ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له ڕۆمانی_ئه‌وین له وڵاتێكی له‌ت له‌تكراودا
بێگومان هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌كو ڕۆمان,ناتوانێ گوزارشت له خه‌می مرۆڤه‌كان بكات‌و ببێته ئاوێنه‌یه‌ك,بۆده‌رخستنی واقیعی كۆمه‌لگا.به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر جارمرۆڤ ته‌نیا له په‌راوێزی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌وه,ئاشنای كلتوورومێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێت.له‌ڕێی ژانری ڕۆمانه‌وه,مرۆڤ له خه‌می هاوشوناسه‌كانی ده‌گات‌وده‌زانێت له‌و كۆمه‌لگایانه چی ده‌گوزه‌رێت. (هینری میلله‌ر)ده‌ڵێت:بۆ ئه‌وه‌ی له واقیعی ژیانی نه‌ته‌وه‌كان بگه‌ین, ده‌بێ ڕۆمانه‌كانیان بخوێنینه‌وه.كه‌واته به‌ته‌نیا خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانێكی وه‌ك هه‌زار خۆری دره‌وشاوه,به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین جه‌نگ چ ماڵوێرانكاریه‌كی به سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانی داهێناوه‌وڕه‌وشی ژنان له‌و كۆمه‌لگایه چۆنه.به‌هه‌مان شێوه‌ش,كاتێ خوێنه‌رێك ڕۆمانی(ئه‌وین له‌وڵاتێكی له‌ت له‌تكراو)*دا,ده‌خوێنێته‌وه,ده‌زانێ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك,چ سته‌م‌وچه‌وسانه‌وه‌یه‌كی بینیوه‌و چ قوربانیدانێكی له ڕێگه‌ی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی داوه.به تایبه‌تیش كه زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه,زه‌مه‌نێكی مێژووییه هه‌رله سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه,تاكو زه‌مه‌نی سه‌ختی دوای ئه‌نفاڵه‌كان.واته ئاماژه‌كردنێكه بۆ قوربانیه‌كانی گه‌لی كورد,له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا.ده‌كرێ بڵێین,ڕۆمانی ئه‌وین له‌وڵاتێكی له‌ت له‌تكراودا,ڕۆمانێكی مێژوویی‌و بیۆگرافییه .به‌و مانایه‌ی له‌لایه‌كه‌وه,باس له مێژووی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات له پێناو گه‌یشتن به ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی,له‌لایه‌می تریشه‌وه داستانی ئه‌وینی نێوان,پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد‌وكچێكی دانیشتووی به غدامان,بۆ ده‌گێرێته‌وه.ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕۆمانه,باس له سه‌ر گوزشته‌ی خێزانێكی كورد ده‌كات,كه له به‌غدا ده‌ژین‌و به‌هۆی كوردبوونیانه‌وه,هه‌میشه رووبه‌ڕووی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی‌وسته‌می سیاسی بونه‌ته‌وه.ئه‌و ڕۆمانه, بابه‌ته‌كه‌ی له چیرۆكێكی واقیعی وه‌رگیراوه,دواجار به‌زمانی ئینگلیزی كراوه‌ته ڕۆمان.ئه‌گه‌رچی ڕۆمانه‌كه, ڕۆمانێكی ریالیزمیه‌وگوزارشت له واقیع‌وسه‌رده‌مانێك ده‌كات,كه سه‌رده‌می هه‌شتاكان‌وژیانی شاخ‌وپێشمه‌رگایه‌تیه,وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,به‌زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان نووسراوه‌و له چه‌ندین شوێنی رۆمانه‌كه‌دا,شیعریه‌تێكی جوان له وه‌سف‌و گێرانه‌وه‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت.