۆباما شتێكی بۆ مرۆڤایه‌تی كردووه تابنه‌ماكانی ئه‌م خه‌لاته، وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌لاتێكه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بوون، بیگرێته‌وه؟ سه‌ره‌نجام ده‌كرێ بپرسین ئه‌وه كام راستی وكام سیاسه‌ته‌ی دینای ئه‌مرۆیه حوكمی پێدانی خه‌لاتی نۆبڵی به‌ئۆباما داوه؟
خه‌لاتی نۆبڵ هه‌رچه‌نده مانای په‌یامێكی ئینسانی وئاشتی خوازی پێدراوه و ڕووی له‌وكه‌سانه‌یه كه‌خزمه‌تیكیان به‌مرۆڤایه‌تی كردووه، به‌لام له‌دنیای چینایه‌تی و مه‌نتقی هێزی ده‌وڵه‌تان وسه‌رمایه‌داریدا هیچ كاتێك مانای واقی ئه‌م په‌یامه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیه‌وه و زۆتر بابه‌تێك بووه به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی‌یه‌وه تاسیاسه‌تی سه‌رده‌می خۆیانی له‌به‌رامبه‌ر جیهاندا پێ بڕازێننه‌وه وسه‌رده‌مدارانی چینی بۆرژوازی به‌به‌رگی ئینسانی وئاشتی خوازیه‌وه پێ بناسێنن. جیمی كارته‌ر و هینری كیسنجه‌ر وگۆرباشۆڤ و ئه‌نوه‌ر سادات و ماندیلاو ده‌یان كه‌سایه‌تی هاوشێوه‌ی وه‌ك ئه‌مانه كه‌خه‌لاتی نۆبڵیان پێبه‌خشراوه، یا خۆیان ده‌سه‌لاتدارانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مپریالیستی بوون وه‌یا مه‌نتقی هێزی ئه‌وانیان له‌پشته‌وه بووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌خه‌لاتی نۆبل شتیك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی جیهانی، ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپایی وئه‌رمیكا وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
به‌لام بۆچی خه‌لاتی ئه‌مساڵ بۆ چوارهه‌م جار شانسی خۆی به‌خشی به‌سه‌رۆكێکی تری ئه‌مریكا؟
لیژنه‌ی خه‌لاتی نۆبڵ ئۆبامای وه‌ك پیاوێك كه‌هه‌وڵیداوه بۆ ئاشتی وپته‌و كردنی هاریكاری نێو ده‌وڵه‌تی، ناساندووه، ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌دنیای دوای 8 مانگی به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ئۆباما، پێشه‌نگایه‌كی خۆێناوی له‌ئینسان كوژی وشه‌ڕو پشێوی و موسابه‌قه‌ی ته‌سلیحاتی و گرانی و بێكاری وكۆنه‌په‌رستی وتیرۆر وئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری وبرسیتی و نه‌خۆشی.. ڕه‌نگه تاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌خشاندووه، كه‌ڕۆژانه‌و سات له‌دوای سات تابڵۆكانی خۆی دینیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ولاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌كانه‌وه. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌جیهانی ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر جیهانی سوڵح وسه‌فا و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ملیۆنه‌ها ئینسانی بێده‌ره‌تان و شه‌ریفه بونه‌ته خۆراكی جه‌نگ وبرسیتی ونه‌خۆشی وئاواره‌یی. له‌كه‌نار تراژیدیا‌و كاره‌ساته‌كانی ئه‌م واقعیه‌تانه‌شه‌وه ئه‌وه حكومه‌تان وده‌وله‌تانی دنیان كه‌له‌م كۆشه‌و ئه‌وگۆشه‌ی دنیادا یان له‌جه‌نگ وقه‌یرانی په‌یوه‌ندیدان، وه‌یا خه‌ریكی دانه‌جیره‌و ڕاكێشانی چه‌كی ناوه‌كی و كۆمه‌ڵ كوژین. ته‌نانه‌ت ئارامترین ڕه‌وشی مونافه‌سه‌ی ده‌وڵه‌تان په‌نابردنه بۆگرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووبار‌و به‌ستنی ده‌رگای بارزگانی كالای خۆراكی له‌یه‌كتر.
