ڕه‌وشی كایه‌ی وه‌رگێڕان له‌وێ و لای خۆمان
مایه‌ی خۆشحاڵییه خه‌ریكه وه‌رگێڕان له بزاڤی ڕۆشنبیریی كوردیدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی له مه‌یدانه‌كه‌دا ده‌گێڕێت. واتا له گشت بواره‌كانی تر (شیعر، چیرۆك، ڕۆمان، ڕه‌خنه، شانۆ….) چالاكتر و ئه‌كتیڤتره. تاكو كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی كوردی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌ده‌یان كۆمه‌ڵه چیرۆكی وه‌رگێڕاوی بیانی بازاڕ ده‌ته‌ننه‌وه. وه‌رگێڕان وێڕای نه‌رێنی و ناكامڵی و ناته‌واوییه‌كانی، ئینجاش هه‌ندێك له شاكاره‌كانی دنیای ئه‌ده‌بی له كتێبخانه‌ی كوردیدا جێ كردووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان خۆی له‌خۆیدا دیالۆگه له‌گه‌ڵ كلتووره هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی میلله‌تانی تردا، بگره وه‌رگێڕان له كایه‌ی ڕۆشنبیریدا ڕۆڵی په‌یامبه‌ر ده‌بینێت و په‌نجه‌ره‌یه‌كی ڕۆشنبیرییه به‌ڕووی كلتووره‌كانی تردا ده‌كرێته‌وه.
مخابن، یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی بواری وه‌رگێڕان لای خۆمان بێ به‌رنامه‌یی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یییه له پرۆسه‌ی وه‌رگێڕاندا. ئه‌وه‌تا به‌ده‌یان كتێبی ئه‌ده‌بی وه‌رده‌گێڕرێن، كه‌چی به‌ده‌گمه‌ن كتێبێكی فه‌لسه‌فی، یاخود هزرییان تێدا ده‌بینیته‌وه. به‌سه‌دان كتێبی ئه‌ده‌بی بازاڕی كتێب ده‌ته‌ننه‌وه، كه‌چی ئینجا كتێبێكی زانستی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه. خۆ كتێبی تایبه‌ت سه‌باره‌ت ده‌روونناسی و زه‌ویناسی و پزیشكی و ئه‌ندازه و ماتماتیك و فیزیا و كیمیا و بواره زانسته‌كانی تر هه‌ر باس ناكرێت.
به‌پێی دوا ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له وڵاتێكی (7) ملیۆنیی وه‌كو ئیسرائیل، ساڵانه (15000) كتێب وه‌رده‌گێڕرێن، كه‌چی له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا، كه دانیشتووانیان خۆی له (350) ملیۆن ده‌دات، ته‌نیا (330) كتێَب ساڵانه وه‌رده‌گێڕرێن.
واتا له سه‌رده‌می (مه‌ئموون بن ڕه‌شید)ـه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ چه‌ند كتێب وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، له ئیسرائیل ئه‌وه به‌چوار ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت و له وڵاتێكی وه‌كو ئیسپانیاش به‌یه‌ك ساڵ تۆڵه‌ی ده‌كرێته‌وه. گشت ئه‌و كاغه‌زانه‌ی ساڵانه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، به‌شی ده‌زگه‌یه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی فڕه‌نسی ناكه‌ن.
ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه قه‌ڵشتی جیاوازیی ژیاریی له نێوان عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوادا چه‌ند له به‌رینی و فره‌وانیدایه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ململانێی بوون و مانه‌وه‌یه له ژیاندا.
ناته‌واوییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و كتێبه عه‌ره‌بییانه‌ی وه‌رگێڕراون پتر ئه‌ده‌بین و به‌كه‌می كتێبی زانستی‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێن. زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كتێبانه‌ی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا عه‌ره‌به‌كان وه‌ریان گێڕاون له به‌رژه‌وه‌ندیی بواری ئه‌ده‌بدا بووه نه‌ك زانست، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتێكی بچووكی وه‌كو ژاپۆنه‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌دا زیاتر كه‌وتنه وێزه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه زانستییه‌كان و بارۆمه‌تری وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی ڕوو له داكشان بوو. جا ئه‌گه‌ر حاڵی میلله‌تێكی وه‌ك عه‌ره‌ب وابێت، داخۆ دۆخی ئێمه‌ی كورد چۆن!! كه ناكرێت له‌م دۆخه‌دا خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌م بواره‌دا به‌راورد بكه‌ین. بۆیه پێویسته لای خۆمانیش به‌به‌رنامه كار بكرێت و ده‌زگه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌وه‌رگێڕان دابنرێت، به‌به‌رنامه كار بكرێت و كه‌سانی پسپۆڕ و زمان‌زان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و سانسۆری هونه‌ری بخه‌نه سه‌ر كتێبه وه‌رگێڕاوه‌كان، چونكه پتر له ڕێی وه‌رگێڕانه‌وه زمانه‌كه‌مان پێش ده‌كه‌وێت و گه‌شه ده‌كات. هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه بكرێت لیژنه‌ی جیا جیا له زمانزانانی وه‌ك (عه‌ره‌بی، توركی، فارسی، ئینگلیزی) دابنرێن و دوور له ڕووپامایی (مجامله) و براده‌ری و شارچێتی و چی و چیی تر، نموونه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ربگێڕرێنه سه‌ر ئه‌و زمانانه، تاكو ئه‌ده‌به‌كه‌مان به‌دنیا بناسێنرێت.
Ojeen_sabah@yahoo.com