ڕۆمانی شەوی ئەستێرەکان …. یاسین بانیخێڵانی
ڕۆمانی شەوی ئەستێرەکان لە نووسینی یاسین بانیخێڵانیی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد -لقی سلێمانییەوە بە چاپ گەیەندرا
هاوڕێ زەنگەنە لە بارەی ئەم ڕٶمانەوە ئاوا دەنووسێت….
(سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه وه‌کو چوونه سه‌ر شاخی” گمۆ” وایه .شاخی گمۆ که‌وتۆ‌ته لای ناوچه‌ی باسنێی شارباژێڕه‌وه. چوونه سه‌ر ئه‌م شاخه پێچاو پێچێکی زۆری تێدایه و له‌هه‌ر پێچێكدا جیهانێكی تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه، چونکه هه‌ر له‌کاتی سه‌رکه‌وتنیدا لایه‌کی خۆرێکی خۆشه و ده‌ڕوانیته ته‌واوی بناری سیوه‌یل و شاخه‌کانی تری هه‌زار به‌هه‌زاره و پێچێکی تر ده‌ده‌یته‌وه ده‌گه‌یته لایه‌کی تری شاخه‌که بارانێکی شه‌سته ده‌بارێت، که خۆت له‌به‌ر بارانه‌که پێناگیرێت، پێچێكی تر ده‌ده‌یته‌وه ده‌بینی ته‌زره‌یه و ته‌رزه‌یه‌کی نائاساییه و پێچێکی تریش ده‌ده‌یته‌وه ده‌بینی ته‌مو مژێکه نازانی له‌کوێت و خه‌ریکه خۆشت وون ده‌بیت و به‌دوای خۆتدا ده‌گه‌ڕێیت…. واز له چیرۆکی ناو ڕۆمانه‌که ده‌هێنیت و به‌دوای چیرۆکه‌کانی خۆتدا ده‌گه‌ڕێیت. کاتێک له‌ته‌مه‌که ده‌رچووی ده‌بینیت به‌ره‌و لوتکه ده‌ڕۆیت. کاتێک گه‌یشتیته لوتکه‌که ئه‌مجار هه‌ناسەیه‌کی ئارامی زۆر دڵخۆش ده‌ده‌یت. به‌هه‌موولایه‌کدا ده‌ڕوانیت و کۆمه‌ڵێ پرسیار له‌لات دروست ده‌بێت!…….)