وێرای شوێن له رۆمانه‌كه‌دا,كه شوێنی راسته‌قینه‌ن‌وئاماژه بۆ به شێكی سروشت‌و جوگرافیای كوردستان ده‌كات,به‌و پێیه‌ی ڕۆماننووس راسته‌وخۆ ناوی شوێن‌ودێهات‌و شاره‌كان ده‌هێنێت.له‌ڕۆمانه‌كه‌دا,چه‌ندین كه‌سایه‌تی له نێو ڕووداوه‌كاندا بوونیان هه‌یه.به‌ڵام پاڵه‌وانی سه‌ركی كچێكه,كه هاوشانی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تر,ڕۆلی بنه‌ره‌تی‌وسه‌ره‌كی ده‌بینن له‌و ڕۆمانه‌دا,كه ئه‌ویش سه‌ربه‌ستی پێشمه‌رگه‌یه.جوانه عه‌سكه‌ری پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه,له باوكێكی عه‌ره‌ب‌و دایكێكی كورد,له به‌غدا له دایك بوه.ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تادا,به هۆی ئه‌وه‌ی دایكی كورده, ئیدی هه‌ست به سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كات‌وعه‌ره‌به‌كان,به چاوێكی دیكه‌ی جیاله خۆیان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.ته‌نانه‌ت له‌و گه‌ره‌كه‌ی تیایدا ده‌ژیت,هه‌ر به‌ماڵه كورده‌كه,ده‌ناسرێنه‌وه.ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌وان له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیان.گه‌رچی جوانه باوكی عه‌ره‌به‌و دایكیشی كورده.ئه‌گه‌ر به پێی ڕه‌چه‌له‌كی نه‌ته‌وایه‌تی بێت,ده‌بێ خۆی وه‌ك عه‌ره‌بێك بناسێنێت.به‌و پێیی منداڵه‌كان,ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی باوكیان.وه‌لێ به پێچه‌وانه‌وه جوان,نه‌ك هه‌رناسنامه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به هی دایكی,بگره شانازی به كوردبوونی خۆشیه‌وه ده‌كات‌و پشت ده‌كاته,هه‌موو خۆشیه‌كانی به غدا‌و دوای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت,كه پێشمه‌رگه‌یه له شاخ.جوانه دوای ئه‌وه‌ی له به غدا له دایك ده‌بێت,ئیدی هه‌رله‌وێش گه‌وره ده‌بێت‌وله سه‌ره‌تاكانی گه‌نجیه‌تیدا,به هۆی تێكه‌ڵاوی‌و یه كتر ناسینه‌وه,كه سێكی تر ده‌ناسێت,كه دواتر ده‌بێته هاوسه‌ریشی, كه ئه‌ویش سه‌ربه‌سته.جوانه دوای ئه‌وه‌ی زانكۆ ته‌واو ده‌كات‌وبۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێته فه‌رمانبه‌ری گهشتو گوزار,پاشان سه‌ربه‌ست به نامه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات‌وئه‌ویش به بێ هیچ ترس‌و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك,به بێ بیركردنه‌وه له ژیانی سه‌ختی شاخ ڕازی ده‌بێت.سه‌ره‌تاكانی یه‌كتر ناسین‌ودروستبوونی خۆشه‌ویستی نێوان,جوانه‌وسه‌ربه‌ست ده‌گه‌ڕێته ئه‌و كاتانه‌ی كه تیایدا,سه‌ربه‌ست قوتابیه‌كی زانكۆ بوه.ئیدی له ده‌ره‌نجامی هاموشۆ كردنی بۆماڵی جوانه, به تایبه‌تیش كه ئه‌وان ناسیاوی یه كترین,جوانه ده‌ناسێت‌ودواجاریش خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا دروست ده‌بێت.وه‌لێ بار‌ودۆخی سیاسی ڕێگه نادات,ئه‌ودوو خۆشه‌ویسته به یه‌كتری بگه‌ن, بۆیه كاتێ سه‌ربه‌ست زانكۆ ته‌واو ده‌كات,هه‌ست ده‌كات كێشه‌یه‌كی پیرۆزتر‌و گه‌وره‌تری له به‌رده‌مدایه, كه ئه‌ویش بوون به پێشمه‌رگه‌وخه‌باتكردنه له پێناو كوردستان,بۆیه ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌وژیانی شاخ هه‌ڵده‌بژێرێت.