جه‌نگ له‌ئه‌فغانستان ویه‌مه‌ن، كوشتار له‌عێراق و فه‌له‌ستین، كوده‌تا له‌هندوڕاس، شه‌ڕی ناوخۆی سودان وسۆمال، هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕوسیا له‌ولاتانی وه‌ك ئۆكرانیا‌و جۆرجیا، گرفتی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران وپاكستان وكۆریا، برسێتی وبێكاری وقه‌یرانی ئابووری جیهانی، نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌نفلۆه‌نزا .. هه‌موو ئه‌مانه ڕۆباری خۆین وبرسێتیان له‌جه‌سته‌ی دنیای ئه‌مرۆ هه‌لكه‌ندووه و ئۆباما‌و حكومه‌ته‌كه‌شی بێئاسۆ وبێچاره ڕاوه‌ستاوه..له‌ئاست په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌كانیشدا، كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكای سه‌رو خوارو،ئه‌مریكاو ڕووسیا، چین و ئه‌وروپای یه‌كگرتوو، پاكستان وئه‌فغانستان، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وئێران، لوبنان وئیسرئیل، سوریا وعێراق، توركیا وئه‌رمنستان، لوبنان وئیسرائیل، لیبیاومیسر، كۆریای سه‌رو خوارو.. دیسانه‌وه نیشانه‌یه‌ك له ناهاوسه‌نگی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ڕِوو، كه‌دوورنیه وه‌ك كانونی قه‌یرانگرتووی سیاسی، جیهان به‌ره‌و جه‌نگ وپێكدادانی ناوچه‌یی ڕاكێشێت. ئایا ئه‌م واقعیه‌ی جیهانی ئه‌مرۆ به‌س نییه بۆ پوچ بوون وبه‌درۆ ده‌رهاتنی مانای ئاشتی‌خۆزای ئۆباما‌و هه‌وڵه‌كانی؟
به‌لام ئه‌گه‌ر واقعیه‌ته‌كانی دینای ئه‌مڕۆ میدالی "ئاشتی خۆازی وهاریكاری نیوده‌وڵه‌تی" نانێت به‌سنگی ئۆباماوه، ئه‌دی بۆچی ئۆباما خه‌لاتی نۆبڵی ساڵی پێده‌درێت!
له‌مه‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی ئه‌مڕۆ و ولاتانی سه‌رمایه‌داری و مه‌نتقی هێز له‌ئاست ئه‌مریكاو ئه‌وروپادا ڕابوه‌ستین.
ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌دوای ڕووخانی بلۆكی شه‌رقدا، ئامانجی یه‌كقوتبی كردنه‌وه‌ی دنیا به‌ڕابه‌ری ئه‌مریكا ستراتیژی نه‌زمی نوێ‌ی جیهانی له‌لای نیو لیبرالیسته‌كانی ئه‌مریكاو بۆش وجمهوری‌خوازان گه‌لاڵه‌كرده‌وه. كه‌دواتر دنیای به‌ره‌و شه‌ڕو میلیتاریزم له‌سیاسه‌تدا وقه‌یرانی ئابووری له‌بازاردا ڕاكیشا. شه‌ڕی ئه‌فغانستان وعێراق خوی مه‌یدانێك بوو بۆ په‌لاماردانێكی جیهانی، تا ئه‌مریكا بتوانی حه‌ریفه‌كانی له‌ئه‌وروپا ده‌سته‌مۆ بكا‌و بیانكێشێته نێو ستراتیژی خۆیه‌وه. ترسی ئه‌وروپا له‌ڕۆچوون بۆ‌نێو ئه‌م ستراتیژه شه‌ڕخوازی ومیلیتاریستییه، توانای پێلێڕاكێشانی ئابووری وسیاسی به‌ئاڕاسته‌ی هه‌نگاونان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كان له‌وولاتانی جێماوی دوای داڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسی به‌یكجاری بڕیبوو. به‌شكستی جۆرج بۆش وهاتنه‌سه‌ركاری ئۆباما، ئه‌م ترس ونیگه‌رانیه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕه‌ویه‌وه و هۆشی پێلێڕاكێشانی سیاسی وئابووری هێنایه‌وه به‌به‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا. كه‌وایه ئۆباما ته‌نهابه‌وهۆیه‌وه شایه‌نی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌وروپای پێدرا، كه‌به‌ڕۆشنی شكستی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندو ڕه‌سمیه‌تی به‌كۆتایی "ڕابه‌ری جیهانی" ومه‌نتقی هێرش به‌رانه‌ی هێزی ئه‌مریكایی دا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای له‌م ڕاستیه دڵنیا كرده‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورپایی‌بوون كه بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئۆباما، خه‌لاتی نوۆبڵ ببه‌خشن. له‌حاڵه‌تێكی ئاوا‌شدا ئیتر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاشتی‌خوازی ونییه‌تیكی ئینساندۆستانه بۆ خه‌لاتی نۆبڵ ناهێڵێته‌وه.
به‌لام نابێ ئه‌وه له‌بیربكه‌ین، كه‌ئه‌وروپای سه‌رچاوه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت وشاڕێ‌ی بیری ڕۆشنگه‌ری وفه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ دۆستی، مادام له‌نێو سیاسه‌تی جیهانیدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانیكی سه‌رمایه‌داری وچاوچنۆك و بازاڕپه‌رستیدا، له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م ته‌مه‌دون وئینسان دۆستیه ڕاوه‌ستابێت. به‌هاپیرۆزه‌كان وڕه‌مه‌زه ئینسانیه‌كانیش ده‌خرێته خزمه‌تی مه‌رامی سیاسی وبه‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌یه‌وه. ئۆباما ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی و میلیتاریزمی دنیای سه‌رمایه‌ده‌ری خستۆته که‌ناره‌وه، و تائێستاش هیچ کارێکی باشی پێشكه‌ش نه‌كردوه به‌مرۆڤایه‌تی به‌لام پاداشتی شكست و زه‌بوونی بۆش و نیولیبرالیزمه‌كانی ئه‌مریكای وه‌رگرتوه. ئه‌مه تنها ڕاستی پشتی ئۆباما و خه‌ڵاتی نۆبڵه.