Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ڕوانین …. گوڵی بی

ڕوانین …. گوڵی بی

Closed
by March 30, 2012 ئەدەب

 

 
دڵت نەرم کە ،تەنیا بۆ لەحزەیەک لێم بڕوانه‌
وا ئه‌وینم له‌به‌ر ده‌ڕواو
 جارێ ‌وه‌ک ژنێکی حەیران
جارێ وەک گوڵێکی ماندوی سۆفی گه‌ر
له‌ده‌وری یادگاریەک یان نیگایەکت
بومەتە‌ په‌روانه‌

لێم بڕوانه‌وببینە :-
 منێکی فەرامۆش کراو
لەدەرەوەی هەموو گۆرانیەکانی بە یەکەوە ووتمان
خۆم دەبم بە نمە گۆرانی و
خۆزگەم وایە تاقە گوێگر تۆ بی
نەک وەک پروشه‌
ئەم نزایەش وەکو ئەوانیتر په‌رش بێ
غرور ڕێگە نەدا
نە تۆ
نە ئاشقانی تر لەشەرمان بیکەن بە لانە

لێم بڕوانه‌و ببینە :-
دڵڕەقی تۆ
منی کرد بە کتێبێکی تەڕ بوولە مێژووی بێ کەسیدا
لە لاپەڕە یەکدا
حەوا بەر لەسێو خواردن دارکاری دەکرێ
لە لاپەرە دوو
پیاوێکی ئه‌فسانه‌یی مەمک ومانگ لێک جیا ناکاتەوە
دەستێکی لەسەر دڵی زستان
دەستێکی لەسەر قوفڵی تاقە رێگای بەهارە
لە دووا لاپەڕەشدا :
گوڵێکی پیربوو ئاوێنەیەکی شکاوی لە دەستە‌
پەنجە سیسەکانی بەخەنە لە پرچی سپی دەسوێ و
بە توڕەیی بەسەردونیا
دەقیژێنێ :
“درۆ نیە ئەو هەردێتەوە”

هەزار ئاخ و داخ لە دڵی من
ئەو پیاوەی کە ئەم گوڵەی جێهێشت تۆ ئاسا
چەندە بێ خەبەرە
ئەم گوڵە پیرەش
چەندە لەمن دەچێ !

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.