لێره‌وه جوانه‌وسه‌ربه‌ست له یه‌كتری داده‌برێن‌وئه‌و دابڕانه‌ش چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت.بۆیه جوانه هه‌ر له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.بێگومان ئه‌گه‌ر چی جوانه له به غدا له دایك بوه‌و,ته‌مه‌نێكی زۆری له‌و شاره بردۆته سه‌روله هه‌مان كاتیش‌دا,له‌باوكێكی عه‌ره‌ب,كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی عه‌ره‌بی عیراقین,واته بنه ماڵه‌ی عه‌سكه‌ری له‌دایك بوه,كه‌چی سه‌یر له‌وه دایه,جوانه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه هیچ په‌یوه‌ستبوونێكی به به‌غداوه وه‌ك شارێكی خۆی نییه.به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو هزر‌وبیركردنه‌وه‌ی له كوردستانه‌و سروشتی جوان‌و ڕازاوه‌ی كوردستان,هه‌میشه سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت.به تایبه‌تیش كه جوانه هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه,له گه‌ڵ دایك‌و باوكی له وه‌رزی هاوین‌و پشووی خوێندندا,گه‌راوه‌ته‌وه‌كوردستان.جوانه گه‌رچی خه‌ڵكی به غدایه‌و هه‌رله‌وێش داده‌نیشێت‌وبه شێكی زۆری ته‌مه‌نی خۆشی له‌و شاره‌دا بردۆته سه‌ر,كه‌چی هیچ په‌یوه‌ست بوون‌و خۆشه‌ویستیه‌كی بۆ ئه‌و شاره نییه.هه‌روه‌ك خۆشی له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ:(ئه‌گه‌رچی من له به‌غدا له دایك بووم,به‌ڵام دڵم هه‌ر له سلێمانی بوو).لێره‌دا ده‌كرێ بڵێین,ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه‌وخۆشه‌ویستیه‌ی جوانه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه بۆ شاری سلێمانی,له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به سر‌وشت‌وبونیادی شوێنه‌وه هه‌یه,به‌وپێیه‌ی سلێمانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ به غدا,سروشت‌وكه‌ش‌وهه‌وایه‌كی جوانتر‌وڕازاوه‌تری هه‌یه.له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌وینی جوانه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ربه‌ستی ده‌زگیرانی,كه خه‌ڵكی سلێمانیه.واته ئه‌وینی جوانه بۆ سه‌ربه‌ست,ئه‌و تێڕوانینه‌ی لادروست ده‌كات,كه به هۆی ئه‌وه‌وه شاره‌كه‌شی خۆشبوێت,گه‌رچی خۆشی له دایكیه‌وه,خه‌ڵكی سلێمانیه.بۆیه ده‌بینین جوانه گه‌رچی باوكی عه‌ره‌به‌و له به‌غداش دائه‌نیشێت,به‌ڵام سۆزی بۆ سلێمانی زیاتره,وه‌ك له‌وه‌ی بۆ به‌غدا.جوانه چونكه له به‌غدا,هه‌میشه له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه,به چاوێكی دیكه‌ی جیا له‌وان سه‌یركراوه‌وزۆر جاریش وه‌ك ماڵه كورده‌كه,هێمایان بۆ كراوه,بۆیه شانازی به كوردایه‌تی خۆی ده‌كات‌وئه‌وه‌نده‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له كورد ده‌بینێته‌وه,ئه‌وه‌نده به لایه‌وه گرنگ نییه,كه له باوكێكی عه‌ره‌به.له‌كاتێكدا وه‌ك باسمان كرد,ناسنامه‌ی باوك پێوه‌رێكه بۆ ناسنامه‌ی منداڵه‌كانی.به‌و مانایه‌ی باوك سه‌ر به‌كام نه‌ته‌وه بێت,منداڵه‌كانیشی,ده‌بنه هه‌ڵَگری ناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه.به پێچه‌وانه‌ی جوانه‌ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه,كه ناسنامه‌كه‌ی خۆی ده‌به ستێته‌وه به هی دایكی.