Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ڕاڤه‌ 6

ڕاڤه‌ 6

Closed
by July 28, 2008 گشتی

 125
 
 125 لە سحری ژمارە، مەكانەتێكی جوانی هەیە و بە جارانكردنی 8 دەبێتە هەزار. جگە لەمەش بەشێك لە پانتایی ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی داگیر كردووە و رۆژانە لە میدیاكان دێتە بەرچاومان. بەرزبوونەوەی بەرمیلی نەوت بۆ 125 دۆلاری ئەمەریكی زۆرترین پانتایی نوچەى ئابووری و سیاسی دونیای داگیركرد، بە ئەندازەیەك جێگیربوونی بەرمیلێك نەوتی خاو بەو نرخە دڵەڕاوكێیەكی زۆری بۆ ئاسیاوییەكان دروستكرد، پاش ئەوەى 20 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی. هەروەها ئەو جێگیریە بۆ بەرمیلێكی نەوت لە نیوَیۆرك لەو چەند رۆژەى دوایی ئەم مژدەیەی هەڵگرت، كە لەچەند رۆژی داهاتوو زیاتر دادەبەزێت.
 جگە لە نەوت، 125 بەم دواییە ژمارەیەكی مژدە هێنەر بوو بۆ عێراقییەكان، ئەمەش لەكاتێكدا كە سندوقی دراوی عەرەبی لە ئەردەن لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقی پرۆتۆكۆڵی رەشكردنەوەى 125 ملیۆن دۆلاری قەرزی عێراقیان كرد.
 هەروەها لە ناوەڕاستی فبرایەری ئەمساڵ، لە بەیاننامەیەكی راگەیاندراوی دا، وەزارەتی دەرەوەى ئەمەریكا ئەوەى ئاشكرا كرد، كە وڵاتەكەى كۆمەكێكى خێرای بە بڕی 125 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتی و دانانی ئاسایشی لانەوازە عێراقییەكان ئامادە كرد.
 هەروەها لە خۆ ئامادەكردنی چین بۆ ئۆلۆمپیاتی ئەمساڵ، 125  جوتیار لە مەشق كردندان بۆ بەرزكردنەوەى مەشخەڵی ئۆلۆمپیات كە لەیەكێك لە كێڵگە گەورەكانی چین دەست پێدەكات. لەگەڵ ئەوەش میدیاكانی جیهانی لەسەر زاری بەرپرسێكی گەشتوگوزاری بەرازیلی رایانگەیاند، كە چین پلانی بازاڕی گەشتوگوزاری بەرازیلیان بە بازاڕێگی گەورە و بە توانا و نوێ ناوزەدكرد و پێشبینیش ئەكرێت 125 هەزار گەشتیاری چینی لە ساڵی 2010 دا روو لە بەرازیل بكەن.
 ئەمەى سەرەوە گەرمترین و پڕبایەخیترین هەواڵەكانی جیهانی بوون سەبارەت بەو ژمارەیە.. بەڵام لێرە نووسینەكەمان ناوەستێت، بەڵكو 125 لە راگەیاندن و رای شەقامی كوردی (بەتایبەت مامۆستایان)، تا ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆرترین ئاخافتن و پرسیار و ناڕەزایی لێكەوتەوە. ئەمیش دوای بڕیاری زیادكردنی مووچەى فەرمانبەران، حكومەتی هەرێم بڕیاری بڕین و لێستاندنەوەى ئەو 125 هەزار دینارەى دا، كە وەك دیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ مامۆستایانی خەرجكردبوو. پرسیار لێرە ئەوەیە: ئایا لە هیچ شوێنێكی ئەو سەر زەمینە و لە هیچ حكومەتێك كەس گویی لێبووە حكومەت دیاری بداتە فەرمانبەرەكانی و دواتریش لێی بستێنێتەوە؟؟ خۆ ئەگەر لەسەرەتای ئەمساڵدا مامۆستایانیان سەرپشك كردبان بە پرسیاری (دەتدەمىَ بەڵام گشتیت لێ دەستێنمەوە)، هیچ مامۆستایەك  ئەو دیاریەى وەردەگرت؟ رەنگە بەرچاوترین پێدانی ئەو 125 هەزارە لە كاتێكدا بووبێت، كە حكومەتەكەمان بیری لەوە كردبێتەوە فرسەتێكی باشتری ژیان ببەخشێتە توێژی مامۆستایان، ئەمەش (وەك ئەوەى لە بەدواداچوونەكانی میدیای كوردی بینرا، بۆ بەرزكردنەوەى ئاستی خوێندن و گەڕانەوەى بەهای مەعریفی بووە لە نێوەندەكانی خوێندن)، لىَ بڕین و لێستاندنەوەى (پاش ئەوەى حكومەتی ناوەندی عێراق فرسەتێكی پێدانی مووچەى زیادكراوی لەسەر یەكی بەخشیە فەرمانبەرەكانی و حكومەتی كوردیش نەوەك نەیتوانی لەسەر یەك ببەخشێت، بەڵكو دەرماڵەكانی تریشی بڕین و ساندنەوە) چ مەدلولێكی هەیە، جگە لە پاشگەز بوونەوە و گوىَ نەدان بە بەهای مەعریفی؟ بەو واتاییەى ئەگەر دوێنىَ بەخشینی 125 هەزارەكەى سەرۆكی حكومەت گوزارشت بێت بۆ خەمی مەعریفی و زانستی، ئەوا ئەمڕۆ  بڕین و لێستاندنەوەى گومان دروست دەكات و مەدلولاتەكەى گوزارشتە بۆ گوێ نەدان بە مەعریفە و بەرز بوونەوەى ئاستی خوێندن.
 – لێرەوە هەواڵ و بەدواداچوونەكان لەسەر 125 بە كۆتا نایەن. پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێكی نەوتی خاو لە جیهاندا لە 125 دۆلارەوە دابەزێت. لای ئێمەش پێشبینی دەكرێت بڕینی 125 هەزارەكەى سەرۆكی حكومەت، هەواڵی خۆشی بەدوا دانەیەت.
 
             
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.