Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
ڕاستیەکان وەک خۆی !….هەرێز ڕۆژیار

ڕاستیەکان وەک خۆی !….هەرێز ڕۆژیار

Closed
by May 3, 2013 ئەدەب

 

 

 

مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو ، بە سەردانێک بۆ لای هاوڕێیان سەردانی شاری هەولێر خۆشەویستیم کرد هەڵبەتە لەوێ چەند هاوڕێیەکی تازەم ناسی کە شایەنی ناسین بوون ، رۆژی ١٨/١٢/٢٠١٢ لە چایخانەی مەچکۆ. بۆ یەکەم جار بە دیداری هاوڕێم “غەمگین بۆڵی “گەشتم من پێشتر ئەوم ناسی بوو لە ڕێگەی بەرهەمەکانیەوە ، بەڵام لە نزیکەوە بە خودی خۆی نەگەشتبووم پاش دانیشتنێک ٢٥ خولەکی من و غەمگین باسگەلێکی زۆرمان کردەووە هەم لەبارەی رەوشی ئەدەبی ئەمڕۆ و هەم باسی تەکنەلۆجیا و دوورکەوتنەوەی خود لە شتگەلە رووحانیەکان . دانیشتینی من و غەمگین تەنیا ٢٥ خولەکی خایەند . لەماوەی ئەم ٢٥ خولەکەدا من باسی دەقی (( ستیانەکەت )) ی (( حەمە کاکەرەشم )) کرد بۆ غەمگین تەنیا باسی دەقەکەم بۆ کرد و بە فۆرمێکی نوێم بینی لە دەقەکانی حەمە کاکە رەش هەڵبەتە باسکردنی من لەبارەی ئەم دەقەوە بۆ غەمگین تەنیا ئەوەندە بوو کە ئەم دەقە جیاوازیەکی زۆر زۆری هەیە لە هەموو رووەکانی لە دەقی (( من و خۆم))ی هەمان شاعیر .

لێرەوە هەموو شت دەست پێدەکات ، پاش گەرانەوەم بۆ سلێمانی دوای چەند هەفتەیەک لێک تێنەگەشتنێک لە نێوان هەردوو شاعیر (( حەمە کاکە رەش و غەمگین بۆڵی )) دروست بوو ، هەڵبەتە ئەم لێک تێنەگەشتنە گەورە بوو. منیش کەوتمە نێوان ئەم معادلەیەوە بەڵام بە لایەنێکی خراپ ئەوەی خراپی من بوو لەم بارەدا ئەوە بوو تای تەرازووەکەم بەلای (( کاکە حەمە )) شکاندەوە کێشەکە لەسەر دێرێکی هاوبەشی نێوان (( کاکە حەمە و غەمگین )) بوو ئەویش ئەم دێرە بوو (( دڵم تەنگە وەکو ستیانەکەت )) هەڵبەتە من پێشتر ئەم دێرەم لە شیعرەکەی کاکە حەمە بینی بوو وام هەستکرد غەمگین ئەم دێرەی لەو بردووە. بەڵام دوای خوێندنەوەی خۆم بۆ دەقەکانی غەمگین و زیاتر وورد بوونەوە لەم بابەتە هەستم کرد ئەم دێرە تەنیا خەیاڵ ئاوێزانێکە لە نێوان هەردوو شاعیر هیچ پەیوەندی نیە بەوەی کە ئەم لەئەوی بردووە یان ئەو لە ئەمی بردووە ، پاش ئەوەی کە من لە چەند شوێنێک ئەوەم بیستەوە کە گوایە من دەقەکەم بۆ غەمگین خوێندۆتەوە لە جایخانەی مەچکۆ ئەم بابەتە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە دانیشتینی من و غەمگین تەنیا ٢٥ خولەک بوو . پاشان من وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی خۆم لەلایەن (( حەمە کاکە رەش))ەوە ، ئاگادار کرابوو کە ئەم دەقە با ئامانەت بێت لات هەتا بڵاوی دەکەمەوە بۆ کەسی نەنێریت وە بۆ کەسیشی نەخوێنیتەوە . ناردنی ئەو دەقە لەلایەن (( حەمە کاکەرەش))ەوە ، بۆ ئەوەبوو کە بزانێت. ئایا لەم دەقەدا توانیوەتی بازێک بدات لە من و خۆم ؟ ئایا ئەم دەقە لە رووی فۆڕم و ناوەڕۆکەوە لە چ ئاستێکدایە ؟ بۆیە تکایە با راستییەکان وەکو خۆی ببینین من ئەم روونکردنەوەیەم تەنیا بۆ ئەوەیە، کە غەمگین گوێ لە وشەیەکی ئەو دەقە نەبووە لە لایەن منەوە بۆی خوێندرابێتەوە، چونکە کاتەکەی من و غەمگین زۆر کەم بوو تا من دەقی بۆ بخوێنمەوە، هەروەها غەمگین بە هیچ جۆرێک ئەم دێرەی لە حەمە کاکە ڕەشەوە نەبردووە، بەڵکو من لەو ساتەدا کەوتمە هەڵەیەکی زۆر کوشندە کە تای تەرازووی لایەکیانم گرت و نەمتوانی بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ کێشەکە بکەم .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.