بێگومان دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ست له به‌غدا,زانكۆ ته‌واو ده‌كات,ئیدی ماڵئاوایی له جوانه ده‌كات.سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌ست,ده‌بێته پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه كێتی نیشتمانی,له ناوچه‌كانی دۆلی جافایه‌تی‌وچه‌كی كوردایه‌تی ده‌كات شان‌وڕێگای رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت. سه‌ربه‌ست گه‌رچی له ناخه‌وه جوانه‌ی خۆشده‌وێت,وه‌لێ چونكه ده‌زانێت نه‌ته‌وه‌كه‌ی ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه‌یه,ئیدی له نێوان ئه‌وینی جوانه‌و ئه‌وینی كوردستاندا,ئه‌وینی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت‌وباوه‌ش به شاخه‌كانی كوردستان ده‌كات.بۆیه سه‌ربه‌ست‌و جوانه له یه‌كتری دائه‌برێن‌وسه‌ربه‌ست ده‌چێته شاخ‌و جوانه‌ش هه‌ر له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.به‌ڵام ئه‌و دابڕان‌و دوركه‌وتنه‌وه,نه‌ك هه‌رعشقی ڕاسته قینه‌ی سه‌ربه‌ست‌وجوانه كاڵ ناكاته‌وه,بگره ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌لای یه‌كتر خۆشه‌ویستیان ده‌كات.بۆیه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی,جوانه‌و سه‌ربه‌ست له یه‌كتری دووركه‌وتوونه‌ته‌وه,هه‌واڵی یه‌كتر پرسین‌و سۆز‌وخۆشه‌ویستی نێوانیان,له‌ڕێی نامه گۆرینه‌وه‌و,ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن‌وله ژیانی یه‌كتری به ئاگان.ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه چه‌ندساڵێك ده‌خایه‌نێت,تاكو به هۆی ده‌رفه‌تی دانوستانی نێوان شۆرش‌وحكومه‌تی به‌غدا,جارێكی تر سه‌ربه‌ست,ده‌چێته‌وه به غدا‌و جوانه ده‌بینێته‌وه.به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه زۆر ناخایه‌نێت‌وسه‌رله‌نوێ به هۆی هه‌ڵَگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق,كۆتایی به ودانوستانه دێت‌وسه‌ربه‌ست ده‌گه‌رێته‌وه شاخ.هاوكات جوانه‌ش خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات‌وله یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی گهشتو گوزار,ده‌بێته فه‌رمانبه‌ری میری.دیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزێك به سێ ساڵ,جوانه‌و سه‌ربه‌ست له یه‌كتری دورده‌كه‌ونه‌وه‌و ته‌نیا به نامه گۆرینه‌وه, ئاگاداری هه‌واڵ‌و ژیانی یه‌كترین.تاكو له نامه‌یه‌كداله شاخ, كه بۆ جوانه‌ی ده‌نێرێت, سه‌ربه‌ست داوای هاوسه‌رگیری له‌جوانه ده‌كات.بێگومان جوانه‌ش چونكه له دڵه‌وه سه‌ربه‌ستی پێشمه‌رگه‌ی خۆشده‌وێت,ئیدی بێ دوو دڵی به وداوایه‌ی سه‌ربه‌ست ڕازی ده‌بێت.واته پشت ده‌كاته هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیانی خۆی له به‌غداوپیشه كه‌ی جێدێلێت, ته‌نیا له پێناوخۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌یه‌ك.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه خۆشه‌ویستی بێ سنووری جوانه‌یه بۆ سه‌ربه‌ست كه وایلێده‌كات, سه‌ختیه‌كانی ژیانی شاخ, به ساته خۆشه‌كانی ژیانی به غدا بگۆڕێته‌وه.واته له پێناو عه‌شقه‌كه‌یدا,ئاماده‌ی قوربانیدانه.