Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها بۆ كورده‌كان بێت

ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها بۆ كورده‌كان بێت

Closed
by July 22, 2012 گشتی

 

 

 ناونیشانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ شۆڤینی بێ و ته‌نها باوه‌ڕی به‌ مافی كورد بێ له‌و به‌شه‌؟ نووسه‌ر دوور و نزیك باوه‌ڕی به‌ چه‌مكه‌كه‌ نییه‌  و به‌ هیچ ته‌نزیر بۆ ئه‌وه‌ ناكات كه‌ هیچ كه‌سێ شۆڤینی بێ!!

له‌ ئه‌زموونی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت , كه‌ چ ئۆپۆزسیۆنی سوونه‌ یان شیعه‌ باوه‌ڕی به‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ وه‌ك مرۆڤێك بژی نه‌ك مافه‌كانت بۆ بژمێرێ.له‌ هه‌مووش خه‌ته‌رناكتر خه‌ریكی كه‌ڵێن خستنه‌ ناو ماڵی كورده‌!ئێمه‌ی كورد له‌ سه‌رده‌می رووخانی ئه‌مپراتۆری میدیه‌وه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی غه‌یری كورد به‌ زۆر ناو غه‌درمان لێده‌كه‌ن , هه‌ر بۆ نموونه‌ مسته‌فا كه‌مال ( ئه‌تاتورك-باوكی تورك) له‌ باكوری كوردستانه‌وه‌ به‌ یارمه‌تی كورده‌وه‌ ده‌ستی به‌ “شۆرش “كرد دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سته‌مبۆل-ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌سته‌بۆل سیڤه‌ر مۆركردبوو , مسته‌فا كه‌مالیش له‌ ژێره‌وه‌ سیڤه‌ری به‌ سێداره‌ی توركیا ده‌زانی!!هه‌ر كه‌ شۆرشه‌كه‌ی ئه‌تاتورك سه‌ری گرت به‌ر بووه‌ گیانی كورد و هه‌رسێ شۆرشی شێخ سه‌عید پیران و ئاگری و ده‌رسیمی له‌ ناوبرد!! حیزبی كوردی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی په‌روه‌رده‌ كرد , هه‌ر ده‌ستی له‌ ده‌سه‌ڵات گیربوو , بستیك خاكی كوردی له‌ 2003 نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌!! ناشیگه‌ڕێنێته‌وه‌!!

له‌ گه‌ڵ ڕێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ست ڕژێمی فاشی سوریا كوژراون,به‌ڵام بێ عه‌قڵیه‌كی گه‌وره‌یه‌ كورد لێبگه‌ڕێ ئۆپۆزسیۆنی سوری بێته‌ ڕۆژئاوای كوردستان. با ئه‌زموونی باشوور دووباره‌ نه‌بته‌وه‌!!!!!!!!!!!!!

سلام ناوخۆش

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.