ڕۆشنبیران و حوكمی مه‌لایان… بڕیاری دادگه‌ییه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ
به‌ڕووخسته‌ی ئه‌و مه‌لایانه‌ی ته‌نیا سێبه‌ری كه‌واكانیان ده‌بینن و مه‌دای بیركرده‌وه‌یان له‌حوجره‌كانه‌وه ده‌رناچێت، هاوكات مه‌لای دنیا دیده و ڕۆشنفكریشمان هه‌ن، خوێندنه‌وه‌یان بۆ گۆڕانكارییه‌كانی جیهانی نوێ هه‌یه پشتیوانی له ئازادییه تاكایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، مه‌لا نازدار و نشتیمان په‌روه‌رمان زۆرن كه بوونه‌ته پێشه‌نگی ڕووناكی ژیانی خه‌ڵك و ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشه‌كانی كوردیان كردووه.
ئه‌وه‌نده‌هی من بزانم له سیاقی خوێندنه‌وه و گوێبیستبوونی هه‌واڵی داسه‌پاندنی حوكمی پڕ له بێویژدانی له‌ژێر چه‌تری جه‌هاله‌تدا به‌سه‌ر زانایان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیراندا. جه‌هاله‌ت به‌و مانایه‌ی نه‌خوێنده‌واری و نه‌شاره‌زایی له ژیان و كلتووری ئیمڕۆی گه‌لانی جیهاندا. به‌و مانایه‌ی له‌پێناو داكۆكیكردن له‌ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه‌سیترت فبول نه‌بێت و پێت وابێت به‌ناوی ئایین و شه‌رعه‌وه خه‌ڵك دادگایی بكه‌یت فه‌رمانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
حوكمی كلێساكانی ئه‌وروپا به‌ر له‌سه‌ده‌ی ڕێنسانس، به‌ده‌یان له‌خه‌ڵكی دانا و زانایانیان له‌سێداره‌دا، له ئه‌نجامی جیاوازی بیروڕا و داهێنانه‌كانیان بۆ خزمه‌تی مرۆیایه‌تی، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی مارتن لۆته‌ری ئه‌لمانی ببه‌ن له‌ڕۆما دادگایی بكه‌ن و له ملی بده‌ن. ئه‌مه‌ش داواكاری قه‌داسه‌كان بوو. لێ قه‌یسه‌ری ئه‌م وڵاته ڕێگه‌ی نه‌دا و گووتی: ده‌بێ مارتن لێره له‌به‌ر چاوی خۆمانه‌وه له ئه‌ڵمانیا دادگایی بكرێت. ئه‌نجام به‌رائه‌تی وه‌رگرت، ڕق و كینه‌ی كلێسا و دادوه‌ران و قه‌داسه‌كان نه‌یانتوانی ئیراده‌ی خۆیان بسه‌پێنن.
حوكمی مه‌لاكانی ئێران و ئه‌فغانستانمان له‌به‌رچاوه، چۆن به‌فه‌رمانی بێویژدانانه به‌ناوی شه‌ریعه‌تی ئایینه‌وه هه‌موو ئازادییه تاكایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یان پێشێلكردووه. بۆیه هه‌موو هه‌وڵی زۆربه‌ی ئه‌و مه‌لایانه‌ی به‌فیتی حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌جوڵێنه‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌زموونی وه‌كوو ئێران و كوێت و ئه‌فغانستانمان بۆ بهێننه‌وه و لێره په‌یڕه‌وی بكه‌ین. ماوه‌یه‌كی زۆر ناوچه‌ی بیاره و ته‌وێڵه له چ بارودۆخێكدا بوون، هه‌موو شتێكیان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو. بچووكترین پێداویستی حه‌رام بوو. بۆیه ئه‌م وڵاتانه زۆر له‌داروده‌سته‌ی خۆیان له‌كوردستان هه‌ی و دروستكردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
بڕیاری له‌دادگه‌دانی نووسه‌ران ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ده‌رده‌چێ. پێشتریش چه‌ندین نووسه‌ری تر ڕووبه‌ڕووی هه‌مان بڕیار بوونه‌ته‌وه. فه‌رهاد پیرباڵ یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانی ڕۆڵی خۆی هه‌بووه له‌بواری ڕۆشنبیر كوردی. جێده‌ستی دیاره له‌نووسین. كه‌سێكه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتی كوردی له ئه‌رشیفخانه‌كانی ئه‌وروپا دۆزیوه‌ته‌وه و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. بۆیه له‌سه‌ر شیعرێك دادگایی كراوه و حوكمدراوه. ئه‌مه ئه‌و وڵاته‌یه جیاوازی ده‌نێوان ئه‌ده‌ب و قسه‌ی ئاسایی ناكات. جیاوازی ده‌نێوان تابلۆیه‌ك و وێنیه‌كی فۆتۆ ناكات. پێش ماوه‌یه‌ك شاعیری گه‌نج (هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د) له دادگه‌ی كه‌تنی دهۆك به بڕی پاره‌ی دوو ملیۆن و نیو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعرێك سزا درا. دیاره هه‌بوونی ماده‌یه‌كی وه‌كوو ماده‌ی (403) له دادگه به‌هانه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه ده‌یانه‌وێت ئازادی بیروڕا و نووسین پێشێل بكه‌ن. ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌كی كۆنی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسه. ئه‌و ڕژێمه‌ی خۆی ده‌یانجار ئه‌م ماده‌یه‌ی پێشێلكردووه، ئێستا دوای چه‌ندان ساڵ له ڕووخانی ئه‌و ڕژێمی كاری پێده‌كرێت. ئه‌م ماده‌یه‌جگه له سنوورداركردنی ئازادی نووسین و بیروڕا نه‌بێت هیچیتر نییه. ئێمه ناڵێین هێرش بكرێته سه‌ر ئایین، موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵكی پێشێل بكرێت. لێ ئایینیش وه‌كوو هه‌موو بواره‌كانیتر ده‌كارێت بۆ كاری داهێنان و جوان سوودی لێوه‌ربگیرێت. ئایین بوارێك نییه‌داخراو بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یان نموونه‌مان له‌به‌ر ده‌سته له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان چه‌ندان داهێنانی ئه‌ده‌بی جوانكراوه. بۆیه به‌بڕوای له‌دادگه‌دانی نووسه‌ران ده‌ستێكه و پلانێكه دژ به‌هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌یانه‌وێت چرایه‌ك ده‌نێو ئه‌و تاریكییه هه‌ڵكه‌ن و داهێنانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بكه‌ن هه‌ر كه‌سێك ده‌بردرێت بۆ دادگه دیاره تاوانباره، بۆیه نووسین، شیعر، هونه‌ر، ئازادی بووه‌ته تاوان، چونكوو ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌نووسن ڕاپێچی دادگه ده‌كرێن. بۆیه ئێمه نامانه‌وێت سیسته‌مێكی وه‌كوو ئێرانمان هه‌بێت، كه سه‌دان كه‌سی چالاكوان و نووسه‌ر له زیندانه‌كان ده‌ناڵێنن. من بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا كوردستانیش وه‌كوو ئه‌م وڵاتانه‌ی عه‌مامه به‌سه‌ر حوكمیان ده‌كه‌ن وه‌زعی ئێره‌ش باشتر نه‌ده‌بوو، لێ خه‌ریكه داروده‌سته‌یان دروست ده‌بێت. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌كوو سه‌رنووسه‌ر كۆواری وێران له‌سه‌ر شیعرێك و چیرۆكێك كه چیرۆكه‌كه 800 ساڵ به‌ر له‌ئێستا زانایه‌كی ئایینی عه‌ره‌ب نووسیویه‌تی، بۆ چه‌ندان زمان وه‌رگێڕدراوه، كه‌چی ته‌نیا له‌م وڵاته‌ی ئێمه له هه‌ڵایانداوه. هه‌ندێك مه‌لا كه به‌ڕاستی مینه‌به‌ركانیان بۆ كاری حیزبی به‌كاردێنن، ئه‌م شته ئه‌ده‌بیانه‌ش ده‌كه‌ن به به‌هانه‌یه‌ك بۆ ڕێكلامكردن بۆ ئایدیۆلۆژیای حیزبه ئیسلامییه‌كان. لێ ئه‌و به‌رێزانه با سه‌یری لوبنان و تونس بكه‌ن خۆ ئه‌وانیش موسڵمانن. من ئه‌م جۆره له بێ یاسایی و نادادپه‌روه‌ری ده‌بینم. كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت كوردستان له‌ژێر ڕكێفی جه‌هاله‌تدا بهێڵنه‌وه، هه‌ر ڕۆژه‌ی ڕۆشنبیرێك په‌لكێشی دادگه ده‌كه‌ن هه‌مان سزای فه‌رهاد پیرباڵی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. من ناهه‌قی ئه‌وانه ناگرم، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت كه‌س ناتوانێت له مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه به ئاره‌زووی خۆی فتوا بدات. بۆیه ده‌بێت هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆشنبیران هه‌ڵوێست وه‌رگرن به‌رابه‌ر ئه‌و بڕیاره نادادپه‌روه‌رییه. به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و له‌وانیش لقی هه‌ولێری هه‌مان یه‌كێتی. چونكوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ به‌رگری له‌نووسین و نووسه‌ران دامه‌زراون ده‌بێت به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن. ئه‌گه‌ریش یه‌كێتی نووسه‌رانی حیزبن ئه‌وا كه‌س گله‌ییان لێناكات. ئه‌وان تاكوو ئێستا به‌یه‌ك وشه‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌نه‌بڕیوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نوێنه‌ری نووسه‌ران نین. هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌نووسه‌ر و ڕۆشنبیر بزانێت ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت، كوشتنی وشه، كوشتنی ئازادییه، كوشتنی ئازادییه، كوشتنی ئازادیش كوشتنی مرۆیه، به كۆیله‌كردنی مرۆیه. هیچ مرۆیه‌ك قبولی كۆیله‌بوون ناكات، چونكوو هه‌موومان به ئازادی له‌دایك ده‌بین، كه‌واته ده‌بێ بیركردنه‌وه و نووسینشمان ئازادانه بێت. هه‌ر كه‌سێكیش ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.