بۆیه له رۆژێكی به هاری كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری ساڵی هه‌شتاو هه‌فتدا,جوانه له به‌غداوه دێته سلێمانی به نیازی ئه‌وه‌ی شو‌و به سه‌ربه‌ست بكات.ئیدی له ماڵی باوكی سه‌ربه‌ست,ڕێ‌و ره‌سمی ماره‌كردنه‌كه ته‌واو ده‌بێت‌ودوای چه‌ند رۆژێك,له‌لایه‌ن ناسیاوێكی سه‌ربه‌سته‌وه, به نهێنی‌و به‌ناو بازگه سه‌خت‌و پڕله ترسه‌كانی رژێمی به عسدا,جوانه له سلێمانی ده‌بردرێته قه‌ڵادزێ‌وله‌وێوه‌ش ده‌چێته ده‌ڤه‌ری مه‌رگه,كه ناوچه‌یه‌كی ئازادكراوی ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. به‌م جۆره ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته, دوای ساڵانێكی درێژ له عشق‌و خۆشه‌ویستی ڕاسته قینه‌یان بۆ یه‌كتری, به دیداری یه‌كتر شاد ده‌بن‌و لێره‌وه‌ش وێستگه‌یه‌كی نوێ, له ژیانی جوانه ده‌ست پێده‌كات,كه ته‌واو جیایه له‌گه‌ڵ وێستگه‌كانی ژیانی رابردووی له به‌غدا.له سه‌ره‌تاشدا,سه‌ربه‌ست واقیعی سه‌ختی ژیان له شاخدا, بۆ جوانه باسده‌كات‌وپێی ده‌ڵێت,كه ئه‌وان رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌كه‌ن‌وهه‌مووڕۆژێك سوپای به عس بۆ مبارانیان ده‌كات‌وته‌نانه‌ت مه‌ترسی,كیمیا بارانكردنیشیان هه‌یه.كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه,ئه‌و وتانه‌ی سه‌ربه‌ست,كه مه‌به ستی ده‌رخستنی ژیانی شاخ بۆ جوانه باسیان ده‌كات,نه‌ك هه‌ر نابنه جێگه‌ی ترس‌ونیگه‌رانی‌ودڵه‌راوكێی جوانه,بگره زۆر به لایه‌وه ئاسایه.ته‌نانه‌ت شانازیش به سه‌ربه‌ست‌وژیانی سه‌ربه‌ستیشه‌وه ده‌كات.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_(من به مێرده‌كه‌مه‌وه یه كجار سه‌ربه‌رز بووم).بێگومان ئه‌وه ئه‌وینی جوانه یه بۆ سه‌ربه‌ست ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست ده‌كات نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانی شاخ نه‌بینێت.ئه‌وه عشقی ڕاسته قینه‌ی نێوان,جوانه‌و سه‌ربه‌ستی پێشمه‌رگه‌یه,وایان لێده‌كات به گژ بۆمبا‌و كیمیا باران دابێنه‌وه.ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت, چ هێزێك هه‌یه واله كچێكی فه‌رمانبه‌ری دانیشتووی به غدا بكات,پشت بكاته هه‌موو خۆشیه‌كانی شار‌و ئاماده بێت,له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك بژیت, كه ڕۆژانه مردن میوانیه‌تی.له سه‌رده‌مێكدا,كه مرۆڤه‌كان,تامه‌زرۆی ژیانی شاربوون,كه‌چی ئه‌و پشت ده‌كاته ئه‌و ژیانه‌ی ئارامه‌ی خۆی له به‌غداو دایك‌وباوك‌وخێزانه‌كه‌ی,له پێناو سه‌ربه‌ستدا جێدێڵێت. به‌م كاره‌شی نه‌ك هه‌ر په شیمان نییه,بگره خۆشحاڵیشه, هه‌روه‌ك خۆشی, له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌لێت:(ژنێك شو‌و به پاڵه‌وانه پێشمه‌رگه قۆزه‌كه‌ی ده‌كات)یاخود ده‌ڵێت:_(ژیانی به‌غدا له دوای خۆم جێده‌هێڵم تا له‌ناو چیاكاندا بچمه لای ئه‌و).بۆیه كاتێ سه‌ربه‌ست, جوانه‌ی هاوسه‌ری به‌براده‌ره‌كانی ده‌ناسێنێت,ئه‌وان به‌لایانه‌وه سه‌یره,كه چۆن كچێك به‌غدای جێهێشتوه‌وڕووی له به‌رگه‌ڵو كردوه.وه‌لێ جوانه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه كه ئه‌ویش به‌شی خۆی له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌یه, واته شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و رژێمی به عس.