Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ: سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین

ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ: سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین

Closed
by February 27, 2008 گشتی

مێزگردێک له‌ ئەمستردام
ئەدای په‌رله‌مانتارانی کوردستان
کۆسپ و ڕیگرەکان لە بەردەم چاودێری و به‌دواچووندا

ڕۆژى شه‌ممه‌‌ ڕێکه‌وتى 23/02/2008 کاژێر 19،00 حه‌وتى ئێواره‌ کەرتى ئەمستردامى  کۆمیتەى ڕێکخستنى بەنەلۆکس له‌هۆڵى یانه‌ى "میدیـــا" مێزگردێکی بۆ به‌ڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب" ساز كرد، ده‌رباره‌ی ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانی کوردستان و به‌ڕێوه‌چونی کاروباری ڕؤژانه‌یان، چاودێری و به‌دواچوون له‌ ئه‌دای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ژمارەیەکى زۆر لە ڕۆشنبیرانى کوردى شارەکانى هۆڵەندە و ئەندامانى ڕێکخستنەکانى  یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئامادەى بوون.

سەرەتا بەڕێوەبەرى مێزگردەکە، بە وتەیەک بە خێراهاتنى ئامادەبووان و به‌ڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه‌ شیهاب" کرد و چوارچێوەى مێزگردەکەى دەستنیشان کرد، کە ئەم تەوەرانەى لە خۆ گوتبوو:
1- ده‌رباره‌ی ڕۆڵی کوردانى تاراوگە و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی هەرێمى کوردستان.
2-  ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانی کوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری ڕۆژانه‌یان.
3 – چاودێری و به‌دواچوون له‌ ئه‌دای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
4- ڕه‌وشى هه‌نوکه‌یی و چاره‌نوسسازی ئه‌مڕۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
تەوەرى باسەکانى به‌ڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه‌ شیهاب" بە بەشدارى ڕاستەوخۆى زۆربەى زۆرى ئامادەبووان سه‌باره‌ت ڕەوش و گۆڕانکارییەکانى ئه‌مڕۆی کوردستان و واقیعیانە تیشکى خستە سەر ڕۆڵی کاریگەرى دەوڵەتانى ئیقلیمى  و دنیا  بۆسەر کوردستان و ناوچەکە.

خاڵە گرنگەکان:
* ڕۆڵى دیار و بەرچاوى  هەڤاڵ مام جەلال لە ئەمڕۆى عێراق و پێگەى ئەکتیفى سەرکردایەتى کورد لە بەغدا.
* کابینەى یەکگرتوى حکومەتى هەرێمى کوردستان و گرفتى یەکنەگرتنەوەى تا ئێستاى وەزارەتى کاروبارى پێشمەرگە و دارایى و ناوحۆ، کەمکردنەوە ژمارەى وەزیرەکان و بانگێشتکردنى وەزیرە کەمتەرخەمەکان بۆ پەرلەمانى کوردستان و دیاریکردنى کادرى شایستە بۆ شوێنى شیاو.
* بەرپەرچدانەوە و بنەبڕکردنى دیاردەى گەندەڵى بە شێوەى عەمەلى.
* لیژنەى چاودێرى دارایى کوردستان یان لیژنەى نەزاهەى عێراقى باسێکى بودجەى پارێزگاکان.
* ڕەوشى ئەمڕۆى ژنان و یاساى بارى کەسێتى و گۆڕینى یاساى 59 -62 و ڕۆڵى نێگەتیفى یەکێتى زانایانى کوردستان.
* ڕێکەوتنامەى ستراتیژى و ڕۆڵى سەرۆکى هەرێم.

باسەکانى دیکەی ناو مێزگردەکە:
ئامادەبوان لە مێزگردەکەدا  گفتوگۆ و بە دواچونێکى گەرم و جدیانەیان لەگەلڕ خاتوو "سۆزان" دەست پێکرد دەربارەى کێشەى یاساى نەوت و یاساى ڕۆژنامەنووسى کوردستان و ڕۆڵى پەرلەمانتاران، بەڕێزى تیشکى زیاترى خستە سەر ئەو مەسەلانە، هەروەها شێوازى ڕوانینى خۆیى و حکومەتى هەرێم و کۆمەڵگاى کوردى بۆ ئاسایشى نەتەوەیى و ئادابى گشتى یەکاڵا کردەوە.
پرسیار و پێشنیازى بەشداربووان دەربارەى گرنگى پێدانى پەرلەمان بۆ منداڵانى کورد لە تاراوگە و لایەنێکى پەروەردەى دواڕۆژى منداڵانى کوردى لاى بەڕێزى ووروژاند و پەیمانى دا ئەم مەسەلەیە وەک پرۆژەى کارى ئایندە بخرێتە ئەجێنداى پەرلەمانەوە،
هەلاوەها نیشکى خستە سەر گرنگى بەشى یاسایى لە پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى نەخشە کێشان(پلاندانان) و کێشەى گوڕینى ناو لاى کوردانى تاراوگە(دوو ناوى)، لە پەرلەمانى کوردستاندا بە هەند وەرگرت. باسى دەزگاى کوالیتى کۆنترۆڵى، بۆ چاودێرى چۆرێتى ئەو بەرهەمتانەى دێنە کوردستانەوە بە پێویست زانى و باسى کێشە گرفتى کارەبا و وەزیرى کارەبا کرد.
بە سیستەم کردنى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و نەهێشتنى دیاردەى ڕۆتین، شەڕى نێوان عەقڵى کۆن و نوێ، گومرگ و داهاتى کوردستان، کێشەى بەکارهێنان و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، مافى هاوڵاتى و ئازادى تاکەکەسى، تەرجەمە کردن و تەفعیل کردنى بیرۆزەکان و بە پراکتیکردنیان، چۆنێتى بەکارهێنانى ئەو دەسەڵاتەى ئەندام پەرلەمانێک هەیەتى  و شێوەى بەکارهێنانى تەوەرى گرنگى مێزگردەکە بوون.

 

لە کۆتایى دیاریەکى بەنرخى کەرتى ئەمستردام کە (کتێبێک) بوو، لە لایەن بەڕێز  هیوا سەرهەنگ بەرپرسى کۆمیتەى ڕێکخستنى بەنەلۆکسەوە پێشکەش خاتوو "سۆزانی خاڵه‌ شیهاب" کرا و  مێزگردەکە سێ کاژێرى خایاند و جێگەى ڕەزامەندى ئامادەبووان بوو.
جێگه‌ىئاماژه‌پێدانه‌ سەرەتاى ئێوارەکە بە خوانێکى ڕازاوە دەستى پێکرد، کە لە لایەن ئەندامى چالاکى کەرتى ئەمستردام خاتوو (ئامینە محەمەد حسێن) ئامادەکرابوو.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.