به‌م جۆره,جوانه‌ی خۆشه‌ویستی سه‌ربه‌ست,سڵ له‌وه ناكاته‌وه, كه ئاخۆ نه‌هامه‌تی‌و سه‌ختیه‌كانی ژیانی شاخ,چاره‌نووسی به‌ره‌و كوێده‌به‌ن.به پێچه‌وانه‌وه,ئه‌و چونكه بریاریداوه,به مه‌رگ‌و ژیان له ته‌ك سه‌ربه‌ست دابێت,ئیدی بێ‌دوودڵی به‌و ژیانه‌ش ڕازی ده‌بێت كه كوره پێشمه‌رگه‌یه‌كی قۆزی, یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاخدا, تیایدا ئه‌ژیت. لێره‌وه‌ش هێز‌ووره‌ی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته, به هێزتره, له هێزی شه‌ڕو بۆ مبارانی به عس. واته ئه‌وان به عشقی راسته قینه‌ی نێوانیان,رووبه‌ڕووی تراژیدیاكانی ژیانی شاخ ده‌بنه‌وه‌و درێژه به ژیانی هاوبه شی نێوانیان ده‌ده‌ن،له باوه‌شی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستاندا.له‌و سروشته رازاوه‌ی كوردستان‌و له‌و هه‌ڵومه‌رجه پڕ له ترس‌و نیگه‌رانیه‌ی له‌شاخدا هه‌یه, جوانه‌و سه‌ربه‌ست ماڵیژگه‌یه‌كی ساده‌و ساكار‌و نوێ به یه‌كه‌وه ده‌نێنن‌وبڕیار ده‌ده‌ن مه‌رگ‌و ژیان له گه‌ڵ یه كتری به ش بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ل‌و په‌له ساده‌كانی ماڵیان,له خانووێكی بچوكی گوندێكی ناوچه‌ی مه‌رگه, دائه‌نێن‌وله‌وێ ره‌شماڵی ژیانێكی تازه هه‌ڵئه‌ده‌ن.ئه‌م وێستگه‌یه‌ی ژیانی جوانه,به‌به‌راورد له گه‌ڵ ژیانی رابردووی له به‌غدا,پڕه له‌مه‌ترسی‌و تراژیدیای سه‌ختی ژیان.وه‌لێ چونكه خۆشه‌ویستیه‌كی راسته قینه‌و,پاكی بۆ سه‌ربه‌ست هه‌یه, ئیدی گوێ به نه‌هامه‌تی‌و سه‌ختیه‌كانی ژیانی شاخ نادات.ئه‌وه‌ی واله جوانه ده‌كات,به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ناسۆریه بگرێت‌وسڵ له‌مه‌رگی رۆژانه نه‌كاته‌وه,به ته‌نیا ئه‌وینی سه‌ربه‌سته.جوانه چونكه بڕیاریداوه, شو‌و به پێشمه‌رگه‌یه‌كی پاڵه‌وانی قۆز بكات,ئیدی ڕازیشه به‌و ژیانه‌ی ئه‌و تیایدا ده‌ژیت.به‌بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ هه‌ڵومه‌رج‌و شێوه ژیانی ئه‌و له ئێستادا چۆنه‌و له رابردوودا چۆن بوه.به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو عشق‌و خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و دووكاره‌كته‌ره هێزی خۆڕاگری‌ونه‌به‌زینی ئه‌وانه له ژیانێكدا, كه ئه‌وپه‌ڕی سه‌ختی‌و نه‌هامه‌تی‌و مه‌رگه‌ساتی تیادایه.بۆیه كاتێ ئاشنای جێگه‌و ژیانی جوانه ئه‌بین,ده‌زانین كه ئه‌و له چ بار‌ودۆخێكی سه‌خت ژیان ده‌گوزه‌رێنێ, به‌بێ ئه‌وه‌ی ناڕازیبێت له‌و ژیانه‌ی, كه خۆی به‌و په‌ڕی برواوه‌هه‌ڵیبژاردوه.بۆیه له‌وه‌سفی شوێنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_(خانه بچكۆله‌كه‌مان,بۆ به‌زیندوویی مانه‌وه بوو نه‌ك خۆشی‌و ئاسوده‌ی,سه‌رزه‌ویه‌كه چیمه‌نتۆی زبر بوو خه‌تخه‌تی دیاری پێدا هاتبوو,پێویستم به په‌رۆبوو بۆ قاچه‌كانم تابتوانم به ئاسوده‌ی له سه‌ر زه‌ویه‌كه بڕۆم). له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌سفه‌ی جوانه بۆ شوێن‌وماڵه‌كه‌ی خۆی كردویه‌تی,ئێمه ده‌زانین كه ژیانی ئه‌و له چ بارودۆخێك دایه.له‌ڕاستیدا ئاسان نییه بۆ مرۆڤێك,كه له نێو ژینگه‌و كه‌ش‌و هه‌وای به غدا ژیا بێت‌و گه‌وره بووبێت,له شوێنێكی وا سه‌ختدا بتوانێت هه‌ڵبكات.كه‌چی جوانه نه‌ك هه‌ر به‌لایه‌وه ئاسایه بگره خۆشی به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت.هه‌روه‌ك له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ دایكی ده‌نووسێت( له كوختێكی بچوكدا,له گوندێكی سه‌ره‌تاییدا ده‌ژیم,كه‌چی ئه‌وه له لای من له كۆشكێكی به غدا به‌هادارتره).بێگومان ئه‌وه ئه‌وینی جوانه‌یه بۆ سه‌ربه‌ست, ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستكردوه, كه ژیانی سه‌ختی نێو شاخ,به كۆشكه به هاداره‌كانی به غدا نه گۆرێته‌وه. له‌وێ ئازاد‌وسه‌ربه‌ست ده‌ژیت.جوانه چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه بڕیاریداوه, له گه‌ڵ سه‌ربه‌ست بژیت, واته مردن‌و ژیانی له ته‌ك ئه‌و بێت,ئیدی باكی به‌وه‌نییه,له‌و كاروانه‌ی ژیاندا,چ نه‌هامه‌تیه‌كی دێته ڕێ.تا دواجار به هۆی كیمیا بارانكردنیشه‌وه بینایی چاوه‌كانی بۆماوه‌یه‌ك له ده‌ست ده‌دات. ئه‌وان هه‌ر ته‌نیا دووهاوسه‌ری ئاسایی یه كتری نین, وه‌ك هه‌ر خێزانێكی دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری. بگره خۆشه‌ویست‌و هاوبه‌شی ڕاسته قینه‌ی ژیانی یه كترین. له ژیان‌و مردن,له خۆشبه‌ختی‌ونه‌هامه‌تیدا,له سه‌ركه‌وتن‌و شكستدا,ته‌واوكه‌ری یه‌كترین. ته‌نانه‌ت له خواردنیش.واته ئه‌وان گیانێكن له دوو جه‌سته‌دا.هه‌روه‌ك جوانه خۆی ده‌ڵێت(هێنده دڵخۆشبووم به‌وه‌ی به شداری هه‌موو شتێك ته‌نانه‌ت خواردنی خراپیش له گه‌ڵ ئه‌ودا بكه‌م) كه مه‌به‌ست سه‌ربه‌ستی هاوسه‌ریه‌تی.لێره‌وه‌ش ئه‌وان وه‌ك دوو عاشق‌و هاوسه‌ر به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك‌وهه‌ر چۆنێك‌و هه‌ر جۆرێك بێت,هاوبه شی راِسته قینه‌ی ژیانی یه‌كتری ده‌بن‌و به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختیه‌كانی ژیانی شاخ ده‌گرن. ئه‌وان له ژیاندا,هیچ سه‌رمایه‌كیان نییه. وه‌لێ سۆز‌وخۆشه‌ویستیه‌كی بێ سنووریان بۆ یه‌كتری هه‌یه. هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌شه, سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامبوونی ژیانی نێوان ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره.ژیانێك ساده, به‌ڵام ئازادوپیرۆز.ئه‌وان هیچیان نییه, تا بیبه‌خشنه یه‌كتری, ته‌نیا ئه‌و خۆشه‌ویستیه ڕاسته قینه‌ی نێوانیان نه‌بێت.بۆیه ژیانی خۆشیان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به شده‌كه‌ن.هه‌روه‌ك جوانه خۆشی ده‌ڵێت(ئێمه ژیانی خۆمان به یه‌كسانی پێكه‌وه ده‌نێین,كه‌س له ئێمه هیچ شتێكی به هاداری نه‌بوو,ئێمه پێكه‌وه دوارۆژ بونیاد ده‌نێین,دوای ئه‌وه‌ی كوردستان ئازاد ده‌بێت مسۆگه‌ر ژیانمان باشتر ده‌بێت).به‌م جۆره له نێو شه‌وه‌زه‌نگ‌و نائومێدیه‌كی گه‌وره‌دا, جوانه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه, به ئومێدێكی گه‌وره ده‌ژیت‌وئایینده‌یه‌كی پڕ له خۆشبه‌ختی له خه‌یاڵی خۆیدا ده‌نه‌خشێنێت.هه‌روه‌ها ژیانی نێوان ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته به‌رده‌وام ده‌بێت,تاكو جوانه به هۆی كیمیا بارانكردنی به‌ر گه‌ڵو,بینایی چاوه‌كانی لێڵ ده‌بێت‌و پاشانیش ئه‌نفاله به دناوه‌كان ده‌ست پێده‌كات‌وئه‌وانیش,به رگه‌ڵو جێده‌هێڵن‌وبه نهێنی, به بناری قه‌ندیله‌وه,ده‌چنه ئێران‌و سه‌ره‌نجامیش له كۆتایی هه‌شتاكاندا مافی په نابه‌رێتی له ئینگلته‌را وه‌رده‌گرن.به‌مه‌ش كۆتایی به ڕووداوه‌كانی رۆمانه‌كه دێت. ئه‌م ڕۆمانه وه‌ك له سه‌ره‌تاش باسمان كرد,ڕۆمانێكی ڕیالیزمی‌و مێژووییه.به‌وپێیه‌ی ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه, له چیرۆكێكی راسته قینه وه‌رگیراوه, كه تیایدا سه‌رگوزشته‌ی ژنێكی دانیشتووی به غدا‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌گێرێته‌وه، كه دواجار ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌كتری‌وبه‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختیه كانی ژیان ده‌گرن.ئه‌م ڕۆمانه, ئه‌و بۆچوونانه پو چه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه لایان وایه, ڕۆمان نابێ مێژوو یاخود واقیعی ڕووداوێكمان بۆ بگێرێته‌وه, چونكه له هونه‌ر‌و ئستاتیكای ڕۆمان كه‌م ده‌بێته‌وه.به پێچه‌وانه‌وه, ڕۆمانی( ئه‌وین له وڵاتێكی له ت له تكراودا) وێرای ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی ڕاسته قینه‌و مێژووییمان بۆ باس ده‌كات,وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,ڕۆمانه‌كه به زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان نووسراوه‌و له چه‌ندین شوێن‌و جێگه‌ی ڕۆمانه‌كه‌دا,هه‌ست به زمانێكی شیعری جوان,وه‌سفكردنێكی هونه‌ریانه, گێرانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیانه,بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین.به‌ڕاده‌یه‌ك كه خوێنه‌ر هه‌ست نه‌كات, ڕۆمانه‌كه بابه تێكی ڕاسته قینه‌مان بۆ باس ده‌كات.ئه‌م ڕۆمانه گرنگه, تاكو له په‌راوێزی خوێندنه‌وه‌یه‌وه, نه‌ته‌وه‌كانی تر بزانن,له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا, چی له كوردستان روویداوه‌و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه, چ قوربانیدان‌و خۆبه‌ختكاریه‌كی كردوه, تاكو گه‌یشتۆته ئه‌م رۆژگاره.وێرای ئه‌مانه‌ش له‌ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌دا, خۆشه‌ویستی راسته قینه‌ی نێوان دوو خۆشه‌ویست‌و هاوسه‌ر ده‌بینین, كه هه‌موو سه‌رمایه‌كیان له ژیاندا خۆشه‌ویستییه.خۆشه‌ویستیه‌ك كه به‌رگه‌ی بۆمباران‌و فرۆكه‌و, كیمیا‌وخه‌رده‌لیش ده‌گرێت!عشقێك كه له زه‌مه‌نی بۆ مباراندایه, به‌ڵام عشقێكی راسته قینه‌و پاك‌و بێگه‌رده.عشقێك كه هیچ شتێك ناتوانێ كۆتایی پێ بێنێت.به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌كان فراوانتر بێت,چه‌ند ده‌نگی فرۆكه‌و بۆمبه‌كان زۆرتر‌وگه‌وره‌تر بێت, ئه‌وه‌نده ش خۆشه‌ویستی نێوان جوانه‌و سه‌ربه‌ست قوڵتر‌و به هێزتر ده‌بێت…..
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
په‌راوێز/ ئه‌وین له‌وڵاتێكی له‌ت له‌تكراودا/ بابه‌ت رۆمان/ نووسینی جین ساسۆن/وه‌رگێرانی د _ ئازاد حه‌مه شریف/بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای به درخان/ چاپی 2011….
*ئه‌م بابه‌ته به‌دووبه‌ش له پاشكۆی ئه‌ده‌بی(ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر) ژماره‌كانی(341/342)رۆژانی 17و24/12/2012بڵاوكراوه‌ته‌وه……..